فەرموودەعهقیده - بیروباوەڕی ڕاستڕوونکردنەوەی شەرعیبەهەشت و دۆزەخبیدعە و داهێنراوەکانبابەتی گشتی + وته‌ی زانایان و دانایان پەروەردە و خێزانبابەتی عەرەبیتاوان و حەرامکراوەکاننزا و پاڕانەوەژیاننامه و ڕووداو و بەسەرهاتەکانمانگی رهمهزانگۆشەی فه‌توا
|
گولبژێرێك له فه‌تواى زانايانى پێشين و هاوچه‌رخ ده‌رباره‌ى تێڕوانينى حه‌رام گولبژێرێك له فه‌تواى زانايانى پێشين و هاوچه‌رخ ده‌رباره‌ى تێڕوانينى حه‌رام خواى گه‌وره و پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله علیه وسلم) ئاگاداريان كردوينهتهوه له پێچه‌وانه جوڵانه‌وه‌ى شه‌رعى خوا، وه هه‌روه‌ها قه‌ده‌غه‌ى ئه‌و شتانهشيان لێ كردوين، كه‌ده‌بنه مايه‌ى ريسوايى وسهرشۆڕى خۆمان له دونياو دواڕۆژدا، تاكو هه‌ر له‌م دونيا لێيان دوور بكه‌وينه‌وه ، وه‌ك خواى گه‌وره خۆى ده‌فه‌رموێت :(فَلْيَحْذَرِ الَّذِينَ يُخَالِفُونَ عَنْ أَمْرِهِ أَن تُصِيبَهُمْ فِتْنَةٌ أَوْ يُصِيبَهُمْ عَذَابٌ أَلِيمٌ )(النور:63) واته: با ئاگادار بن ئه‌وانه‌ى كه پێچه‌وانه‌ى فه‌رمانى پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) ده‌جوڵێنه‌وه، بترسن له‌وه‌ى كه تووشى فيتنه ببن يا تووشى سزايه‌كى به ئێش و ئازار بن، جا لێره‌وه ده‌چينه خزمه‌تى چه‌ند زانايه‌كى به‌ڕێز( ڕه‌حمه‌تى خوايان لێبێت ) ئه‌وانه‌ى كه جێنشينى پێغه‌مبه‌رانن، بۆ زياتر تێگه‌يشتن له تاوانى (( تێڕوانينى حه‌رام )) بفه‌رموون . پرسيار كرا له (شيخ الإسلام ابن تيمية) ( ڕه‌حمه‌تى خواى لێبێت ) ده‌رباره‌ى حوكمى خۆده‌رخستنى ئافره‌ت له‌به‌رده‌م پياوى بێگانه دا يان خۆده‌رخستنى لاى ئافره‌تى هاو ڕه‌گه‌زى ؟ وه‌ڵام: شێخ فه‌رمووى سوپاس بۆخوا، دروست نيه ئافره‌ت لاشه‌ى خۆى به‌ده‌ربخات، يان بڕوانێته پياوى بێگانه، ياخود به پێچه‌وانه‌وه پياو بڕوانێته ئافره‌تى بێگانه، يان ئافره‌ت بڕوانێته لاشه‌ى ئافره‌ت، چونكه پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێت: (لاينظرالرجل إلى عورة الرجل ولا المرأة إلى عورة المرأة)( رواه مسلم (766)). واته : با هيچ پياوێك نه‌ڕوانێته عه‌وره‌تى پياوى به‌رامبه‌رى و، وه‌هيچ ئافره‌تێك نه‌ڕوانێته عه‌وره‌تى ئافره‌تى به‌رامبه‌ري، ( چونكه له‌و كاته‌دا هه‌واو ئاره‌زوو زاڵ ده‌بێت به سه‌ر مرۆڤدا و شتى نابه جێى پێ ده‌كات )( (فتاوى النساء لابن تيمية) (40)). پرسيار كرا له شيخ (عبد العزيز بن باز) ( ڕه‌حمه‌تى خواى لێبێت ) ده‌رباره‌ى ئه‌و ئافره‌ته‌ى كه سه‌فه‌ر ده‌كات بۆ ده‌ره‌وه‌ى وڵات به سفورى و به‌بێ حجاب ؟ وه‌ڵام: شێخ فه‌رموى پێويسته له‌سه‌ر ئافره‌تى موسوڵمان كه خۆى پۆشته بكات و لاشه‌ى به‌ده‌ر نه‌خات له‌به‌ر چاوى بێگانه، هه‌روه‌ها پێويسته ده‌م و چاويشى بپۆشێت، چونكه ئه‌وه ناونيشانه بۆئافره‌ت، هه‌روه‌ك خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت :(وَلَا يُبْدِينَ زِينَتَهُنَّ إِلَّا مَا ظَهَرَ مِنْهَا وَلْيَضْرِبْنَ بِخُمُرِهِنَّ عَلَى جُيُوبِهِنَّ وَلَا يُبْدِينَ زِينَتَهُنَّ إِلَّا لِبُعُولَتِهِنَّ ) (النور: 31). بۆيه دروست نيه بۆئه‌و ئافره‌ته‌ى كه بڕواى به‌خواو ڕۆژى دوايى هه‌يه كار ئاسانى بكات بۆ فيتنه‌و ئاشوب سه‌ره‌ڕاى بێ فه‌رمانى خوا‌و پێغه‌مبه‌رى خوا(صلی الله علیه وسلم) (الفتاوى لابن باز ( كتاب الدعوة (2/221 )). پرسيار كرا له شێـخ (محمد بن صالح العثيمين) (ڕه‌حمه‌تى خواى لێبيێت) سه‌باره‌ت به ده‌رخستنى ده‌ست و قۆڵى ئافره‌ت له بازاڕه‌كاندا ؟وه‌ڵام: فه‌رمووى سوپاس بۆخوا، پاشان گومانى تێدا نيه به ده‌رخستنى ده‌ست و قۆڵ له‌لايه‌ن ئافره‌تانه‌وه له بازاڕ‌و شوێنه گشتيه‌كان كارێكى نادروسته‌و دووره له ڕه‌وشتى موسوڵمان، هه‌روه‌ها هۆكارێكيشه له بۆ بڵاوبوونه‌وه‌ى فيتنه‌و به‌ڵا، چجاى ئه‌و ئافره‌تانه‌ى كه بازنگ و شتى جوانكارى له ده‌ست ده‌كه‌ن، وه خۆشيان ده‌ڕازێننه‌وه به شێوه‌ى زه‌مانى جاهيلي، بۆيه به هيچ جۆرێك بۆ ئافره‌تان درووست نيه جوانيهكهيان به‌ده‌ربخه‌ن، چونكه ده‌بێته هۆى تاوانباربوونى خۆى و تاوانباربوونى كه‌سانى تر به‌وه‌ى كه ته‌ماشاكردنى حه‌رام ڕوو ده‌دات(فتاوى حجاب المرأة المسلمة (79)). پرسياركراله شێخ (صالح بن فوزان الفوزان) ( ڕه‌حمه‌تى خواى لێبێت ) سه‌باره‌ت به تێڕوانينى ئافره‌تى بێگانه و به پێچه‌وانه‌شه‌وه ؟ وه‌ڵام: سوپاس بۆ خواى گه‌وره‌و ميهره‌بان، به‌هيچ جۆرێك دروست نيه بۆ ئه‌و جۆره پياوانه‌ى كه ده‌ڕواننه ئافره‌تى بێگانه‌و هه‌واو ئارهزووهكانيان به‌و شته پيس و بێزراوه تێر ده‌كه‌ن، يان ئه‌و ئافره‌تانه‌ى كه ده‌ڕواننه پياوى بێگانه‌و به غه‌مزه‌ى چاو يان به پێكه‌نين و قسه كردن ته‌مه‌ن ده‌به‌نه سه‌ر، به‌وه‌ش پێويسته ئافره‌تى موسوڵمان هه‌ميشه خاوه‌ن شه‌رم و حهياى خۆى بێت و ڕه‌گه‌زى مێيينهيهى خۆى بپارێزێت، ئه‌وه‌ش باشتره بۆيان(فتاوى حجاب المرأة المسلمة ( 79)). ئاماده‌کردنی فه‌ریدوون موحه‌مه‌د ماڤی گشت موسڵمانێکه بۆسودوهرگرتن و بڵاوکردنه‌وه‌ی گشت بابه‌ته کانی ماڵپه‌ڕی فه‌رمووده |