فەرموودەعهقیده - بیروباوەڕی ڕاستڕوونکردنەوەی شەرعیبەهەشت و دۆزەخبیدعە و داهێنراوەکانبابەتی گشتی + وته‌ی زانایان و دانایان پەروەردە و خێزانبابەتی عەرەبیتاوان و حەرامکراوەکاننزا و پاڕانەوەژیاننامه و ڕووداو و بەسەرهاتەکانمانگی رهمهزانگۆشەی فه‌توا
|
هۆكاره‌كانى غه‌يبه‌ت كردن و چاره سه‌ر كردنى غه‌يبه‌ت هۆكاره‌كانى غه‌يبه‌ت كردن و چاره سه‌ر كردنى غه‌يبه‌ت دامركاندنه‌وه‌ى ڕق و كينه: ئه‌مه‌ش له كاتێكدايه كه كه‌سێك يان هاوڕێيه‌كت شتێكى به‌رامبه‌رت كردووه‌و ڕقى ههستاندويت، بۆيه هه‌ركات كه توشى ئه‌و حاڵه‌ته بوويت يان باس كرا يهكسهر ههڵدهكوتيته سه‌ر هاوڕێكه‌ت تێر غه‌يبه‌تى ده‌كه‌يت، وه‌ك تۆڵه سهندنهوهيهك, جا بۆچاره‌سه‌ر كردنى ئه‌م حاڵه‌ته‌ش بگه‌ڕێوه بۆ ئه‌م ئايه‌ته‌ى خواره‌وه: ( وَسَارِعُوا إِلَى مَغْفِرَةٍ مِنْ رَبِّكُمْ وَجَنَّةٍ عَرْضُهَا السَّمَوَاتُ وَالْأَرْضُ أُعِدَّتْ لِلْمُتَّقِينَ الَّذِينَ يُنْفِقُونَ فِي السَّرَّاءِ وَالضَّرَّاءِ وَالْكَاظِمِينَ الْغَيْظَ وَالْعَافِينَ عَنِ النَّاسِ وَاللَّهُ يُحِبُّ الْمُحْسِنِينَ ) (آل عمران:133-134). واته: هه‌وڵ بده‌ن و پێشبڕكێ بكه‌ن بۆ لێخۆشبوونى خوايى و به‌ده‌ست هێنانى ڕه‌زامه‌ندى خواى گه‌وره و ميهره‌بان، وه بۆ به‌هه‌شتێك كه پاناييهكهى به ئه‌ندازه‌ى ئاسمانه‌كان و زه‌ويه، وه ئاماده كراوه بۆ كه‌سانێك كه له خوا ده‌ترسن و پارێزگارن وه ئه‌و كه‌سانه‌ى كه له ماڵه‌كانيان ده‌به‌خشن و له كاتى بوون و نه‌بوونى و خۆشى وناخۆشيدا, وه ئه‌و كه‌سانه‌ش كه ڕق و كينهى خۆيان ده‌خۆنه‌وه‌و لێبورده‌ن به‌رامبه‌ر به خه ڵكى وه خواى گه‌وره‌ش چاكه كارانى خۆش ده‌وێت . جا به‌ڕێزم ...خواردنه‌وه‌ى ڕق و كينهو غه‌يبه‌ت نه‌كردنى ئه‌و كه‌سه‌ى كه خراپه‌ى به‌رامبه‌رت كردووه، ياخود توڕه‌ى كردووى نيشانه‌ى خۆپارێزى و چوونه به‌هه‌شتى خوايه. هه‌روه‌ك پێغه‌مبه‌رى خوا(صلی الله علیه وسلم ) ده‌فه‌رمووێت: ((مَنْ كَظَمَ غَيْظًا -وَهُوَ قَادِرٌ عَلَى أَنْ يُنْفِذَهُ- دَعَاهُ اللَّهُ عَزَّ وَجَلَّ عَلَى رُءُوسِ الْخَلاَئِقِ يَوْمَ الْقِيَامَةِ حَتَّى يُخَيِّرَهُ اللَّهُ مِنَ الْحُورِ مَا شَاءَ))(خرجه أبو داود في سننه (4779) والترمذي وإبن ماجه وحسنه لغيره ، الشيخ الالباني في صحيح الترغيب والترهيب ( 2753)). واته: هه‌ر كه‌سێك ڕق وكينهى خۆى بخواته‌وه‌و له كاتێكدا كه تواناى هه‌يه هه‌قى خۆى بكاته‌وه لهبهرامبهرهكهى, ئه‌وه خواى گه‌وره له ڕۆژى قيامهتدا له سه‌رووى هه‌موو خه‌ڵكه‌وه بانگى لێ ده‌كات و سه‌رپشكى ده‌كات له هه‌ڵبژاردنى كام حۆرييهى كه ئاره‌زووى ده‌كات و پێى خۆشه. 1- دڵ نه‌شكاندن و ڕ‌ازى كردنى هاورێيان و ئه‌و كه‌سانه‌ى كه له مهجليسيان دانيشتويت: كاتێك ده‌بينى كه هاوڕێكانت باسى خه‌ڵكى ده‌كه‌ن و غهيبهتيان ده‌كه‌ن تۆش ده‌ته‌وێت ڕێگريان لێ بكه‌يت و نه‌هێڵى غه‌يبه‌ت بكه‌ن، به‌ڵام ئه‌وان ده‌ڵێن به‌م شێوه‌يه قورسى مه‌كه له‌سه‌رمان لێشت دوور ده‌كه‌ونه‌وه و تۆش له‌به‌ر خاترى هاوڕێيه‌تى كردن و دانيشتن له‌گه‌ڵياندا ڕ‌ازى ده‌بيت و به‌ڵكو هه‌ندێك يارمهتيشيان ده‌ده‌يت له‌سه‌ر غه‌يبه‌ت كردنى موسڵمان, جا چاره‌سه‌رى ئه‌مه‌ش به‌خوێندنه‌وه‌و يادكرنهوهى ئه‌م فهرموودهيهى پێغه‌مبه‌رى خوايه (صلی الله علیه وسلم ) كه ده‌فه‌رمووێت: ((وَمَنِ الْتَمَسَ رِضَاءَ النَّاسِ بِسَخَطِ اللَّهِ وَكَلَهُ اللَّهُ إِلَى النَّاسِ))(جزء من حديث أخرجه الترمذي وغيره ، وهو صحيح لغيره ، الترغيب والترهيب (2250),انظر تخريج الطحاوية (278)). واته: هه‌ركه‌سێك بيه‌وێت كه خه‌ڵكى له خۆى ڕ‌ازى بكات به توڕه‌بوونى خوا، ئه‌وه خواى گه‌وره ده‌يداته ده‌ست خه‌ڵكى. ده‌ى موسوڵمانه به‌ڕێزه‌كان كاتێك ده‌ته‌وێت هاوڕێكانت ڕ‌ازى بكه‌يت به‌وه‌ى كه غه‌يبه‌ت بكه‌ن كه خوا پێى ناخۆشه ئه‌و كاته خواى گه‌وره ده‌تداته ده‌ست خه‌ڵكى.{ 2- به‌رز كردنه‌وه‌ى خۆت به‌سه‌ر خه‌ڵكيدا: ئه‌وه‌يش بهشكاندنهوهو به‌كه‌م زانينى كه‌سانى تر، وه‌ك ئه‌وه‌ى بڵێى جا فڵانه كه‌س چييه؟ به خوا هيچ نازانێت يان باش تێى ناگات، مه‌به‌ستت به‌مه ته‌نها كه‌م كردنه‌وه‌يه له پله و پايهى به‌رامبه‌ر وهواش پيشان بده‌يت كه خۆت زياترى له‌و. بۆ چاره‌سه‌ركردنى ئه‌م حاڵه‌ته‌ش ته‌نها به‌وه ده‌بێت كه بيرو باوه‌ڕت وابێت ئه‌وه‌ى لاى خواى گه‌وره‌يه زۆر باشتر‌و چاكتره، وه‌ئه‌م دونيايهش لاى خواى گه‌وره به‌ئه‌ندازه‌ى يه‌ك باڵه مێشووله به‌هاو قيمهتى نييه, وه كه‌سى غه‌يبه‌ت كراويش لاى خواى گه‌وره پێ ده‌چێت ڕێزى زۆرتر بێت له‌تۆ! وه‌ك پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله علیه وسلم ) ده‌فه‌رمووێت: ((رب أشعث مدفوع بالأبواب، لو أقسم على الله لأبره))(صحيح مسلم ( 2622)). واته: جارى واهه‌يه پياوێكى سه‌رو قژ ئاڵۆزكاوو ته‌پوو تۆزاوى و ده‌ركراو له ده‌رگا خه‌ڵكى به‌كه‌م ته‌ماشاى ده‌كه‌ن و ڕێزى لێ ناگرن ئه‌گه‌ر سوێند بخوات و بڵێت خوايه ده‌بێت ئه‌و شته‌م بۆ ئه‌نجام بده‌يت خواى گه‌وره‌ش سوێنده‌كه‌ى ناخات و شته‌كه‌ى بۆ جێ به‌جێ ده‌كات. 3- يارى و گاڵته كردن: جارى واهه‌يه له دانيشتنێكدا ده‌بينى پياوى وا هه‌يه به ڕاست و چه‌پى خۆي‌دا چاك و خراپى خه‌ڵك باس ده‌كات و له‌پاشمله لێيان ده‌دوێت ئه‌مه‌ش له‌شێوه‌ى گاڵته جاڕيدا بۆئه‌وه‌ى خه‌ڵكى پێى پێ بكه‌نن و بڵێن به‌خوا گاڵته چييه؟! (به‌ڵێ له سه‌رده‌م و ڕۆژگارى ئه‌مڕۆشماندا غه‌يبه‌ت به‌رگێكى جوانترى بهبهرداكراوهو له‌شێوه‌ى شانۆگه‌رى و لاسايى كردنهوهوى خه‌ڵكيدا پێشكه‌ش ده‌كرێت و به‌شێوه‌ى هه‌زه‌لى وپێكهنيناويش پاشان له‌سه‌ر شاشه‌ى ته‌له‌فزيۆن و كه‌ناڵه‌كانه‌وه ئاراسته‌ى خه‌ڵك ده‌كرێت ئه‌مه‌ش جۆرێكه له غه‌يبه‌ت كردن به كرده‌وه) جا بۆچاره‌سه‌رى ئه‌م حاڵه‌ته ئه‌م فه‌رمووده‌يه بهبيرخۆت بهێنه‌وه كه پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم ) ده‌فه‌رمووێت: ((وَيْلٌ لِلَّذِى يُحَدِّثُ بِالْحَدِيثِ لِيُضْحِكَ بِهِ الْقَوْمَ فَيَكْذِبُ وَيْلٌ لَهُ وَيْلٌ لَهُ))(أخرجه الترمذي وأبو داود وغيرهما، وحسنه الشيخ الالباني في (صحيح الترغيب والترهيب) (2944) وغاية المرام ( 376)). واته: وه‌يل كه شيوێكه له شيوهكانى دۆزه‌خ بۆ ئه‌و كه‌سه‌ى كه قسه ده‌كات بۆ خه‌ڵكى وباسى خه‌ڵكيان بۆ ده‌گێڕێته‌وه به‌درۆ به‌س بۆ ئه‌وه‌ى كه دانيشتوان پێى پێبكه‌نن، وه‌يل بۆ ئه‌و كه‌سه وه‌يل بۆ ئه‌و كه‌سه, جا په‌نا به خواى تاك و ته‌نهاو بێ هاوه‌ڵ له‌م جۆره كرده‌وه‌يه. به‌ڕاستى زۆر ترسناكه ئازيزانم بۆيه خۆشه‌ويستمان (صلی الله علیه وسلم ) به‌وشێوه‌يه ووشه‌ى وه‌يل چه‌ند جارێك دووباره ده‌كاته‌وه. 4- هۆكارێكى تر كه مرۆڤـــ توشى غه‌يبه‌ت ده‌كات بريتيه له حه‌سودى: ئه‌م جۆره‌ش له كاتێكدا ڕووده‌دات كه كه‌سێك به باشه باس ده‌كرێت له‌ناو خهڵكيداو ئه‌و كه‌سه‌ش خۆشه‌ويسته له‌لاى خه‌ڵكى و ڕێزى خۆى هه‌يه، له‌و كاته‌دا كه‌سى حه‌سوود كه بيستى به‌م جۆره مه‌دحى ئه‌و كه‌سه ده‌كرێت يهكسهر توشى حهساسيهت ده‌بێت و ڕاسته‌وخۆ په‌نا ده‌باته به‌ر غه‌يبه‌ت كردني، چونكه هيچ ڕێگه‌يه‌كى تر شك نابات، جابراى خۆم خوشكى به‌ڕێز.... بێگومان كه‌سى حه‌سوود حه‌ز به خَيرو خۆشى به‌رامبه‌رى ناكات، به‌تايبه‌تى كه‌سانى نه‌فام و نه‌زان، هه‌رگيز حه‌ز به ڕێزدارى و پله به‌رزى زانايان ناكه‌ن و هه‌ميشه ده‌يانه‌وێت له ڕێگه‌ى غهيبهتهوه داخى خۆيانيان پێ بڕێژن، بۆيه پێويسته زۆر باش بزانرێت له كاتێكدا كه غه‌يبه‌تى زانايان ده‌كرێت ئه‌وه له پله‌و پايهى زانايان كه‌م نابێته‌وه به‌ڵكو ته‌نها ڕوو ڕه‌شى بۆ كه‌سى غهيبهتكار ده‌مێنێته‌وه‌و هيچى تر. سه‌ر هه‌ڵدانى غهيبهتيش له رێگاى حهسودييهوه زياتر له نێوان ئه‌و چينانهدا ڕوو ده‌دات كه هاوپيشهن، چونكه هه‌ندێك جار بينينى نازو نيعمهت به‌سه‌ر كه‌سانى هاوپيشه‌ى خۆته‌وه ده‌بێته هۆى ڕق و كينهو پاشان حه‌سودى و پاشان غه‌يبه‌ت كردنى. 5- ده‌ست به‌تاڵى و بێ كارى و هه‌ست كردن به بێتاقه‌تى ئه‌م مرۆڤه وا لێده‌كات كه ڕۆژانه‌و به‌رده‌وام هه‌ر خه‌ريكى غه‌يبه‌ت و غهيبهتكارى بێت، وه خوى ته‌واوى پێوه بگرێت و باسى خه‌ڵكى بكات، جا بۆ چاره‌سه‌رى ئه‌م جۆره‌ش: پێويسته هه‌ميشه مرۆڤــ خۆى سه‌ر قاڵ بكات به يادى خوا‌و گوێڕايه‌ڵى پهروهردگاريهوه به‌رده‌وام بێت له‌سه‌ر وه‌رگرتنى زانست و خۆ خه‌ريك كردن به كارى چاكه‌وه‌و دووربكه‌وێته‌وه له هه‌موو كارێكى خراپ و به‌د. هه‌ر وه‌ك خۆشه‌ويستمان (صلی الله علیه وسلم ) ده‌فه‌رمووێت: ((لاَ تَزُولُ قَدَمَا ابْنِ آدَمَ يَوْمَ الْقِيَامَةِ مِنْ عِنْدِ رَبِّهِ حَتَّى يُسْأَلَ عَنْ خَمْسٍ عَنْ عُمْرِهِ فِيمَا أَفْنَاهُ وَعَنْ شَبَابِهِ فِيمَا أَبْلاَهُ وَمَالِهِ مِنْ أَيْنَ اكْتَسَبَهُ وَفِيمَ أَنْفَقَهُ وَمَاذَا عَمِلَ فِيمَا عَلِمَ))(صحيح سنن الترمذي ( 1969 ) وأنظر سلسلة الصحيحة (946)). واته: له ڕۆژى قيامهتدا دوو پێى هيچ كه‌سێك له‌نه‌وه‌ى ئاده‌م ناجوڵێ تا پرسيارى ده‌رباره‌ى پێنج شت لێ نه‌كرێت: ته‌مه‌نه‌كه‌ى له چيا سه‌رفى كردووه؟ وه گهنجێتيهكهى چۆن به‌سه‌رى بردووه؟ له خواپهرستيدا ياخود له كارى خراپ و گوێ نه‌دان به فه‌رمانه‌كانى خوا؟ وه له ماڵه‌كه‌ى چۆن پهيداى كردووه‌و له چيشدا سه‌رفى كردووه؟ وه پرسيارى لێ ده‌كرێت ده‌رباره‌ى زانستهكهى كه‌چى سودێكى پێ گهياندووهو ئايا چۆن گهياندوويهتى (هه‌تا چى سنوورێك كرده‌وه‌ى به زانياريهكهى كردوه)؟ ...جا به‌ڕاستى ژيان پێكهاتووه له‌م چه‌ند پرسيارهو به‌م قۆناغانه‌شدا تێده‌په‌ڕێت، كه‌واته با هه‌وڵ بده‌ين ئه‌م پرسيارانه هه‌ر لێره پێش ئه‌وه‌ى ڕۆژێك بێت به خزمه‌تى بگه‌ين و پرسيارمان لێ بكرێت وه‌ڵامى بۆ ئاماده بكه‌ين و خۆمانى پێ بڕازێنينهوه. 6- جارى وا هه‌يه مرۆڤــ بۆ نزيك بوونه‌وه‌ى له كه‌سانى خاوه‌ن پله‌و پرۆژه‌و ئيش و كار‌و ده‌سه‌ڵاتداران، هه‌ڵده‌ستێت به باس كردن و غه‌يبه‌ت كردنى كرێكار‌و كار مه‌ندان و كه‌سانى تر‌و شكاندنهوهيان به‌مه‌به‌ستى گه‌يشتن به‌و شوێنه يان به‌و كاره، به‌ڵا مرۆڤـــ پێويسته هه‌ميشه بير له ده‌سه‌ڵاتى خوا‌و فهرموودهكانى بكاته‌وه، ئه‌وسا بۆى ده‌رده‌كه‌وێت كه ڕزق و ڕۆزى ته‌نها لاى خوايهو هه‌ر خواى گه‌وره‌شه كه ده‌فه‌رمووێت: (نَحْنُ قَسَمْنَا بَيْنَهُمْ مَعِيشَتَهُمْ فِي الْحَيَاةِ الدُّنْيَا وَرَفَعْنَا بَعْضَهُمْ فَوْقَ بَعْضٍ دَرَجَاتٍ لِيَتَّخِذَ بَعْضُهُمْ بَعْضًا سُخْرِيًّا )(الزخرف:32). واته: ئێمه له‌نێوانياندا بژێوى ژيانمان دابه‌ش كردووه، له دونيادا هه‌ندآ كه‌س ده‌وڵه‌مه‌ندو هه‌ندآ كه‌سيش هه‌ژار، وه ههندێكيانمان چه‌ند پله به‌زر كردۆته‌وه به‌سه‌ر هه‌ندێكى ترياندا، تا هه‌ندێكيان ئيش و كار به هه‌ندێكيان بكه‌ن. موسڵمانى خۆشه‌ويست هۆكارى تريش زۆرن كه غه‌يبه‌تى پێوه ده‌كرێت له‌وانه: كاتێك كه‌سێك كارێك ئه‌نجام ده‌دات ونهێنيه لاى تۆ به‌ڵام له شوێنێك باس ده‌كرێت و تۆش يهكسهر وا ده‌زانى ئه‌و كاره فڵان كه‌س كردوويه‌تى ناوى ده‌به‌يت و ئاشكراى ده‌كه‌ي، ئه‌وه ده‌بێته غهيبهتي، يان جارى واهه‌يه كه‌سێك ده‌ستى ناڕوات تۆش خێرت پێ كردووه‌و يارمه‌تيت داوه له‌و كاته‌دا لاى خه‌ڵكى باسى ده‌كه‌يت و دهكهويته شكاندنه‌وه‌ى و غه‌يبه‌تى ده‌كه‌يت. (بابەتەكانی سایتی فەرمودە بڵاوبكەوە بەبوێ دەستكاری كردن) |