هاندانى مناڵه‌كانمان بۆ خوێندنى زانستى شه‌رعی

هاندانى مناڵه كانمان بۆ خوێندنى زانستى شه رعی


~~~~~~~~~~~~~~

ئيسلام زۆر گرنگى داوه به زانست له به ر ئه وه ئه بێ مناڵه كانمان هان بده ين بۆ فێربونى ئه وه ى سوودى هه يه له دونياو دوا ڕۆژيان به تايبه تى زانستى شه رعى خواى به رز ئه فه رموێ : (وَقُلْ رَبِّ زِدْنِي عِلْمًا) طه 114 واته : ( وبڵێ ئه ى په روه ردگارم زانستى زياترم پێ ببه خشه و زياتر شاره زام بكه ) . وه ئه فه رموێ : (يَرْفَعِ اللَّهُ الَّذِينَ آَمَنُوا مِنْكُمْ وَالَّذِينَ أُوتُوا الْعِلْمَ دَرَجَاتٍ وَاللَّهُ بِمَا تَعْمَلُونَ خَبِيرٌ) المجادلة 11 واته : ( خوا =پله و پايه ى= ئه و ئه كه سانه به رز ئه كاته وه كه بڕوايان هێناوه له ئێوه وه ئه وانه ى كه زانستيان پێ به خشراوه =ئه هلى علم= له ئێوه به رز ئه كاته وه پله و پايه يان= بۆ پله ى زۆر وه خواش زانايه و ئاگاداره به وه ى ئه يكه ن به ئاشكراو به نهێنى ) . وه ئه فه رموێ : (قُلْ هَلْ يَسْتَوِي الَّذِينَ يَعْلَمُونَ وَالَّذِينَ لَا يَعْلَمُونَ إِنَّمَا يَتَذَكَّرُ أُولُو الْأَلْبَابِ) الزمر 9 واته : ( =ئه ى پێغه مبه رى خوا صلى الله عليه وعلى اله وسلم=بڵێ ئايا ئه وانه ى ئه زانن و ئه وانه ى نازانن يه كسانن بێگومان ته نها خاوه ن عه قڵ و دڵه زيندووه كان تێئه گه ن و بير ئه كه نه وه ) . وه ئه فه رموێ : (إِنَّمَا يَخْشَى اللَّهَ مِنْ عِبَادِهِ الْعُلَمَاءُ) فاطر 28 واته : ( ته نها به نده زاناكان له خوا ئه ترسن به ڕاستى و به زانسته وه =گه وره يى خوا ئه زانن= ).

وه پێغه مبه رى خوا صلى الله عليه وسلم ئه فه رموێ : ( من يرد الله به خيرا يفقه في الدين ) متفق عليه واته : ( ئه وه ى خوا بيه وێ خه يرى پێ ببه خشێ ئه وه شاره زاى ئه كا له دين ) .

وه پێغه مبه رى خوا صلى الله عليه وسلم ئه فه رموێ : ( من سلك طريقا يلتمس فيه علما سهل الله له طريقا إلى الجنة وإن الملائكة لتضع أجنحتها لطالب العلم رضا بما يصنع وإن العالم ليستغفر له من في السموات ومن في الأرض حتى الحيتان في الماء وفضل العالم على العابد كفضل القمر على سائر الكواكب وإن العلماء ورثة الأنبياء إن الأنبياء لم يورثوا دينارا ولا درهما إنما ورثوا العلم فمن أخذه أخذ بحظ وافر )
رواه أبو داود والترمذي وابن ماجه وابن حبان في صحيحه والبيهقي صحيح الترغيب والترهيب 70 واته : ( هه ر كه سێ ڕێگايه ك بگرێ بۆ ئه وه ى زانستێكى لێ به ده ست بێنێ ئه وه خوا ڕێگه يه كى بۆ ئاسان ئه كات بۆ به هه شت وه فريشته باڵه كانى دا ئه نێ بۆ داوا كه رى زانست =ئه وه ى ئه يه وێ زانستى شه رعى فێر بێ= له به ر ڕه زامه ندى به وه ى ئه يكات وه كه سى زانا داواى لێخۆشبوونى بۆ ئه كرێ له لايه ن هه رچى له ئاسمانه كان و ئه وه ى له سه ر زه ويه هه تتا ماسيه كان له ناو ئاوا =داواى لێخۆشبوونى بۆ ئه كه ن= وه فه زلى زانا به سه ر خوا په رست =كه زانا نه بێ= وه ك فه زلى مانگه له سه ر ئه ستێره كانى تر وه زاناكان ميرات گرى پێغه مبه رانن وه پێغه وبه رانيش دينارو درهه م به ميرات جێ ناهێڵن به ڵكو ميراتى كه لێيان جێ ئه مێنێ زانسته جا هه ر كه سێ ئه و زانسته =ئه و ميراته = وه ربگرێ و به ده ستى بێنێ ئه وه چاكترين و زۆرترين نه سيبى به ركه وتووه ) .

وه پێغه مبه رى خوا صلى الله عليه وسلم ئه فه رموێ : ( فضل العالم على العابد كفضلي على أدناكم إن الله عز و جل و ملائكته و أهل السموات و الأرض حتى النملة في جحرها و حتى الحوت ليصلون على معلم الناس الخير ) صحيح الجامع 4213 واته : ( فه زلى زانا به سه ر خوا په رسته وه وه ك فه زلى منه به سه ر كه سێك له ئێوه =كه نزم ترين پله ى هه يه له نێو هه وه ڵه كان= وه خواى عز وجل وه فريشته كانى وه ئه هلى ئاسمانه كان و زه وى هه تتا مێروله له كونه كه ى وه هه تتا ماسى سڵاوات ئه ده ن له سه ر ئه و كه سه ى خه ڵكى فێرى خێر ئه كات ) .

(ئاماده کردنی باوکی حارث)

(مافی گشت موسڵمانێکه بۆسود وه رگرتن و بڵاوکردنه وه ی گشت بابه ته کانی ماڵپه ڕی فه رمووده )


~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~