فەرموودەعهقیده - بیروباوەڕی ڕاستڕوونکردنەوەی شەرعیبەهەشت و دۆزەخبیدعە و داهێنراوەکانبابەتی گشتی + وته‌ی زانایان و دانایان پەروەردە و خێزانبابەتی عەرەبیتاوان و حەرامکراوەکاننزا و پاڕانەوەژیاننامه و ڕووداو و بەسەرهاتەکانمانگی رهمهزانگۆشەی فه‌توا
|
چه‌ند ووته‌يه‌كى زێڕين سه‌باره‌ت به خراپى (غه‌يبه‌ت) چه‌ند ووته‌يه‌كى زێڕين سه‌باره‌ت به خراپى (غه‌يبه‌ت) 1 . جارێكيان عه‌مرى كوڕى عاص (خواى لێ ڕ‌ازى بێت) له‌گه‌ڵ هاوهڵانيدا به ته‌نيشت ئه‌سپێكى مردارهوهبودا تێپه‌ڕين و پێيانى فه‌رموو: ئه‌گه ر پياوێك له گۆشتى ئه‌و ئه‌سپه مرداره بووه بخوات و ناوسكى لێ پڕ بكات زۆر باشتره له‌وه‌ى كه گۆشتى براكه‌ى بخوات، واته (غه‌يبه‌ت)ى بكات. 2 . (عبدالله ى كوڕى موباره‌ك) (ڕه‌حمه‌تى خواى لێبێت) ده‌فه‌رمووێت: ئه‌گه‌ر بمويستايه غه‌يبه‌تى هه‌ر كه‌سێك بكه‌م ئه‌وا غه‌يبه‌تى دايك و باوكى خۆم ده‌كرد، چونكه دايك و باوكم له هه‌موو كه‌س شايستهتر له پێشترن كه چاكهيان له‌گه‌ڵدا بكه‌م. 3 . به‌يه‌كێك له پياوچاكان ووترا: فڵانه‌كه‌س غه‌يبه‌تى كردووى: ئه‌ويش هه‌ستاو سهبهتهيهك خورماى بۆ بردوو پێى ووت: بيستوومه كه تۆ چاكه‌كانى خۆت به ديارى ناردووه بۆ من، منيش ده‌مه‌وێت پاداشتت بده‌مه‌وه، سه‌به‌ته خورماكه‌ى پێداو پێى ووت: زۆر داواى لێبوردنت لێ ده‌كه‌م كه‌ناتوانم به ته‌واوى پاداشته‌كه‌ت بده‌مه. 4 . غه‌يبه‌ت ميوه‌ى فاسقهكانه. 5 . هه‌ركه‌سێك زمانى بپارێزێت و ئاگادارى بێت له هه‌موو شه‌ڕو ئاشوبێك رزگارى بووه. 6 . جارێكيان پياوێك باسى كه‌سێكى كرد لاى هاوڕێكهي، هاوڕێكهشى پێى ووت: ئايا جيهادت به‌رامبه‌ر ڕۆمه‌كان كردووه؟ ووتـــى: نه‌خێر، ووتى: ئايا ئه‌ى جيهادت به‌رامبه‌ر فارسه‌كان كردووه؟ ووتــى: نه خێر، پاشان ووتى: (سَلِمَ مِنكَ الرُّوم، وَسَلِمَ مِنكَ التُّركَ، وَلمَ يَسلَمْ مِنْكَ أخوكَ المُسلم). واته: به‌ڕاستى ڕۆمه‌كان له ده‌م و ده‌ستت سه‌لامه‌تن (باسيان ناكه‌يت)، وه توركهكانيش به‌هه‌مان شێوه له ده‌م و ده‌ستت سه‌لامه‌تن، به‌ڵام براى موسوڵمانت له ده‌م و ده‌ستت سه‌لامه‌ت نين (باسيان ده‌كه‌يت و غهيبهتيان بچوكترين هه‌ڵه‌يان لێده‌كه‌يت به ئه‌ندازه‌ى كێوێك، ئه‌وه‌نده‌ى باسى موسڵمانان ده‌كه‌يت، باسى بآباوهڕو خراپه‌كارو نوێژنهكهرو خراپه‌كاران و دوژمنانى سه‌رسه‌ختى دين ناكه‌يت!! كه ئه‌مه‌ش به‌ڕاستى فريو خواردنه به ده‌ست شه‌يتان و دوژمنانى خواوه‌و بێئاگاييه له پاراستنى مافى برايه‌تى نێوان موسڵمانان و تێكدانى ڕيزى پته‌وى برايهتيانه!!!), به‌ڵێ به‌ڕاستى وايه ڕۆژگار لاى ئه‌مڕۆى موسوڵمان هه‌مووى پڕه له نه‌هامه‌تى و نه‌گبه‌تى و ناخۆشی ، چونكه ئه‌وه‌نده‌ى به‌يه‌كه‌وه خهريكن و له‌نێو خۆيان‌دا خهريكن له سه‌دا يه‌ك باسى بێ باوه‌ڕان و سته‌م كاران ناكه‌ن. 7 - موسڵمانى خۆشه‌ويست ئه‌گه‌ر هه‌ر بێ ده‌سه‌ڵاتى و تواناى جێ به‌جێ كردنى ئه‌و خاڵانه‌ى پێشووت نييه، ئه‌وا هه‌وڵ بده كه ئه‌م سێ خاڵه له خۆتدا جێ به‌جێ بكه: . 1 - ئه‌گه‌ر چاكه‌ت پێ ناكرێ هه‌وڵ بده خراپه‌ش مه‌كه. 2 - ئه‌گه‌ر ناتوانى سوودت هه‌بێت بۆ خه‌ڵكى ئه‌وا زيانيشيان پێ مهگهيهنه. 3 - ئه‌گه‌ر ناتوانى ڕۆژووى سوننه‌ت بگريت و ده‌مت بگريتهوه له خواردن و خواردنه‌وه ئه‌وا هه‌وڵ بده له گۆشتى خه‌ڵكيش مه‌خۆ (باسيان مه‌كه‌و غهيبهتيان مه‌كه). ( تۆش بڵاوبكەوە بابەتەكانی سایتی فەرموودە ) |