فەرموودەعهقیده - بیروباوەڕی ڕاستڕوونکردنەوەی شەرعیبەهەشت و دۆزەخبیدعە و داهێنراوەکانبابەتی گشتی + وته‌ی زانایان و دانایان پەروەردە و خێزانبابەتی عەرەبیتاوان و حەرامکراوەکاننزا و پاڕانەوەژیاننامه و ڕووداو و بەسەرهاتەکانمانگی رهمهزانگۆشەی فه‌توا
|
گه‌وره‌يى پاداشتى گه‌ڕان به‌دواى زانستى شهرعىدا گه‌وره‌يى پاداشتى گه‌ڕان به‌دواى زانستى شهرعىدا گه‌ڕان به دواى زانستى شه‌رعيدا و هه‌وڵدان له پێناو به‌ده‌ست خستنىدا هۆكارن بۆ به‌خته‌وه‌رى مرۆڤـ ـ چ پياو بێت ياخود ئافره‌ت ـ له ژيانى دونيا و دوا ڕۆژدا ، وه ئه‌و كه‌سانه‌ى كه شه‌رع ناس و شاره‌زاو زانان له شه‌رعدا زياتر له‌خواى گه‌وره ده‌ترسن و پله و پايه‌يان له كهسانــى تر له ئيمانــداران به‌رزتر و بڵندتره له لاى خواى گه‌وره . خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت : (إِنَّمَا يَخْشَى اللَّهَ مِنْ عِبَادِهِ الْعُلَمَاءُ )[فاطر 28] . واته : ته‌نها به‌نده شه‌رع زانه‌كان له خوا ده‌ترسن . وه ده‌فه‌رموێت : (قُلْ هَلْ يَسْتَوِي الَّذِينَ يَعْلَمُونَ وَالَّذِينَ لَا يَعْلَمُونَ )[الزمر 9] ، واته : بڵێ ئايا ئه‌و كه‌سانه‌ى كه شاره‌زان و شه‌رع زانن وه‌ك ئه‌و كه‌سانه‌ن كه نه‌شاره‌زان ؟ وه ده‌فه‌رموێت :( يَرْفَعِ اللَّهُ الَّذِينَ آَمَنُوا مِنْكُمْ وَالَّذِينَ أُوتُوا الْعِلْمَ دَرَجَاتٍ )[الـمجادلة 11] . واته : خوا پله‌ى ئيمانداران له ئێوه و ئه‌وانه‌ى زانستى شهرعيان پێدراوه به‌رز ده‌كاته‌وه . وه چه‌ندين به‌ڵگه‌ى تر هاتووه له قورئان و فه‌رمووده صه‌حيحه‌كانى پێغه‌مبه‌ردا (صلی الله علیه وسلم) له‌م باره‌يه‌وه له‌وانه : (أبو الدرداء (ڕه‌زای خوای لێبێت)) فه‌رموويه‌تى بيستم پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) فه‌رمووى : ((مَنْ سَلَكَ طَرِيقَاً يَلْتَمِسُ فِيهِ عِلْمَاً سَهَّلَ اللَّهُ لَهُ طَرِيقًا إِلَى الْجَنَّةِ ، وَإِنَّ الْمَلاَئِكَةَ لَتَضَعُ أَجْنِحَتَهَا رِضَاً لِطَالِبِ الْعِلْمِ ، وَإِنَّ طَالِبَ الْعِلْمِ يَسْتَغْفِرُ لَهُ مَنْ فِي السَّمَاءِ وَالأَرْضِ حَتَّى الْحِيتَانِ فِي الْمَاءِ ، وَإِنَّ فَضْلَ الْعَالِمِ عَلَى الْعَابِدِ كَفَضْلِ الْقَمَرِ عَلَى سَائِرِ الْكَوَاكِبِ ، وَإِنَّ الْعُلَمَاءَ وَرَثَةُ الأَنْبِيَاءِ ، وَإِنَّ الأَنْبِيَاءَ لَمْ يُوَرِّثُوا دِينَارَاً وَلاَ دِرْهَمَاً ، وَإِنَّمَا وَرَّثُوا الْعِلْمَ فَمَنْ أَخَذَهُ أَخَذَ بِحَظٍّ)) صحيح سنن أبـي داود رقم : (3641) ، وصحيح سنن ابن ماجه رقم : (182) ..واته : هه‌ر كه‌سێك رێگايهك بگرێته به‌ر بۆ به‌ده‌ست خستنى زانستى شه‌رعى ئه‌وا خواى گه‌وره رێگاى به‌هه‌شتى بۆ ئاسان ده‌كات ، وه فريشته‌كان باڵيان راده‌خه‌ن بۆ ئه‌و كه‌سه‌ى ده‌گه‌ڕێت به دواى زانستى شه‌رعيدا له‌به‌ر ئه‌وه‌ى رازين به‌وه‌ى بۆى ده‌گه‌رێت ، وه هه‌موو ئه‌وانه‌ى كه له ئاسمانه‌كان و زه‌ويدان داواى لێخۆشبون ده‌كه‌ن بۆ شه‌رع زانه‌كان ته‌نانه‌ت ماسيش له ده‌ريادا ، وه گه‌وره‌يى و چاكێتى شه‌رع زان به سه‌ر په‌رستكار (عابد)ه‌وه وه‌ك چاكێتى و جوانى مانگ وايه به سه‌ر هه‌موو ئه‌ستێره‌كانه‌وه ، وه زانايان ميراتگرى پێغه‌مبه‌رانن ، وه پێغه‌مبه‌ران دينار و درههميان به ميرات به‌جێ نه‌هێشتوه به‌ڵكو ته‌نها زانستى شهرعيان بهميرات به‌جێ هێشتوه ، جا هه‌ركه‌سێ به‌ده‌ستى خات ئه‌وا به‌شێكى زۆرى به‌ده‌ست خستوه . وه له فه‌رمووده‌يه‌كى تردا هاتووه كه (صفوان)ى كوڕى (عسّال) (ڕه‌زای خوای لێبێت) : هات بۆ لاى پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله علیه وسلم) و فه‌رمووى : ((يَا رَسُولَ اللَّهِ إِنِّي جِئْتُ أَطْلُبُ الْعِلْمَ ، فَقَالَ : مَرْحَبَاً بطالبِ الْعِلْمِ ، إِنَّ طَالِبِ الْعِلْمِ لَتَحُفُّ بِهِ الْمَلائِكَةُ وَتُظِلُّهُ بِأَجْنِحَتِهَا ، ثُمَّ يَرْكَبُ بَعْضُهُ بَعْضَاً حَتَّى يَبْلُغُوا السَّمَاءَ الدُّنْيَا مِنْ حُبِّهِمْ لِمَا يَطْلُبُ ...)) صحيح سنن الترمذي رقم : (3535 ) وصحيح سنن ابن ماجه رقم : (226) وأخرجهُ أحمد : (4/239) . . واته : ئه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا من هاتووم بۆ به‌ده‌ست خستنى زانستى شه‌رعى ، پێغه‌مبه‌ريش (صلی الله علیه وسلم) فه‌رمووى : خۆشحاڵين به هاتنى فێرخوازى زانستى شه‌رعى ، وه فێرخوازى زانستى شه‌رعى (طالب العلم الشرعي) فريشته‌كان ده‌ورى ده‌ده‌ن و سێبه‌رى بۆ ده‌كه‌ن به باڵيان جا هه‌ندێكيان به‌سه‌ر هه‌ندێكياندا ده‌چن به‌يه‌كدا تا ده‌گه‌نه ئاسمانى دونيا له خۆشه‌ويستى ئه‌وه‌ى به‌دوايدا ده‌گه‌رێت ...وه له فه‌رمووده‌يه‌كى تردا پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله علیه وسلم) فه‌رموويه‌تى : ((مَنْ يُرِدِ اللَّهُ بِهِ خَيْرًا يُفَقِّهْهُ فِي الدِّينِ)) صحيح البخاري رقم : (71) .. واته : ئه‌گه‌ر كه‌سێك خوا خهيروچاكهى بۆ بوێت ئه‌وا شاره‌زا و زاناى ده‌كات له ئيسلام . گه‌وره‌يى پاداشتى فێركردنى زانستى شه‌رعى :هه‌روه‌ها ئه‌و كه‌سه‌ى كه موسڵمانان و كه‌سانى تر فێرده‌كات و شاره‌زايان ده‌كات له قورئان و فه‌رمووده پيرۆزه صه‌حيحه‌كانى پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله علیه وسلم) به پێى تێگه‌يشتن و كرده‌وه‌ى سه‌له‌ف و زانايانى ئه‌هلى سوننه و جه‌ماعه و به‌شێوه‌يه‌كى چاك و ڕاست و ڕوون .. شاره‌زايان بكات له بيروباوه‌ڕ و ڕێبازى سه‌له‌ف و ئه‌ركه شهرعىيهكان و حه‌ڵاڵ و حه‌رام و چاكه و خراپه و يه‌ك خوا په‌رستى و شيرك بڕياردان و سوننه‌ت و بيدعه و ... هتد ، ئه‌و كه‌سه كه مامۆستا و فێركارى زانستى شهرعىيه به‌هه‌مان شێواز پاداشتێكى زۆريان ده‌ست ده‌كه‌وێت . عَنْ عُثْمَانَ (ڕه‌زای خوای لێبێت) عَنِ النَّبِيِّ (صلی الله علیه وسلم) قَالَ : ((خَيْرُكُمْ مَنْ تَعَلَّمَ الْقُرْآنَ وَعَلَّمَهُ)) صحيح البخاري رقم : (5027) .. واته : چاكترينتان ئه‌و كه‌سه‌يه كه قورئان فێرده‌بێت و كه‌سانى تريش فێرده‌كات . وه له (أبو أُمَامَةَ الْبَاهِلِي) ه‌وه (ڕه‌زای خوای لێبێت) ده‌گێڕنه‌وه فه‌رموويه‌تى: ذُكِرَ لِرَسُولِ اللَّهِ (صلی الله علیه وسلم) رَجُلاَنِ أَحَدُهُمَا عَابِدٌ وَالآخَرُ عَالِمٌ ، فَقَالَ رَسُولُ اللَّهِ (صلی الله علیه وسلم) : فَضْلُ الْعَالِمِ عَلَى الْعَابِدِ كَفَضْلِي عَلَى أَدْنَاكُمْ ، ثُمَّ قَالَ رَسُولُ اللَّهِ (صلی الله علیه وسلم) : ((إِنَّ اللَّهَ وَمَلاَئِكَتَهُ وَأَهْلَ السَّمَوَاتِ وَالأَرْضِ حَتَّى النَّمْلَةَ فِي جُحْرِهَا وَحَتَّى الْحُوتَ لَـيُصَلُّونَ عَلَى مُعَـلِّمِ النَّاسِ الْخَيْرَ)) صحيح سنن الترمذي رقم : (2685 ) ، وصحيح الـجامع الصغير رقم : (4213) .. واته : باسى دوو پياو كرا بۆ پێغه‌مبه‌رى خوا(صلی الله علیه وسلم) يه‌كێكيان په‌رستكار بوو ئه‌وى تريانيش زانــا بوو ، پێغه‌مبه‌رى خوايش (صلی الله علیه وسلم) فه‌رمووى : فه‌زڵا و چاكه‌ى زانــا به‌سه‌ر پهرستكارهوه وه‌كو فه‌زڵ و چاكه‌ى من وايه به‌سه‌ر نزمترينتانهوه ، ئه‌نجا پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله علیه وسلم) فه‌رمووى : به‌ڕاستى خوا و فريشته‌كانى و خه‌ڵكى ئاسمانه‌كان و زه‌وى و ته‌نانه‌ت مێرووله‌ش له نێو كونهكهيدا و ته‌نانه‌ت ماسيش دوعاى خێر ده‌كه‌ن بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ى كه‌وا خه‌ڵكى فێرى خێر و چاكه ده‌كه‌ن . هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله علیه وسلم) فه‌رموويه‌تى : ((مَنْ عَلَّمَ عِلْمَاً فَلَهُ أَجْرُ مَنْ عَمِلَ بِهِ لاَ يَنْقُصُ مِنْ أَجْرِ الْعَامِلِ)) صحيح سنن ابن ماجه رقم : (240) وصحيح الجامع الصغير رقم : (6396) .. واته : هه‌ر كه‌سێك زانستێكى شه‌رعى فێرى خه‌ڵك بكات ئه‌وا پادشنى ده‌ست ده‌كه‌وێـت وه‌ك ئه‌وه‌ى كرده‌وه‌ى پێـدهكات , وه له پاداشتى بكه‌ر كه‌م نابێته‌وه . وه له (أبو مسعود اڵانصارى)يهوه (ڕه‌زای خوای لێبێت) ده‌گێڕنه‌وه كه پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) فه‌رموويه‌تى : ((مَنْ دَلَّ عَلَى خَيْرٍ فَلَهُ مِثْلُ أَجْرِ فَاعِلِهِ)) صحيح مسلم رقم : (1893) .. واته : ئه‌و كه‌سه‌ى كه چاكه‌يه‌ك پێشانى كه‌سێك بدات ئه‌وا پاداشتى ده‌ست ده‌كه‌وێت وه‌ك پاداشتى ئه‌وه‌ى چاكه‌كه ده‌كات. وه له (أبو هريرة)وه (ڕه‌زای خوای لێبێت) ده‌گێڕنه‌وه كه پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) فه‌رموويه‌تى : ((مَنْ دَعَا إِلَى هُدًى كَانَ لَهُ مِنَ الأَجْرِ مِثْلُ أُجُورِ مَنْ تَبِعَهُ لاَ يَنْقُصُ ذَلِكَ مِنْ أُجُورِهِمْ شَيْئَاً)) صحيح مسلم رقم : (2674) .. واته : هه‌ركه‌سێك بانگه‌واز و رێنمايى بكات بۆ ڕوناكى (واته بۆ : زانستى شه‌رعى) ئه‌وا پاداشتى ده‌ست ده‌كه‌وێت به‌قه‌د پاداشتى ئه‌وانه‌ى كه شوێنى ده‌كه‌وون ، له كاتێكدا هيچ له پاداشتى ئه‌وان كه‌م نابێته‌وه . ديسان له (أبوهريره)وه (ڕه‌زای خوای لێبێت) له فه‌رمووده‌يه‌كى تردا ده‌فه‌رموێت پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) فه‌رموويه‌تى : ((إِذَا مَاتَ الإِنْسَانُ انْقَطَعَ عَنْهُ عَمَلُهُ إِلاَّ مِنْ ثَلاَثَةٍ : إِلاَّ مِنْ صَدَقَةٍ جَارِيَةٍ أَوْ عِلْمٍ يُنْتَفَعُ بِهِ أَوْ وَلَدٍ صَالِحٍ يَدْعُو لَهُ)). واته: ئه‌گه‌ر ئادهميزاد مرد ئه‌وا كرده‌وه‌كانى ده‌بڕێته‌وه ته‌نها له سێشت دا نه‌بێت : ـ چاكه به‌خشينێكى به‌رده‌وام . ـ يان زانستێكى شه‌رعى كه سودى لێ ببينرێت به‌جێى هێشتبێت له دواى خۆى .ـ يان منداڵێكى چاكى هه‌بێت دوعاى بۆ بكات . وه هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله علیه وسلم) فه‌رموويه‌تى : ((إِنَّ مِمَّا يَلْحَقُ الْمُؤْمِنَ مِنْ عَمَلِهِ وَحَسَنَاتِهِ بَعْدَ مَوْتِهِ : عِلْمَاً عَلَّمَهُ وَنَشَرَهُ …)) صحيح سنن ابن ماجه رقم : (242) وصحيح الترغيب والترهيب رقم : (77).واته : له‌و كرده‌وه و چاكانه‌ى كه ده‌گات به ئيمان‌دار له دواى مردنى : زانستێكه (واته : زانستى شه‌رعى) كه خه‌ڵكى فێر كردبێت و بڵاوى كردبێته‌وه . نووسين و ئاماده‌كردني مامۆستا : محمد عبدالرحمن لطيف ماڤی گشت موسڵمانێکه بۆسود وه‌رگرتن و بڵاوکردنه‌وه‌ی گشت بابه‌ته کانی ماڵپه‌ڕی فه‌رمووده |