فەرموودەعهقیده - بیروباوەڕی ڕاستڕوونکردنەوەی شەرعیبەهەشت و دۆزەخبیدعە و داهێنراوەکانبابەتی گشتی + وته‌ی زانایان و دانایان پەروەردە و خێزانبابەتی عەرەبیتاوان و حەرامکراوەکاننزا و پاڕانەوەژیاننامه و ڕووداو و بەسەرهاتەکانمانگی رهمهزانگۆشەی فه‌توا
|
دادوه‌رى له به‌خشين له بهينى مناڵان دادوه‌رى له به‌خشين له بهينى مناڵان{nl}له نعمانى كوڕى به‌شير ده‌فه‌رموێ : ( تصدق علي ابي ببعض ماله ، فقالت امي –عمرة بنت رواحة- لا ارضى حتى تشهد رسول الله صلى الله عليه وعلى اله وسلم ، فانطلق اب الى النبي صلى الله عليه وعلى اله وسلم ليشهده على صدقتي فقال له رسول الله صلى الله عليه وعلى اله وسلم افعلت بولدك كلهم ؟ قال : لا ، قال : اتقوا الله واعدلوا بين اولادكم ) –متفق عليه- وفي رواية قال النبي صلى الله عليه وعلى اله وسلم : فلا تشهدني اذن ، فاني لا اشهد على جور –اخرجه مسلم والنسائي- واته : ( باوكم به سه‌ده‌قه هه‌نێك له ماڵى خۆى پێ به‌خشيم دايكم ووتى ( عمرة بنت رواحة ) ڕ‌ازى نابم تا پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله عليه وعلى اله وسلم) نه‌كه‌ى بهشايهد له سه‌ر ، باوكم چوو بۆ لاى پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وعلى اله وسلم) بۆ ئه‌وه‌ى بيكا به شاهێد له سه‌ر سهدهقهكهى به من پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله عليه وعلى اله وسلم) پێى فه‌رموو ئه‌وه‌ت بۆ هه‌موو مناڵه‌كانت كردووه ؟ ووتى نا فه‌رموى : ته‌قواى خوا بكه‌ن ( له‌خوا بترسن ) دادوه‌ر بن له بهينى مناڵه‌كانتان ) متفق عليه له ڕيوايه‌تێكى تر پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وعلى اله وسلم) فه‌رموى : من مه‌كه به شاهێد ، چونكه من نابم به شاهێد له سه‌ر سته‌م .{nl}دادوه‌ر به ئه‌ى براى موسڵمانم له بهينى مناڵان له به‌خشين و وه‌سيه‌ت كردن‌دا ، وه ميرات گرهكانت بێ به‌ش مه‌كه له مافى خۆيان به‌ڵكو له سه‌رته ڕ‌ازى بيت به‌وه‌ى كه خوا به‌شى كرديه له به‌ينيان وه با نه‌فس و ئاره‌زووت كارت تێ نه‌كا مه‌يل بكه‌ى بۆ لاى هه‌ندێك له ميرات گرهكانت بێجگه له وانى تر ماڵه‌كه‌ت به ناويان بكه‌ى و ئه‌وانى تر بێ به‌ش بكه‌ى خۆت بخه‌يته ناو ئاگر و ڕق و قينه له بهينى مناڵه‌كانت بڕوێنى چه‌ند كه‌س واى كرد له پاش خۆى مناڵه‌كانى بووه كێشه‌يان و پارهكهيان هه‌موو له مه‌حكه‌مه و پارێزه‌ران سه‌رف كرد! |