فەرموودەعهقیده - بیروباوەڕی ڕاستڕوونکردنەوەی شەرعیبەهەشت و دۆزەخبیدعە و داهێنراوەکانبابەتی گشتی + وته‌ی زانایان و دانایان پەروەردە و خێزانبابەتی عەرەبیتاوان و حەرامکراوەکاننزا و پاڕانەوەژیاننامه و ڕووداو و بەسەرهاتەکانمانگی رهمهزانگۆشەی فه‌توا
|
هۆكاره ڕێخۆشكهرهكان بۆ تێڕِوانينى حه‌رام هۆكاره ڕێخۆشكهرهكان بۆ تێڕِوانينى حه‌رام 1- ته‌ماشا كردنى وێنه‌ى قهدهغهكراوو حه‌رام . نكۆڵى له‌وه‌ناكرێت كه سه‌ير كردنى وێنه سه‌رنج ڕاكێشه‌كان هۆكارى زۆر گرنگن بۆ وروژاندنى لايه‌نى جنسى مرۆڤ ، به هه‌ردوو ڕه‌گه‌زه‌وه ، جا ئه‌و وێنه‌يه چ هه‌ڵواستراو بێت ياخود له‌به‌ر ده‌ستدا بێت ڕاسته‌و خۆ يان ناڕاسته‌و خۆ ،هه‌روه‌ك چۆن ئێستا ده‌بينى ته‌نانه‌ت به‌رگى گۆڤار‌و كتێب و ڕۆژنامهكانيش پڕكراون له‌و جۆره وێنه ڕووت و بهدڕهوشتيانه، كه به ڕاستى ئافرهتانيان مه‌زاد كردووه‌و له بازاڕى شه‌يتاندا نمايشى ده‌كه‌ن ،جانازانم خۆ ئه‌گه‌ر ده‌ميان بكه‌يته‌وه ئه‌وه يهكسهر په‌نا ده‌به‌نه به‌ر ئه‌وه‌ى مافى ئافره‌ت واو مافى ئافره‌ت وا ئه‌ى ئه‌وه مافى ئافره‌ته لاى تۆ كه به‌هه‌ر شێوه بته‌وێت هه‌ڵگێڕو وه‌رگێڕى پێ ده‌كه‌ى له ڕاستيدا مافى ئافره‌ت ته‌نها لاى ئه‌وانه بوونى نيه، چونكه ئه‌گه‌ر كه‌مێك به‌ووردى بڕوانيته شوشه‌ى عه‌ره‌ق كهپيس ترين خواردنه‌وه‌يه ئه‌وه ده‌بينى ئه‌ويش له‌وێنه‌ى ئافره‌ت بێبه‌ش نه‌كراوه، جا توخوا ئايا مافى ئافره‌ت لاى ئه‌وانه يان لاى ئيسلام؟ هه‌ر له‌به‌ر ئه‌م چه‌ند هۆكارهيه كه دينى خوا هه‌ڕه‌شه‌ى ترسناكى له وێنه گران و دروست كارانى كردووه .كه‌واته خۆت به‌دوور بگره له وێنه‌و ته‌ماشاى مه‌كه . 2- ته‌له‌فزيۆن و سه‌ته‌لايت و كاسيهتى سيدى به‌دڕه‌وشتى . هه‌ڵبه‌ته كه ده‌ڵێين ته‌له‌فزيۆن واته ئه‌و جۆره ته‌له فزيۆنانهى كه بانگه‌شه‌ى خراپه‌و بڵاوبوونه‌وه‌ى كارى به‌د ڕه‌وشتى ده‌كه‌ن و دوورن له‌كارى چاكه‌و پيشاندانى شته سوودمه‌نده‌كان، چونكه ئه‌وانه يه‌كێكن له هۆكاره‌كانى تێك دان و داڕوخانى كۆمه‌ڵگه، وه په‌تاو نه‌خۆشيه‌كى كوشنده‌و ترسناكه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ده‌توانن كه سه‌رنجى بينه‌ر بۆلاى خۆيان ڕابكێشن، كه يه‌كه‌م شت ده‌ورى خۆى ده‌بينێ چاوه به‌و هۆيه‌شه‌وه ده‌توانى له‌شته‌كان ووردبيتهوه ، هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ى كه ده‌ركه‌وتووه زۆربه‌ى كه‌ناڵه‌كان لايه‌نى خۆشه‌ويستى ئافره‌ت و ڕووتى و سۆزدارى و گۆرانى و هتد... نمايش ده‌كه‌ن، كه‌واته ئێستا ده‌توانين بڵێين كه ئافره‌تێكى ناو ته‌له‌فزيۆن زياتر كاريگه‌ره بۆ ( تێڕوانينى حه‌رام ) لێى وه‌ك له ئافره‌تێكى سه‌رجاده‌و كۆڵانه‌كان، ئه‌ويش به‌وه‌ى لهتهماشاكردنى ئه‌و ئافره‌ته‌ى نێو ته‌له‌فزيۆن وته‌واو تێڕوانين لێى هيچ جۆره چاودێريهك و شه‌رمێك نيه له‌سه‌رت به‌ڵام له‌و ئافره‌ته‌ى تر كه له سه‌ر جاده يان له بازاڕه‌كاندا لێى ده‌ڕوانى ئه‌گه‌ر دواى دووجار تێى بڕوانى سه‌رى سێيه‌م جار وازى لێ دێني، چونكه وا لێك ده‌ده‌يته‌وه كه ئه‌مه قسه‌يه‌ك بكات يان كه‌سێكى له گه‌ڵدابێت يهخهت بگرێت، كه‌واته ده‌ى ئيتر تا خاڵى كۆتايى له ته‌له‌فزيۆن مه‌ڕوانه نه‌بادا نابينابيت . 3- هاوڕێى خراپ . خوشك و براى ئازيز بزانه‌و ئاگاداربه، كه له ژيانى دونيادا كێت كردۆته هاوڕێ و دۆستى خۆت، چونكه له‌ڕاستيدا هاوڕێ ئه‌و كه‌سه‌يه كه هه‌موو نهێنيهكانتى لهلايهو بڕواى ته‌وات له‌سه‌رى هه‌يه، وه‌به‌وه‌ش كه به‌ڕاستى زۆربه‌ى ئه‌و كه‌سانه‌ى كه تووشى تاوان بوون به هۆى هاوڕێى خراپهوهبووه، بۆيه زۆر ووريا و ژير به له هه‌ڵبژاردنى هاوڕێ دا ، خواى گه‌وره‌ش ده‌فه‌رموێت: ( وَيَوْمَ يَعَضُّ الظَّالِمُ عَلَى يَدَيْهِ يَقُولُ يَا لَيْتَنِي اتَّخَذْتُ مَعَ الرَّسُولِ سَبِيلًا يَا وَيْلَتَى لَيْتَنِي لَمْ أَتَّخِذْ فُلَانًا خَلِيلًا لَقَدْ أَضَلَّنِي عَنِ الذِّكْرِ بَعْدَ إِذْ جَاءنِي وَكَانَ الشَّيْطَانُ لِلْإِنسَانِ خَذُولًا) (الفرقان: 27- 29). واته: ڕۆژيك دادێت كه‌سى سته‌م كار له پهشيمانى دا گاز له هه‌ردوو ده‌ستى خۆى ده‌گرێت و ده‌ڵێت : خۆزگه له‌گه‌ڵ ڕێبازى پێغه‌مبه‌ردا (صلی الله علیه وسلم) بوومايه ، خۆزگه فڵانهكهسيشم نهكردايهته هاوڕێ و دۆستى خۆم ، چونكه به‌ڕاستى گومڕاى كردم لهبهرنامهكهى خوا دواى ئه‌وه‌ى كه پێم ڕاگهيهندرابوو، وه‌به‌ڕاستى شه‌يتان هه‌ميشه هانى مرۆڤ ده‌دات بۆگوناه وتاوان . كه‌واته هه‌ڵبژاردنى هاوڕێ په‌يوه‌سته به هه‌ڵبژاردنى دواڕۆژتهوه ، وه‌ك پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێت: (الرجل على دين خليله فلينظر أحدكم من يخالل) واته: مرۆڤ له‌سه‌ر بيرو باوه‌ڕى هاوڕێكهيهتي، جا هه‌ريه‌ك له ئێوه بابزانێت كه كێ ده‌كاته هاوڕێى خۆى ؟ . 4- گۆڤار‌و ڕۆژنامه‌و بڵاوكراوه و په‌رتوكه بهدرشهوشتيهكان. هۆكاره‌كانى ڕاگه‌ياندن له گۆڤار‌و ڕۆژنامه هۆكارى گه‌وره‌ن بۆ ڕۆشنبيركردن و به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاستى زانيارى مرۆڤه‌كان، به‌ڵام له‌هه‌مان كاتدا به‌شێوه‌ى پێچه‌وانه دبينرێت له‌سه‌رده‌مى ئه‌مڕۆماندا، به‌داخه‌وه كه مه‌ترسيه‌كى زۆر گه‌وره‌يان هه‌يه بۆسه‌ر ته‌واوى چينه‌كانى كۆمه‌ڵ، ئه‌ويش به‌وه‌ى كه ڕۆژانه ياخود هه‌فتانه په‌يوه‌ندى ده‌كات به خوێنهرانيهوه، بۆيه به‌و وێنه ڕووت و سه‌رنج ڕاكێشانه ى سه‌ر به‌رگه‌كه‌ى ياخود ئاماژه‌كردن به مانشێتێكى سه‌رنج ڕاكێش بۆناوهوهى بابه‌ته‌كه، به‌مه‌ش خه‌ڵكى پێ لهكادار ده‌كرێت و هه‌رجاره‌ى به‌ناوو ناتۆرهيهك به‌ناو هونه‌ر مه‌ندێك ده‌ناسێنێ، كه‌واته زۆر پێويسته بۆتاكى موسوڵمان كه خۆى بپارێزێت له‌و جۆره بڵاو كراوه خراپ و بێ نرخانه وهپێويسته ئه‌وه‌ش بزانرێت كه شه‌يتان به‌ته واوى ده‌ستێكى باڵاى هه‌يه لهڕازاندنهوهى شتهكانداو خواى گه‌وره‌ش ده‌فه‌رموێت: ( زُيِّنَ لِلَّذِينَ كَفَرُواْ الْحَيَاةُ الدُّنْيَا وَيَسْخَرُونَ مِنَ الَّذِينَ آمَنُواْ وَالَّذِينَ اتَّقَواْ فَوْقَهُمْ يَوْمَ الْقِيَامَةِ ) (البقرة: 212) واته : ژيانى دونيا بۆ بێ باوه‌ڕان ڕازێنراوه‌ته‌وه، كه گاڵته ده‌كه‌ن به باوه‌ڕداران، به‌ڵام هه‌ر پايهى ( پارێزگاران ) له گوناه و تاوان به‌رزتره له ڕوژى دوايدا. 5 - چاو لێ كه‌رى و لاسايى كردنه‌وه . ئه‌مه‌ش هۆكارێكى تر‌ى ڕێخۆشكهرى ( تێڕوانينى حه‌رام ) ه كه‌وا له مرۆڤ ده‌كات، هه‌ميشه تامه‌زرۆى ئه‌و تاوانه بێت و له‌لاى خۆشه‌ويست بێت، چونكه كه‌سى تاوانكار به موماره‌سه كردنى ئه‌و تاوانه ته‌واو دڵى ڕه‌ش بووه‌و داپۆشراوه به‌و نه‌خۆشيه دهروونيهى كه چاره‌سه‌رى ته‌نها ته‌وبه‌و گه‌ڕانه‌وه‌يه، هه‌ر به‌وه‌ش ئه‌م جۆره تاوانه له ده‌روونێكى نه‌خۆش و لاوازه‌وه دێت، جا كاتێك كه‌سى خۆپارێز له تاوانى نڤر هه‌ست ده‌كات كه‌سى به‌رامبه‌رى سهرگرمى ئه‌و تاوانهيه و ههرخه ريكى تێركردنى ئارهزووهكانێتى به‌شێوه‌يه‌كى كاتى ئه‌ميش واى لێ دێت بهلاسايى كردنه‌وه‌و شوێن پێى ئه‌و كه‌سه خۆى بخاته نێو ئه‌و تاوانه‌وه‌و ئه‌نجامى بدات، به‌ڕاستى نابێت مرۆڤى باوه‌ڕدار هێند ساويلكهو خۆش باوه‌ڕبێت كه به‌ڵكو ده‌بێت خاوه‌ن ئيراده‌ى به هێزو به‌رزو پيرۆزبێت . له‌بڵاوکراوه‌کانی سایتی فه‌رمووده |