گرنگترين ڕێگه‌ له‌ په‌روه‌رده کردنی منداڵئه‌مانه‌ن

گرنگترين ڕێگه له په روه رده کردنی منداڵئه مانه ن


~~~~~~~~

((أهم الطرق في التربية هي))

أ-دامه زراندنى بيروباوه ڕى منداڵ له سه ر ئه م شتانه ((تأسيس عقيدة الطفل على ما يلي))

1-فێركردنى
منداڵ يه كه م جار به ووتنى ((لاإله إلا الله
محمد رسول الله))
وه له ماناكه ى تێ بگه يه نرێت كاتێك گه وره بوو((هيچ په رستراويك نيه كه په رستنى ڕه وا بێت جگه له خواى گه وره )) ((لامعبود بالحق إلا الله))........

2-ڕواندنى خۆشه ويستى خوا و باوه ڕهێنان پێى له دڵى منداڵدا، له به ر ئه وه ى خواى گه وره به دى هێنه رمانه و ڕۆزى ده رمانه و فرياگوزارمانه وه خوايه كى تاك وته نها و بێ هاوه ڵه وه په رستراوى به حه قيشه .

3-بره وپێدانى خۆشه ويست كردنى به هه شت لاى منداڵان ((ترغيب الاولاد في الجنة)) كه چۆن به هه شت ڕازاوه يه و جوانه بۆ ئه و كه سه ى كه نوێژبكات و ڕۆژوو بگرێت و گوێ ڕايه ڵى دايك وباوكى بێت ، وه كاربكات به وه ى كه خوا پێى ڕازى يه .

4-وه هۆشياركردنه وه يان له ئاگرى دۆزه خ((تحذيرهم من النار))

كه بۆئه وانه يه نوێژ ناكه ن وسپڵه ن به رامبه ر دايك وباوكيان، وه ئه و كارانه ى ده بنه هۆى توڕه يى خواى گه وره و ئه وانه ى به غه يرى شه رعى خواى گه وره حوكم ده كه ن و ئه وه ى ماڵى خه ڵك بخوات به فێل ودرۆ يان به سوو((الربا)).

5-فێركردنى منداڵ كه ته نها داوا له خوا بكه ن وپشت به خوا ببه ستن ،

له به رئه م فه رمووده يه ى پێغه مبه رى خوا(صلی الله علیه وسلم) كاتێك به ئامۆزاكه ى فه رموو((إذا سألت فاسأل الله و إذا استعنت فاستعن بالله ))رواه الترمذي (2440) و أحمد (2627)

...
واته :-ئه گه ر داواكارىيه كت هه بوو ئه وا ته نها له خوا داوابكه ، وه ئه گه ر پێويستيت به يارمه تى هه بوو ئه وا ته نها داواى يارمه تى له خوا بكه .....

ب- مند اڵه كان فێرى نوێژ بكرێن((تعليم الاولاد الصلاة))

1-منداڵ فێرى نوێژ بكرێت كوڕ بێت يان كچ
هه رله منداڵىيه وه ،

پێغه مبه رى خوا(صلی الله علیه وسلم)فه رموويه تى((علموا أولادكم الصلاة إذا بلغوا سبعاَ ، واضربوهم عليها إذا بلغوا عشراَ وفرقوا بينهم في المضاجع))رواه ابو داود (418) و أحمد (6402)...... واته :- منداڵه كانتان فێرى نوێژكردن بكه ن كاتێك كه حه وت ساڵيان ته واو كرد ، وه ئه گه ر كه م ته رخه ميان كرد له ئه نجامدانى نوێژه كاندا ئه وا لێ يان بده ن ((لێدانێك كه زيانيان پێ نه گات)) كاتێك كه ده ساڵًيان ته واو كرد وه جێگه ى خه وتنيان جيا بكه نه وه ، واته باكچان له شوێنێك بخه ون و كوڕانيش له شوێنێكى تر ...وه ئه مه ش چۆنيه تى فێركردنى ده ست نوێژو نوێژ ده گرێته وه له به ر چاوياندا وه بردنيان بۆمزگه وت له گه ڵ خۆياندا وه هاندانيان بۆ كردنى نوێژه كانيان له مزگه وتدا به جه ماعه ت .

2-منداڵ فێرى قوڕئانى پيرۆز بكرێت ((تعليم الاولاد القراّن الكريم))

وه ك سوره تى (الفاتحة)وه چه ند
سوره تێكى ترى كورت ، فێرى ته حيات بكرێن وه قوڕئانيان پێ له به ر بكه ين و فێرى ته جويديان بكه ين .

3- هه ڵنانى منداڵ له سه ر نوێژكردنى به كۆمه ڵ.

هه ڵنانى منداڵ له سه ر نوێژكردنى به كۆمه ڵ له مزگه وتدا له دواى پياوانه وه (به ڵام باشتر وايه له نێوان گه وره كاندا بن تا نوێژ له خه ڵكى تێك نه ده ن. وه رگێڕ) و
وه ده بێت به ئارام بين له گه ڵياندا و بێ تاقه تيان نه كه ين يان بقيژێنين به سه رياندا ، نه وه ك واز له نوێژ بهێنن ، و ئێمه ش تاوانباربين به و هۆيه وه ..



































































ج- ئاگا داركردنه وه له قه ده غه كراوه كان ((التحذير من المحرمات))

1-ئاگاداركرنه وه ى منداڵ له كوفر كردن و جوێن دان و نه فرين كردن , وه قسه ى پوچ و ناخۆش ، پێيان بوترێت ئه وه حه رامه و پێى ده چنه ناوو ئاگره وه ، وه فێريان بكه ين زمانيان بپارێزن ، و ئێمه ش هه مووكات پێشه نگێكى باشبين بۆيان ...

2-ئاگاداركردنه وه ى منداڵ له قومارو جۆره كانى به گشتى ((تحذيرالاولاد من الميسر بانواعه))وه كو يانسيب و تاوڵه كردن و يارى كردن به وه ره ق وكۆنكه ن وجۆره كانى تريش له به رئه وه ى سه ر ده كێشێت بۆ قومار كردن..

3- قه ده غه كردنى منداڵ له خوێندنه وه ى ئه و گۆڤارانه ى كه وێنه ى ڕووتيان تێدايه ((منع الاولاد من قراءة المجلات الخليعة))

هه روه ها چيرۆكى پۆليسى وسێكسى ، وه ده بێت لێيان قه ده غه بكه ين له سينه ما و ته له فيزيۆن وكه ناڵه ئاسمانيه كانه وه ، له به رئه وه ى زيانێكى ئێجگار زۆرى ده بێت له سه ر خووڕه وشتيان و داهاتوويان...

4- ئاگاداركردنه وه ى منداڵ له جگه ره كێشان ((تحذير الاولاد من التدخين))

پێيان بڵێين كه زيان به خشه و بۆنى ناخۆشه و ئه بێته هۆى ڕه ش بوونى ددان و كه وتنى, و
مرۆڤ تووشى لادان ده كات و هيچ سوودێكى نييه ..

5-منداڵ ڕابهێنرێت له سه ر ڕاست گۆيى به قسه و كردار((تعويد الاولاد الصدق قولا وعملا))

نابێت درۆيان له گه ڵ بكه ين ئه گه ر به گاڵته پێكردنيشه وه بێت وه هه مووكات په يمانه كانمان ببه ينه سه ر له گه ڵياند ا...

6- نابێت خواردنيان له پاره ى حه رام بۆ په يدابكه ين ((عدم إطعامهم المال الحرام))

له به رتيل و پاره ى سوو يان دزراوو يان پاره يه ك كه به فێڵ كردن په يدا كرابێت ،چونكه ئه وه ده بێته هۆيه ك بۆنه گبه تى وياخى بوونيان ...

7-ئاگاداركردنه وه يان له وه ى كه هاوه ڵ بۆخوا په يدا نه كه ن((تحذيرهم من الشرك بالله))

وه ك پاڕانه وه له غه يرى خوا يان داواى يارمه تى له غه يرى خوا , ده بێت هه مووكات له خوا بپاڕێينه وه و داواى يارمه تى له و بكه ين وپشت به و ببه ستين...

8-فێركردنى كچان به خۆ داپۆشين هه ر له منداڵى يه وه , تا كه گه وره بوو پابه ند بێت پێوه ى ((تعليم البنات الستر من الصغر لتلتزمة بالكبر))..

نابێت جلى كورت له به ر بكات و لاسايى ئافره ته بێ
باوه ڕه كان بكاته وه ده بێت له حه وت ساڵى يه وه فێرى سه رپۆش بكرێن و له دواى باڵق بوونيش ده مووچاويان داپۆشن له گه ڵ له به ركردنى جل وبه رگى فراوان و پۆشته دا تا ئابڕووى پارێزراو بێت...

9-ئامۆژگارى كردنى كچان به وه ى لاسايى كوڕان نه كه نه وه
له جل و به رگ و
هه ڵسوكه وتدا , كوڕانيش ئامۆژگارى بكرێن كه لاسايى كچان نه كه نه وه له پۆشاك و هه ڵسوكه وت و خووڕه وشتد ا.......










د-ڕه وشته كان يان خووه كان ((الاداب))

1-منداڵ ڕابهێنين كه ده ستى ڕاستى به كار بهێنێت بۆ خواردن و خواردنه وه
وه به خشين و وه رگرتن
نوسين و ميواندارى، وه فێرى بكين كه ناوى خوا بهێنێت ((التسمية))له پێش هه موو كارێكدا كه ده يكات
به تايبه ت خواردن وخواردنه وه وه به دانيشتنه وه بێت وسوپاسى خوا بكات كاتێك
كۆتايى به خواردن و خواردنه وه كه دێنێت وه له كۆتايى هه موو كارێكدا .

2-ڕاهێنانى منداڵ له سه ر پاك و خاوێنى و نينۆك كردن وه شۆردنى ده سته كان پێش نان خواردن ودواى نان خواردن .

3-فێرى چۆنيه تى خۆپاك كردنه وه يان بكه ين فێريان بكه ين كه چۆن له دواى ميزكردن خۆيان بسڕن به ده سته سڕ يان شۆردن به ئاو بۆئه وه ى نوێژه كانيان دروست بێت، وه هيچ پيسيه ك به خۆيه وه نه هێڵێت .

4-ده بێت به نه رمى و به په نهانى ئامۆژگارى يان بكه ين نابێت كاتێك كه هه ڵه يه ك ده كه ن ئاشكراى بكه ين وه ئه گه ر هه ر به رده وام بوون له سه ر سه رپێچى كردن
ئه وا سێ ڕۆژ ده نگيان لێ داده بڕين نابێت زياتر له سێ ڕۆژ.

5-فه رمان كردن به منداڵ كه بێده نگ بێت له كاتى بانگدا وه وه ڵام دانه وه ى بانگ بێژ وه ك خۆى ئينجا سڵاوات دان له سه ر گيانى پێغه مبه رى خوا(صلی الله علیه وسلم) وه پاڕانه وه بۆ ((وةسيلة))بۆى .

6-جياكردنه وه ى جێگه له نێوان هه ردوو ڕه گه زدا له ته مه نى ده ساڵى يه وه ، ده بێت ژوورێك تايبه ت بكرێت به كوڕان و ژوورێكيش تايبه ت به كچان (ئه گه ر له توانادا هه بوو , ئه گه ر نا شوێنى خه ويان بۆ جيابكرێته وه .وه رگێڕ )، وه پارێزگارى كردن له خووڕه وشت و ته ندروستيان.

7-منداڵ فێربكرێت كه چۆن شتى زيان به خش له ڕێگه دا لابه رێت ، وه پيس وچه په ڵى و پاش ماوه ى فڕێ نه داته سه ر ڕێگا .

8-ئاگاداركردنه وه يان له هاوڕێى خراپ ، وه چاودێرى كردنيان و ڕێگه پێ نه دانيان له وه ستان له سه ر شه قامه كان و سه ر سووچ و كۆڵانه كان.

9-فێرى سڵاو كردنيان بكه ين , سڵاوكردنى به هه شتيه كان به م جۆره يه ((السلام عليكم ورحمة الله وبركاته))

10-ئامۆژ گارى كردنى منداڵ
به وه ى له گه ڵ دراوسێدا ئازاريان نه دات.

11-منداڵ فێربكرێت چۆن ڕێز له ميوان بگرێت و ميوان دارى يان بكات.

12-ئازايه تى و تێكۆشان ((الشجاعة والجهاد))

أ-باش وايه دانيشتنێك تايبه ت بكرێت بۆ خێزان كه تيايدا په رتوكێك له باره ى
ژيانى
پێغه مبه رى خواوه (صلی الله علیه وسلم)وه هه روه ها ژيانى هاوه ڵانيشى بخوێننه وه ، بۆ ئه وه ى بزانن كه پێغه مبه رى خوا (صلی الله علیه وسلم) چه ند سه ركرده يه كى لێهاتوو بووه وه هاوه ڵه به ڕێزه كانى وه ك ((ئه بى به كر و، عومه رو، عوسمان و ، عه لى و موعاوييه )) (ڕه زاى خوايان لێ بێت)كه فه تحى ووڵاته كه مانيان كرد, وه بوون به هۆى هيدايه تمان ،سه ركه وتن به هۆى باوه ڕيان و جه نگه كانيان وه كرده وه كردنيان به قوڕئان و سوننه ت
وه به هۆى ڕه وشته به رزه كانيانه وه .

ب-په روه رده كردنى منداڵ له سه ر ئازايه تى و فه رمان كردن به چاكه و جڵه وگيرى له خراپه و پێيان ڕابگه يه نين كه ته نها له خواى گه وره بترسن و له كه سى تر نه ترسن ، وه نه يان ترسێنين به درۆ و ئه ندێشه و تاريكى (وه ك شه وله بان و گورگانه شه وێ . وه رگێڕ)

ج-ڕِواندنى خۆشويستنى تۆڵه سه ندنه وه له جووله كه و سته مكاران له ناخى ڕۆڵه كانماندا وه پێيان ڕابگه يه نين كه ئه وان ده توانن فه له ستين وقودس ڕزگار بكه ن كاتێك كه ده گه ڕێنه وه بۆ زانسته ئيسلاميه كان و تێكۆشان له پێناوى خوادا ، وه سه ركه وتن بۆ ئێمه يه گه رخواى گه وره يارمه تيمان بدات و پشتگيريمان بكات.

د-كڕينى چيرۆكى په روه رده ى ئيسلامى به سوود وه ك چيرۆكه قوڕئانيه كان و ژيانى پێغه مبه ر خوا (صلی الله علیه وسلم)وه پاڵه وانان له هاوه ڵان.

ه-منداڵ فێرى چاكه كردن بكرێت له گه ڵ دايك وباوكدا ، به چاكى ڕه فتاريان له گه ڵدا بكه ن و يارمه تيان بده ن وه گوێ ڕايه ڵى
فه رمانه كانيان بن به و جۆره ى كه خوا پێى ڕا زى يه .....

(نووسينى
شيَخ محمد فيصل حافظ)

(وەرگێڕانی
عبدالحميد عومه ر كه ريم به رزنجى – عبدالوالى عبدالرحيم على قزڵجى)

(مافی گشت موسڵمانێکه بۆسود وه رگرتن و بڵاوکردنه وه ی گشت بابه ته کانی ماڵپه ڕی فه رمووده )


~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~
~~~~~~