فەرموودەعهقیده - بیروباوەڕی ڕاستڕوونکردنەوەی شەرعیبەهەشت و دۆزەخبیدعە و داهێنراوەکانبابەتی گشتی + وته‌ی زانایان و دانایان پەروەردە و خێزانبابەتی عەرەبیتاوان و حەرامکراوەکاننزا و پاڕانەوەژیاننامه و ڕووداو و بەسەرهاتەکانمانگی رهمهزانگۆشەی فه‌توا
|
چاكه كردن له گه‌ڵ دايك و باوك چاكه كردن له گه‌ڵ دايك و باوك{nl}ئه‌گه‌ر ويستت سه‌ركه‌وتوو بى له دونيا و دوا ڕۆژت كار به‌و ئامۆژگاريانه بكه:-{nl}1-نه‌رم و نيان به له گه‌ڵ دايك و باوكت و به ڕه‌وشتێكى جوان قسه‌يان له گه‌ڵ دا بكه پێيان مه‌ڵێ ئۆف و مل كه‌چ به بۆيان و به‌زه‌يى به له گه‌ڵيان و باڵى نهرميان بۆ دانه‌وێنه.{nl}2-له گوێ ڕايه‌ڵى دايك و باوكت به‌رده‌وام به ته‌نها له‌سه‌ر پێچى فه‌رمانى خوا نه‌بێ چونكه گوێ ڕايه‌ڵى كه‌س ناكرێ له تاوان.{nl}3-پارێزگارى له ماڵى دايك و باوكت بكه هيچ شتێك بێ پرس و ڕ‌ازى بوونى وان مه‌به .{nl}4-به‌رده‌وام هه‌وڵ بده دڵى دايك و باوكت خۆش بكه‌ى و هه‌وڵ بده چاكهيان له گه‌ڵ بكه‌ى ئه‌گه‌ر داواشت لێ نه‌كه‌ن.{nl}5-له هه‌موو كارێكت پرسيان پێ بكه وه ئه‌گه‌ر تووشى موخاله‌فه‌ى دايك و باوكت بوى عوزريان بۆ بێنه‌وه.{nl}6-ئه‌گه‌ر بانگيان كردى زوو وه‌ڵاميان بده‌وه به ده‌م پێكه‌نينه‌وه بڵێ به‌ڵێ دايه يان بابه.{nl}7-ڕێز له هاوڕێكانيان و خزمهكانيان بگره له ژيانيان و پاش مردنيان.{nl}8-يارمه‌تى دايكت بده له ماڵه‌وه و دوا مه‌كه‌وه له هاوكارى باوكت له كار و بارى ڕۆژانه.{nl}9-سه‌فه‌ر مه‌كه به‌بێ ڕ‌ازى بوونى ئه‌وان ئه‌گه‌ر بۆ جيهاديش بێ وه ئه‌گه‌ر سه‌فه‌رت كرد له نامه و هه‌واڵ دايان مهبڕێنه.{nl}10-مه‌چووه لايان به‌بێ پرس به تايبه‌تى له كاتى نوستن و حه‌وانه‌وه.{nl}11-پێشى وان نان مه‌خۆ وه خواردنيان پێشكه‌ش بكه و ڕێزيان لێبنێ .{nl}12-درۆيان له‌گه‌ڵ مه‌كه و لۆمهيان مه‌كه ئه‌گه‌ر شتێكيان كرد زيانيان پێگهياندى.{nl}13-خێزان و مناڵه‌كانت به پێش وان مێخهو به گه‌وره‌تريان مه‌زانه له‌وان.{nl}14-هه‌وڵ بده له خۆتيان ڕ‌ازى بكه‌ى چونكه ڕه‌زامه‌ندى خوا له ڕه‌زامه‌ندى وان دايه به عهكسهوهش توڕه‌يى خوا له توڕه‌يى وان دايه.{nl}15-له شوێنێك دامه‌نيشه له‌وان به‌رزتر و پێت درێژ مه‌كه بهرامبهريان.{nl}16-خۆت به‌گه‌وره مه‌زانه له‌وه‌ى به‌ناوى باوكت بانگ بكرێى ئه‌گه‌ر فه‌رمان به‌رێكى گه‌وره‌ش بووى وه ئينكارى چاكهيان مه‌كه يان ئهزێتيان بده‌ى به قسه‌ى ناشيرين .{nl}17- رهزيلى مه‌كه له بهخشينى ماڵ بۆيان مه‌هێڵه ئه‌وان سكاڵات لێ بكه‌ن ئه‌وه عهيبێكى گه‌وره‌يه بۆ تۆ (فكما تدين تدان).{nl}18-زۆر سه‌ردانى دايك و باوكت بكه و دياريان پێشكه‌ش بكه و سوپاسيان بكه له‌سه‌ر ئه‌و په‌روه‌رده‌يان بۆتۆ و ماندوو بونيان پێته‌وه له كاتى منداڵى عيبره‌ت له مناڵه‌كانى خۆت وه‌ربگره.{nl}19-شايان ترين كه‌س به‌ڕێز گرتنت دايكته پاشان باوكت بشزانه به‌هه‌شت له گه‌ڵ ڕه‌زامه‌ندى ئه‌واندايه.{nl}20-خۆت بپارێزه له ئه‌زيه‌ت دانى دايك و باوكت و توڕه بونيان دوايه به‌د به‌خت دهبى له دونيا و له دوا ڕۆژ وه مناڵه‌كانت هه‌رئاوا مامه‌ڵه‌ت له گه‌ڵ ده‌كه‌ن كه تۆ له گه‌ڵ دايك و باوكت كردوته.{nl}21-ئه‌گه‌ر شتێكت داوا كرد له دايك و باوكت به‌نه‌رمى داوايان لێ بكه سوپاسيان بكه ئه‌گه‌ر پێيان داى وه ئه‌گه‌ر پێيان نه‌داى ئه‌وا عوزريان بۆ بێنه‌وه و زۆر داوايان لێ مه‌كه بۆ ئه‌وه‌ى بێزاريان نه‌كه‌ى.{nl}22-ئه‌گه‌ر توانات هه‌بوو بۆ په‌يدا كردنى ڕۆزى و ئيش كردن هه‌وڵ بده و يارمه‌تى دايك و باوكت بده.{nl}23-دايك و باوكت و خێزانه‌كه‌ت و مناڵه‌كانت هه‌ريه‌كه مافى خۆى هه‌يه له‌سه‌رت مافى هه‌موويان بده و هه‌وڵ بده هه‌موويان ڕ‌ازى بكه‌ى.{nl}24-ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ت به‌ينيان تێك چوو ئه‌وا به حيكمه‌ت به‌و خێزانه‌كه‌ت تێبگهيهنه كه له گه‌ڵ وى داى ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر حه‌ق بوو به‌ڵام ناچارى دايك و باوكت ڕ‌ازى بكه‌ى.{nl}25-ئه‌گه‌ر له گه‌ڵ دايك و باوكت جياوازيتان كه‌وته بهينى له‌سه‌ر ژن هێنان و ته‌ڵاق دان ئه‌وا بگه‌رێنه‌وه بۆ شه‌رع چاكترين يارمه‌تى ده‌رتانه.{nl}26-دوعاى دايك و باوك وه‌رگيراوه لاى خوا به خێر و به‌شه‌ڕ هه‌وڵ بده دوعاى خێرت بۆ بكه‌ن ئاگادارى ئه‌وه به دوعاى خراپت لێ بكه‌ن چونكه نزيكى وهرگيرانه.{nl}27-له گه‌ڵ خه‌ڵك ڕه‌وشتت جوان بێ وه جوێن به دايك و باوكيان مه‌ده چونكه ئه‌وانيش جوێن به دايك و باوكت ئه‌ده‌نه‌وه پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وعلى اله وسلم) ده‌فه‌رموێ:(من الكبائر شتم الرجل والديه: يسب أبا الرجل فيسب أباه و يسب أمه فيسب أمه) –متفق عليه- .{nl}28-سه‌ردانى دايك و باوكت بكه له ژيانيان و پاش مردنيان سه‌ردانى گۆڕه‌كه‌يان بكه و خێريان بۆ بكه و زۆر دوعايان بۆ بكه و بڵێ:( رَبِّ اغْفِرْ لِي وَلِوَالِدَيَّ) –نوح/28- وه بڵێ (رَّبِّ ارْحَمْهُمَا كَمَا رَبَّيَانِي صَغِيرًا) –الإسرا‌ء/24-. |