چاره‌سه‌رێکی نموونه‌یی بۆله‌ناو بردنی كێشه‌ى گه‌نجان

چاره سه رێکی نموونه یی بۆله ناو بردنی كێشه ى گه نجان


~~~~~~~~

چاكترين چاره سه ر بۆ كێشه ى گه نجان ژن هێنانه ئه گه ر توانا هه بێ و هۆيه كانى ئاسان بێ وه ك بوونى ماره يى :- پێغه مبه ر (صلى الله عليه وعلى اله وسلم)
ده فه رموێ : ( يا معشر الشباب من استطاع منكم الباءة فليتزوج ، فانه اغض للبصر ، واحصن للفرج ، ومن لم يستطع فعليه بالصوم فانه له وجاء ) متفق عليه واته : ( ئه ى كۆمه ڵى گه نجه كان هه ركه سێ له ئێوه ئه توانێ با ژن بێنێ _ئه گه ر تواناى ماددى و جه سته يى و به ڕێوه بردنى هه بێ _ چونكه ژن هێنان چاو ئه پارێزى له تاوان وه داوێن پاكتر ئه هێڵێته وه ، وه ئه گه ر كه سێ نه يتوانى ژن بێنێ ئه وه با به ڕۆژوو بێ چونكه بۆى پارێزه ره )
وجاء : يانى شه هوه تى جيماع كه م ئه كاته وه _ وه ژن هێنان ڕێگا له ته واو كردنى خوێندن ناگرێ ئه گه ر له بنه ماڵه كى ده وڵه مه ند بێ يان يه كێك هه بێ يارمه تى بدا بۆ ته واو كردنى خوێندنى و به خێو كردنى خێزانه كه ى يان بۆ خۆى ئيشێكى هه بێ و پاره ى هه بێ ، وه باوك له سه رى پێويسته ژن بۆ كوڕه كه ى بهێنێ ئه گه ر گه يشته ته مه نى ژن هێنان ئه گه ر تواناى هه بوو ئه وه چاكتره بۆى له وه ى واز له كوڕه كه ى بێنێ ژنى بۆ نه هێنێ توشى تاوانى بكا و كوڕه كه شى و خۆيشى شه رمه زارى دونياو قيامه ت بن .

به ڵام ئه گه ر گه نجه كان نه يانتوانى ژن بهێنن پێويسته ئه م خاڵانه ئه نجام بده ن بۆ خۆ ڕاگرتنيان له زيناو تاوان :

1- ڕۆژوو گرتن چونكه وه ك له فه رموده كه هاتووه ڕۆژوو شه هوه ت كه م ئه كاته وه ، وه ڕۆژوو گرتن به س واز هێنان نيه له خواردن و خواردنه وه به ڵكو واز هێنانه له سه ير كردنى شتى حه رام و تێكه ڵ بوون له گه ڵ ئافره تان وه واز هێنانه له سه ير كردنى فليمى ڕووت و حه رام و خوێندنه وه ى ڕيوايه تى جنسى وه واز هێنانه له هه موو شتێكى حه رام .

2- خۆت به شتى ڕۆحى وه ك نوێژ و خوێندنى قوڕئان و فه رموده ى پێغه مبه ر (صلى الله عليه وعلى اله وسلم) خه ريك بكه وه خوێندنه وه ى ته فسيرى قورئان و سيره ى پێغه مبه ر (صلى الله عليه وعلى اله وسلم)
وه ژيانى هاوه ڵان و پياو چاكان كه هانده ره بۆ ئارام گرتن له سه ر هه موو تاوانێك .

3- كردنى وه رزشى به سوود و ڕێگا پێدراو له ئيسلام وه ك فێربونى مه له كردن و سوار چاكى و نيشانه شكێنى و ڕا كردن و هه ر وه رزشێكى به سوود ئه گه ر كاتى زيادت هه بوو چاكتره يه كسه ر وه رزش بكه ى نه ك به ته نيا بير بكه يته وه توشى وه سوه سه ى شه يتان بى و زيان له نه فسى خۆت بده ى و توشى تاوان بى .

به كورتى ده رمانى به سوود بۆ گه نجه كان ژن هێنانه ئه گه ر تواناى نه بوو با خه ريك بێ به ڕۆژوو گرتن و وه رزش و زانستى به سوود و چاوى بپارێزێ له حه رام و زۆر له خوا بپاڕێته وه له كاته پيرۆزه كان كه ژن هێنانى بۆ ئاسان بكات .

(مافی گشت موسڵمانێکه بۆسود وه رگرتن و بڵاوکردنه وه ی گشت بابه ته کانی ماڵپه ڕی فه رمووده )


~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~