لێپرسینه وه ی خۆتان بکه ن له دونیادا پێش ڕووبه ڕووی لێپرسینه وه ی دواڕۆژ ببنه وه
~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~
- 1ئایا هەموو ڕۆژێك نوێژەكانی بەیانیت لە مزگەوتدا بە جەماعەت ئەنجام دەدەی ؟
- 2ئایا ئاگاداری نوێژە فەرزەكانتیت بەوەی بە جەماعەت لە مزگەوتدا ئەنجامیان بدەی ؟
- 3ئایا ڕۆژانە و ئەم ڕۆ شتێكت لە قورئانی پیرۆز و سوننەتی پێغەمبەری خوا {صلی الله علیه وسلم} خوێندووەتەوە ؟
- 4ئایا ئەم ڕۆ نوێژەكانت بە خشوعەوە ئەنجام داوە و هەوڵی ئەوەت داوە بە تێڕامانەوە ئەنجامیان بدەی ؟
- 5ئایا یادی مردنت كردووەتەوە كە دوا وێستگەی ژیانتە ، وە بیرت لە گۆڕت كردووەتەوە كە سەرەتای خۆش بەختی و نەهامەتی دواڕۆژتە ؟
- 6ئایا داوای ئەوەت لە پەروەردگارت كردووە كە بتخاتە بەهەشتە پان و بەرینەكەیەوە ؟
- 7ئایا داوای ئەوەت لە پەروەردگار كردووە بە بەزەیی ومیهرەبانی خۆی لە ئاگری دۆزەخ بتپارێزێت ؟
- 8ئایا بیرت كردووەتەوە كە دوور بكەویتەوە لە برادەری خراپ لە شوێن و بۆنە خراپەكاندا ؟
- 9ئایا بەردەوامی لــــــــە سەر ئەنجامدانی زیكرەكانی بەیـــانی و ئێوارە ؟
- 10ئایا داوای ئەوەت كردووە لە پەروەردگارت كە دڵت جێگیر و بەردەوام بكات لە سەر ئایینەكەی ؟
- 11ئایا ئەم ڕۆ یارمەتی دەست كورت و هەژارانت داوە ؟
- 12 ئایا بەردەوامی لە سەردانی برایانی موسڵمانت ، ئەوەش تەنها لە بەر ڕەزامەندی خوای پەروەردگار ؟
- 13ئایا هەوڵت داوە چاوەكانت لەو جۆرە چاوانە بن كە ئاگری دۆزەخ نایان سوتێنێ ، ئەوانەی كە پێغەمبەری خوا {صلی الله علیه وسلم}
لە بارەیانەوە فەرموویەتی : " عينان لا تمسهما النار أبدا ؛ عين بكت من خشية الله ، وعين باتت تحرس في سبيل الله " ( صححه العلامة الألباني في صحيح الجامع الصغير ، برقم : 4113 ) ، واتە : دوو چاو هەن هەرگیز ئاگری دۆزەخیان بەر ناكەوێت : چاوێك بگریت لە ترسی خوای پەروەردگار ، و چاوێكیش لە پێناوی خوای پەروەردگار پاسەوانی بكات .
- 14ئایا داوای ئەوەت كردووە لە پەروەردگارت كە لە پێناویدا شەهید ببیت ، چونكە پێغەمبەری خوا {صلی الله علیه وسلم}
فەرموویەتی : " مَنْ سَأَلَ اللَّهَ الشَّهَادَةَ بِصِدْقٍ ، بَلَّغَهُ اللَّهُ مَنَازِلَ الشُّهَدَاءِ وَإِنْ مَاتَ عَلَى فِرَاشِهِ " ( رواه مسلم ) ، واتە : ئەو كەسەی كە بە ڕاستی داوای شەهید بوون بكات لە پێناوی پەورەردگاری ، ئەوا خوای پەروەردگار دەیگەیەنێتە پلە و مەنزیلەی شەهیدان ، ئەگەر لە سەر جێگەكەشی بمرێت .
- 15ئایا هەوڵت داوە هیچ نەبێت سورەتی ئیخلاص بخوێنی : ( قُلْ هُوَ اللَّهُ أَحَدٌ ) كە پێغەمبەری خوا {صلی الله علیه وسلم}
بە سێ یەكی قورئانی پیرۆزی داناوە ( رواه مسلم ) .
- 16 ئايا ( آية الكرسي ) یت خوێندووەتەوە ( اللّهُ لاَ إِلَهَ إِلاَّ هُوَ الْحَيُّ الْقَيُّومُ لاَ تَأْخُذُهُ سِنَةٌ وَلاَ نَوْمٌ ... هتد ) ( سورة البقرة : 255 ) ، بۆ ئەوەی خوای پەروەردگار پارێزەرت بێت لە شەڕ و خراپەی شەیتان ( رواه البخاری ) .
- 17ئایا هەموو ڕۆژێكی هەینی هەوڵت داوە سورەتی ( الكهف ) بخوێنی كە پێغەمبەری خوا {صلی الله علیه وسلم}
سەبارەتی فەرموویەتی : " من قرأ سورة الكهف في يوم الجمعة ، أضاء له من النور ما بينه وبين البيت العتيق " ( صححه العلامة الألباني في صحيح الجامع الصغير ، برقم : 6471 ) . واتە : ئەو كەسەی كە سورەتی ( الكهف ) لە ڕۆژی هەینیدا بخوێنێتەوە خوای گەورە ڕووناكیەكی پێ كەرەم دەكات لە لای خوێنەرەكەیەوە تاكو دەگاتە كەعبەی پیرۆز كە ماڵی خوایە .
- 18پێشنیارێك : هەر موسڵمانێك بیەوێت سورەتی ( الكهف ) لە بەر بخوێنێتەوە ، دەتوانێت پشت بە خوای پەروەردگار هەموو ڕۆژێك دوو ئایەتی ئەو سورەتە لەبەربكات كە لە ماوەی ( 55 ) ڕۆژدا دەبێت بە لەبەركاری ئەو سورەتە .
وَآخِرُ دَعْوَانا أَنِ الْحَمْدُ لِلّهِ رَبِّ الْعَالَمِينَ
(مافی گشت موسڵمانێکه بۆسود وه رگرتن و بڵاوکردنه وه ی گشت بابه ته کانی ماڵپه ڕی فه رمووده )
~~~~~~~~~~~~~~~~