فەرموودەعهقیده - بیروباوەڕی ڕاستڕوونکردنەوەی شەرعیبەهەشت و دۆزەخبیدعە و داهێنراوەکانبابەتی گشتی + وته‌ی زانایان و دانایان پەروەردە و خێزانبابەتی عەرەبیتاوان و حەرامکراوەکاننزا و پاڕانەوەژیاننامه و ڕووداو و بەسەرهاتەکانمانگی رهمهزانگۆشەی فه‌توا
|
چى كاتێك باس كردنى پاشمله دروسته‌و ڕێگه پێدراوه ؟ چى كاتێك باس كردنى پاشمله دروسته‌و ڕێگه پێدراوه ؟{nl}~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~{nl}موسڵمانه خۆشه‌ويسته‌كان.... پاش ئه‌وه‌ى ترسناكى غه‌يبه‌ت و گه‌وره‌يى سزاكه‌ى ڕوون بووه، به‌پشتيوانى خواى گه‌وره به‌پێويستى ده‌زانم كه ئه‌و حاڵه‌تانه‌ش باس بكه‌ين كه دروسته (غه‌يبه‌ت) كردن تيايدا، به‌ڵام ده‌بێت كه‌سى باوه‌ڕدار زۆر ئاگاداربێت كه به هۆى ئه‌م چه‌ند حاڵه‌ته‌وه نه‌كه‌وێته باس كردن و كارى حه‌رامه‌وه، به‌ڵكو به پێى پێويستى خۆى و كاتێكيش باسى كه‌سێك ده‌كات ده‌بێت نييه‌تى باش و پاك بێت لهوشتانهداو له‌ڕق و كينهوه نه‌بێت، بۆ شكاندنه‌وه‌ى نه‌بێت، چونكه خواى ميهره‌بان ئاگادارى هه‌موو نهێنيه كانى ناو دڵه، بۆ يه له‌م كاتانه‌دا غه‌يبه‌ت كردن دروسته: {nl}يه‌كه‌م: سته‌م كردن، له‌م كاته‌دا دروسته كه سته‌م لێ كرا‌و سكاڵاى خۆى باس بكات بۆ كاربه‌ده‌ستان و فهرمانڕهوايان، ياخود بۆ قازى و دادوه‌ر و بڵێت: فڵانه‌كه‌س سته‌مى لێ كردووم يان ماڵى خواردووم، كه ئه‌م گێڕانه‌وه‌يه ته‌نها بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ى مافهكهته و نابێته غه‌يبه‌ت، به‌ڵگه‌ى ئه‌مه ئه‌وه‌يه كاتێك (هندى كچى عوتبه) كه ده‌كاته خێزانى (ئه‌بو سوفيان) (ڕه‌زای خوای لێبێت) هات بۆلاى پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله علیه وسلم) ووتى: ((يا رَسولَ اللهِ إنَّ أبا سُفيان رَجُلٌ شَحيحٌ وَلَيسَ يُعطِيني ما يَكفِيني وَوَلَدي، إلاّ ما أخَذتُ مِنهُ وَهُوَ لا يَعلَم)) واته: ئه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله علیه وسلم) ئه‌بو سوفيان پياوێكه ماڵه‌كه‌ى زۆر به تووندى گرتووه‌و شتێكى وام ناداتێ كه به‌شى خۆم و منداڵه‌كانم بكات ته‌نها ئه‌وه نه‌بێت كه من لێى ئه‌به‌م به‌بێ ئه‌وه‌ى خۆى ئاگاداربێت، وه منيش پێويستم به‌وه هه‌يه كه له ماڵه‌كه‌ى به‌رم و بيكه‌م به مه‌سره‌ف و خه‌رجى خۆم و منداڵه‌كانم، ئايا به بآ ئاگاى ئه‌و له ماڵه‌كه‌ى سه‌رف بكه‌م تاوان بار نابم؟ پێغه‌مبه‌رى خواش (صلی الله علیه وسلم) فه‌رمووى: ((خُذِى مَا يَكْفِيكِ وَوَلَدَكِ بِالْمَعْرُوفِ))( صحيح البخاري (5364) وصحيح مسلم (1714).). واته: به‌شى خۆت و منداڵهكانتى لێ ببه‌و مهسرهفيانى لێبكه به چاكه.{nl}دووه‌م: پرس و ڕاوه‌رگرتن، ئه‌ميش به‌وه‌ى كه كه‌سێك بچێته لاى كه‌سێكى شاره‌زا لهدينداو بڵێت ئه‌رێ فڵانه‌كه‌س چۆنه كه من به ته‌مام كچى بده‌مێ؟ يان خوشكمى بده‌مێ؟ يان فڵانه ئافره‌ت چۆنه كه من به‌ته‌مام بيخوازم؟ ياخود بۆ پرسيار كردن ده‌رباره‌ى هاوسێيه‌تى؟ هه‌روه‌ك چۆن (فاتيمهى كچى قه‌يس) هاته خزمه‌تى پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله علیه وسلم) پێى ووت: ئه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله علیه وسلم) (أبوجهم و معاويه) داخوازيان كردووم، منيش نازانم شوو به كاميان بكه‌م، پێغه‌مبه‌رى (صلی الله علیه وسلم) فه‌رمووى: ((أَمَّا أَبُو جَهْمٍ فَلاَ يَضَعُ عَصَاهُ عَنْ عَاتَقِهِ وَأَمَّا مُعَاوِيَةُ فَصُعْلُوكٌ لاَ مَالَ لَهُ))( صحيح مسلم ( 1480).). واته: ئه‌بو جه‌هم گۆپاڵهكهى (واته داره‌كه‌ى) له‌سه‌ر شانيهتي، واته له گه‌ڵ ژن‌دا خراپه ههميشهدارى بۆ ئاماده كردووه، به‌ڵام هه‌رچى موعاويهيه هه‌ژاره‌و هيچى نييه.{nl}سێ يهم: داواى يارمه‌تى كردن بۆ گۆڕينى خراپه (مُنكَر) وهلادانى ناڕه‌حه‌تيه‌ك له سه‌ر موسوڵمانێك، وه‌ك ئه‌وه‌ى كه يه‌كێك بچێته لاى كه‌سێكى ده‌سه‌ڵاتدارو پێى بڵێت فڵانه‌كه‌س له گه‌ڵمدا خراپه‌و ئازارم ده‌دات، بۆيه داوات لێده‌كه‌م تا ڕێگه چارهيهكم بۆ بدۆزيته‌وه.{nl}چواره‌م: ئاگادركردنهوهى موسوڵمانان و ئامۆژگارى كردنيان بۆ خۆ پاراستن له‌و كه‌سانه‌ى كه خراپن و زه‌ره‌رو زيانيان هه‌يه بۆ موسوڵمانان. (زه‌يدى كوڕى ئه‌رقه‌م) (خواى لێ ڕ‌ازى بێت) ده‌فه‌رمووێت: له گه‌ڵ پێغه‌مبه‌رى خوادا (صلی الله علیه وسلم) دهرچوين له سه‌فه‌رێكدا له‌وێدا تووشى ناڕهحهتيهكى زۆر بووين، ئه‌وه‌بوو (عبدالله ى كوڕى ئوبهييهى سه‌لول) به هاوهڵانى خۆى ووت : هيچ كه‌س يارمه‌تى هاوهڵانى پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) نه‌دات تاكو هه‌موويان لێى جيا ده‌بنه‌وه، وهوتيشى گه‌ر گه‌ڕاينه‌وه بۆ مه‌دينه ده‌سته‌ڵاتدارو به‌تواناكان زهليلهكان ده‌رده‌كه‌ين, جا (زه‌يد)ده‌فه‌رمووێت: منيش چووم بۆلاى پێغه‌مبه‌رو (صلی الله علیه وسلم) ووتم: (عبداللهى كوڕى ئوبهييهى سه‌لول)(گه‌وره‌ى دووڕووه‌كان) ئاواى ووتووه، بۆيه پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله علیه وسلم) ناردى به شوێنيداو پرسيارى لێ كرد كه گوايه وات ووتوه، ئه‌ويش كه‌وته سوێند خواردن و پاساو هێنانه‌وه‌و به درۆ خستنه‌وه‌ى (زه‌يد)، جا وا بڵاو بۆوه ووتيان (زه‌يد) درۆى له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله علیه وسلم) كرد، (زه‌يد)يش (خواى لێ ڕ‌ازى بێت) ده‌فه‌رمووێت: به‌ڕاستى زۆر له‌سه‌ر دڵم گران بوو كه وايان ووت: تا خواى گه‌وره ئه‌م سوره‌ته‌ى دابه‌زاند: (إِذَا جَاءكَ الْمُنَافِقُونَ)، وه خواى ميهره‌بان به ڕاستى خستمه‌وه، پاشان پێغه‌مبه‌رى ئازيز (صلی الله علیه وسلم) با نگيانى كرد تا په‌شيمان ببنه‌وه‌و ئه‌ويش داواى لێ‌خۆش بوونيان بۆ بكات، به‌ڵام ئه‌وان پشتيان هه‌ڵكرد.{nl}پێنجه‌م: باس كردنى كه‌سێك كه به ئاشكرا تاوانى لێبووه‌شێته‌وه، وه‌ك {جاسووسى كردن و زينا كردن و مه‌ى خواردنه‌وه و.......هتد} له‌م كاته‌شدا ته‌نها باسى ئه‌و تاوانه‌ى ده‌كه‌يت و به‌س. {nl}شه‌شه‌م: پێناساندنى كه‌سێك ئه‌ويش به ديارى كردنى ئه‌و كه‌م و كوڕيانهى كه له ڕووى كه‌م ئه‌ندامى و له ش و لاريهوه ياخود ناو‌و شۆرهتيهوه، وه‌ك كوێرى و نه‌خۆشى و شه‌لى و قه‌ڵه‌وى و كه‌ڕى...هتد وه‌نابێت له‌مه‌شدا مه‌به‌ستى پيشاندانى كه‌م و كوڕى و سوكى ناوبراو بێت، به‌ڵكو ده‌بێت ته‌نها پێناساندنى بێت.{nl}حه‌وته‌م: باس كردنى كه‌سى بيدعه‌چى و تاوانبار، له‌م كاته‌شدا ته‌نها باسى بيدعهكهى ياخود تاوانه‌كه‌ى ده‌كه‌يت، وه باسى هيچى تر ناكه‌يت مه‌گه‌ر يه‌كێك له‌و خاڵانه‌ى پێشووى تێدابێت، خاتوو (عائيشه)ى دايكى باوه‌ڕداران (خواى لێ ڕ‌ازى بێت) ده‌فه‌رمووێت:(جارێكيان پياوێك هات بۆلاى پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) ڕووخسهتى لێ خواست و ئه‌ويش به ڕێزه‌وه به خێرهاتنى كردوو فه‌رمووى لێ كرد، پاشان كه پياوه‌كه ڕۆيشت پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله علیه وسلم) فه‌رمووى: (بئس أخو العشيرة) واته: خراپترين براى هۆزهكهيه, هه‌روه‌ها دايكمان خاتوو (عائيشه) (خواى لێ ڕ‌ازى بێت) بۆمان ده‌گێڕێته‌وه له پێغه‌مبه‌ره‌وه (صلی الله علیه وسلم) كه فهرمووبهتى: ((مَا أَظُنُّ فُلاَنًا وَفُلاَنًا يَعْرِفَانِ مِنْ دِينِنَا شَيْئًا)) (صحيح البخاري (6067)). واته: گومان نابه‌م و هه‌ست ناكه‌م كه ئه‌م دوو كه‌سه هيچ ده‌رباره‌ى شه‌رع و دينه‌كه‌مان بزانن. هه‌روه‌ها كه‌سى بيدعه‌چى كه زياده‌يه‌ك ده‌هێنێته ناو دينه‌وه، خوا ده‌په‌رستێ به‌ڵام به بۆچوون و هه‌واو ئاره‌زووى خۆي، به‌بێ گوێ دانه فه‌رمانى خوا‌و پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله علیه وسلم) ، بۆيه له‌م كاته‌دا باس كردنى پاشمله (غه‌يبه‌ت)ى واجبه، چونكه ئه‌وه بۆ پاراستنى دينه له هه‌واو ئاره‌زوو، (ولا غيبة لأحد من أهل البدع) وه هيچ كه‌سێك كه بيدعه ده‌كات باس كردنى بيدعهكهى غه‌يبه‌ت نييه, كه‌واته ئێستا ڕوون بۆوه بۆ به‌ڕێزت كه باس كردنى ئه‌و كۆمه‌ڵانه غه‌يبه‌ت نييه, وه ده‌توانى باسيان بكه‌يت و ههركاتيش باسى ئه‌وانه‌شت كرد ئه‌وه ده‌بێت ڕه‌چاوى ئه‌م خاڵانه‌ش بكه‌يت: {nl}1. دڵسۆزى ته‌واوت هه‌بێت له‌و باسكردنه‌دا و نيه‌تت ته‌نها ئه‌وه بێت خراپه‌كه‌ى بگۆڕيت، چونكه هه‌ركه‌سێك مه‌به‌ستى گۆڕينى خراپه‌كه‌ى نه‌بێت ئه‌وه بزانه ده‌بێته غه‌يبه‌ت.{nl}2. باسى كه‌سه‌كه ده‌كه‌يت ده‌بێت بۆ به‌رژه‌وه‌ندى ئه‌و بێت، ئه‌گه‌ر نا ئه‌وه ده‌بێت بزانى ئه‌وه‌ش له هه‌واو ئاره‌زووى خۆتهوهيهو برايهتيت بپارێزه نه‌ك ئه‌وه‌ى ههربچووك ترين هه‌ڵه‌ت تيابينى بيكه‌يته بيانوو، بڵێى وه‌الله ئه‌وه واو واى كرد، نــه‌خێر، موسوڵمانى خۆشه‌ويست تكات لێ ده‌كه‌م خۆت بپارێزه، چونكه شه‌يتان زۆر فێڵ بازه‌و نه‌شمردووه به‌رده‌وامه له سه‌ر فرِو فێڵه‌كانى.{nl}3. بزانه كه باس كردن و غه‌يبه‌ت كردنى براكه‌ت خراپه‌ى تر‌ى به‌دواوه‌يه، بۆيه ئاگاداربه نه‌بێته مايه‌ى شه‌ڕو ئاژاوه‌و ڕق و كينهى نێوان موسوڵمانان.{nl}(له‌وه‌رگێڕان و ئاماده‌کردنی مامۆستا شاخه‌وان جه‌واد){nl}ماڤی گشت موسڵمانێکه بۆ-سود وه‌رگرتن و بڵاوکردنه‌وه‌ی گشت بابه‌ته کانی ماڵپه‌ڕی فه‌رمووده |