مافه‌كانى دراوسێ له‌قورئان و فه‌رمووده ‌به‌شی یه‌که‌م

مافه كانى دراوسێ له قورئان و فه رمووده به شی یه که م


~~~

1) چاك ڕفتار كردن له گه ڵ دراوسێ دا:

خواى گه وره ده فه رموێت : (وَاعْبُدُوا اللَّهَ وَلا تُشْرِكُوا بِهِ شَيْئاً وَبِالْوَالِدَيْنِ إِحْسَاناً وَبِذِي الْقُرْبَى وَالْيَتَامَى وَالْمَسَاكِينِ وَالْجَارِ ذِي الْقُرْبَى وَالْجَارِ الْجُنُبِ وَالصَّاحِبِ بِالْجَنْبِ وَابْنِ السَّبِيلِ وَمَا مَلَكَتْ أَيْمَانُكُمْ إِنَّ اللَّهَ لا يُحِبُّ
مَنْ كَانَ مُخْتَالاً فَخُوراً)( سورة النساء:36.) ,واته :ته نها خواى خۆتان بپه رستن و هاوتاى به هيچ جۆرێك بۆ بڕيار مه ده ن و چاك ڕه فتار بكه ن له گه ڵ باوكان و دايكانتاندا وه له گه ڵ دراوسێى خزمتان داو هه ر وه ها له گه ڵ دراوسێى بێگانه تاندا و له گه ڵ هاوه ڵان و هاوڕێ يانى ڕێگه تاندا) انظر: تفسير الطبري(4/111)و سنده حسن كما قال الحافظ في (فتح البارئ)(10/456)
(.پياوێك له (انصار) (ڕه زای خوای لێبێت) ده گێڕێته وه و ده فه رموێت : له گه ڵ خێزانه كه مدا چووين بۆ خزمه ت پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم) و پێى گه يشتين و ته ماشام كرد به پێوه وه ستاوه و پياوێك ڕووى تێكردووه و قسه ى له گه ڵ ده كات , گومانم وا بوو كه پێويستيه كى هه يه به پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم) , وه منيش دانيشتم و سوێند به خوا ئه وه نده پێغه مبه ر(صلی الله علیه وسلم) به پێوه وه ستا له گه ڵ ئه و پياوه دا هه تا وام لێ هات به زه ييم ده هاته وه به پێغه مبه ر(صلی الله علیه وسلم)به هۆى زۆر وه ستانيه وه , ئنجا ئه و پياوه ڕۆيشت ,و منيش هه ستام و چوومه خزمه ت پێغه مبه رى خوا(صلی الله علیه وسلم) و پێم ووت : ئه ى پێغه مبه رى خوا(صلی الله علیه وسلم) ئه و پياوه ئه وه نده ى وه ستانيت هه تا وام لێ هات به زه ييم به تۆدا ده هاته وه به هۆى زۆر وه ستانته وه ؟ پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم) فه رمووى : ده زانيت ئه وه كێ بوو ؟ وتم : نه خێر , فه رمووى : (( جبريل (علیه السلام) مازال يوصيني بالجار حتى ظننت أنَهُ سَيًوَرِّثَهُ أما اِنكَ لو سَلَّمتَ علَيهِ لَرَّدَ عليك السلام )) , واته ئه و پياوه جبريل بوو(علیه السلام) , له و كاته وه به رده وام ئامۆژگاريم ده كات كه له گه ڵ دراوسێكانمدا باشبم هه تا گومانم وابوو كه واى لێ ده كات كه ميراتيش له يه كترى ببه ن , به ڵام ئه گه ر سه لامت لێ بكردايه وه ڵامى سه لامه كه ى ده دايته وه (اخرجه:احمد(5/365), وقال المنذري في (الترغيب)(3782)).

ئيمامى موجاهيد(ڕه حمه تى خواى لێبێت) ده فه رموێت : لاى عه بدوڵاى كوڕى عه مرى كوڕى عاص بووين(ڕه زای خوای لێبێت) و خزمه تكاره كه ى بزنێكى كه وڵ ده كرد ,عه بدوڵا پێى ده ووت : كوڕم ئه گه ر ته واو بوويت له پێشدا به شێك بنێره بۆ دراوسى جوله كه كه مان , له و كاته دا پياوێك له ئاماده بووان ووتى : بۆ جوله كه ى ده نێريت هه ى خوا باشت بۆ بكات ؟ عه بدوڵاش(ڕه زای خوای لێبێت) فه رمووى : (( سمعتً النَّبيَ(صلی الله علیه وسلم) يوصي بالجار حتى خشينا او رؤينا أنَهً سَيًوَرِّثَهُ )) واته : گوێم لێ بوو پێغه مبه رى خوا(صلی الله علیه وسلم) ئامۆژگارى ده كردين كه باشبين بۆ دراوسێمان هه تا ترساين و وامان بينى كه واى لێده كات كه ميراتيشمان لێ ببات(والترمذي (2024) , وصححه الشيخ الالباني في صحيح (الادب المفرد) برقم (95), و (الارواء)(891) , و (صحيح ابو داوود) برقم (4291)).

2) خواردن بردن بۆ دراوسێ و به سه ر كردنه وه ى :

پێغه مبه رى خوا(صلی الله علیه وسلم) ئامۆژگارى هاوه ڵى خۆى كرد ئه بو ژه رى غيفارى (ڕه زای خوای لێبێت) و پێى فه رموو :(( اِذا طَبَختَ مَرقاً فاَكثِر مائَهُ ثُمَ اُنظُر أهلَ بيت مِن جيرانِكَ فأَصِبهُم مِنها بِمَعروف ))( اخرجه:مسلم (2625)) .وه له ڕيوايه تێكدا هاتووه {وتعاهد جيرانك}( اخرجه:مسلم(142)) , وه له ڕيوايه تێكىتردا {فاِنَهُ اوسَعُ لِلاَهلِ و الجيران}( اخرجه:احمد (5/156) , وابن الحبان (513)) ....)). واته : ئه گه ر شله يه كت لێنا ئاوى زۆر تێبكه ئنجا ته ماشاى خێزانى ماڵێك له دراوسێكانت بكه و به گوێره ى پێويست به شيان بده ، وه له ڕيوايه تێكدا {دراوسێكانت به سه ر بكه ره وه } , وه له ڕيوايه تێكىتردا {ئاوى زۆر تێبكه تا به شى خێزان و دراوسێكانت بكات} , ئه م باسه ش له به ر ئه وه يه چونكه دووكه ڵ و بۆنى خواردنه كه ده گاته نزيك ترين كه سه وه كه ئه ويش دراوسێيه , ئه مه ش ده بێته هۆى ئه وه ى كه منداڵانى دراوسێ داواى ئه و خواردنه بكه ن و پێى ده چێت كه خاوه نه كه يان بێوه ژن بێت يان هه ژار بێت نه توانێ ئه و خواردنه ده سته به ر بكات بۆ منداڵه كانى و دوا جار تووشى ئازار و ئه ركى زياتر ببێت(انظر: (الجامع لاحكام القران) للقرطبي (3/5/185)).

3) نه رمى و گوێڕايه ڵى كردنى دراوسێ :

دراوسێ به هۆى زۆر نزيكيان له يه كتره وه هه ندێجار به شدار ده بن له ڕێگه و بان و ديوار و گوێ سه بان و ڕاكێشانى هێڵى كاره با و ته له فوون و بۆرى ئاو و ئاوه ڕۆ ...هتد. له به ر ئه وه زۆر جار پێويستيان به به كارهێنانى سنوورى يه كتر ده بێت سه باره ت به م باسه پێغه مبه رى خوا(صلی الله علیه وسلم) ده فه رموێت : ((لايمنع جارٌ جارهُ اَن يغرِزَ خَشَبَةً في جداره))( اخرجه:احمد (4/463) , والبخاري (2463) , و مسلم (1609)) , وه له ڕيوايه تێكدا : (( لا يَمنَعُ أحدكُم جاره أن يغرِزَ خشَبَةً على جِدارِهِ))( اخرجه:ابن ماجة (2337) , و صححه الشيخ الالباني في (الصحيح ابن ماجة) (1892)) واته : هيچ دراوسێيه ك ڕێگه له دراوسێكه ى نه گرێت كه دار مێخێك به ديواره كه يدا بچه قێنێت وه له ڕيوايه ته كه ى تردا ده فه رموێت : هيچ كه سێك له ئێوه ڕێگه له دراوسێكه ى نه گرێت كه دارێك بكاته سه ر ديوارتان ياخود بيچه قێنێ و دايبكوتێت , وه هه ر وه ها ئه بوو هوره يره (ڕه زای خوای لێبێت) ده گێڕێته وه له پێغه مبه رى خواوه (صلی الله علیه وسلم) كه فه رموويه تى : (( اِذا اِستأذَنَ أَحَدَكُم جارَهُ اَن يغرِزَ خَشَبَةً في جِدارِهِ فَلا يَمنَعهُ))( اخرجه:ابن ماجة (2335) , وصححه الشيخ الالباني في( الارواء) (1430) , و(صحيح ابن ماجة) (1890)) واته : ئه گه ر يه كێك له ئێوه دراوسێكه ى داواى لێ كرد كه ڕێگه ى بدات دار مێخێك به ديواره كه يدا بچه قێنێت با ڕێگه ى بدات ولێى قه ده غه نه كات , كه وابوو ده ركه وت كه ئه م جۆره كارانه ده بێت به ئاگادارى دراوسێكان بێت وه به گوێره ى ڕه زامه نديان بێت وه ئه وانيش ڕێگه له و هاسانكاريانه له دراوسێكانيان نه گرن , ئه گه ر كار بگاته ئه وه ش كه پرسيان پێ نه كرا : يه حياى كوڕى جه عده ئه فه رموێت : {پياوێك له مه دينه ويستى دارێك له سه ر ديوارى دراوسێكه ى دابنێ به بێ پرس و ڕازى بوونى , ئه ويش ڕێگه ى لێ گرت , ئنجا هه ر ئه نصاريه ك ده چوو و ده يگێڕايه وه لاى پێغه مبه رى خواوه (صلی الله علیه وسلم) كه ئه و كاره ى قه ده غه كردووه , تا ئه و دراوسێيه ناچار كرا كه ڕازى ببێت}( اخرجه:البيهقي في (الكبرى)(11570) , وصحح اسناده الشيخ الالباني في (الصحيحة)(6/1084)) له به ر ئه مه لاى (جمهورى) زانايان و ئيمامى طه به رى له (تهذيب الاثار)دا (1/796) ئه م بۆچوونه په سه نده , وه ئه م دوو فه رمووده يه ى لا خواره وه ئه م بۆچوونه په سه ندتر و به هێزتر ده كه ن :

فه رمووده ى يه كه م : ((ليس للجار ان يمنع جارهُ أن يَضَعَ أعوادهُ في حائِطِهِ))( اخرجه البيهقي في (الكبرى)(11565) وقال اسناده صحيح) , وه له ڕيوايه تێكدا له ئه بى هوره يره وه (ڕه زای خوای لێبێت)كه فه رموويه تى : ((اِنَّ رسول الله (صلی الله علیه وسلم) قضى أنَّ الجار يَضَعُ جُذُعَهُ أو خَشَبَة في حائط جارهِ اِن شاءَ واِن ابى))( اخرجه البيهقي في (الكبرى)(12080) , وانظر حول الموضوع (تفسير القرطبي)(3/5/186)) واته : دراوسێ بۆى نيه ڕێگه له دراوسێكه ى بگرێت كه داره كانى يان كۆَڵه كه كانى بكاته ناو باخى دراوسێكه يه وه , وه هه روه ها ئه بوهوره يره ده فه رموێت : پێغه مبه ر(صلی الله علیه وسلم) بڕيارى له سه ر ئه وه داوه كه دراوسێ بۆى هه يه كۆڵه كه كانى يان داره كه ى بكاته ناو{باخى يان ديوارى} دراوسێكه ى ئه گه ر دراوسێكه ى ڕێگه بدات يان ڕێگه نه دات .

فه رمووده ى دووه م : ((من بنى بِناءً فَليَدعَمهُ حائِطُ جارِهِ_وفي لفظ :من سَأَلَهُ جارُهُ أَن يَدعَمَ على حائِطِهِ فَليَدعَهُ))( اخرجه الطبري في (تهذيب الاثار)(1/772) , واحمد (1/235)) ,واته : هه ركه سێك ديوارێكى دروست كرد با له سه ر ديوارى دراوسێكه ى ڕاى بگرێت ياخود : هه ر كه سێك دراوسێكه ى داواى لێكرد كه گوێسه بانه كه ى يان سه قفه كه ى له سه ر ديوارى دراوسێكه ى ڕابگرێت با ڕێگه ى بدات و لێى گه ڕێت . (والله اعلم) .

4) زۆر چاكه كردن له گه ڵ دراوسێدا :

پێويسته له سه ر هه موو موسڵمانێك كه زۆر باش بێت بۆ دراوسێكه ى و چاكترين دراوسێ بێت بۆ ئه وانه ى كه لێوه ى نزيكن : پێغه مبه ر(صلی الله علیه وسلم) ده فه رموێت : (( خير الاصحاب عند الله خيرهم لصاحبِهِ و خير الجيران عند الله خيرهم لجارِهِ))( اخرجه احمد (2/167) , والبخاري في (الادب المفرد)(150)) واته : چاكترين هاوڕێ لاى خواى گه وره ئه و كه سه يه كه بۆ هاوڕێكانى خۆى باش بێت , وه چاكترين دراوسێ لاى خواى گه وره ئه و دراوسێيه كه زۆر باش بێت له گه ڵ دراوسێكانى خۆيدا , وه هه روه ها له فه رمووده يه كى تردا ده فه رموێت : ((من كان يؤمن بالله واليوم الاخر فَليُحسِن الى جارِهِ))( اخرجه:مسلم في صحيحه (174)) واته : هه ركه سێك باوه ڕى به خوداو ڕۆژى كۆتاى هه يه با چاكه بكات له گه ڵ دراوسێكه يدا .

5)به كه م نه زانينى ديارى دراوسێ :

دراوسێ هه موو وه ك يه ك نين وه گوزه رانيان جياوازه , هه ندێكيان ده وڵه مه ندن و هه ندێكيان هه ژارن , ئه گه ر هه موو له نێوان خۆياندا خواردن وديارى ببه خشن به يه كترى , ئه وا بێگومان ديارى و خواردنى هه ندێكيان باشتر ده بێت له وه ى تريان به هۆى ئه وه ى بارى گوزه رانى هه موو يه كێك له وان جياوازه , له به ر ئه وه پێغه مبه ر(صلی الله علیه وسلم) ئامۆژگارى كردووين كه ديارى يه كتر به كه م نه زانين , به تايبه ت ئامۆژگارى ئافره تانى موسڵمانانى كردووه چونكه دروست كردنى خواردن تايبه ت مه ندى خۆيانه و بگره له دروست كردنى خواردنه كه شدا زۆر جياوازيان هه يه له چاكى و خراپى وڕازاندنه وه ىدا , بۆيه پێغه مبه ر(صلی الله علیه وسلم) ده فه رموێت : ((يانساء المسلمات لاتَحقِرَنَّ جارهُ لِجارَتِها ولو فرَسَن شاةٍ))( اخرجه:البخاري (6017) , ومسلم (1030)) واته : ئه ى ئافره تانى موسڵمانان يه ك له ئێوه به كه مى نه زانێت كه دراوسێكه ى شتێكى كه مى بۆ نارد ئه گه ر سمى قاچى مه ڕێك بێت , ياخود ئه گه ر ئێسقانێكى كه م گۆشت بێت(انظر: (النهاية) لابن الاثير (3/429)).

له ڕيوايه تێكى تردا پێغه مبه ر(صلی الله علیه وسلم) ده فه رموێت : ((يانساء المؤمنات لاتحقرنَّ اِمرأةٌ منكُنَ لِجارتها ولو كُراعَ شاةِ مُحرِقٍ))( اخرجه:البخاري في (الادب المفرد)(122) , وصححه الشيخ الالباني في (صحيح الادب المفرد) برقم (90)) واته : ئه ى ئافره تانى باوه ڕداران ئافره تێك له ئێوه به كه مى نه زانێت كه دراوسێكه ى ئێسقانێكى كه م گۆشتى سووتاوى بۆ بكاته ديارى(انظر: (النهاية) لابن الاثير (10/546)).

ئه م ئامۆژگاريه ش هه ردوولا ده گرێته وه كه دياريه كى كه م نرخى بێ كه ڵكيش به كه م نه زانن و بيكه ينه ديارى بۆ يه كترى , به ڵام زياتر ديارى بۆ هێنراوه كه ده گرێته وه , وه به تايبه تيش پێغه مبه ر(صلی الله علیه وسلم) مه به ستى ئافره تانه كه پابه ندى ئه م ئامۆژگاريه ببن چونكه ئه وان زياتر ئاسه وارى ئه م كاره ده يانگرێته وه و زوتر هه ڵده چن , و ئه وانيش زۆر جار سه رچاوه ى دروست بوونى ڕق و خۆشه ويستين له ناو هه موو خێزانه كاندا(انظر: (فتح الباري)(10/546)).

6)
گه ياندنى ديارى به دراوسێ نزيكه كان له پێشدا :

دراوسێى نزيك زياتر ئاگاى له دراوسێكه يه تى كه چى ده هێنێته وه ناو ماڵ و چيان هه يه و زياتر ئاره زووى بۆ ده بزوێ , وه هه روه ها ئه و زياتر كه ڵكى بۆ دراوسێ نزيكه كه ى خۆى هه يه و باشتر ئاگادارى ماڵه كه ى ده كات له به ر ئه م هۆيانه پێغه مبه ر(صلی الله علیه وسلم) ئامۆژگاريمان ده كات كه دراوسێ نزيكه كانمان زياتر مافيان به سه رمانه وه ده بێت , له پێشدا هه موو چاكه يه كمان ئه وان زوتر بگرێته وه به هۆى نزيك بوونى ده رگاكانيان لێمانه وه .

دايكى باوه ڕداران خاتوو عائيشه (ڕه زای خوای لێبێت) پرسيارى له پێغه مبه ر(صلی الله علیه وسلم) كردو فه رمووى : ((اِنَّ لي جارين فاِلى أيهما اُهدي ؟ قال : {الى أقربهما منك بابا}))( اخرجه: البخاري (6020)) واته : دوو دراوسێم هه يه بۆ كاميان له پێشدا ديارى بنێرم ؟ پێغه مبه ر(صلی الله علیه وسلم) فه رمووى : بۆ ئه وه يان كه زياتر ده رگاكه ى لێته وه نزيكه .

(مافی دراوه سێ له ژێرڕۆژنایی قورئان و فه رمووده صه حیحه کاندا)

(مافی گشت موسڵمانێکه بۆسود وه رگرتن و بڵاوکردنه وه ی گشت بابه ته کانی ماڵپه ڕی فه رمووده )


~~~~~~~~~~~~~~~~~~