 
			  
         
            
            
            
             |  
						 فەرموودەعهقیده - بیروباوەڕی ڕاستڕوونکردنەوەی شەرعیبەهەشت و دۆزەخبیدعە و داهێنراوەکانبابەتی گشتی + وتهی زانایان و دانایان پەروەردە و خێزانبابەتی عەرەبیتاوان و حەرامکراوەکاننزا و پاڕانەوەژیاننامه و ڕووداو و بەسەرهاتەکانمانگی رهمهزانگۆشەی فهتوا					 | ترسناکی زمان لهسهردواڕۆژی ئینسان ترسناکی زمان له سه ردواڕۆژی ئینسان 	  بسم الله الرحمن الرحیم الحمد لله رب العالمين والصلاة والسلام على نبينا محمد وعلى آله وصحبه أجمعين وبعد: 	به  راستى زمان ئامێرێكى ورده  كاره  كه  خواى گه وره  به  خشيوێتى به  مرۆڤه كان و يه كێكه  له  دروست كراوه  سه ر سوڕهێنه ره كانى، هه رچه نده  دروست كراوێكى قه باره  بچوكه  به ڵام گه وره ترين به شى ئيمان و خواناسى پێوه  به نده  كه  بريتىيه  له : (ده ربڕينى هه ردوو شايه تومان)، چونكه  به  بێ ووتنى زمان ئه و دوو شايه تومانه  هيچ يايه خێكى نى يه ، له گه ڵ ئه وه شدا گه وره ترين گوناهى پێ ئه نجام ده درێت كه  بريتى يه  له  ووتنى كوفر و هاوبه ش په يدا كردن بۆ خواى گه وره  .كه واته  ترسناكترين شت له  سه ر مرۆڤــ كه  كرده وه  چاكه كانى له  كيس بدا زمانه !  لێره دا پرسيارێك دێته پێشه وه ، ئه ويش: ئايا بێ ده نگى حوكمى چىيه له ئيسلامدا؟ 	له  وه ڵامدا ئه م فه رمايشته ى (ابن رجب) دێنينه وه  بيرتان كه  ده فه رمێت: (به  هه ر حاڵ پابه ند بوون به  بێده  نگىيه وه  به  نيازى عيباده ت به  هه ميشه يى يان له  كاتى جێبه جێ كردنى به ندايه تىيه كدا (وه كو ئوممه تانى پێشوو) له  كاتى حه ج كردندا يان له  كاتى ڕۆژووگرتندا ئه مه  پێغه مبه ر (صلی الله  علیه  و سلم) قه ده غه ى كردووه ) . به ڵام بێده نگى به  نيازى خۆپارێزى له  خراپه  بێژى رزگارى و سه رفرازى بوونه .هه روه ها (أبو بكر الصديق (ڕه زای خوای لێبێت)) تاوانه کانی زمان به داخه وه ئه گه ر ته ماشاى هه ڵس و كه وتى موسڵمانان بكه ين به شێوه يه كى گشتى ده بينين زۆربه ى ئه و گوناهانه ى كه خواى گه وره ئاماژه ى پێ كردووه و پێغه مبه ريش (صلی الله علیه و سلم) ئوممه ته كه ى لێ ئاگادار كردووه ته وه له ناو موسڵماناندا زۆر به رچاون: وه ك بڵێى: ئه و ده قه شه رعى يانه ى كه ده رباره ى زمان هاتوون په يوه ندى به ئێمه ى موسڵمانه وه نىيه ! په نا به خوا .بۆيه به پێويستى ده زانم بچينه به ر ڕۆشنايى قورئان و فه رمايشته كانى پێغه مبه ر (صلی الله علیه و سلم) بۆ تيشك خستنه سه ر ئه و تاوانانه ى كه په يوه ندارن به زمانه وه هه ى كه برتين له مانه ى خواره وه : يه كه م: جوێن: جوێن: بريتىيه له گشت ئه و قسه و وتنانه ى كه مه به ستى پێى به كه م زانين و گاڵته پێكردن و سوكايه تى پێ كردن بێت و ببێته مايه ى ئازار دانى هه ست و ده رونى كه سانى به رامبه ر . جوێندانيش ده كرێت به دووبه شى سه ره كىيه وه : 	يه كه م: جوێندان به  خواى گه وره ، يان به  پێغه مبه ر (صلی الله  علیه  و سلم)، يان به  ئايينى ئيسلام، ئه مه ش كوفره  و له  هه ركه سێكه وه  بوه شێته وه  كافر ده بێت .هه موو زانايانى ئيسلام كۆده نگن له  سه ر ئه وه ى كه  هه ركه سێك جوێن بدات يان سوكايه تى بكات به  خوا و پێغه مبه ر (صلی الله  علیه  و سلم) و ئايينى ئيسلام ئه وه  كافر و بێ باوه ڕه ، چونكه  باوه ڕهێنان به  په روه ردگار داده مه زرێت له  سه ر بڕياردانى ئه وپه ڕى گه وره يى و خۆشه ويستى ته واو بۆ خواى گه وره ، له  گه ڵ ملكه چى و به ندايه تى و گوێڕايه ڵى فه رمانه كانى، هه روه ها به  پاك ڕاگرتنى له  هه موو كه م و كوڕى و ناته واوىيه ك، به  هه مان شێوه  باوه ڕى هيچ كه سێ دانامه زرێت هه تا بڕوادار نه بێت به و ئايينه ى كه  په روه ردگار وه ك كۆتا ئايين ناردى بۆ ئاده ميزاد هه تا ڕۆژى دوايى، چونكه  ته نها ئه و ئايينه  په سه ند كراوه  لاى په روه ردگار، له گه ڵ بڕياردانى ڕێز و خۆشه ويستى و گوێڕايه ڵى و به  ڕاستى زانينى پێغه مبه رى پێشه وا (صلی الله  علیه  و سلم)، به ڵام جوێن دان و سوكايه تى كردن به  خوا و پێغه مبه ر و ئيسلام ده بێته  هۆكارى سه ره كى هه ڵوه شاندنه وه ى ئه و ئيمانه ، به ڵگه شمان بۆ ئه م قسانه مان ئه م ئايه ته يه  كه  خواى گه وره  ده فه رمێت: )قُلْ أَبِاللَّهِ وَآَيَاتِهِ وَرَسُولِهِ كُنْتُمْ تَسْتَهْزِئُونَ لَا تَعْتَذِرُوا قَدْ كَفَرْتُمْ بَعْدَ إِيمَانِكُمْ(.  دووه م: جوێندان به جگه له خواى گه وره و پێغه مبه ر (صلی الله علیه و سلم) و ئايينى ئيسلام، ئه مه ش له چه ند جۆرێك پێك هاتووه كه ئه مانه ن: (1) جوێندان به هاوه ڵانى پێغه مبه ر (صلی الله علیه و سلم): 	هاوه ڵانيش له و به ڕێزانه  پێك دێن كه  هاوڕێ ى دڵسۆزى بانگه وازى پێغه مبه ر (صلی الله  علیه  و سلم) بوون و ئه وانه ن كه  سه ره وت و گيانى خۆيان به خت كرد له  پێناوى سه رخستنى بانگه وازى يه كخواپه رستى، وه  ئه وانه ن كه  په روه ردگار له  قورئانى پيرۆزدا باسى پێشبڕكێ و چاكه كارى ئه وانمان بۆ تۆمار ده كات بۆ ئه وه ى هه تا ڕۆژى دوايى ڕێز و گه وره يى و خۆشه ويستيان له  دڵ و ده رونى موسڵماناندا بمێنێته وه  وه ك خواى گه وره  ده فه رمێت: )وَالسَّابِقُونَ الْأَوَّلُونَ مِنَ الْمُهَاجِرِينَ وَالْأَنْصَارِ وَالَّذِينَ اتَّبَعُوهُمْ بِإِحْسَانٍ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُمْ وَرَضُوا عَنْهُ وَأَعَدَّ لَهُمْ جَنَّاتٍ تَجْرِي تَحْتَهَا الْأَنْهَارُ خَالِدِينَ فِيهَا أَبَدًا ذَلِكَ الْفَوْزُ الْعَظِيمُ( [التوبة: 100] . واته : ئه وانه ى كه  پێشه نگى يه كه مى كاروانى ڕامالينى كوفر و سته م بوون له  كۆچكه ران و پشتيوانان و ئه وانه ى كه  به  چاكى شوێنيان كه وتوون خوا لێيان ڕازى بووه  و ئه وانيش له  خوا ڕازى بوون، وه  باخه كانى به هه شتى بۆ ئاماده  كردوون كه  چه نده ها ڕووبار به  ژێر كۆشك و باخه كانيدا ده ڕوات و به  هه ميشه يى تێيدا ده مێننه و ئه مه ش ده سكه وتێكى زۆر گه وره يه  (2) جوێندان له نێوان يه كتريدا (له نێوان موسڵماناندا): 	ئه مه ش بريتىيه  له  گشت ئه و قسه  و باسانه ى كه  ده بێته  مايه ى توڕه بوون و ئازار دانى دڵى به رامبه ر، له م باره يه وه  (جابر بن سُليم (ڕه زای خوای لێبێت)) ده فه رمێت: به  پێغه مبه رم (صلی الله  علیه  و سلم) ووت: ئامۆژگاريم بكه ، له  وه ڵامدا فه رمووى: ((لا تَسُبَنَّ أحداً)) . (3) جوێندان به مردووه كان: 	ئه م جۆره يش ديارده يه كى زۆر باوه  له  ناو كۆمه ڵگه دا، ده بينيت خه ڵك له گه ڵ هه ڵچونياندا يان له  كاتى ناكۆكى و ناڕێكيدا يه كسه ر جوێن و قسه ى ناڕه وا به  مردووى يه كتر ده ده ن، كه چى پێغه مبه ر (صلی الله  علیه  و سلم) به رهه ڵستى له م ڕه فتاره  دزێوه  كردووه  و فه رموويه تى: ((لا تسبوا الأموات فإنهم قد أفضوا إلى ما قدموا)) صحيح الجامع الصغير رقم: (7311).واته : جوێن به  مردووه كان مه ده ن چونكه  ئه وان گه يشتون به  مافى خۆيان له وه ى كه  پێشيان خستوه  به  چاك بێت يان به  خراپ .  (4) جوێندان به كات و ڕۆژگار و سه رده م: 	ئاشكرايه  جوێن دان و قسه  وتن به  ڕۆژگار و زه مانه  بيروباوه ڕى (ده هرى يه كانه ) كه  باوه ڕيان وابوو هاتن و ڕۆشتنى زه مان و ڕۆژگار كاريگه رى ته واو و سه ره كى هه يه  له  مردن و ژيان و ده سه ڵاتدارى و بێ ده سه ڵاتى خه ڵكدا، وه  هه موو ڕووداوه كانيان ده دايه  پاڵ شه و و ڕۆژ و نكوڵى ده سه ڵاتى په روه ردگاريان ده كرد، به ڵام لاى هه موو كه سێكى ژير ئاشكرايه  كه  زه مانه  مه يدانى ڕوداوه كانه  نه ك بكه ر و دروستكه رى كاروبارى ئاده ميزاد بێت، چونكه  كار به ده ست و هه ڵسوڕێنه رى ئه م ژيانه  به  وورد و درشتى يه وه  ته نها و ته نها خوداى باڵا ده سته  .له  فه رمووده يه كى قودسيدا هاتووه  خواى گه وره  ده فه رمێت: ((يسب بنو آدم الدهر وأنا الدهر، بيدي الليل والنهار)) صحيح الترغيب والترهيب رقم: (2803).واته : ئاده ميزاد جوێن به  كات و زه مان ده دات، وه  من (واته : خواى گه وره ) به  ديهێنه ر و به ڕێوه به رى زه مانم و شه و و ڕۆژ به ده ستى من فه راهه م دێت .  (5) جوێن دان به نه خۆشى (له رز و تا): 	هه موو ئه و ئازار و نه ره حه تيانه ى كه  به سه ر موسڵماناندا دێت به  فرمانى په روه ردگاره  و بۆ تاقى كردنه وه ى ئه و كه سه يه ، بۆيه  پێويسته  به  ئارام بێت و چاوه ڕوانى پاداشت بێت نه ك پێى په ست و دڵگران بێت و قسه ى ناشيرين به  ده ميدا بێت، چونكه  ده بێته  هۆى سڕينه وه ى گوناهه كانى و پله  و پايه ى به رز ده بێته وه ، هه روه ك پێغه مبه ر (صلی الله  علیه  و سلم) ئاماژه  ده كات و ده فه رمێت: ((لا تسبي الـحمى فإنها تُذهِبُ خطايا بني آدم كما يذهب الكِيـر خبث الحديد)) صحيح الجامع الصغير رقم: (7321).واته : جوێن به  (تا) مه ده  چونكه  به  ڕاستى گوناهه كانى مرۆڤ لاده بات هه روه ك چۆن كوره ى ئاگر ئاسن له  خه وش و خاك پاك ده كاته وه  .  (6) جوێندان به بـــــــــــــا: بــــــــــــــــا يه كێكه له دروست كراوه گوێڕايه ڵه كانى په روه ردگار و سه ربازێكه له سه ربازه به زه بره كانى، هه ندێ جار به سزا ده ينێرێته سه ر زه وى و هه ندێ جاريش به سۆز و به زه يى، وه ك پێغه مبه ر (صلی الله علیه و سلم) ده فه رمێت:((الريح من رَوح الله تأتـي بالرحمة وتأتـي بالعذاب فإذا رأيتموها فلا تسبوها وأسألوا الله خيرها واستعيذوا بالله من شرها)) صحيح الجامع الصغير رقم: (3564). واته : بــا به شێكه له ميهره بانى خودا، هه ندێ جار هه ڵده كات ده بێته هۆى خێر و به ره كه ت بۆ به نده كان و هه ندێ جاريش ده بێته ئه شكه نجه و زيان بۆيان، هه ركاتێك هات به ڕووتانا جوێن و قسه ى ناشيرينى پێ مه ڵێن، داواى خێر و فه ڕه كه ى له په روه ردگار بكه ن، په ناشى پێ بگرن له شه ڕ و زيانى .لێره دا ده رده كه وێت جوێن دان به بــا و هاوشێوه كانى وه ك: (باران، گه رده لوول، گه رمايى خۆر، تاريكى شه و ... هتد) كارێكى ناپه سه نده و ناڕازى بوونه به شوێنه وارى فه رمانه كانى خوداى گه وره . (7) جوێندان به كه ڵه شێر: له ناو گشت توێژى زينده وه ره كاندا پله ى به ڕێز و به ڕێز تر هه يه ، به م پێوه ره له ناو په له وه ره كاندا كه ڵه شێر لاى خوداى گه وره به ڕێزتره له هاوچه شنه كانى، ئه مه ش له به ر ئه وه ى خوداى په روه ردگار تواناى ده داتێ له كاتى خوێندن و قووله يدا فريشته به ڕێزه كان ببينێت و به ده نگى خۆش خه ڵكى بێدار بكاته وه بۆ به ندايه تى و نوێژ و ... هتد .بۆيه پێغه مبه ر (صلی الله علیه و سلم) فه رموويه تى: ((لا تسبوا الديك فإنه يوقط للصلاة)) صحيح الجامع الصغير رقم: (7314).واته : جوێن به كه ڵه شێر مه ده ن چونكه خه وتوه كان بێدار ده كاته وه بۆ نوێژ كردن و خواپه رستى .له مه وه بۆمان ئاشكرا ده بێت كه جوێن دان به كه ڵه شێر يه كێكه له سه ر پێَچىيه كانى پێغه مبه ر(صلی الله علیه و سلم)، هه روه ها پێچه وانه ى ئاداب و ئاكاره كانى ئايينى پيرۆزى ئيسلامه . چاوه ڕوانى زنجيره ى دووه م بن إن شاء الله... وصلى الله وسلم على نبينا محمد وعلى آله وصحبه أجمعين ئاماده کردنی مامۆستا محسن محمودسلمان (مافی گشت موسڵمانێکه بۆسود وه رگرتن و بڵاو کردنه وه ی گشت بابه ته کانی ماڵپه ڕی فه رمووده ) 	  |