زيـــانه‌كـانى سه‌ته‌لايت و ته‌له‌فـزيۆن و تۆڕى ئينتـه‌رنێت

زيـــانه كـانى سه ته لايت و ته له فـزيۆن و تۆڕى ئينتـه رنێت


~~~~~~

موسڵمانى خۆشه ويست كوا گوێڕايه ڵيمان بۆ ئه م ئايه تانه له مامه ڵه كردنمان له گه ڵ (سه ته لايت و ته له فزيۆن و تۆڕى ئينته رنێت)، ئايا چاوه كان شه ونخوونى ناكه ن و به رده وام نين له تێڕوانين بۆ ديمه ن و كاره حه رام و سه نج ڕاكێشه كان؟ بۆ ئافره تانى پياوان له خشته به ر؟ لاشه و جوانى خۆيان به وپه ڕى بێ باوه ڕى و له خوانه ترسى و بێ شه رمييه وه ده رخستووه .
برايانى موسڵمان با ڕوون و ئاشكرابين له گه ڵ يه كتردا، ئايا ئه وه ى له شاشه كانه وه پيشان ده درێت ته نها ئاره زووى گه نجان ناجولێنێت؟ به ڵێ به ڵكو فيتنه و ئاشوبن و ئاره زووى گه نجان و پيران ده جولێنێت، هه ر يه ك له ئێمه ى مرۆڤــ دان به وه دا ده نێت كه خواى په روه ردگار حه زو ويست و ئاره زووى پێبه خشيوه و حه زوو ئاره زوومان هه يه . به ڵــــــێ به ڵاى گه وره و كارى بێشه رم و بێحه يايى له ناو موسڵماناندا به شێوه يه كى زۆر به ربڵاوه ، له كاتێكدا ده بينيت ئافرتان (له كچان و خوشكان و ژنان) پێكه وه له گه ڵ پياوان له به رده م شاشه ى (سه ته لايت و ته له فزيۆنه كان) داده نيشن، يه ك له دواى يه ك ديمه نى پياوان و گه نجان پيشان ده درێت له و په ڕى گه نجانيه تى و جوانێتياندا، پياوى وا هه يه يه ك جار غيره ت ده يگرێت و توڕه ده بێت كاتێك پياوێكى بێگانه ده بينێت سه يرى خێزانى ده كات و نه زه رى لێده كات، به ڵام سه د جار غيره ت ده يگرێت توڕه ده بێت كاتێك ده بينێت خێزانى (كچى، خوشكى) سه يرى پياوێكى بێگانه ده كات و نه زه رى لێده كات، ئه گه ر ڕوو به ڕوو بێت!!، به ڵام ئه و ڕۆژه پياوان با هه ست به بێ غيره تى و بێ ده سه ڵاتى پياوه تى خۆيان بكه ن، كاتێك ده بينن ئافره تانيان به ديار شاشه ى (سه ته لايت و ته له فزيۆنه كان)ـه وه داده نيشن و ده ڕواننه (المصارعة الحرة) يان (فڵان گۆرانى بێژى پياوى عه ره بى يان بيانى) يان (زنجيره فيلمه كان) يان (ديمه نى ڕه قص و خۆبادان و تێكه ڵاوى پياوان و ئافره تان) يان (فيلمه به دڕه وشته كان كه ڕاسته وخۆو بێ هيچ پێچ و په ناو په رده يه ك فاحيشه ى زيناو نێربازى) پيشان ده درێت، ده بينرێت ئافره تان به ديار ئه م بێ ڕه وشتييه وه داده نيشن بێ ئه وه ى ده سه ڵاتدارانيان (باوكان، مێرده كان، براكانيان) ڕێگريان لێبكه ن، هۆكار چييه و بـــۆچــى؟ وه ڵام: هه موويان به شدارن له و تاوانه دا، تۆ بێ ده نگبه و واز له من بێنه ، منيش واز له تۆ دێنم، كاتێك ئافره تان بێ شه رم و بێ ترس ئه وكاره ده كه ن بێ گومان باوك و مێردو براكانيشيان ئه و كاره ده كه ن بۆيه غيره تيان ناجولێت تا ڕێگريان لێبكه ن. (إذا كان رب البيت للدف ضارباً ... فشيمة أهل البيت كلّهم الرقص) واته : ئه گه ر خاوه ن ماڵ و گه وره كه يان ته پڵا و ده ف لێبدات، ئه وه سيفه ت و پيشه ى دانيشتوانى ئه و ماڵه ڕه قص و خۆ بادان ده بێت!!!.ئه گه ر گه وره و ده سه ڵاتدارى ئافره تان خۆيان ئه و كاره بكه ن ئه وه هه رگيز غيره تيان ناجولێت و ناتوانن ڕێگرى له ئافره ته كانيان بكه ن!!. ئه مه يه كێكه له زيانه كانى ئه و ئامێرانه ، له وه ش خراپتر ئه وه يه فه سادو به دڕه وشتى پێ زياتر ده بێت له ڕێى خستنه ڕووى چه ندين فيلم كه هه موويان باس له دڵدارى و خۆشه ويستى ده كات، كه له زانكۆو خوێندنگاو شوێنه گشتييه كان ڕووده دات، بێ ئه وه ى كه س و كارى ئافره تان ئاگايان لێبێت، پاشان كۆتاييه كه ى ژن و مێردێكى به خته وه ر (به گومانى پڕوپوچى خۆيان)، ئه م فيلم و كاره به دڕه وشتييانه ده خرێته ڕووى كۆمه ڵگاى موسڵمانان، ئه و گۆمه ڵگايه ى كه پێويسته كچانى فێر بكات كه سه يركردنى پياوان بۆيان و كۆبونه وه له گه ڵيان به ته نها حه رامه و نادروسته !!!. به ڵێ له وه ش خراپتر ئه وه يه شاشه ى ته له فزيۆنه كان ديمه نى سه رجێى ژن و مێرد پيشان ده دات له هۆده ى نوستن و حه وانه ى خۆيان، ئاخۆ ده بێ بۆچوونى منداڵيان چۆن بێت له گه ڵ بينينى ئه و ديمه نه ؟ له كاتێكدا ئيسلام فيريان ده كات سێ جار ئيزن وه رگرن تا ڕێگه يان بدرێت، بێنه ژووره وه يان نا، ده بێ چى ڕێزو چى مامه ڵه يه ك بێت له گه ڵ كاره به نرخ و به هاكانى ئيسلامى پيرۆزدا؟ به ڕاستى كاره ساته ، له و كاره ساته ش گه وره ترو تاڵترو ترسناكتر ئه وه يه : داڕووخانى موسڵمانانه له دين و ڕه وشت و عيباده ت و مێژووى پڕشنگدارى پڕ له ماندووبوون و شه ونخونى و جيهاد كردنه به هۆى تێڕوانين و خووگرتن به و ئامێره له ناوبه رانه وه . به ڵێ داڕووخانى سه ربه رزيى شوێنكه وتوانى ئوممه تى ئيسلام به رامبه ر غه رب و بێ باوه ڕان، به وه رگرتنى ڕێڕه وى ژيان و هه ڵس و كه وتيان و نه هێشتنى په رده ى نێوه ندى ڕق لێبونيان و دوور كه وتنه وه لێيان (البَراءُ مِنهُم)، سه ير كردنيان و بينيى هه ڵس و كه وتيان به به رده وامى واى له هه ندێ موسڵمان كردووه شوێنى داب و نه ريب و بۆچوونيان بكه وێت له كاتێكدا خواى په روه ردگار ده فه رمووێت: ( يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آَمَنُوا لَا تَتَّخِذُوا الْيَهُودَ وَالنَّصَارَى أَوْلِيَاءَ بَعْضُهُمْ أَوْلِيَاءُ بَعْضٍ وَمَنْ يَتَوَلَّهُمْ مِنْكُمْ فَإِنَّهُ مِنْهُمْ إِنَّ اللَّهَ لَا يَهْدِي الْقَوْمَ الظَّالِمِينَ ) (المائدة: ٥١.).
واته : ئه ى ئيمانداران گاورو جوله كه مه كه نه هاوه ڵ و خۆشه ويستى خۆتان، ئه وان هه ندێكيان هاوه ڵ و خۆشه ويستى يه كترن، هه ر يه كێك له ئێوه ى موسڵمان خۆشه ويستى هه بێت بۆيان و پشتگيريان لێبكات، ئه وه بێ گومان له وانه (بێ باوه ڕه وه كو ئه وان)، به ڕاستى خواى په روه ردگار هيدايه ت و ڕێنمونى كه سانى زاڵم و سته مكار ناكات.

خواى په روه ردگار وا ده فه رمووێت: ئه ى كوا وه ڵامى تۆى موسڵمانى نوێژخوێن و قورئان خوێن و شوێنكه وتووى پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم)؟ به گومانى خۆت موسڵمانێكى باشى به ڵام مه رج نييه لاى خواى په روه ردگار وا بيت. شوێنه وارى شوێن كه وتنى خراپى گاورو جوله كه به هه ندێك له كوڕان و كچانى موسڵمانانه وه دياره له جل و به رگ و سه ر چاكردن و بگره له ووتوو وێژيشياندا. له وه ش ترسناكتر ئه وه يه منداڵا و جگه ر گۆشه كانمان بده ينه ده ست
شاشه ى ته له فزيۆن و سه ته لايته كان تا ژيانيان وێران بكه ن و شه ڕو خراپه كارى له ناخياندا بڕوێنن، گومان دروست كردن له بيروباوه ڕيان به رامبه ر خواى په روه ردگار، ڕاهێنانيان له سه ر ئه نجامدانى چه ندين كارى كوشتن و سه ربڕين و ته قاندنه وه و شه ڕ كردن، ژيان له نێوان خه ياڵ و گوماندا، ترساندنيان به بينينى ئه و كاره دڕندانه يه ى كه پيشان ده درێت.

موسڵمانى خۆشه ويست ئه وه مان له بير نه چێت كاتێك به رنامه ى
ته له فزيۆنى ده كرێته وه سه ره تاو ده ستپێكى چه ند ئايه تێك له قورئانى پيرۆزو چه ند ئامۆژگارييه ك ده بێت كه زۆربه ى خه ڵكى بێ تاقه ت ده بن به بيستن و بينينيى (له به ر ئه وه ى حاڵى موسڵمانى ئيمان لاوازى ئه مرۆ وايه كه به بينين و بيستنى قورئان و فه رمووده و ووتارو ئامۆژگار بێ تاقه ت ده بن)،
نابێت ئه مانه چاومان كوێر بكات به رامبه ر ئه و هه موو خراپه يه ى كه له دواييدا پيشان ده درێت.موسڵمانى خۆشه ويست ئه مه زيان و خراپه ى ته له فزيۆنه ، له كاتێكدا چاو ده كه يته وه ده بينيت هه موو سه ربان و بان شوقه و بينايه ك سه حنى سه ته لايتى به سه ره وه ده بينرێت (مه گه ر كه سانێك خواى په روه ردگار ڕه حمى پێكردبێتن)، به ڵێ بوونى ئه و سه ته لايت و ئامێرانه خاوه نه كه ى ڕووبه ڕووى چه ندين تاوان و خراپه كارى ده كاته وه ، گومان دروست بوون له بيروباوه ڕى ئيسلام، دروست بوونى چه ندين بيروباوه ڕى به تاڵ و پوچه ڵ، وه رگرتنى بيروباوه ڕى پڕو پووچ و باتڵى گاورو جوله كه و دارو به ردوو بت په رستان.

له هۆڵندا گۆنگره يه كى جيهانى به سترا كه زياتر له هه شت سه د هه زار پياوى بانگ خوازى گاورى تێدا به شدار بوو، مه به ستيش له به ستنى ئه م كۆنگره يه ئه وه بوو: چۆن بتوانن له ڕێى بڵاو كردنه وه ى ڕاسته وخۆ (له ڕێى سه ته لايته وه ) خه ڵكى بكه ن به گاور. به ڵێ داڕووخانى ڕه وشت و ئه خلاق له ڕێى بڵاوكردنه وه ى چه ندين فيلم و به رنامه وه كه هه موويان بانگه شه كردنه بۆ نه هێشتن و له ده ست دانى ڕه وشتى به رزى ئيسلام، چـى فيلمێكى بيانى و عه ره بى هه يه دوور بێت له ديمه نى ووروژاندنى
لايه نى شه هوه ت، خواردنه وه ى مه ي، به كارهێنانى مادده سه رخۆشكه ره كان، ڕه قص و خۆ بادان، تێكه ڵاوى پياوان و ئافره تان، دڵدارى، گۆرانى و مۆسيقا، .....،هتد؟. وه زيانێك و ترسناكييه كى تر له بوونى ئه و ئامێرانه ئه وه يه : ترسناكى له سه ر بارى ئه منى و هێمنى كۆمه ڵگا ده بێت، پيشاندانى ئه و هه موو فيلمه توندوتيژيى و شه ڕوشۆڵه هانده رێكه بۆ ئه وه ى كه سانێكى خراپه كار تووشى كوشتن و بڕين ڕفاندن و ترساندن ببن، هه روه ك يه كێك له دكتۆره نه فسانييه غه ربيه كان ده ڵێت: ئه گه ر به نديخانه (السِّجْن) كۆكه ره وه ى خراپه كاران و تاوانباران بێت، ئه وه ته له فزيۆن و سه ته لايت سه ره تايه كه بۆ ڕوودانى ئه و هه موو خراپه و تاوانكارييه و بوونى خراپه كاران و تاوانباران.

موسڵمانى خۆشه ويست، كاتێك باسى ئه م بـابه ته ده كه ين پێويسته چه ند حه قيقه ت و ڕاستييه ك بخه ينه پێش چاو، وه ئاگاداريشى بين:

يه كه م: ئامێره كانى (سه ته لايت و ته له فزيۆن) چه كێكى دووڕوون، واته : بۆ لايه نى باشه و بۆ لايه نى خراپه ش به كاردێت، به ڵام ئه و كه سانه ى هه يانه و به كاريان دێنن زياتر بۆ لايه نى خراپه و تاوان به كارى دێنن، كه ئه ويش لايه نه ژه هراوييه كه يه تى.

دووه م: ئه م ئامێرانه لايه نى باشه و خراپه ى تێدايه ، به ڵام خراپه و تاوان و زيانى زۆر زۆرتره له سودو قازانجى، چۆن ئه گه ر شير تێكه ڵ به مه ى بكرێت حه رام ده بێت، هه رچه نده شيره كه ش حه لاڵه ، ئه گه ر ئه و ئامێرانه ش بۆ حه رام به كاربهێنرێن، ئه وه هه ر حه رامه ئه گه ر بشووترێت: چاكه ى تێدايه ، دڵۆپه چاكه يه ك له چاو ده ريايه ك خراپه و تاوان، مه گه ر كه سانێك هه ر له بنه ڕته وه ته نها بۆ زانستى شه رعى و چه ند كارێكى باشه ى تر به كارى بهێنن، ته نانه ت نابێت كه ناڵێكى ئيسلاميشى تيابێت ئه گه ر گۆرانى و مۆسيقاو بيدعه و هه ندآ تاوانى تر بڵاو بكاته وه ، له به ر ئه وه ى چۆن ده ووترێت: ئه و كه ناڵانه دروست نييه چونكه خراپه بڵاو ده كه نه وه ، ئه وه ده بێ بشووترێت: گۆرانى و مۆسيقاو بيدعه و چه ند كارێكى تر حه رامه و نابێت بڵاو بكرێته وه ، چونكه ئه گه ر كارێك حه رام بوو ئه وه ئه و كاره حه ڵاڵ نابێت هه رچه نده موسڵمانيش ئه نجامى بدات، حه رام به كرده وه ى موسڵمان حه ڵاڵ نابێت، هه رچه نده ئه و موسڵمانه ى ئه و كاره ده كات به لاى خۆيه وه يان به لاى خه ڵكييه وه كه سێكى باشه ، كه سى باش هه رگيز به خراپه و تاوان ناڵێت باش (باش له باشه وه يه , خراپه ش له كه سى خراپ ده وه شێته وه )، ئه گه ر ئه و كه سه بانگه شه ى له خوا ترسان و شوێن كه وتنى قورئان و سوننه تيش بكات!!!.

سێ يه م: ئه و شاشه بچوكه ى ته له فزيۆن و سه ته لايت بۆته گه وره ترين چه ك به ده ست دوژمنانى ئيسلامه وه تا بتوانن له ڕێيانه وه بيروباوه ڕو ڕه وشت و به ها پيرۆزو به رزه كانى ئيسلامى پێ له ناو به رن.

چواره م: ته له فزيۆن و سه ته لايت ده سه ڵاتى په روه رده يى له دايكان و باوكان و مامۆستايان و بانگه وازكاران سه ندووه و ئه و ئامێرانه په روه رده يان ده كه ن، ده بينيت ئه و هه موو مۆديل و مۆديل كاريانه ى له ناو موسڵماناندا هه يه زۆربه ى هه ره زۆرى له ڕێى ئه و ئامێرانه وه هاتۆته ناو كۆمه ڵگاى موسڵمانى بآئاگاو شوێن كه وتووى گاورو جوله كه و بێ باوه ڕان، بۆيه پێويسته كه شتى ته قواو خۆپارێزى بخه ينه ڕێ پێش هه ستان و هاتنى لافاوى تاوان و خراپه ى له ناوبه ر. براى موسڵمان، خاوه ن سه ته لايت، خاوه ن ته له فزيۆن، فرۆشيارى گۆرانى وفيلمه خراپه كان، ئه ى ئه و كه سه ى كه ده ڕوانيته ئه و شاشه به دڕه وشتييانه ، باش بزانه هه ر به سه يركردنێكت نوكته يه كى ڕه ش له سه ر دڵت دروست ده بێت و ڕه شايى تاوان يه ك له دواى يه ك زياد ده كات تا زاڵ ده بێت به سه ر سپيايى دڵتدا، ئه و كاته دڵت ده مرێت و ته نها لاشه ت زيندوو ده بێت، حه زت به هه موو خراپه يه ك ده بێت و ڕقت له هه موو كارێكى خێرو چاكه ده بێت، له چاكه دوور ده كه ويته وه و له خراپه نزيك ده بيته وه ، خه م و خه فه ت و دڵته نگى به ناو چه وانته وه ده رده كه وێت، چۆن به خته وه ر ده بيت له كاتێدا خواى په روه ردگار فه رموويه تى؟: ( وَمَنْ أَعْرَضَ عَنْ ذِكْرِي فَإِنَّ لَهُ مَعِيشَةً ضَنْكًا وَنَحْشُرُهُ يَوْمَ الْقِيَامَةِ أَعْمَى ) (طه: ١٢٤)
واته : هه ر كه سێك پشت له يادو زيكرى من هه ڵبكات (شوێنى فه رمووده ى خواو پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم) نه كه وێت) ئه وه ژيانێكى ته نگ و ناڕه حه تى ده بێت (له دونياو له ناو گۆڕدا) وه له ڕۆژى دواييدا به كوێرى حه شرى ده كه ين.

موسڵمانى خۆشه ويست هه ڵويسته يه ك بكه و پرسيارێك له خۆت بكه ، تا كه ى شوێنى هه واو ئاره زوو ده كه ويت و خۆت ده خه يته گێژاوى تاوان و خراپه كارييه وه ؟ مردن و كاتى سه ره مه رگ بێنه پێش چاوى خۆت، ئه و ڕۆژه بێنه پێش چاوت به زه ليلى و داماوى له به ر ده ستى خواى په روه ردگاردا ده وه ستيت، به چى زمانێك وه ڵامى خواى په روه ردگار ده ده يته وه ؟ (به و زمانه ى خراپه يه ك نه مابوو پێى نه كه يت؟)!!، به چى پێيه ك خۆت ڕاده گريت و ده وه ستيت؟ (به و پێيه ى له هه ر شوێن و جێگايه ك خراپه هه بوايه ده ڕۆيشتى بۆى)!!!؟ وه ڵامت چييه و چى ده ڵێيت كاتێك خواى په روه ردگار پێى ووتى؟ ئه ى به نده كه م بۆ به گه وره مت نه زانى و ترسى منت له دڵدا نه بوو؟ ئه ى به نده كه م بۆ شه رمت لێم نه كرد؟ بۆ منت به چاودێر نه زانى به سه رته وه ؟ ئايا ئاگادار بوون و بينينى منت به كه م سه ير ده كرد؟ ئايا چاكه م له گه ڵدا نه كردبووى؟ ئايا نازوو نيعمه تم به سه ردا نه ڕشتبووى؟ موسڵمانى خۆشه ويست دينت، ڕه وشتى به رزت، عه قڵى ته واوت، وه ئه و دڵه ت كه له خواى په روه ردگار ده ترسێت، وه غيره تت له سه ر ئافره تانت، ئه م شتانه به حه رام و خراپ ده زانێت، ده ى سه ركه وه به سه ر نه فستاو زاڵبه به سه ر ئاره زووتداو ئه و جيهازو شاشانه له ماڵتدا ده ركه و مه يهێڵه "خۆ ئه گه ر ئه ڵێى ئه مه ناگونجێ و ناكرێت (به ڵام له بنه ڕتدا وانييه ) ئه وه هه وڵبده كه ناڵێك له ماڵه كه تدا مه هێڵه ئه گه ر گۆرانى موسيقاشى تێدايه "، چونكه تۆى ده سه ڵاتدار له ماڵه وه پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم) به رپرسێتى خستۆته سه ر شانت و پێت ده ڵێت: ((... وَالرَّجُلُ رَاعٍ فِي أَهْلِهِ وَهُوَ مَسْئُولٌ عَنْ رَعِيَّتِهِ...)) صحيح، أخرجه البخاري في "كتاب الجمعة" (853)، ومسلم في "كتاب الإمارة" (1829)، من حديث إبن عمر ((ڕه زای خوای لێبێت)).. واته : ... پياوان شوان و به رپرسن له ماڵ و منداڵ و خێزانيان، وه پرسياريان لێده كرێت (له دواڕۆژدا) له باره ى به رپرسيارێتێكه يانه وه .... ده ى موسڵمان ئه و به ڵايه له ماڵه كه تدا ده ربكه و واز بهێنه له كڕين و فرۆشتنى ئه و شته خراپانه بهێنه . براى به ڕێز زۆربه ى هه ره زۆرى ئه و به رنامه و فيلمانه به رنامه ڕێژيان بۆ كراوه بۆ نه هێشتنى دينى تـــۆ، بۆ داڕووخان و نه مانى ڕه وشتى به رزو جوانى تــــۆى موسڵمان. پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم) هه واڵى پێمان داوه كه فيتنه يه ك له دواى يه ك به وێنه ى شه وى تاريك و ڕه ش به سه ر ئه م ئوممه ته دا دێت كۆتاييه كه ى له سه ره تاكه ى خراپتره ، وه موسڵمانانيشى لێ ئاگادار كردۆته وه ، هه روه ك هاوه ڵى به ڕێز أسامه كوڕى زيد (خواى لێ ڕازى بێت) ده فه رمووێت: جارێكيان پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم) چووه سه ر به رزى و ته پۆلكه يه كى شارى مه دينه و فه رمووى: ((هَلْ تَرَوْنَ مَا أَرَى إِنِّي أَرَى مَوَاقِعَ الْفِتَنِ خِلَالَ بُيُوتِكُمْ كَمَوَاقِعِ الْقَطْرِ)) رواه البخاري (1878)، ومسلم (7427).. واته : ئايا نابينن ئه وه ى كه من ده يبينم؟ من ده بينم فيتنه به سه ر ماڵه كانتاندا به وێنه ى باران ده بارێت. پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم) كاتێك ئه و فه رمووده پيرۆزه ى فه رمووه ، نه سه ته لايت، نه ته له فزيۆن، نه گۆرانى و فيلمى خراپ هه بووه !! ئه م شتانه هيچى نه بوو پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم) واى فه رمووه ، تــــو خــوا ئه گه ر خۆشه ويستمان (صلی الله علیه وسلم) ئێستا زيندوو بوايه و حاڵى "ئيمان لاوازى و دوور كه وتنه وه له شه رع و تاوان زۆرى و چاكه كه مى" ئه مڕۆى موسڵمانانى ببينيايه ده بوايه چى بووتايه ؟!!!

خۆشه ويستان ئه گه ر به ووردى بڕوانينه به رنامه داڕێژى دوژمنانى ئيسلام ئه وه زۆر به ڕوونى و ئاشكرايى ده بينين كه دوژمنانى ئيسلام جۆره ها به رنامه داده ڕێژن بۆ له ناو بردنى ئيسلام، ده ى كه وابوو موسڵمانان با دوژمنانى ئيسلام و فيڵا و ته ڵه كانيان بناسين، چونكه مه به ستيان ته نها ئه وه يه بتكه ن به گاور يان جوله كه يان هاوڵ بڕيارده ر يان بێ باوه ڕبوون، يان كه مترين شت دڵت په يوه ست بێت به ڕه وشت و داب و نه ريتيان. موسڵمانان شتێك كه خواى په روه ردگارو پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم) بۆيان جێگير كردبێتين تا هه موو موسڵمانان ئاگادارى بن و بيزانن، ئه وه يه كه دوژمنانى ئيسلام جۆره ها به رنامه داده ڕێژن بۆ له ناو بردنى دين و ماڵى موسڵمانان و له ناو بردنى خۆشيان، هه روه ك ده فه رمووێت: ( وَدَّ كَثِيرٌ مِنْ أَهْلِ الْكِتَابِ لَوْ يَرُدُّونَكُمْ مِنْ بَعْدِ إِيمَانِكُمْ كُفَّارًا حَسَدًا مِنْ عِنْدِ أَنْفُسِهِمْ مِنْ بَعْدِ مَا تَبَيَّنَ لَهُمُ الْحَقُّ (البقرة: ١٠٩). واته : زۆرێك له خاوه ن كيتابه كان (گاورو جوله كه ) له به ر حه سووديى و ناپاكيان پێيان خۆشه و حه زده كه ن دواى ئه وه ى باوه ڕتان هێناوه و موسڵمان بوونه كافرتان بكه نه وه ، پاش ئه وه ى كه به ته واوى هه ق و ڕاستيان بۆ ڕوون بوويه وه و زانيان كه موحه ممه د پێغه مبه رى خوايه (صلی الله علیه وسلم)(صلی الله علیه وسلم). وه هه روه ها ده فه رمووێت: وَلَا يَزَالُونَ يُقَاتِلُونَكُمْ حَتَّى يَرُدُّوكُمْ عَنْ دِينِكُمْ إِنِ اسْتَطَاعُوا (البقرة: ٢١٧). واته : بێگومان بن كه ئه و بێ باوه ڕانه جه نگتان له گه ڵ ده كه ن و هه رگيز كۆتايى ناهێنن و ده ست هه ڵناگرن "تا ئه گه ر بۆيان بگونجێت" له ئايينتان وه رده گێڕن. به نده كانى خوا گه وره ترين هۆكارێك بۆ نه هێشتن و له ناوبردنى دينى تۆى موسڵمان سه فه ر كردنه بۆ ووڵاتانى شيرك و كوفرو بێ ڕه وشتى، پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم) ده فه رمووێت: ((إِنِّي بَرِيءٌ مِنْ كُلِّ مُسْلِمٍ يُقِيمُ
بَيْنَ
ظَهْرَانَيِ
الْمُشْرِكِينَ، قَالُوا: يَا رَسُولَ اللَّهِ، وَلِمَ ؟ قَالَ: لا تَرَاءَى نارَهُمَا)) رواه أبو داود (2647)، والترمذي (1604)، و الطبراني في "المعجم الكبير" (2/441/2215)، وصححه الشيخ الألباني في "صحيح سنن أبي داود" (3/45/2645).. واته : من به ريم له و موسڵمانه ى كه نيشته جێيه له ناو هاوه ڵ بڕيارده ران، هاوه ڵانى به ڕێز (خوايان لێ ڕازى بێت) ووتيان بۆچـى ئه ى پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم)؟ ئه ويش فه رمووى: له به ر ئه وه ى حوكميان يه كسان نييه ، وه هه ندێ له زاناكان فه رموويانه : له به ر ئه وه ى خواى په روه ردگار جياوازى خستۆته نێوان ووڵاتى موسڵمانان و ووڵاتى بێ باوه ڕان، بۆيه دروست نييه بۆ موسڵمان نيشته جێ بێت له ووڵاتى كافران كاتێك ئه وان ئاگريان كرده وه و ئه ميش بيان بينێت( بڕوانه : تفسير سنن أبي داود (معالم السنن) لأبي سليمان الخطابي (2/16)).، واته :نزيك بێت لێيان و تێكه ڵاويان بێت مه گه ر بۆ كارى پێويست.

موسڵمانى خۆشه ويست باسى سه فه رێك ده كه م كه له مێشكى زۆربه ى خه ڵكيدا نييه ، به ڵكو زۆربه ى خه ڵكى هه ر به سه فه رى نازانن، به ڵێ منيش ده ڵێم: ئه و سه فه ره نييه كه كه سى گه شتيار تيايدا ماندوو ده بێت، ناڕه حه تى تيابێت و له ماڵ و منداڵ و كه س و كارو ووڵاتى دوور بێت و غه ريب بێت، به ڵكو باسى سه فه رێك ده كه م پێويستى به پاسپۆرت و شوێن گرتن نييه ، گه شتيار پێويستى به ته مه نى ديارى كراو نييه ، گه شتيار پێويستى به هاوڕێ نييه ، به ڵكو ته نها پێويستى به هاوڕێيه تى كردنى شه يتان و نه فسى فه رمان كارێتى به خراپه ، گه شتێكه كه سى گه شتيار نه فسى تاوانبارى ئه ميرێتى، كوێى ويست لێبێت ده يبات، له نێوان ووڵاتان ده يگێڕێت، گه شتێكه پياو به ويستى خۆى به ته نها له گه ڵ ئافره تان ده مێنێته وه و به ده ميانه وه پێده كه نێت و سه يرى جوانيان ده كات، كه ئه وه ش ئه و په ڕى بێ شه رمى و بێ حه ياييه . ئه و سه فه ره ى كه من باسى ده كه م بريتييه : له سه فه ر كردنى مرۆڤــ به عه ق و دڵى بۆ ووڵاتانى شيرك و كوفرو داڕوخانى ئه خلاق و ڕه وشت له ڕێگه ى شاشه و كه ناڵه ئاسمانييه كانه وه كه ئه مڕۆ ماڵى زۆربه ى موسڵمانانى داگير كردووه . گه شت كردن بۆ ئه و ووڵاتانه له ڕێگه ى شاشه كانه وه (ته له فزيۆن و سه ته لايت و ئينته رنێت) زيان و ترسناكى زۆر زياتره ، وه پاشه ڕۆژى زۆر ترسناكتره وه ك له سه فه ر كردن به لاشه و به ڕێگه ى ديارى كراودا، چونكه ئه و كه سه ى به ديار ئه و شاشانه وه داده نيشێت و كاتى خۆى به فيڕۆ ده دات ته نها سه ير ده كات و شت وه رده گرێت، بآئه وه ى هيچ به ره نگارى و ڕه ددێكى هه بێت، به ڵام ئه و كه سه ى به لاشه ى سه فه رى پێويست ده كات بۆ ئه و ووڵاتانه به ئاگايه و ده سه ڵاتى به سه ر نه فسى خۆيدا هه يه ، زياتر له و كه سه ى كه به عه ق و دڵى گه شت ده كات بۆ ووڵاتانى شيرك و كوفرو داڕوخانى ئه خلاق و ڕه وشت له ڕێگه ى شاشه و كه ناڵه ئاسمانييه كانه وه . به نده كانى خوا ئه و كه ناڵه ئاسمانييه خراپانه كه زۆربه ى خه ڵكى ڕازييه و ڕێگه ى داوه بێته ناو ماڵه كانيان له شه رعدا حه رامه ، هه ر چه نده كه سانێك به باشى بزانن بڵێن باشه ى تێدايه ، به ڵێ منيش وا ده ڵێم، به ڵام بێ گومان ده بێت دان به وه دا بنێين كه لايه نى باشه ى سه دان جار كه متره له لايه نى خراپه و تاوانى.

موسڵمانى خۆشه ويست ئاگادارت ده كه مه وه به سێ شت، ئاگاداركردنه وه يه بۆ هه موو پياوێكى به رپرس له ماڵ و منداڵ و ئافره تانى:

يه كه م: خواى په روه ردگار فه رمانى به به نده كانى كردووه كه ته قواى بكه ن و لێى بترسن، به ڵام پێت ده ڵێم: كوا ته قواو ترسى تۆ له خواى گه وره كاتێك به چاوه كانت ده ڕوانيته ئه و كاره حه رام و خراپانه .

دووه م: خواى په روه ردگار فه رمانى پێ كردوويت كه خۆت و ماڵ و منداڵت له ئاگرى دۆزه خ بپارێزێت، هه روه ك ده فه رمووێت: ( يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آَمَنُوا قُوا أَنْفُسَكُمْ وَأَهْلِيكُمْ نَارًا وَقُودُهَا النَّاسُ وَالْحِجَارَةُ )(التحريم: ٦). واته : ئه ى ئيمانداران خۆتان و ماڵ و منداڵتان بپارێزن له ئاگرى دۆزه خ، ئه و ئاگره ى كه سوته مه نييه كه ى مرۆڤــ و به رده (به ردى ڕه شى كبريت، زوو ئاگر ده گرێت و به لاشه وه ده نووسێت)، خۆتان ڕزگار بكه ن له ئاگرێكى زۆر به ئێشى ترسناك، وه له گه ڵ خۆتاندا ئه هله كه شتان ڕزگار بكه ن كه ده ڵێن خۆشمان ده وێن، چۆن خۆشتان ده وێن له كاتێكدا به ده ستى خۆتان به ره و هه ڵدێران و له ناو چوونيان ده به ن له گه ڵ بوونى ئه و ئامێرانه دا. ئه و كه سه ى كه ئه هل و منداڵه كانى تووشى ئه و تاوانانه ده كات ئايا له وه ناترسێت به ر ئه و فه رمووده يه ى پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم) بكه وێت كه ده فه رمووێت: ((مَا مِنْ عَبْدٍ يَسْتَرْعِيهِ اللَّهُ رَعِيَّةً يَمُوتُ يَوْمَ يَمُوتُ
وَهُو غَاشٌّ
لِرَعِيَّتِهِ إِلاَّ حَرَّمَ اللَّهُ عَلَيْهِ الْجَنَّةَ)) رَوَاهُ الْبُخَارِىُّ (6731)، و مسلم (1/87/380)، وابن حبان في "صحيحه"(4495)، وقال شعيب الأرنؤوط: إسناده صحيح على شرط مسلم.. واته : هيچ به نده يه ك نييه كه خواى په روه ردگار ده يكاته به رپرس و گه وره و ده سه ڵاتدار، ئه و ڕۆژه ى كه ده مرێت غه ش و خيانه تى كردووه له ژێر ده سته كانى، ئه وه خواى په روه ردگار ڕێگه ى به هه شتى لێده گرێت و نايكاته به هه شته وه له گه ڵ كۆمه ڵى يه كه م له سه رفرازان، يان هه ر نايكاته به هه شته وه ئه گه ر زوڵم و سته م و خيانه ت به دروست و حه ڵاڵ بزانێت(بڕوانه : شرح النووي على صحيح مسلم (2/166)). موسڵمانى خۆشه ويست وا گومان مه به !! بڵێيت: ئه م فه رمووده يه ته نها مه به ستى گه وره و كاربه ده ستانه ، نه خێر هه رگيز وانييه ، به ڵكو فه رمووده يه كى گشتيه و هه موو ئه و كه سانه ده گرێته وه كه فه رمانيان پێكراوه ژێر ده سته كانيان بپارێزن، پێشه وا له سه رێتى حه ق و مافى خه ڵكى بپارێزێت، پياوان له سه ريانه ماڵ و منداڵيان بپارێزن(بڕوانه : المفهم لما أشكل من تلخيص كتاب مسلم (1/284).).
خۆ ئه گه ر هه ر پشت هه ڵ ده كه يت و گوێ ناده يت به حه ق و شوێنى هه واو ئاره زوو و شه يتان ده كه ويت، ئه وه ئاگادارت ده كه مه وه له كارى

سێ يه م: ئه ويش ئه وه يه : دوو شتت له به ر ده مدايه ، كه ڕاكردن نييه لێيان، يه كه ميان: خواى په روه ردگار به شه وو ڕۆژ نيعمه تى به سه ردا ڕشتوويت، ئايا له وه ناترسيت له ناكاو خواى گه وره سزات بۆ بنێرێت (له سه ر تاوانه كانت)، ئايا نازانيت چه ند گه ل و هۆز له ناوچوون له چاو تروكانێكدا به هۆى تاوانه كانيانه وه ؟. خۆ ئه گه ر هه ر واز ناهێنيت له تاوان ئه وه كارێكى ترت له به رده مدا ماوه كه به هيچ شێوه يه ك ڕزگارت نابێت لێى: ئه ويش مانه وه و ته نيايى ناو گۆڕته ، پڕ بان ده م و چاوت بووه له خۆڵ، لاشه ت پڕ بووه له كرم و مارو دوپشك، پاشان كه زيندوو ده كرێيته وه به سه رى ڕووت و پێى په تى له به ر ده ستى خواى په روه ردگاردا ده وه ستێندرێيت، حه سره ت و په شيمانيت زياتر
ده بێت ئه و كاته ى كه خێزانت، كوڕت، كچت، برات، شوێنكه وتوانت، شانت ده گرن و پێت ده ڵێن: كوا مافمان؟ بۆ فێڵت لێكردين؟ بۆ غه ش و خيانه تت لێكردين؟ بۆ ئامۆژگاريت نه كردين؟ بۆ ڕێگه ى تاوانت بۆ ئاسان كردين؟ بۆ ده مانت بينى به ديار كه ناڵه خراپه كانه وه دانيشتبووين و تاوانمان ده كرد به ڵام ڕێگريت لێنه ده كردين؟ ده بێت حاڵت چۆن بێت له و كات و ساته ناڕه حه ته دا. بۆ هه موو ئه و كه سانه ى كه زۆر به ساده يى ئه و ئامێرانه له ماڵه وه داده نێن، پێيان ده ڵێم: سوێند به خواى په روه ردگار ڕاده گيرێيت له به ر ده ستى خواى په روه ردگاردا، وه پرسيارت لێده كرێت، ده بێت وه ڵامت چى بێت به رامبه ر خواى زانا به هه موو ئاشكراو نهێنيه كان؟!!! خۆ ئه گه ر پاش هه موو ئه مانه هه ر وازت نه هێناو شاشه ى ته له فزيۆنه كه ت پڕ بوو له كه ناڵى خراپ، ئه وه به دوورى مه گره و لۆمه ى كوڕه كه ت مه كه سبه ينێ سه ڵيب له مل بكات (ببێته گاورو جوله كه )، وه به دوورى مه زانه كچه كه ت بێ هيچ شه رم و بێ هيچ حه يايه ك په يوه ندى ناشه رعى له گه ڵ كوڕانى بێگانه ببه ستێت و هه ر ڕۆژه ى له گه ڵ كوڕێكدا ده رچێت به ملاولادا، وه به دوور نازانرێت كه ئافره تانى خاوه ن مێرد په يوه ندى حه رام و ناشه رعى له گه ڵ دۆست و هاوڕێيانى مێرديان و كه سانى تردا ببه ستن و تووشى تاوانى سه رشۆڕكه رو ئابڕوو به رى زيـــنــــــــا ببن، ئه ويش هه مووى به هۆى بوونى ئه و ئامێر و كه ناڵه خراپانه وه يه له ناو ماڵه كانماندا!!!. ئه وه ى كه ئينسان ده يان بينێت له شاشه ى كه ناڵه كانه وه بێ گومان كاريگه رى له سه رى ده بێت ئه گه ر پاش ماوه يه كى زۆريش بێت، به ڵام شه يتان چاوو دڵى خه ڵكى كوێر كردووه و ئاگايان له خۆيان نييه ، كه سى وا هه يه چه ندين ساڵ هه وڵى داوه تا ماڵ و منداڵى چاك بكات، به ڵام له ماوه يه كى زۆر كه مدا تووشى خراپه و تاوانى زۆريان ده كات، ئه ويش به هێنانى ئه و ئامێرو كه ناڵه خراپانه يه بۆ ناو ماڵ و منداڵى. موسڵمانى خۆشه ويست حوكمى كڕين و فرۆشتنى ته له فزيۆن و سه ته لايت لاى ئه م زانا به ڕێزانه حه رامه ، مه گه ر سه دا سه د بۆ كارى باشه به كار بهێنرێت: (الشيَّخ إبنُ حَميد، سَماحَةُ الشَّيخِ إبنُ باز، وَفَضيلَةُ الشَّيخ إبنُ العُثَيمين، وَفَضيلَةُ الشَّيخ إبنُ جبرين) (ڕه حمه تى خوايان لێبێت). خۆ ئه گه ر ده ڵێيت من تازه ئه و ئامێرانه م هه يه چى بكه م؟ ده ڵێم: له خوا بترسه و هه وڵبده با كه ناڵه كانت دينى بێت (قورئانى پيرۆزو شه رعى ئيسلام و به رنامه ى به سوود بێت)، با كه ناڵێكى تيا نه بێت كه خراپه و تاوانى تيا پيشان ده درێت، ته نانه ت با به ناوى هه واڵ و زانيارى و وه رزش و ...هتد، شه يتان هه ڵت نه خه ڵه تێنێت و ده رگاى خراپه ت بۆ بكاته وه و به
هۆيانه وه بآئاگا بيت و تووشى تاوان بيت، موسڵمان پاش هه موو ئه مانه ئه وه ماوه ئه ركى سه رشانت بزانيت و هه ستيت به كارى خۆت(1).

(1) وه رگـــێڕ.

(نوسينى:د.محمّد بن إبراهيم النّعيم)( وه رگێڕانىمامۆستا . شاخه وان جه واد ئه حمه د)

(مافی گشت موسڵمانێکه بۆسود وه رگرتن و بڵاوکردنه وه ی گشت بابه ته کانی ماڵپه ڕی فه رمووده )


~~~~~~~~~~~~~~~~~~