فەرموودەعهقیده - بیروباوەڕی ڕاستڕوونکردنەوەی شەرعیبەهەشت و دۆزەخبیدعە و داهێنراوەکانبابەتی گشتی + وته‌ی زانایان و دانایان پەروەردە و خێزانبابەتی عەرەبیتاوان و حەرامکراوەکاننزا و پاڕانەوەژیاننامه و ڕووداو و بەسەرهاتەکانمانگی رهمهزانگۆشەی فه‌توا
|
وته‌ی زانایان له‌باره‌یی حوكمى گۆرانى و مۆسيقا وته‌ی زانایان له‌باره‌یی حوكمى گۆرانى و مۆسيقا{nl}~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~{nl}له‌سه‌ر دايك و باوك و مامۆستا و په‌روه‌ردكاران به گشتى پێويسته مناڵان ئاگادار بكه‌نه‌وه و بيان ترسێنن له گۆرانى و مۆسيقا وه فێريان بكه‌ين كه گۆرانى گوتن ئيشى فاسق و كافرانه نه‌ك بڕواداران وه تێيان بگهينين كه ئه‌و گۆرانيانهى حزبه ئيسلاميه‌كان و ده‌روێشه‌كان ده‌يڵێن و بڵاوى ده‌كه‌نه‌وه به‌ناوى سرودى ئيسلامى هيچ په‌يوه‌ندى به ئيسلامه‌وه نيه و شتێكى داهێنراوه و زياده (بدعه) يه وه زانايانى ئه‌هلى سوننه زۆر به توندى ڕهديان كردۆته‌وه.{nl}به‌ڵگه‌ى حه‌رامى گۆرانى و مۆسيقا{nl}به‌ڵگه‌ى يه‌كه‌م:- {nl}خواى گه‌وره ده‌فه‌رمووێ (وَمِنَ النَّاسِ مَن يَشْتَرِي لَهْوَ الْحَدِيثِ لِيُضِلَّ عَن سَبِيلِ اللَّهِ بِغَيْرِ عِلْمٍ وَيَتَّخِذَهَا هُزُوًا أُولَئِكَ لَهُمْ عَذَابٌ مُّهِينٌ) (6) سورة لقمان زاناكاني تةفسير (لَهْوَ الْحَدِيثِ) له‌و ئايه‌ته تهفسير ده‌كه‌ن به گۆرانى له‌وانه:{nl}1-عبدالله ى كورى مه‌سعود –خوا لێى ڕ‌ازى بێت – كه زاناترين هاوه‌ڵ بووه به تهفسير سوێند ده‌خوا كه گۆرانيه.{nl}2-وه عبدالله ى كوڕى عه‌باس –خوا لێ يان ڕ‌ازى بێت – كه حبرى ئه‌و ئوممهتهيه.{nl}3-وه عبدالله ى كوڕى عومه‌ر –خوا لێَ يان ڕ‌ازى بێت – فهقيهو موفتى ئه‌هلى مه‌دينه له‌سه‌رده‌مى خۆى.{nl}4-وه جابرى كوڕى عبدالله – خوا لێى ڕ‌ازى بێت – .{nl}5-وه موجاهيدى كوڕى جبر – خوا لێى خۆش بێت – .{nl}6- عكرمه –خوا لێ ى خۆش بێت – .{nl}7- مكحول –خوا لێ ى خۆش بێت –.{nl}8-ابراهيم النخعى –خوا لێى خۆش بێت–.{nl}وه چه‌ندين زاناى تر له هاوه‌ڵان و تابعيهكان و موفهسيرهكان ته‌فسيرى (له‌و الحديث) ده‌كه‌ن به گۆرانى .{nl}به‌ڵگه‌ى دووه‌م له سوننه‌ت: {nl}(عن ابى مالك الأشعري –رضي الله عنه- أنه سمع النبي صلى الله عليه واله وسلم يقول ليكونن من أمتي أقوام يستحلون الحر و الحرير و الخمر و المعازف) –صحيح، علقه البخاري في صحيحه برقم 5590 عن شيخه هشام بن عمار و وصله الطبراني في الكبير رقم 3417 ، و البيهقي من سننه 10/221 و إن عساكر و غيرهم، و له طريق أخر عند أبي داود رقم 4039 و انظر سلسلة الاحاديث الصحيحة 901- ماناى فه‌رمووده‌كه: له ئه‌بى مالكى ئه‌شعه‌رى –ڕه‌زاى خواى له‌سه‌ر بێ – كه له پێغه‌مبه‌رى بيستووه (صلى الله عليه وعلى اله وسلم) دهيفهرموو: هه‌ندێك له ئوممه‌تى من په‌يدا ده‌بن ئاوريشم و مه‌ى (ئاره‌ق) و مۆسيقا (به هه‌موو جۆره‌كانى چونكه معازف به هه‌موو جۆره‌كانى مۆسيقا ده‌گوترى)وه زينا حه‌ڵاڵ ده‌كه‌ن . فه‌رموده‌ى چوار پێشه‌واكه ڕه‌حمه‌تى خوايان له‌سه‌ر بێ ده‌رباره‌ى گۆرانى و مۆسيقا{nl}1-پێشه‌وا ئه‌بو حه‌نيفه ڕه‌حمه‌تى خواى له سه‌ر بێ زۆر به توندى گۆرانى حه‌رام ده‌كرد و گوێ ڕاگرتنيشى به تاوان ده‌ژمارد.- تلبيس ابليس229- {nl}2-له پێشه‌وا مالكيان پرسى ره‌حمه‌تى خواى له‌سه‌ر بێ ئه‌هلى مه‌دينه ڕێگا به چ گۆڕانيهك ده‌ده‌ن؟ فه‌رمووى لاى ئێمه ته‌نها فاسقه‌كان گۆرانى ده‌ڵێن (رواة الخلال 165).{nl}3-پێشه‌وا شافعى ره‌حمه‌تى خواى له‌سه‌ر بێ ده‌رباره‌ى ئه‌و ئافره‌ت و پياوه‌ى گۆرانى ده‌ڵێن ده‌فه‌رمووێ شاهێدى كه‌سيان قبوڵ ناكرێ يان ده‌فه‌رمووێ كه‌سێك ئه‌وه بكا گۆرانى بڵێ بێ عه‌قڵه و بێ مروئهته – السنن الكبرى للبيهقي10/223/225-.{nl}4-وه پێشه‌وا ئه‌حمه‌د ڕه‌حمه‌تى خواى له‌سه‌ر بێ ، پياوێك پرسيارى لێ كرد و پێى ووت داوايان لێ كردووم مردوهك بشۆم گوێم له ده‌نگى (تهبڵ) بوو پێشه‌وا ئه‌حمه‌د فه‌رمووى ئه‌گه‌ر توانيت بيشكێنى ئه‌گه‌ر نا مردوه‌كه به جێ بێڵه و بڕۆ .وه به‌ڵگه‌ى تر زۆره له قوڕئان و سوننه‌ت و فه‌رمووده‌ى هاوه‌ڵان و تابيعيهكان و چوار پێشه‌واكان و زانايانى سه‌له‌ف به‌ڵام ئێمه له‌به‌ر كورتى ئه‌م پهيامه ناتوانين له‌وانه زياتر باس بكه‌ين ئه‌وه‌نده‌ش به‌سه بۆ كه‌سێك كه ژير بێ.{nl}سرودى به ناو ئيسلامى سۆفى و حيزبه ئيسلاميه‌كان{nl}بێگۆمان چه‌ند سه‌ده‌يه‌ك پاش پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وعلى اله وسلم) سۆفى گهريهتى په‌يدا بووه وه يه‌كێك له بيدعهكانيان زكر كردن به ده‌نگێكى به‌رز و به راقسه و گۆرانى گوتنيانه به ناوى زكر و مه‌دحى پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وعلى اله وسلم) و پياو چاكان … ئێمه لێره باسى ئه‌وانه ناكه‌ين چونكه بيدعهكهيان ئاشكرايه و زۆر له زاناكان ڕهديان داونه‌ته‌وه به‌ڵام ئێستا حزبه ئيسلاميه‌كان هه‌ندێكيان به ئاشكرا ده‌ڵێن گۆرانى و موسيقا حه‌ڵاڵه ئێمه قسه له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ش ناكه‌ين چونكه حه‌رامى گۆرانى و مۆسيقا ده‌توانم بڵێم ئه‌وان نه‌بن زۆربه‌ى موسڵمانان دانى پێداده‌نێن هه‌تا هه‌ندێك له‌وانه‌ى گۆرانى بێژيشن به‌ڵام ئه‌وانه‌ى به‌ناوى سرودى ئيسلامى گۆرانى ده‌ڵێن گوايه بۆ ئامۆژگارى خه‌ڵك و بانگه‌وازى ئيسلامى و مه‌دحى ڕه‌وشتى جوان وشتى تريش ده‌يڵێن و به به‌شێك له بانگههوازى ئيسلامى ده‌زانن.ئێمه له ڕووى ئه‌وانه ده‌ڵێين هه‌روه‌ك شيخى ئيسلام ده‌فه‌رموێ دياره ئێوه زۆر نه‌زان و نه‌فامن به قوڕئان و سوننه‌ت چونكه پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وعلى اله وسلم) خه‌ڵكێكى بانگ ده‌كرد بۆ لاى ئيسلام كه زۆر له خه‌ڵكى ئێستا خراپتر بوون و زياتريش حه‌زيان به گۆرانى و مۆسيقا بوو به‌ڵام پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وعلى اله وسلم) بانگى وانى نه‌ده‌كرد به گۆرانى و ده‌ف و مۆسيقا به‌ڵكو به قوڕئان بانگيانى ده‌كرد وه ئه‌و كاريگهريهى قوڕئان هه‌يبوو هيچ شتێك نه‌يبوو بۆيه موشريكهكان هه‌وڵيان ده‌دا به گۆرانى و به مۆسيقا و به‌هه‌ر شتێك له ده‌ستيان هه‌بايه خه‌ڵكه‌كه مه‌شغوڵ كه‌ن و قوڕئان نه‌بيستن له به‌ر ئه‌وه‌شه خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێ (وَمِنَ النَّاسِ مَن يَشْتَرِي لَهْوَ الْحَدِيثِ لِيُضِلَّ عَن سَبِيلِ اللَّهِ بِغَيْرِ عِلْمٍ وَيَتَّخِذَهَا هُزُوًا أُولَئِكَ لَهُمْ عَذَابٌ مُّهِينٌ) –لقمان/6- به‌ڵێ با بزانين ئێمه كه گۆرانى يه‌كێكه له‌و شتانه‌ى ڕێ له بانگه‌وازى ئيسلامى و تێگه‌يشتن و فێر بوونى قوڕئان ده‌گرێ نه‌ك وه‌ك ئه‌وان ده‌ڵێن. شتێكى تر له‌و سرودانه هه‌يه كه له گۆرانى تر نيه ئه‌ويش ئه‌وه‌يه كه به‌ناوى دين ده‌يڵێن و به دينى ده‌زانن كه ئه‌وه تاوانه‌كه گه‌وره‌تر ده‌كا و ده‌بێ به بيدعهش و سوكايه‌تى تێدايه بۆ دين بۆ نمونه ناوه جوانه‌كانى خواى گه‌وره ده‌كه‌ن به گۆرانى و هه‌ندێك جار ئافره‌تانيش ده‌يڵێن يان (لا إله إلا الله) يان هه‌ر زيكرێكى تر به گۆرانى ده‌ڵێن كه ئه‌وه سوكايه‌تى كردنه به ئيسلام له ڕاتستيدا وه هه‌ندێك جار ئه‌م سرودانه هاوار كردن و پاڕانه‌وه‌ى تێدايه له غه‌يرى خوا و زۆر شتى ناشه‌رعى تريش كه له‌و پهيامه ده‌رفه‌تمان نيه باسى بكه‌ين و الله أعلم. {nl}جا ئه‌ى دايك و باوكانى خه‌مخۆر بۆ په‌روه‌رده‌ى مناڵه كانيان ئه‌گه‌ر ده‌تانه‌وێ خۆتان و مناڵه‌كانتان به‌خته‌وه‌ر ببن له دونيا و دوا ڕۆژ ئه‌وا مناڵه‌كانتان له جياتى به گۆرانى خه‌ريك كه‌ن به خوێندنه‌وه‌ى قوڕئان و فه‌رمووده و له‌به‌ر كردنى وه به زانستى به سوود و به وه‌رزشى ڕێپێدرا و خه‌ريكيان بكه‌ن وه ئه‌و كه‌سانه‌يان له پێش ناشيرين بكه‌ن كه گۆرانى ده‌ڵێن و بانگه‌شه بۆ حه‌ڵاڵ بوونى ده‌كه‌ن.{nl}ئه‌و كاتانه‌ى ڕێگا ده‌درێ به گۆرانى يان ده‌ف لێدان{nl}1-له ڕۆژانى جه‌ژن {nl}(جه‌ژنى قوربان و ڕه‌مه‌زان)به‌ڵگه‌ش حه‌ديسى عائيشهيه –ڕه‌زاى خواى له‌سه‌ر بێت- (دخل رسول الله صلى الله عليه وعلى اله وسلم عليها و عندها جاريتان تضربان بدفين –و في رواية عندي جاريتان تغنيان- فانتهرهما ابوبكر فقال صلى الله عليه وعلى اله وسلم دعهن، فإن لكل قوم عيداً، وإن عيدنا هذا اليوم) –رواه البخاري- پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله عليه وعلى اله وسلم) چووه لاى دوو جاريهى له‌لابوو دهفيان لێده‌دا – لهڕيوايهتێك (دووجاريهم له لا بوو گۆرانيان ده‌گووت)- ئه‌بو به‌كر لێى خوڕيهوه، پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وعلى اله وسلم) فه‌رمووى: لێيان گه‌ڕێ، هه‌موو قه‌ومێك جهژنێكيان هه‌يه وه جه‌ژنى ئێمه ئه‌مڕۆيه .{nl}2-له كاتى ژن هێنان: {nl}به‌ڵگه‌ش فه‌رمووده‌ى پێغه‌مبه‌ره (صلى الله عليه وعلى اله وسلم) (فصل ما بين الحلال و الحرام، ضرب الدف و الصوت في النكاح) –صحيح رواه أحمد- ، ئه‌و دوو حاڵه‌ته ته‌نها بۆ ئافره‌ته ده‌توانن له بهينى خۆيان گۆرانى بڵێن و ده‌ف لێبده‌ن نه‌ك پياو به هيچ شێوه‌يه‌ك بۆى نيه ده‌ف لێ‌بدا وه ده‌شبێ ده‌نگيان زۆر نه‌ڕوات و شتى حه‌رامى تێدا نه‌ڵێن وه‌ك زياده ڕه‌وى كردن له مه‌دحى پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وعلى اله وسلم) و پياو چاكان و هاوار كردن لێ يان.{nl}3-له كاتى ئيش كردن بۆ ئه‌وه‌ى هه‌ست به ماندوو بوون نه‌كا بۆ ووزه دانه‌خۆ وه‌كو له كاتى هه‌ڵكه‌ندنى خه‌نده‌ق پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وعلى اله وسلم) دهيفهرموو {nl}اللهم لا عيش إلا عيش الأخرة {nl}فاغفر للأنصار و المهاجرة هاوةلَةكانيش رِةزاى خوايان لةسةر بيَت وةلآميان دةداوة دةيان فةرموو : نحن الذين بايعوا محمداً على الجهاد ما بقينا أبداً و پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وعلى اله وسلم) له گه‌ڵ هاوه‌ڵه‌كان ئيشى ده‌كرد و ئه‌و شيعره‌ى عبدالله ى كوڕى ڕهواحهى ده‌ووته‌وه والله لــــو لا الله ما اهتدينا و لا تصدقنا و لا صلينا فــأنــزلـن سكـيــنـة عـــــلـيـنـا و ثبــت الأقـدام إن لاقينا و المشركين قد بغوا علينا إذاأرادوا فــتـنة أبـيـنـا يرفع بها صوته أبينا … أبينا – متفق عليه- له‌و حاڵه‌تانه ڕێگا دراوه به گۆرانى به‌و شێوه بگوترێ نه‌وه‌ك وه‌كو ئێستا باوه له‌سه‌ر كاسێت ته‌سجيل بكرێ و تيپى تايبه‌ت هه‌بێ بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ى گۆرانى و گوتنى له هه‌مووشى سه‌ير تر حزبه ئيسلاميه‌كان ئه‌مه بكه‌ن !!!{nl}ڕه‌واندنه‌وه‌ى شوبههيهك{nl}هه‌ندێ له حه‌ڵاڵ كه‌رانى گۆرانى و مۆسيقا ئه‌وه ده‌كه‌نه به‌ڵگه كه گوايه پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وعلى اله وسلم) كه هيجره‌تى كرد بۆ مه‌دينه خه‌ڵكى مه‌دينه به گۆرانى و ده‌ف لێدانه‌وه پێشوازيان لێ كردووه ئهيان ووت:{nl}طلع البدر علينا من ثنيات الوداع {nl}وجب الشكر علينا ما دعا لله داع {nl}ئه‌و ئه‌سه‌ره(ضعيف )ة ! هه‌روه‌ك له لاى زانايانى حه‌ديس به (ضعيف ) دانراوه كه له‌به‌ر چاوترينى ئه‌و زانايانه (الحافظ ابن حجر العسقلاني لة كتيَبي فتح الباري 7/261-262) وة ابن القيم الجوزية لة زاد المعاد 3/551 و الحافظ العراقي لة تخريج الاحياء 2/244) .{nl}ڕه‌حمه‌تى خوايان لێ بێ، بۆ درێژه‌ى تهخريجى ئه‌م فه‌رموده سه‌يرى (سلسلة الأحاديث الضعيفة و الموضوعة ج2 رقم598) ى شيخ ئه‌لبانى بكه وه سه‌يرى (السيرة النبوية الصحيحة)ى مامۆستا اكرم چياء العمرى بكه .{nl}سه‌رنج و ئاگاداريه‌ك{nl}ئه‌گه‌ر سه‌رنج بده‌ينه ناوه‌ڕۆكى فه‌رمووده‌كه وێراى سه‌لامه‌ت نه‌بوونى سهنهدهكهيشى له (ضعف) ئه‌وا هه‌ڵه‌يه‌كى له ڕيزكردنى ووشه‌كانى تێكه‌وتووه هه‌روه‌ك پێشه‌وا (ابن القيم الجوزية) له كتێبى زاد المعاد ئاگادارى كردووينهوه ئاماژه بۆ شوێنى جوگرافى (پنيات الوداع) ئه‌كات و ئه‌ڵێ (ئه‌مه هه‌ڵه‌يه‌كى زه‌قه چونكه (پنيات الوداع) له لاى شامهوهيه ئه‌وكه‌سه‌ى كه له مه‌ككه‌وه به‌ڕێ ئه‌كه‌وێ بۆ مه‌دينه ئه‌و جێگايه نابينێ و ڕێى پێ ناكه‌وێ ته‌نها ئه‌گه‌ر به‌ره‌و ڕووى شامه‌وه بڕوات ئه‌وا ڕێى به‌و جێگايه ئه‌كه‌وێ).{nl}هه‌روه‌ها به زۆرى ئه‌وانه‌ى پشت به‌و فه‌رمووده‌يه ده‌به‌ستن بۆ حه‌ڵاڵ كردنى گۆرانى و مۆسيقا له گه‌ڵ فه‌رمووده‌كه‌دا ئه‌و چه‌ند ووشهيهش به زياده له گه‌ڵ فه‌رمووده‌كه دا باس ده‌كه‌ن هه‌روه‌ك (غزالي) له باس كردنى ئه‌و به‌سه‌ر هاته ئه‌و زيادهيه ده‌هێنێته‌وه ئه‌ويش زياده‌ى (بالدف و الالحان) ه كه هيچ بنهڕهتهكى نيه وه‌كو (حافظ العراقي) ئاماژه‌ى بۆ ئه‌كات و ئه‌ڵێ (و ليس فيه ذكر للدف و الألحان) واته ئه‌و ئه‌سه‌ره باسى ده‌ف و ئهلحانى تێدا نيه .{nl}(له‌ئاماده‌کردنی باوکی حارث){nl}ماڤی گشت موسڵمانێکه بۆسود وه‌رگرتن و بڵاوکردنه‌وه‌ی گشت بابه‌ته کانی ماڵپه‌ڕی فه‌رمووده |