(20) ئامۆژگارى زێڕين بۆخوشك و برايانى سه‌نگين

(20) ئامۆژگارى زێڕين بۆخوشك و برايانى سه نگين


~~~~~~~~~~~~~~~

خوشك و براى موسوڵمان: ئه م چه ند ئامۆژگارى يه دياريه بۆ به ڕێزت بۆيه پێويسته كه تۆش ڕه چاوى بكه يت له كرده وه ى ڕۆژانه تدا كاريان پێ بكه ي، وه بشزانه به ئه نجام دانى ئه م چه پكه ئامۆژگاريه ژيانت له سه ر پێچى و ناخۆشى و دڵ ته نگيه وه ده گۆڕێت بۆ ژيانێكى ئاسووده و ئارام و به خته وه ر، بۆيه هيوا خوازم كه سوودى هه بێ بۆت فه رموو:

1- ئاگادارو وشياربه نه كه ى ته وبه دوابخه يت: به ڵكو به رده وام به له سه ر گه ڕانه وه بۆلاى خواى گه وره و ميهره بان، له به ر ئه وه ى تۆنازانى كه ى ده مريت وه بشزانه ئه گه ر ته وبه نه كه يت و نه گه ڕێيته وه ئه وه ده چيته ڕيزى سته م كارانه وه وه ك خواى گه وره ده فه رموێت: (

وَمَن لَّمْ يَتُبْ فَأُوْلَئِكَ هُمُ الظَّالِمُونَ ) الحجرات: 11) واته : ئه وانه ى كه ته وبه ناكه ن و ناگه ڕێنه وه بۆلاى خوا به ڕاستى ئه وانه له ڕيزى سته م كارانن، وه بشزانه زانايان (ڕه حمه تى خوايان لێبێت ) كۆڕان له سه ر ئه وه ى كه ته وبه واجبه .

2- ئاگادار به فريو نه خۆى: و هه ڵ نه خه ڵه تێى به چه ند شتێكى كاتى و شوێن كه وتن و لاسايى كردنه وه ى تاوان باران، چونكه بزانه كه تۆ زۆر گه وره و به ڕێزى وه زۆر له وه ش گه وره ترى كه بچيته ڕيزى ئاژه ڵانه وه ،هه روه ك خواى گه وره ده فه رموێت: (إِنْ هُمْ إِلَّا كَالْأَنْعَامِ بَلْ هُمْ أَضَلُّ سَبِيلًا ) (الفرقان: 44) واته : ئه وانه وه ك ئاژه ڵ وان به ڵكو له ئاژه ڵيش خراپترو گومڕاترن .

3 هه وڵ بده له زۆربه ى ووته : و كرده وه كانتدا شوێن سوننه ت بكه ويت دوور بكه وه وه له و شتانه ى كه زيانيان بۆ دينت هه يه هه ر له به ر ئه وه شه كه خواى گه وره ده فه رمويت :( وَمَا آتَاكُمُ الرَّسُولُ فَخُذُوهُ وَمَا نَهَاكُمْ عَنْهُ فَانتَهُوا ) (الحشر: 7) واته : ئه وه ى كه پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم)
ئه نجامى داوه و كردوويه تى تۆش ئه وه ئه نجام بده ووه رى بگره وه شوێن پێى هه ڵگره و شوێن ڕێبازه كه ى بكه وه هه روه ها ئه وه ى كه نه هيشى لێ كردوه تۆش دووربكه وه وه لێى و خۆتى لێ بپارێزه .

4- به رده وام به له سه ر يادو زيكرى خوا: له هه موو كاتێكدا جا چ به نهێنى ياخود به ئاشكرا يان به پێوه بويت ياخود به دانيشتنه وه ، وه ئاگاداربه نه چيته ڕيزى بێ ئاگايانه وه ، به رده وام زوبانت به يادو زيكرى خوا بڕازێنه وه ، چونكه سه ره ڕاى پاداشتى خوايى وقورس بوونى تاى ته رازووى چاكه ت ده شبێته هۆى پاراستنت له شه يتان خواى گه وره ش ده فه رموێت :( فَاذْكُرُونِي أَذْكُرْكُمْ وَاشْكُرُواْ لِي وَلاَ تَكْفُرُونِ ) (البقرة: 152) واته : يادوزيكرم بكه ن، باس و يادتان ده كه م، سوپاسم بكه ن و بێ باوه ڕمه بن .


5- خۆت بپارێزه له زۆر چوون بۆ بازاڕ: مه گه ر بۆكارى پێويست نه بێت، وه ئه گه ر هه ر چويته بازاڕ ئه وا ئاگات له خۆت بێت له كاتى چوونه بازاڕدا هه وڵبده به پێى فه رمانى خواو پێغه مبه رى خوا(صلی الله علیه وسلم) بچيت و بگه ڕێيته وه ، وه ئاگادار به زۆر به ملاو لادا مه ڕوانه .چونكه چاو كارى خۆى ده كات .


6- سوور به له سه ر وه رگرتنى زانست: و زانيارى وه هه وڵى به ده ست هێنانى بده ، له به ر ئه وه ى ته نها ده توانى به هۆى زانسته وه به هه ورازى ناهه مواريه كاندا سه ربكه ويت، وه هه ر زانستى به سووديشه ده بێته هۆى پاراستنى مرۆڤ له دونياو دواڕۆژدا . وه ده شبێته هۆى چوونه به هه شتى به نده وخواى گه وره به هۆى ئه و زانسته وه ڕێگاى به هه شتى بۆ ئاسان ده كات وه ك پێغه مبه رى خوا (صلی الله علیه وسلم)
ده فه رموێت: (من سلك طريقا يلتمس فيه علما سهل الله له طريقا إلى الجنة) صحيح الجامع للشيخ الألباني (رحمه الله) (6298).واته : هه ر كه سێك ڕێگايه ك بگرێت بۆفێربوونى زانستێك ئه وه خواى گه وره ڕێگاى به هه شتى بۆ ئاسان ده كات .


7-خۆت بپارێزه له خۆبه زل زانين: و له خۆبايى بوون، له به رئه وه ى به ڕاستى هۆكارێكى زۆر گرنگه بۆ توڕه بوونى خواو پوچه ڵ بوونه وه ى كرده وه كان، وه هۆكاريشه بۆ گه يشتن به دۆزه خ، وه بشزانه خواى گه وره به هيچ جۆرێك كه سانى خۆبه زل زانى خۆش ناوێت .وه ك ده فه رموێت :( إِنَّ اللَّهَ لَا يُحِبُّ كُلَّ مُخْتَالٍ فَخُورٍ )( لقمان: 18) واته : به ڕاستى خواى گه وره ئه و جۆره كه سانه ى خۆش ناوێت كه لووت به رزو له خۆبايين، بۆيه خۆبه زل زانين نكۆڵى كردنه له حه ق و ڕاستى به كه م ته ماشاكردنى به رامبه ريشه ، كه واته زۆر ئاگات له م ڕه وشته بێزراوه بێت پێش ئه وه ى پێت ڕابگه يه نرێت كه تۆ ئه هلى دۆزه خيت، وه ك پێغه به رى خوا (صلی الله علیه وسلم)
ده فه رمووێت: (ألا أخبركم بأهل النار ؟ قالوا بلى قال كل عتل جواظ مستكبر) رواه البخاري (4918) ومسلم (7116) . واته / ئايا پێتان ڕا بگه يه نم كێن ئه هلى دۆزه خ ؟ فه رمووى : هه موو كه سێكى دڵ ڕه ق و ووشكى ماڵ كۆكه رۆه وه و خه ير نه كه رێكى خۆبه زل زان .

8- به رده وام به له سه ر خه ير كردن كه ئه مه زياتر به ماڵ و پاره ده كرێت ئه گه ر ده ته وێت زياتر له خواى كارجوان نزيك بيته وه ، چونكه به هۆى ئه و كاره وه تاوانه كانت ده سڕێنه وه وه ك خۆشه ويستمان (صلی الله علیه وسلم)
ده فه رموێت : (الصدقة تطفئ الخطيئة كما يطفئ الماء النار) صحيح الجامع للشيخ الألباني (رحمه الله) (5136). واته / خه يركردن تاوان ده كوژێنێته وه هه روه ك چۆن ئاو ئاگر ده كوژێنێته وه .

9- ئاگادارى گفتوگۆو قسه كردنت به هه وڵ بده كه م بدوێ و زۆر ببيسته ، چونكه هه ركه س زۆربدوێت زۆريش هه ڵه ده كات زۆريش هه ڵه ى كرد زۆر تاوانبار ده بێت ،وه ك به وه ى كه خواى ميهره بان چۆن دووگوێى پێداوى به ڵام له هه مان كاتدا يه ك ده مى پێداوى كه به ڵگه يه له سه ر ئه وه ى زۆر ببيسته به ڵام كه م بدوێ ! پێغه مبه رى خوا (صلی الله علیه وسلم)
ده فه رموێت: (من كان يؤمن بالله واليوم الآخر فليقل خيرا أو ليصمت) رواه البخاري (6018) ومسلم (172). واته : هه ركه س باوه ڕى به خواو به ڕۆژى دويى هه يه با قسه ى چاك بكات ياخود بێ ده نگ بێت .

10- نه كه ى بێ ئومێدبيت له ڕه حمه تى خوا، نا به ڵكو به رده وام به ئومێده وه بژى و بشزانه كه خواى ميهره بان خاوه ن ڕه حمى خۆيه تى و زۆريش لێ بوورده يه ، وه ته نها بێ باوه ڕانن كه له ڕحمه تى خوا بێ ئومێد ده بن، وه ك خواى گه وره ده فه رمووێت: ( إِنَّهُ لاَ يَيْأَسُ مِن رَّوْحِ اللّهِ إِلاَّ الْقَوْمُ الْكَافِرُونَ ) (يوسف: 87). واته : به ڕاستى كه س له ڕه حمه تى خوا مه ئيوس و بێ ئومێد نابێ ته نها بێ باوه ڕان نه بێت .

11- خۆت بپارێزه له باس كردنى تاوان: بۆ خه ڵكى جا چ تاوانێك كه خۆت ئه نجامت دابێت ياخود تاوانێك كه كه سێكى تر ئه نجامى دابێت ، چونكه ده بێته هۆى هه ڵنانى خه ڵكى بۆ ئه و تاوانه و تاوانه كانى تر و وه ده شبێته هۆى به سانايى ته ماشاكردنى تاوان و به ره و سزاى خواييت ده بات وه ك خواى گه وره ده فه رموێت :( إِنَّ الَّذِينَ يُحِبُّونَ أَن تَشِيعَ الْفَاحِشَةُ فِي الَّذِينَ آمَنُوا لَهُمْ عَذَابٌ أَلِيمٌ فِي الدُّنْيَا وَالْآخِرَةِ وَاللَّهُ يَعْلَمُ وَأَنتُمْ لَا تَعْلَمُونَ )( النور: 19) واته : ئه و كه سانه ى ئاره زوويانه كه خراپه و فاحشه له ناو موسوڵماناندا بڵاو بێته وه به وه ى كه باسى خراپه كه يان بكه ن، ئه وا سزايه كى زۆر به ئێش و ئازار ده چێژن له دونياو دواڕۆژدا وه ئه وه ش خواى گه وره ده يزانێت وه ئێوه نايزانن .

12- دوور بكه وه وه : له شايه دى دان به درۆ، له به رئه وه ى به ڕاستى ڕه وشتێكى بێزراوه و ناشيرينه وه
ده شبێته هۆى تێك دانى نێوان كه سه كان و داڕوخانى ته واوى كۆمه ڵگه ، وه بشزانه شايه دى دان به درۆ تاوانێكى گه وره يه و به ره و درۆكردن و قسه هه ڵبه ستن و شتى ناڕه وا ده تبات، خواى گه ورش ده فه رموێت :( وَاجْتَنِبُوا قَوْلَ الزُّورِ ) (الحج :30) واته : دوور بكه ونه وه له شايه دى دان به درۆ.

13- خۆت بپارێزه له خۆ شوبهاندن: به ڕه گه زى به رامبه رت هه ر له قسه كردن و پۆشاك و هه ڵسو كه وتت تا ده گاته هۆكاره كانى جونكاري، چونكه زۆر به داخه وه له م سه رده مى به ناو پێشكه وتنه دا
مروڤ واخۆى لێ وون بووه

ته نانه ت به ڕه گه زى خۆشى ڕازى نيه و ده يه وێت ئه ويش ناوبنێ لاسايي، بۆيه تكاتان لێ ده كه م ووريابن به ر له عنه تى پێغه مبه رى خوا (صلی الله علیه وسلم)
نه كه ون وه ك له فه رمووده يه كى به ڕێزدا هاتووه ( أن رسول الله لعن المتشبهات من النساء
بالرجال والمتشبيهن من الرجال بالنساء ) رواه البخاري ( 5885). واته / پێغه مبه رى خوا (صلی الله علیه وسلم)
نه فره تى كردووه له و ئافره تانه ى كه خۆيان ده شوبهێنن به پياوان و وه ئه و پياوانه شى كه خۆيان ده شوبهێنن به ئافره تان.

14- ئاگاداربه شه رم نه كه يت: له ڕاپه ڕاندنى كارى دينداريتدا هه ميشه كه سێك به له وانه ى كه شانازى ده كه ن به و ڕه وشته ئيسلاميه ى هه ڵيان گرتووه و له دونيادا پێى ده ناسرێنه وه و هه ر ئه وه ش بۆيان باشتره ، بۆيه نه كه ى ئامان شتێك له دينه كه ت له به ر شه رم و تانه و ته شه رى خه ڵكى بشاريته وه و، چونكه هه رچى بكه ن ( وَأَنتُمُ الأَعْلَوْنَ إِن كُنتُم مُّؤْمِنِينَ ) (ال عمران: 139) واته : هه ر ئێوه سه ربه رزو سه رفرازن ئه گه ر باوه ڕدار بن .


15- نه كه ى به بێ پێويستى: داوا له خه ڵكى بكه يت، خۆت بپارێزه له و جۆره داواكردنانه هه ميشه پشت به ده ست و بازووى خۆت ببه سته و مه به بارگرانى بۆ خه ڵكى تر هه روه ك رسول الله(صلی الله علیه وسلم) ده فه رموێت :( من سأل الناس و له ما يغنيه جاء يوم القيامة و مسألته في وجهه خموش أو خدوش)
صحيح الجامع للشيخ الألباني (رحمه الله) (6279). واته : ئه وه ى به بێ پێويستى داوا له خه ڵكى بكات ئه وا له ڕۆژى دواييدا ده م و چاوو ڕووى ڕوشێندراوه .

16-هه وڵ بده كه سێكى ڕاست گۆبيت له هه موو ووته و كرده وه كانتدا ، چونكه به ڕاستى هيچ سيفه تێك نيه له ناو سيفه ته به رزو به ڕێزو جوانه كاندا به وێنه ى ڕاستگۆيي، به وه ى ڕاستگۆيى به وێنه ى ئه و كه شتى يه گه وره يه يه كه سواربووانى خۆى ده گه يه نيبَته دوامه نزڵ كه ئه ويش به هه شته وه ك خواى گه وره ش ده فه رموێت: ( وَالَّذِينَ آمَنُوا بِاللَّهِ وَرُسُلِهِ أُوْلَئِكَ هُمُ الصِّدِّيقُونَ ) (الحديد: 19) واته : ئه وانه ى كه بڕوايان به خواو نێردراوه كانى هه يه به ڕاستى ڕاست گۆن، پێغه مبه رى خوا (صلی الله علیه وسلم)
ده فه رموێت: ( الصدق طمأنينة و الكذب ريبة) صحيح الجامع للشيخ الألباني (رحمه الله) (3378). واته : ڕاستگۆيى دڵ ئاراميه و درۆش دڵ ته نگى و گومانه .

17 – خوت بپارێزه له غه يبه ت: و باس كردنى پاش مله ، له به رئه وه ى جگه له وه ى كه ڕه وشتێكى بێزراوه ده شبێته هۆى سزاى دواڕۆژو هه روه ها خواردنى گۆشتى براكه شته له دونيادا، وه ده م درێژى كردنيشه بۆسه ر شه ره ف و نامووسى به رامبه رت، وه ك پێغه مبه رى خوا (صلی الله علیه وسلم)
فه رمووى: (أتدرون ما الغيبة ؟ قالوا الله ورسوله أعلم قال ذكرك أخاك بما يكره) رواه مسلم (6536). واته : ئايا ئه زانن غه يبه ت چى يه ؟ فه رمووى: باسى براكه ت بكه ى به و جۆره ى كه پێى ناخۆشه .

18- خۆت بڕازێنه وه به خه نده و پێكه نين، چونكه ده بێته هۆى خه يرو سه رنج ڕاكێشانى به رامبه رت وه بشزانه توڕه يى و مڕو مۆچى له موسوڵمان نايه ت ، به وه ى پێغه مبه رى خوا(صلی الله علیه وسلم)
ده فه رموێت: (تبسمك في وجه أخيك صدقة) صحيح الجامع للشيخ الألباني (رحمه الله) (2908). واته : زه رده خه نه يه ك به ره و ڕووى براكه ت بۆت ده بێت به خه ير .

19- زۆر يادى مردن بكه وه : و به بيرى خۆتى بهێنه وه ئه ويش به سه ردانى هاوڕێى و خزم و كه س وكارى نه خۆشت يان به سه ردانى گۆڕستان و بيرلێكردنه وه له له ناوچوونى گه لانى پێشوو ، خواى گه وره ش ده فه رمووێت: ( كُلُّ نَفْسٍ ذَآئِقَةُ الْمَوْتِ ) (ال عمران: 185) واته : هه موو نه فسێك دبێت مردن بچێژێت .هه روه ها پێغه مبه رى خوا (صلی الله علیه وسلم)

سه باره ت به سه ردانى گۆڕستان
ده فه رمووێت: (فإنها تذكر الآخرة) واته : يادى دواڕۆژتان ده خاته وه .

20- پارێزگارى له نوێژه كانت بكه و له كاتى خۆيدا ئه نجامى بده بۆ برايان له مزگه وت و ئافره تانيش له ماڵه وه ، به تايبه تيش هه ردوو نوێژه كه ( به يانى و عه صر ) وه ك خواى گه وره ش ده فه رموێت:( وَالَّذِينَ هُمْ عَلَى صَلَوَاتِهِمْ يُحَافِظُونَ ) (المؤمنون: 9) واته : ئه وانه ى پارێزگارى له نوێژه كانيان ده كه ن . نيشته جێى به هه شتى هه تاهه تايين . هه روه ها پرسيار كرا له پێغه مبه رى خوا (صلی الله علیه وسلم)
كام كرده وه زۆر چاكه لاى خوا : ئه ويش فه رمووى : ( الصلاة على وقتها ) رواه البخاري (527) ومسلم (249). .



رێبوارێكم بۆ توێشوويه ك لام داوه ته ئه م دونيايه , كۆچ كردنى يه كجاره كيم له ئه مڕۆ يان سبه يدايه








(مافی گشت موسڵمانێکه بۆسود وه رگرتن و بڵاوکردنه وه ی گشت بابه ته کانی ماڵپه ڕی فه رمووده )


~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~