فەرموودەعهقیده - بیروباوەڕی ڕاستڕوونکردنەوەی شەرعیبەهەشت و دۆزەخبیدعە و داهێنراوەکانبابەتی گشتی + وته‌ی زانایان و دانایان پەروەردە و خێزانبابەتی عەرەبیتاوان و حەرامکراوەکاننزا و پاڕانەوەژیاننامه و ڕووداو و بەسەرهاتەکانمانگی رهمهزانگۆشەی فه‌توا
|
چۆن خه‌ڵكى غه‌يبه‌ت كردنى لێ گۆڕاوه (هه‌ندێ شت هه‌يه غهيبهتهو خه‌ڵكى به غه‌يبه‌تى نازانن) چۆن خه‌ڵكى غه‌يبه‌ت كردنى لێ گۆڕاوه{nl}(هه‌ندێ شت هه‌يه غهيبهتهو خه‌ڵكى به غه‌يبه‌تى نازانن){nl}~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~{nl}خوشك و براى خۆم.....به‌ڕاستى شه‌يتان و سه‌ربازه ماندوو نهناسهكانى فێڵ و تهڵهكهيان زۆره بۆ ئه‌وه‌ى به‌نده‌كانى خوا تووشى تاوان وسه‌رپێچى و غه‌يبه‌ت بكه‌ن، له‌وانه :{nl} يه‌كه‌م: هه‌ندێ كه‌س ده‌ڵێن: ئه‌وه‌ى كه ئێمه باسى ده‌كه‌ين هه‌مووى له‌و كه‌سه‌دا هه‌يه و خووڕه‌وشتى وايه، بۆيه ئاساييه ئه‌و باس كردنه غه‌يبه‌ت نييه. جا بۆ وه‌ڵامى ئه‌م گومانه سێ فه‌رمووده‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله علیه وسلم) باس ده‌كه‌ين .{nl}1- پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله علیه وسلم) فه‌رموويه‌تى: ((الغيبةُ أن تَذكُرَ الرَّجلَ بِما فيه مِن خَلفِهِ)) صحيح الجامع الصغير(4186)..واته: باس كردنى موسوڵمانێك له‌پاش مله غهيبهته با ئه‌و ڕهوشتهشى تێدا بێت كه تۆ باسى ده‌كه‌يت. {nl}2-(أبو هريره) (ڕه‌زای خوای لێبێت) ده‌فه‌رمووێت: پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله علیه وسلم) فه‌رموويه‌تى:(( ئايا ده‌زانن غه‌يبه‌ت چييه؟ هاوه‌ڵانيش فه‌رمويان: خوا‌و پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله علیه وسلم) باشتر ده‌زانن. پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) فه‌رمووى: غه‌يبه‌ت ئه‌وه‌يه كه باسى براكه‌ت بكه‌يت به‌وه‌ى كه‌پێى ناخۆشه، ووترا ئه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله علیه وسلم) ئه‌ى ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ى كه باسمان كرد له‌و كه‌سه‌دا هه‌بوو، ئه‌ويش فه‌رمووى: به‌ڵێ ئه‌گه‌ر ئه‌و شته‌شى تێدا بوو ده‌بێته غه‌يبه‌ت، وه‌ئه‌گه‌ر تيايدا نه‌بوو ئه‌وه بوهتانه) .{nl}3- فهرموودهكهى (أنس بن مالك) (ڕه‌زای خوای لێبێت) كه ده‌فه‌رمووێت: ((كانَت العَرَبُ يَخدِمُ بَعضُها بَعضَاً في الأسفارِ، وَكانَ مَع أبي بَكرٍ وَ عُمَرَ رَجُلٌ يَخدِمُهُما، فَنامَا، فَاسْتَيقظا، وَلَم يُهَيّئ لَهما طَعامَاً، فَقالَ أحَدُهُما لِصاحِبِهِ: إنَّ هذا لَيُوائِمُ نَومَ بَيتِكُم، فأيقضاهُ، فَقالا: إئْتِ رِسولَ اللهِ (صلی الله علیه وسلم) فَقُلْ لَهُ: إنَّ أبا بَكرٍ وَعُمَرَ يُقرِئانِكَ السَّلامَ وَهُما يَستَأدِمانِكَ، فَقالَ: ائْتَدَمَا فَفَزِعا فجاءا إلى النَّبيِّ (صلی الله علیه وسلم) فقالا: يارسولَ اللِه (صلی الله علیه وسلم) بَعَثنا إليكَ نَستأدِمَكَ، فَقُلتَ: ((قَدِ ائْتَدَما)) فَبأيِّ شَيءٍ ائتَدَمْنا؟؟ قال: بِلَحْمِ أخيكُما، والذِّي نَفسي بِيَدِهِ إنّي لأرَى لحَمَهُ من أنيابِكُما قالا: فَاسْتَغْفِرْ لَنا، قال: هُوَ فَلْيَسْتَغْفِر لَكُما))( أخرجه الضياء المقدسي في ( الاحاديث المختارة ), السلسلة الصحيحة (2608).).واته: له‌ناو عه‌ره‌بدا وا باو بووه كاتێك گه‌شتيان ده‌كرد خزمهتكارێكيان له گه‌ڵ خۆيان‌دا ده‌برد، تا خزمه‌تيان بكات, پێشه‌وا (أبوبكر وعومه‌ر) (ڕه‌زای خوای لێبێت) پياوێكيان له گه‌ڵدا بوو بۆ ئه‌وه‌ى خزمه‌تيان بكات و خواردنيان بۆ ئاماده بكات، جا هه‌ردوو پێشه‌وا (ڕه‌زای خوای لێبێت) خه‌وتبوون كاتێك به‌خه‌به‌ر هاتن بينيان پياوه‌كه خه‌وتووه‌و خواردنى بۆ ئاماده نه‌كردوون، بۆيه يه‌كێكيان به‌وى تريانى ووت: تۆ سه‌يرى بكه به شێوه‌يه‌كى واخهوتووه به‌وێنه‌ى خه‌وى ماڵه‌وه "واته بێ خه‌م خه‌وتووه" جا ئه‌وه بوو له خه‌و هه‌ڵيان ساندوو پێيان ووت: بچۆ بۆ لاى پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) پێى بڵێ (أبوبكر و عمر) (خوايان لێ ڕ‌ازى بێت) سه‌لامت لێده‌كه‌ن داواى خواردنێكت لێ ده‌كه‌ن، جا له‌م كاته‌دا پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله علیه وسلم) فه‌رمووى: نانيان خواردووه نايانه‌وێت, ئه‌وانيش كه گوێ بيستى ئه‌م ووتهيه بوون ڕاچڵه‌كين و چوون بۆ لاى پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله علیه وسلم) ووتيان ئه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله علیه وسلم) ئێمه ناردمان بۆ لاى تۆ بۆ خواردن كه‌چى تۆ به‌م شێوه‌يه وه‌ڵامت داوه‌ته‌وه، ئايا ئێمه چى شتێكمان خواردووه‌و به‌چى تێر بووينه؟ پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله علیه وسلم) فه‌رمووى: به گۆشتى براكه‌تان تێر بوونه, سوێند به‌و خوايهى گيانى منى به‌ده‌سته گۆشتى براكه‌تان ده‌بينم له نێوان ددانهكانتاندا، ئينجا فه‌رموويان: ئه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله علیه وسلم) داواى لێخۆشبوونمان بۆ بكه، ئه‌ويش (صلی الله علیه وسلم) فه‌رمووى: با خزمهتكارهكهتان داواى لێخۆشبوونتان بۆ بكات.{nl}دووه‌م: هه‌ندێ كه‌س ده‌ڵێن: ئێمه باسى فڵان كه‌س ناكه‌ين له پاشمله بۆ سوودو به‌رژه‌وه‌ندى خۆى نه‌بێت كه ئه‌و ئاگاى لێ نييهو نايزانێت. {nl}به‌رپه‌رچى ئه‌م جۆره كه‌سانه‌ش به‌م شێوه‌يه ده‌درێته‌وه:{nl}1- هه‌ر كرده‌وه‌يه‌ك كه ئه‌نجام ده‌درێت پێويسته شه‌رعى بێت، چونكه هيچ كه‌سێك له سزاى خواى گه‌وره ڕزگارى نابێت ته‌نها به نييه‌تى باش به‌ڵكو ده‌بێت كرده‌وه‌كه بۆ خوابێت و هيچى تر‌ى تێكه‌ڵ نه‌كرێت، چونكه هاوه‌ڵ بڕياردهرهكان به گومانى خۆيان نيه‌تيان زۆر باش بوو كاتێك هاواريان ده‌كرد بۆ غه‌يرى خوا، وهدهيان ووت: ئێمه نايان پهرستين به‌ڵكو ده‌مانه‌وێت له خوا نزيكمان بكاته‌وه، هه‌روه‌كو خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت:( وَالَّذِينَ اتَّخَذُوا مِنْ دُونِهِ أَوْلِيَاءَ مَا نَعْبُدُهُمْ إِلَّا لِيُقَرِّبُونَا إِلَى اللَّهِ زُلْفَى )(الزمر:3) واته: ئه‌وانه‌ى له هاوه‌ڵ بڕياردهرهكان جگه له خواى گه‌وره ئهولياو خۆشه‌ويستيان دانابوو ئهيان ووت: ئێمه نايان پهرستين به‌ڵكو بۆيه هاواريان بۆ ده‌كه‌ين بۆ ئه‌وه‌ى له خوامان نزيك بكه‌نه‌وه. {nl}بۆيه براو خوشكى به‌ڕێزم.... ئه‌گه‌ر به‌وردى سه‌رنجێكى كورت بده‌يت له ئايهتى( إِلَّا لِيُقَرِّبُونَا إِلَى اللَّهِ زُلْفَى)سووديان پێ ناگه‌يه‌نێت، بۆيه كه تۆش باسى كه‌سێك ده‌كه‌يت و ده‌ڵێيت من بۆ سوودو قازانج باسى ده‌كه‌م باس كردنى شتێك كه پێشى ناخۆش بێت ئه‌وه ده‌بێته(غه‌يبه‌ت). {nl}2- براى به‌ڕێزم .... ئه‌گه‌ر تۆ ده‌ڵێيت: من نييهتم باشه‌و بۆ به‌ر ژه‌وه‌ندى ئه‌ومه، ئه‌وكات ده‌بێت كردهوهكهشت باش و دروست بێت، كه ئه‌مه‌ش له‌وه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت كه تۆ نابێت له پاش مله باسى ئه‌و بكه‌يت، به ڵكو به‌ره‌و ڕووى خۆى و به شێوه‌يه‌كى نه‌رم و نيان و له سه‌ر خۆ ئامۆژگارى بكه، وه فێرى بكه‌و تێى بگه‌يه‌نه كه ئه‌و كاره باشه‌و ئه‌و كاره‌ش خراپه، بۆيه ناشبێت بێزاربيت له ئامۆژگاري، چونكه جارى وا هه‌يه چه‌ند جارێك پێويستى به‌و جۆره ئامۆژگاريانه هه‌يه. {nl}جا براكه‌م ئه‌ى خوشكه به‌ڕێزه‌كه‌م (تكايه هه‌وڵ بده به‌وێنه‌ى مێش هه‌نگ بيت به‌سه‌ر گوڵى جوان و شوێنى پاكه‌وه بنيشيتهوهو شتى پاك و جوانيش بگوێزيتهوه بۆخهڵكي، ئامان نه‌كه‌ى به‌وێنه‌ى مێش و مه‌گه‌ز بيت به شوێنى پيسه‌وه بنيشيتهوهو شتى پيسيش بگوێزيتهوه) بۆيه به‌رده‌وامبه له سه‌ر ئامۆژگاريهكهت ئه‌گه‌ر هه‌ر زانيت سوودى نه‌بوو ئه‌وه كه‌سێكى تر ڕاسپێره بائامۆژگارى بكات.{nl}له‌وه‌رگێڕان و ئاماده‌کردنی مامۆستا شاخه‌وان جه‌واد{nl}ماڤی گشت موسڵمانێکه بۆسود وه‌رگرتن و بڵاوکردنه‌وه‌ی گشت بابه‌ته کانی ماڵپه‌ڕی فه‌رمووده |