فەرموودەعهقیده - بیروباوەڕی ڕاستڕوونکردنەوەی شەرعیبەهەشت و دۆزەخبیدعە و داهێنراوەکانبابەتی گشتی + وتهی زانایان و دانایان پەروەردە و خێزانبابەتی عەرەبیتاوان و حەرامکراوەکاننزا و پاڕانەوەژیاننامه و ڕووداو و بەسەرهاتەکانمانگی رهمهزانگۆشەی فهتوا
|
سوودەكانی چاو پۆشین لهشتی حهڕام سوودەكانی چاو پۆشین له شتی حه ڕام ~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~ چاوپاراستن و خۆپاراستن دووهۆكاری زۆر گرنگن، لە بۆ پاراستنی داوێن و شەرمگەو پاراستنی ڕوو سوری و ئابڕوی مرۆڤەكان، هەروەها سودێكی زۆریان هەیە هەروەك پێچەوانەكەی واتە ڕوانین بۆحەرام زەرەرو زیانی خۆی هەیە، جا ئیمامی إبن القیم ( ڕەحمەتی خوای لێبێت ) لە كتێبی الجواب الكافی دا چەند سودێكی چاو پۆشینی ئاماژە پێكردووە لەوانە : یەكەم : هەركات چاوت لە حەرام پۆشی واتە فەرمانی خوای گەورەت جێ بە جێ كردووە و هۆكارێكی گرنگیشە بۆ بەختەوەری دونیاو دواڕۆژت ، بۆیە مرۆڤیش ئامانجی سەرەكی ئەو بەختەوەریەیە . دووەم :چاوپۆشین لە شتە حەرامەكان ڕێگرێكی زۆر گەورەو بەهێزە لە تیری ژەهراوی و ناهێڵێت ئەو تیرە ژەهراویە بگاتە سەر دڵ و كاریگەری خۆی هەبێت. سێ یەم : وا لە دڵ دەكات كە هەمیشە هەست بە نزیكی خوا بكات ، وە ئارەزووی دیداری خوابێت، هەروەك بەرەڵاكردن و گێڕانی بەملاو لادا دڵ تەنگ دەكات و لە خوات دوور دەخاتەوە وە هیچ شتێك ئازاردەر نیە بۆ مرۆڤ بە وێنەی چاوگێڕان . چوارەم :بەڕاستی دڵ بە هێزو خۆشحاڵ و كامەران دەكات، هەروەك چۆن تێڕوانین دڵ غەمبارو پەست و گرفتار دەكات. پێنجەم : چاو پۆشین دەبێتە هۆی ڕوناكی بۆسەر دڵ، وەك پێچەوانەكەی دڵ تاریك دەكات . شەشەم : دەبێتە هۆی دەست كەوتنی فیراسەت و ڕاستگۆیی و پاك كردنەوەو جیاكردنەوەی نێوان ڕاستی و ناڕاستی یان چاك و خراپە . حەوتەم : ئازایەتی و دەسەڵاتدارێتی دەبەخشَێت بەبەندەی خوا، هەروەك وتراوە ( هەركەسێك دژی هەشتەم : چاو داخستن دەبێتە هۆی داخستنی دەرگای بەڵا لە شەیتان، وەدڵیش ئاوەدان دەكاتەوە، بەوەی كە هاو سنورن . نۆیەم: دەبێتە هۆی لە دەست دانی بەرژەوەندیەكانی مرۆڤ ، چونكە تێڕوانینی حەرام دڵ وێران و بێ ئاگا دەكات . دەیەم: نەڕوانینی حەرام دەبێتە هۆی بێزار بوونی شەیتان و ڕاونانی، چونكە شەیتان جێگەی لەو جۆ رە دڵانەدا نابێتەوە(برِوانة: جواب الكافي لابن القيم برای شاعیر ( عبدالله كە ریم شوانی ) دەنوسێت: ئەگەر ساتێك نوری ئومێدی خوایی نەمژێنێ. ئەم دەیجوری شەوە زەنگە هەرەس بەماڵی دڵ دێنێ. هەر چراخانی نووری تۆیە لە مەملەكەتی دڵمدا. ئاسوودەیی و كامەرانی هەردوو دونیام بۆ دەهێنێ. (مافی گشت موسڵمانێکه بۆسود وه رگرتن و بڵاوکردنه وه ی گشت بابه ته کانی ماڵپه ڕی فه رمووده ) |