فەرموودەعهقیده - بیروباوەڕی ڕاستڕوونکردنەوەی شەرعیبەهەشت و دۆزەخبیدعە و داهێنراوەکانبابەتی گشتی + وته‌ی زانایان و دانایان پەروەردە و خێزانبابەتی عەرەبیتاوان و حەرامکراوەکاننزا و پاڕانەوەژیاننامه و ڕووداو و بەسەرهاتەکانمانگی رهمهزانگۆشەی فه‌توا
|
خۆت بپارێزه له( زيناى چاو ) خۆت بپارێزه له( زيناى چاو ) !!-{nl}~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~{nl}خوشك و براى ڕێزدارى مسوڵمان .... بزانه كه له ژيانى دونيادا ناتوانين، به سه‌ر شه‌يتان و سه‌ربازه چالاكهكانيدا زاڵ بين ته‌نها بهكۆمهكء يارمه‌تى خواى ميهره‌بان نه‌بێت، بۆيه پێويسته پێش هه‌موو شت داوا له خواى گه‌وره بكه‌ين كه پارێزراومان بكات له فڕوفێلهكانى شه‌يتان و وه‌سوه‌سه خراپه‌كانى و رازاوهيى تاوان جا له هه‌ر پۆشاك و به‌رگێكدا بێت، بۆيه نه‌گرتن و نه‌پاراستنى چاو له ته‌ماشاكردنى حه‌رام له گه‌وره‌ترين هۆيه‌كانى نزيك بوونه‌وه‌يه له شه‌يتان, به‌ڵام به پێچه‌وانه‌وه گرتن و پاراستنى ( چاو ) له شتهحهرامهكان، پشت شكێنهرو ترسێنه‌رى شهيتانهو هه‌موو ئامانج و ئاواته‌كانى ده‌بڕێت و ڕيسواو سه‌رشۆڕى دونياو دوا ڕۆژى ده‌كات بۆيه ئيمامى إبن القيم ( ڕه‌حمه‌تى خواى لێبێت )له كتێبى( الجواب الكافي )دادهفهرموێت: (پۆشينى چاو پاراستنى به‌ره‌و چاكه‌و به‌خته‌وه‌رى ده‌تبات، به‌ڵام تێڕوانين و به‌ره‌ڵا كردنى و ته‌ماشاكردنى حه‌رام، دڵ به‌ره‌و وێران بوون ده‌بات و وا له‌مرۆڤ ده‌كات هه‌ميشه له بيركردنهوهدا بێت، وه هۆكارى خراپ له سه‌ر لاشه‌و ده‌روون به جێ ده‌هێڵى ) له‌وانه‌يه به مێشكتدا بێت باشه بۆچى زيناى چاو؟ ئه‌ى يانى چى؟ ئايا چاويش زينا ده‌كات؟ چۆن؟ لێره‌دا ده‌ڵێن: به‌ڵێ زيناى چاو، چونكه ئه‌وه بزانهكه خواى گه‌وره ( ڕه‌حم بهمن و تۆش ) بكات ئهوبهڵاو نه‌هامه‌تيانه‌ى كه‌سانێكى زۆرى گرتۆته‌وه‌و ڕۆژانه سه‌رقاڵن به زينا كردنه‌وه(په‌نا به‌خوا ) كه مه‌به‌ست پێى ( زيناى بچوكه ) ته‌نها به‌هۆى تێڕوانينى حهرامهوهيهوهك كورده‌وارى پێشينمان فه‌رموويانه (هه‌ر دهوهنهو ده‌بێت به‌دار)... بۆيه خواى گهورهدهفهرموێت: ( وَلاَ تَقْرَبُواْ الزِّنَى إِنَّهُ كَانَ فَاحِشَةً وَسَاء سَبِيلاً) (الاسرا‌ء:32 ) واته: نزيكى زينامهكهونهوه، چونكه به ڕاستى ڕه‌وشتێكى بهدوناشيرين وڕێگهيهكى خراپه، هاوه‌ڵى خۆشه‌ويست (أبى هريره) ده‌فه‌رمووێت: پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله علیه وسلم) فه‌رموويه‌تى: كتب على ابن آدم نصيبه من الزنى مدرك ذلك لا محالة فالعينان زناهما النظر والأذنان زناهما الاستماع واللسان زناه الكلام واليد زناها البطش والرجل زناها الخطا والقلب يهوى ويتمنى ويصدق ذلك الفرج ويكذبه)( رواه البخاري (6243) ومسلم (6695)) واته: هه‌موو مرۆڤێك به‌شى خۆى هه‌يه له زينا و له سهريشى نوسراوه‌و پێشى ده‌گات به‌وه‌ى كه هيچ ده‌رباز بونێك نييه لێى مه‌به‌ستى به (زيناى بچوكه) كه زيناى چاو: بريتيه له تێڕوانينى حه‌رام، زيناى گوێ: بريتيه له گوێ گرتن له شتى حه‌رام وپڕوپووچ، وه زيناى زمانيش،بريتى يه له قسه‌كردنى خراپ، وه زيناى دهستيش بريتى يه له به‌كارهێنانى ده‌ست له زۆردارى و زه‌بر و زه‌نگ، وهزيناى پێ يهكاننيش بريتى يه له هه‌نگاونان به‌ره‌و كارى خراپه‌و به‌دڕه‌وشتى ، بۆيه دڵيش ئاره‌زووى ده‌كات و ئاواتى پێ ده‌خوازێت وه عهورهتيش ڕاستى ئه‌و كاره ده‌رده‌خات يان به‌درۆى ده‌خاته‌وه (الحافظ ابن الحجر)( ڕه‌حمه‌تى خواى لێبێت )ده‌فه‌رمووێت: ابن البطال فه‌رموويه‌تى: ( بۆيه تێڕوانين و ووته‌ى خراپ به زينا دانراوه، چونكه بانگه‌شه ده‌كات بۆ زيناى ڕاسته‌قينه (كۆبوونه‌وه‌ى حه‌رام كراوبهعهورهت) هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌ش پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله علیه وسلم) فه‌رموويه‌تى: ( والفرج يصدق ذالك أو يكذبه)( فتح البارى شرح صحيح البخاري (11/22) .) ئايا ئه‌زانى كه به‌رهه‌مى ته‌ماشاكردنى حه‌رام (النظر) تووش بوونه به نه‌خۆشى ده‌روونى و خيانه‌ت و ناپاكى و ده‌ست درێژى كردنيشه بۆسهرئابڕوو وناموس و هه‌ستى موسوڵمان يان غه‌يرى موسڵمان، كه‌واته مادام هه‌موو سه‌ره‌تاو تاوانه‌كان به هۆى چاوهوهيه و ئه‌ندامى تر به‌كه‌مى باس كراوه، ده‌تۆش بيپارێزه، هه‌روه‌ك شاعير ده‌ڵێ:{nl} نظرة فابتسامة فسلام فكــلام فموعــد فلقـــاء{nl}واته: سه‌ره‌تا ته‌ماشاكردن و پاشان بزه‌و زه‌رده‌خه‌نه‌و له دوايشدا سه‌لام كردن و هه‌واڵى يه‌ك پرسين ئيتر دواى ئه‌وه‌ش قسه‌كردن و مهوعيد دانان بۆ يه‌ك بينين و كه‌وتنه ناو ئه‌و تاوانه‌ى ناونراوه به (زينا) ى گه‌وره (داوێن پيسى)په‌نا به خواى گه‌وره .{nl}ئاماده‌کردنی مامۆستا فه‌ریدون موحه‌مه‌د{nl}ماڤی گشت موسڵمانێکه بۆسود وه‌رگرتن و بڵاوکردنه‌وه‌ی گشت بابه‌ته کانی ماڵپه‌ڕی فه‌رمووده |