تێبينى يه‌ك بۆ به‌كارهێنه‌رانى فه‌يسبوك

تێبينى يه ك بۆ به كارهێنه رانى فه يسبوك


بێگومان سات له دواى سات پێشكه وتنه كان زۆر ده بن و به و هۆيه شه وه چه ندان شتى به كه ڵك و شتى گرنگ و به بايه خ ده بينرێت كه به هيچ شێوه يه ك له پێشدا وێنه و چه شنى نه بووه ، له وانه بوونى تۆڕى جاڵجاڵۆكه و له ناو ئه وه شدا بوونى تۆڕى كۆمه ڵايه تى (فه يسبوك) ، بۆيه ئه مه ش كاريگه رى خۆى هه يه چ به باشه بێت يان به خراپه بێت ، چونكه مه رج نيه هه موو تازه داهێنراوێك خه ڵكى به باشى به كارى بهێنێت ، بۆيه لێره دا ئه وه نده ى پێمان بكرێت و تواناشمان هه بێت چه ند تێبينى يه ك ده خه ينه به رچاوى ئێوه ى به ڕێز به و ئاواته ى سه ره تا خۆمان و دواتر ئێوه ى به ڕێزيش سودى لێ ببينن ، ئه وانيش :

يه كه م : ئيخلاص :

پێويسته كه سى ئيماندار جا چ كوڕ بێت ياخود كچ كاتێك شتێك بڵاَوده كاته وه هه وڵ بدات ته نها نيه تى بۆ خوداى گه وره بێت و هيچى تر ، چونكه خوا په نامان بات ئێستا زۆرێك له به كارهێنه رانى ئه و تۆڕه كۆمه ڵايه تى يه دووركه وتوونه ته وه له وه ى كه كاره كان ته نها بۆ خودا بێت ، به ڵكو زياتر بۆئه وه شت بڵاوده كه نه وه كه خه ڵكى (كۆمێنت) بنوسن له سه ر شته كانيان ، ياخود كاتێك شتێك بڵاوده كه نه وه ده نوسن (لايك)ى بكه ، كه پێويست ناكات ، گومانى تێدا نيه كاتێك مرۆڤ شتێك بڵاوده كاته وه هيچ پێويست ناكات ئه و شتانه ى له پاشه وه بنوسێت ، چونكه ئه گه ر سودى هه بوو ياخود پێويستى كرد ئه وا خه ڵكى خۆى لايكى ده كات و ئه گه ريش زانيارى و تێبێنى هه بوو له سه ر ئه و بابه ته ئه وا شتيشى له سه ر ده نوسێت ، بۆيه فه رمووده يه كى پێغه مبه رى خوا (صلى الله عليه وسلم) ده هێنمه وه يادتان كه ده فه رموێت : (إنما الأعمال بالنيات وإنما لكل امرئ ما نوى فمن كانت هجرته إلى الله ورسوله فهجرته إلى الله ورسوله ومن كانت هجرته إلى دنيا يصيبها أو امرأة يتزوجها فهجرته إلى ما هاجر إليه).(متفق عليه).

دووه م : بڵاوكردنه وه ى بابه تى سودبه خش :

پێويسته له سه ر هه موو براو خوشكێك كاتێك شتێك بڵاوده كاته وه ده بێت ئه و شته شه رعى بێت و دوور بێت له بابه ته حه رامكراوه كان ، وه هه وڵ بدات شته كانى له چوارچێوه ى بيروباوه ڕو عه قيده ى ڕاست و دروست دابێت ، وه ئه گه ر بابه تێكى ديكه ش بڵاوبكاته وه وا پێويست ده كات ڕه چاوى چه ند شتێك بكات ، له وانه (پشت به ئايات و فه رمووده ى صه حيح ببه ستێت ، با مێشك و بيرى خۆى نه كاته پێوه ر بۆ پێكانى بابه ته كان به ڵكو ده بێت هه موو به تێگه يشتنى هاوه ڵان وزاناو پێشينه چاكه كان بێت قه ولى ڕاجحى زانا پايه به رزه كانى ئه هلى سوننه و جه ماعه ت بخاته ڕوو ، وه پێويسته فه رمووده ى صه حيح و زه عيف لێكدى جودا بكاته وه و حوكمه كانى وه رگرتنى فه رمووده و ئاسته كانى بزانێت و به دوا داچوونى له بۆ بكات ، وه پێويستيشه ئاياته كان به ته فسيره چاكه كانى موفه سيره گه وره كانى ئيسلام شيبكاته وه و وه رگێڕانه كه شى با شێوه يه كى ڕاست و ڕه وان له خۆ بگرێت و هه ڵه و كه م و كورتى زه قى تێدا نه بێت كه زيان به عه قيده ى بگه يه نێت به تايبه تى له چوارچێوه ى (ناوو سيفاته به رزه كانى خواى په روه ردگار)دا ، پێويست ده كات له بابه ته خيلافى يه فيقهى يه كاندا شته كان به جوانى و به به ڵگه بخاته ڕوو نه ك ته نها قه ولى بێ بنه ماو بێ به ڵگه بخاته به ر باس بێ ئه وه ى له ڕاست و دروستى به ڵگه كان شاره زا بێت ، ئه مانه و چه ندين سه رنج له سه ر بابه ته بڵاوكراوه كان).

سێ يه م : لابردنى وێنه ى گيان له به ران و خاوه ن ڕوحه كان :

پێويست ده كات هه موو براو خوشكێك كاتێك بابه تێك بڵاوده كه نه وه خۆيان به دوور بگرن له بڵاوكردنه وه ى هه موو وێنه يه كى ڕوح له به ر ، چونكه له و كاته دا نه ك خه يريان ناگات به ڵكو تاوانبار ده بن به بڵاوكردنه وه ى ئه و وێنانه ، وه به تايبه تى تر ئه گه ر ئه و وێنانه وێنه ى ئافره تيش بێت (خوا په نامان بات) چونكه ئه وه بريتى يه له بڵاوكردنه وه ى فه سادو وێنه ى ئافره تى ئيماندار به و شێوه يه بێ بايه خ و بێ ئه رزش ده كرێت ، وه به ڵگه و فه تواى گه وره زانايانيش له سه ر ئه وه گه لێك زۆرن ، به ڵام لێره دا دانه يه كيان لێ ده هێنينه وه ، پێغه مبه رى خوا (صلى الله عليه وسلم) ده فه رموێت : (إن الملائكة لا تدخل بيتا فيه صورة، وأن من صنع الصورة يعذب يوم القيامة يقول: أحيوا ما خلقتموه).(رواه البخاري. ).

چواره م : دور كه وتنه وه له چه له حانێ و موجاده له ى بێ كه ڵك و وته ى پڕو پوچ و ده م پيسى :

زۆر به داخه وه ئه يڵێم كه زۆرێك له به كارهێنه رانى ئه م تۆڕه كۆمه ڵايه تى يه به شێوه يه كى زۆر خراپ ئه و ئاكاره ناشيرينانه په يڕه و ده كه ن و به شه رعيشى ده زانن ، له وانه (جنێو دان به يه كترى ، نيقاشى بێ سودو چه له حانێى بێ كه ڵك و بێ ئه نجام ، ته عن دان له ناموسى يه كترى و باسى عه وره تى يه كتريكردن به خراپه ، و ده يان وته و وشه ى بێ ئه رزش به رامبه ر به كه سى دژ ). بۆيه ده ڵێم هه موو ئه مانه له چوارچێوه ى شه رعى ئيسلامدا نه هاتووه ، وه سيفاتى هيچ له صه حابه يه ك و شوێنكه وتوويه ك و پێشينه يه كى چاك نيه ، به ڵكو سيفاتى كه سانێكه كه ته قوايان زۆر لاوازه بۆيه به و چه شنه گۆشتى براكانيان ده جوون بێ ئه وه ى زانستێكى وه هايان بێت كه بتوانن له جێگاى ئه و فه زيحه ته بتوانن نه سيحه تى به خه يريان بكه ن و هيچ نه بێت كۆمه ڵێك شتيان بۆ بخه نه ڕوو كه سوديان پێ بگه يه نرێت و هيدايه ت بدرێن، وه ئه گه ر كه سانى گومڕابوون ، يان موبته ديع بوون ، يان مولحيد ، ئه وا به و شێوه يه باسيان لێوه ده كرێت و ئه و سيفاتانه يان ده خرێته ڕوو كه شياوى ئه وه ن و تياياندا هه يه بێ ئه وه ى زياده ڕه وى بكه ن و وته ى نابه جێ و ناشيرين بخرێته پاڵيان و نازناوى ناشيرين و دوور له ڕه وشتى ئيسلامه تى يان بۆ به كار بهێنرێت .

پێنجه م : لايككردن له سه ر بابه ته كان و كۆمێنت نوسين :

ده بينين به شێوه يه كى زۆر ناشيرين هه ندێ گه نج خه ريكى بڵاوكردنه وه ى بابه تێكن كه چى ده نوسن (ئه گه ر خوات خۆش ده وێت ئه وا لايكى بكه ) ئاخر به ڕێزه كه م ئه وه چ مقياس و پێوه رو معيارێكه تۆ بۆ خۆشويستنى خودا دايده نێيت ؟ يان ته نها مه به ستت ئه وه يه خه ڵكى بابه ته كه ت لايك بكه ن و تۆش خۆت فشه وه بكه يت و به شان وباڵى نوسينه كه تدا هه ڵبده يت ، نه خێر برام تۆ ئه گه ر شتێك له به ر خوا بڵاوده كه يته وه هيچ پێويست ناكات ئه و شتانه له پاشگرى بابه ته كاندا دابنێيت ، وه كۆمێنت نوسينى نابه جێش يه كێكه له و ده يه ها كاره سه يرو سه مه رانه ى كه هه ندێك له به كارهێنه رانى فه يسبوك پێوه ى سه رقاڵن ، ته ماشا ده كه يت كه سێك بابه تێكى جوان و چاك بڵاوده كاته وه ده بينيت كۆمه ڵێك كه س بۆ ڕق هه ڵسان و بێ ئه رزشكردن و ناشيرينكردنى ئه و بابه ته ده يان كۆمێنت و وته ى نابه جێ ده نوسن و تيايدا وته ى ناشيرين ئاراسته ى كۆمه ڵيك كه س ده كه ن كه له ڕاستيدا نه له دوورو نه ش له نزيك هيچ په يوه ندى يه كيان به و بابه ته وه نيه و ته نها بێ ئه ده بى كردنه و هيچى تر .

شه شه م : تێكه ڵاوى له نێوان كوڕان و كچاندا :

بۆئه وه ى كه سى ئيماندار چ كوڕ بێت ياخود كچ دوور بێت له تێكه ڵاوى پێكه وه بوون و خه لوه ، كه كارێكى قه ده غه لێكراوه له شه رعدا ، ئه وا پێويست ده كات كه سى ئيماندار خۆى به دوور بگرێت له چاتى ژووره تاكه كه سى يه كان له گه ڵ كه سى ڕه گه زى به رامبه رى نامه حره مدا ، چونكه به خه لوه و به تێكه ڵاوى به پێكه وه بوون ده ژمێردرێت و سه رى له تاوان و زيناو به دڕه وشتيشه وه ده رده چێت _ خوا په نامان بدات _ ، وه تێبينيش بۆ خوشكه ئيمانداره كان ئه وه يه كه ئه گه ر كچێكت به ته واوى نه ناسيو ناسياو نه بوو ، ئه وا هيچ كات له ژووره كه سى يه كاندا چاتى له گه ڵ مه كه و قسه ى له گه ڵ مه كه چونكه زۆر بينراوه و بيستراوه ده يان كوڕى بێ ڕه وشت و ئيمان لاواز خۆيان به كچ ناساندووه و ده يانه وێت له و ڕيگايه وه خۆيان له كچان نزيك بكه نه وه و كچانى ئيماندار له ڕێ لابده ن ، بۆيه تكام وايه به ئاگا بن و تا ده توانن به گشتى واز له چاتى ژووره كه سى يه كان بهێنن و خۆتان له و كاره به دوور بگرن ته نها بۆ پاراستنى ئيمان و ئه خلاق و شه ره فتان .

حه وته م : ڕێزگرتنى زانايان :

ڕێزگرتنى كه سى گه وره و به ته مه ن خۆى له خۆيدا يه كێكه له كاره هه ره گه وره كانى ئاينى پيرۆزى ئيسلام و فه رمانيشى پێكراوه ، به ڵام به داخه وه له م ڕۆژگاره ى ئه مڕۆدا پشت له و هه موو فه رمووده صه حيحه و ئه و ئاياتانه كراوه كه باس له ڕه وشتى جوانى ئيسلامه تى ده كات و بۆئه وه ش خراوه ته به ر باس بۆئه مركدنه به ئێمه كه هه ستين به ئه نجامدانى و له كردارو ڕه وشتى ڕۆژانه ماندا ڕه نگ بداته وه ، نه ك هه ر ئه وه نده ش ، به ڵكو ئێستا كه سى وا منداڵ ده بينيت به هيچ شێوه يه ك ڕێز بۆ كه سى له خۆى گه وره تر دانانێت ته نها بۆئه وه ى شت بڵاوبكاته وه له سه ر فه يسبوك جنێوو وته ى ناشيرين ئاراسته ى زانايانى ئه هلى سوننه ده كات و تانه و ته شه ريان لێده دات ، بۆيه پێغه مبه رى خوا (صلى الله عليه وسلم) ده فه رموێت : (سباب المسلم فسوق وقتاله كفر).(متفق عليه). واته " جنێودان به ئيمانداران فاسقيه تى يه و كوشتاريش له گه ڵياندا كوفره ". بۆيه باواز بهێنين له جنێودان به زانا گه وره كانى ئيسلام و له ناو هه مووشياندا ئه وانه ى كه له ژياندا نه ماون و وه فاتيان كردووه ، چونكه به ڕاستى هه ر ئه وان بوون دواى فه زڵى خواى گه وره توانييان ئه و په يامه پيرۆزه مان پێبگه يه نن و ڕێگاكه مان بۆ ڕۆشن بكه نه وه ، وه سه ره ڕاى هه مووشى ئه گه ر توانامان نه بوو ياخود له و ئاسته دا نه بووين كه زانستى شه رعيمان پێ نه بوو با هيچ نه بێت ته قوا ڕێگريمان لێبكات له ده م خستنه نێو گۆشتى زانايان ، چونكه وه كو وتراوه (گۆشتى زانايان ژه هراوى يه ) بۆيه هه ركه سێك ده مى تێ بنێ بێ دوو دڵێ كاريگه رى لێده كات و دڵێ ده كوژێت و باوه ڕى لاواز ده كات . بۆيه ئه وه ى كه له تواناماندا بوو وه دركيشمان پێكردو ئه وه نده ش به ئاگابووين له واقيعى فه يسبووك خستمانه ڕوو ، بۆئه وه ى سه ره تا خۆمان و دواتر ئێوه ى ئيمانداريش به دوور بن له هه موو كارێك كه خه شم و قينى په روه ردگارى به دواوه بێت ، وه دوور بكه وينه وه له هه موو كردارێك كه ده بێته هۆى له ناوچوونى ئيمان و ئه خلاق و دوا ڕۆژيشمان ، داواشم له په روه ردگار ئه وه يه به ڕه حمى خۆى ڕه حممان پێ بكات و بشمان پارێزێت له هه موو كارێك كه ئه و پێى ناڕازى يه ، وه هاوكاريشمان بكات بۆئه وه ى خۆمان له و تاوانانه بپارێزين و كارى چاكه به ئه نجام بگه يه نين (إنه ولي ذلك والقادر عليه).

(ئامادە کردنی مامۆستا هيوا زيره ك)


~~~~~~~~~~~~~~~~~~~