که مێك وردبوونه وه له جسمی خۆتان که خوای په روه ردگارچۆن به دیهێناون
ئه ى براى خۆشه ويستم، پاك وبێگه ردى بۆ ئه وخوايه ى به ديهێنه رى ئه ومرۆڤه يه كه له دروست بوونيدا چه نده ها به ڵگه ونيشانه ى سه رسووڕهێنه رو جونكارى وورد هه يه ، ئه م مرۆڤه پێكهاتوه له چه ند كۆئه ندامێك وه ك كۆئه ندامى هه رس و هه ناسه دان و گورچيله و بيستن وبينين و ئاره زووه كان و زاووزێ وماسوولكه كان و چه نده هاى تر, كۆئه ندامى ناوه نده ده مار ده ست به سه ر كاره كانياندا ده گرێت وڕێكيان ده خات به يارمه تى كۆئه ندامى ناوه نده ده مارى خۆيى كه كاره كانى دڵ وهه ناسه دان وجووڵه ى ڕيخۆڵه كان و چه ند كارێكى تر ڕێك ده خات ئه م ناوه نده سه ربه خۆ كارده كات به بێ ويستى خۆمان, وه ترس ودڵه ڕاوكێ وخۆشى كارى تێده كه ن وه ئه ندامه ڕژێنه كان وه ك ڕژێنه ده ره قيه كان و جووته گون وهێلكه دان وڕژێنى سه رگورچيله كان وه ڕژێنى ژێرمێشكه ڕژێن كه پێى ده وترێت (نوخامه ڕژێن )كارى ئه م ڕژێنانه ڕێك ده خات وه هه ڵده ستێت به ده ردانى چه ند هۆڕمۆنێك
كه ئه م ڕژێنانه ئاگادار ده كاته وه كاتێك ئه م ڕژێنانه كه م وكوڕيه كيان له كاره كانياندا هه بێت تا كاره كانيان ڕێك بخه نه وه ، وه چه ند هۆڕمۆناتێكى تر ده رده دات كه ڕێژه كه ى ڕابگرێت كاتێك ڕێژه ى ده ردان زۆرده بێت له م ڕژێنانه دا ، به شێوه يه كى خۆنه ويستى وورد كه جێگه ى سه رسوڕمانه ، وه ئه ندازه ى ئه م هۆڕمۆنانه چه ند به شێكى بچووكن له مللى گرامێك ، وه ئه و نه خۆشيانه ى كه توشمان دێن له كاتێكدا يه كێك له م هۆرمۆنانه تووشى شكستێك دێن ، خواى گه وره ئێمه ش وئێوه ش بپارێزێت
ئه ى براى مسوڵمانم ، وه له وانه په نكرياس , كه موو كوڕيه ك له كاره كانيدا ده بێته هۆى نه خۆشى شه كره و تێكچوونى هه رس وه زۆر بوونى كرداره كه ى ده بێته هۆى دابه زينى شه كرو بوورانه وه و په ركه م وه به م جۆره هه موو ئه م ڕژێنانه پێويستن بۆگه شه ى مرۆڤ وپێشكه وتنى زاووزێ وته ندروستى ئه وانه هه موو به ڵگه ى گه وره و سه رسوڕهێنه رن له به ڵگه و نيشانه كانى خواى پاك و باڵاده ست ،،،وه له گورچيله دا نيشانه يه كى ترى خوايى ده بينين گورچيله به رگێكى هه يه و حه وزى گورچيله ى هه يه .به رگه كه ى پێكهاتوه له مليۆنه ها ته نۆچكه ى ماڵپێچى(النفرونات)ئه ميش پێكهاتووه له گڵۆڵه و (الكبة)وه پێچى هێنلى((عروة هنلي))بۆريچكه ى نزيك و بۆريچكه ى دوور ((الانبوب القريب والانبوب البعيد))ئه مه هه ڵده ستێت به كارێكى زۆر ووردو گرنگ كه خوێن پاك ده كاته وه له پاشه ڕۆكانى وه ك ميزو پێكهاته ئازۆنيه ژه هراويه كان وكانزاكان وده رمانه كان وچه نده ها ژه هرى پێكهاتوو به هۆى ئه و گۆڕانانه ى كه له لاشه دا ڕووده دات وه فڕێى ده داته ده ره وه له ڕێگه ى ميزه وه .هه روه ها پارێزگارى له خه ستى يه كى دياريكراو له ئاوو ئه وزيادانه ى ناوخوێن ده كات ، بۆنموونه گورچيله له زستاندا بڕێكى زۆرئاو ده رده دات وميزكردن زۆرده بێت له مرۆڤدا له به رئه وه ى ئاره ق كردنه وه كه مترده بێت له زستاندا به پێچه وانه ى هاوينه وه كه ئاره ق كردنه وه زۆرده بێت ميزكردن كه م ده بێته وه گورچيله هه ڵده ستێت به ڕێكخستنى ئه م كاره له مرۆڤدا .وه گورچيله هه ڵده ستێت به پارێزگارى كردن له په رته وازه بوون زۆربه ووردى وه ك ده بينين بڵاوبوونه وه ى پۆتاسيۆم كه ڕێژه سروشتيه كه ى له خوێندا 3,5تا5مللى مۆل/ليتر
ئه گه ر زيادى كردبۆ
6,5ده بێته هۆى تێكچوونى لێدانه كانى دڵ ويان مردنى كوتوپڕ، وه ئه گه ر كه مى كردبۆ 2,5
ده بێته هۆى ئازارو
ڕه ق
بوون له ماسوولكه كاندا وناڕێكى لێدانى دڵ ، وه به ده يه ها په رته وازه بوونى تر هه يه كه ئه م ته نۆچكه ماڵپێچيانه (النفرونات)هه ڵده ستن به پارێزگارى كردنيان به ووردى وزيره كى به هاوكارى له گه ڵ تووره كه ى بۆمان((الغشاء الخلوي))...ئايا ئه مه كارێكى سه رسوڕهێنه ر نيه بانگه شه بكات بۆ باوه ڕهێنان به دروست كارێكى گه وره .ئيسلام فه رمانمان پێده دات
كه هۆش وژيرى وچاومان بكه ينه وه و به بێ ئاگايى نه چينه ناو ئيسلامه وه به ڵكو به چاوكراوه يى وه رى بگرين ،خواى باڵاده ست ده فه رموێت((أولم يتفكروافي أنفسهم ماخلق الله السماوات والأرض وما بينهما إلابالحق))الروم.8..واته ..ئه و بێ باوه ڕوو بت په رستانه ى مه ككه و هه مووئه وانه يش كه وه كو ئه وان وان بيرله خۆيان ناكه نه وه كه چۆن دروستكراون ، وه چۆن هه ر ئه ندام وپارچه يه كى له شيان له چاو وگوێ, دڵ، مێشك،..هتد..هه ريه كه و كارێكى ديارى كراوى خۆى ئه نجام ده دات تاكاتى مردنيان دێت ؟هه روه ها بيريان له وه نه كردۆته وه كه چۆن خودا ئاسمانه كان وزه وى وگشت ئه وشتانه ى له نێوانياندايه هه روا بێ هوده دروستى نه كردوون .به ڵكوهه مووى به حه ق وڕاستى هێناوه ته دى).وه به م جۆره پێشينانمان باوه ڕيان هێنا باوه ڕێكى پته و كه بوه هۆى كرانه وه ى بيرو هۆشيان وبه به گه ڕخستنى هه ستان و
وه بوه هۆى ئه وه ى كه بگه ن به خواى خۆيان وه به جيهانى ده وروبه ريان.
نووسينى شێخ محمد فيصل حافظ
وه رگێڕانىعبدالوالى عبدالرحيم على قزڵجى
(مافی گشت موسڵمانێکه بۆسود وه رگرتن و بڵاوکردنه وه ی گشت بابه ته کانی ماڵپه ڕی فه رمووده )