فەرموودەعهقیده - بیروباوەڕی ڕاستڕوونکردنەوەی شەرعیبەهەشت و دۆزەخبیدعە و داهێنراوەکانبابەتی گشتی + وتهی زانایان و دانایان پەروەردە و خێزانبابەتی عەرەبیتاوان و حەرامکراوەکاننزا و پاڕانەوەژیاننامه و ڕووداو و بەسەرهاتەکانمانگی رهمهزانگۆشەی فهتوا
|
ناونانی عهرهبی یاخوت ئایینی ناونانی منداڵ وچهند سهرنج و تێبینییهك ناونانی عه ره بی یاخوت ئایینی ناونانی منداڵ وچه ند سه رنج و تێبینییه ك بسم الله الرحمن الرحیم يه كێك له مافه كانى منداڵ له سه ر دايك وباوكى ئه وه يه كه ناوێكى خۆشى بۆ هه ڵبژێرن وناوى بنێن، به ڵام (خۆش)شتێكى ڕێژه يىيه و له كه سێكه وه بۆكه سێكى تر ده گۆڕێت، مرۆڤى واهه يه ناوێكى زۆر له لاخۆشه به ڵام به پێچه وانه وه له لاى كه سێكى تر هه مان ناو زۆر ناخۆشه ،هه ربۆيه جياوازى ناوه كان له ناو خه ڵكيدا به ئاشكرا ده بينين وهه ر كه سێك جۆره ناوێكى تايبه تى خۆى هه يه وئازاده له و ناوه ى كه له منداڵه كه ى ده نێت، به ڵام ئه وه ى جێگاى سه ره نج وسه ر سوڕهێنانه ئه وه يه كه هه ندێك له خه ڵكى ده يانه وێت ئه م سه ربه ستىيه له و كه سانه بێ به ش بكه ن كه ناوى منداڵه كانيان ده نێن به ناوى ئاينى(ناوه جوانه كانى خواى گه وره ، ياخود ناوى پێغه مبه ره به ڕێزه كان(عليهم الصلاة والسلام)، ياخود ناوى هاوه ڵه به ڕێزه كان، ياخود ناوى زانايان وپياو چاكان) به بيانوى ئه وه ى كه ئه م ناوانه كوردى نين وعه ره بين!!! به بێ ئه وه ى جياوازى بكه ن له نێوان ناوى ئاينى وناوى عه ره بى ئيتر ئايا به نه زانى بێت ياخود به مه به سته وه بێت، وه هه ركامێكيان بێت ئه وا(أحلاهما مُر)منيش چه ند تێبينى يه ك له سه ر ئه م جۆره كه سانه ديارى ده كه م وبه پشتيوانى خواى گه وره ده ڵێم: 1-ڕه خنه گرتن وگوشار خستنه سه ر ئه و كه سانه ى كه ناوى منداڵه كانيان ده نێن به ناوى ئاينى پێشێل كردنى ماڤى مرۆڤ وداگيركردنى سه ربه ستى وئازادى ئه و كه سانه يه و جۆرێكه له جۆره كانى توندوتيژى وتيرۆر(1) 2-پێويسته جياوازى بكرێت له نێوان ناوى ئاينى وناوى عه ره بى چونكه ئه و كه سانه ى كه ڕه خنه يان لێ ده گيرێت به وه ى كه ناوى منداڵه كانيان عه ره بىيه !!! له خۆشه ويستى عه ره بدا ناوى منداڵه كانيان نه ناوه به (ناوه جوانه كانى خواى گه وره وناوىپێغه مبه ران(عليهم الصلاة والسلام)وناوى هاوه ڵه ئازيزه كان...... ) به ڵكو له خۆشه ويستى خواى گه وره و پێغه مبه ران وهاوه ڵاندايه ، ئه گه ر وانىيه ده بوايه ئێستا بۆ نمونه له به رامبه ر ناوى(عبدالله وعبدالرحمن ومحمد وابو بكروعمر..... ) ناوى أبوجهل وأبولهب وعُتبه وعُتيبه وأُميه .....)هه بوايه خۆئه مانيش هه رعه ره ب بوونه ، به ڵام كه سێك نابينين كه ناوىمنداڵه كانىنابێت به م ناوانه ، وه كه ئه م ناوانه وهاوشێوه ى ئه م ناوانه نى يه به ڵگه يه له سه ر ئه وه ى كه خه ڵكى ناوى منداڵه كانيان ده نێن به (ناوه جوانه كانى خواى گه وره .....) له خۆشه ويستى عه ره ب نى يه به ڵكو له خۆشه ويستى خواى گه وره و ئايينه كه يه تى . 3_ئايا ئه و كوردانه ى كه موسڵمان نين وجگه له ئيسلام دينێكى تريان هه يه وه كو گاورو جوله كه و يه زيدى ......) كاتێك ناوى منداڵه كانيان به گوێره ى دينى خۆيان ده نێن وناوه كانيان كوردى نىيه ئايا هه مان ڕه خنه و گله يى يان لێ ده كرێت كه له موسڵمانه كورده كه ده كرێت؟؟؟ به دڵنيايى يه وه نه خێر به ڵكو ده وترێت ئازادى يه و هه ركه س ئازاده به گوێره ى ئايين وبيروباوه ڕى خۆى ناوى منداڵه كانى بنێت، به ڵام (بانێكه و دوو هه وا). نه ك هه ر ئه وه نده به ڵكو ئه و كه سانه ى كه موسڵمانيشن وناوى منداڵه كانيان ده نێن به ناوى ئايينه كانى ترى جگه له ئيسلام ڕووبه ڕووى ئه م ڕه خنه و گله يى يانه نابنه وه !! بۆ نمونه : ئێمه خۆمان له خوێندنگه قوتابيمان هه بووه ناوى (جيڤارا)بووه ، وه هه بووه باوكى ناوى (هيتله ر )بووه ، وه هه بووه باوكى ناوى (ارسطو)بووه ، وه مامۆستا هه بووه ناوى(جاكلين)بووه ، هيچ كه سێك ڕۆژێك له ڕۆژان ڕه خنه و گله يى له ناوه كانيان نه گرتووه هه رچه نده موسڵمانيش بوونه . هه روه ها كوردهه بووه ناوى منداڵه كه ى ناوه (ساظيؤلا)!!!له مه يش زياتر ئافره تێكى كورد منداڵى ده بێت وله پێش چاوى زۆربه ى ميدياكانى كوردى وجيهانى ناوى ده نێت (جۆرج بۆش)!!!وه ده ڵێت: ئه گه ر دووانه بوايه ئه وا ناوى ئه وه ى ترم ده نا (تۆنى بلێر)!!!پاشان زۆربه ى ڕۆژنامه و كه ناڵه كانى ڕاگه ياندنى كوردى به شانازى يه وه ئه م هه واڵه يان بڵاوكرده وه به بێ ئه وه ى كه سێك بڵێت ئه م ناوه كوردى نى يه !!!، به ڵام ئه گه ر ناوى بنايا (عبدالله، ياخود عبدالرحمن، ياخود....)ئه وا يه كسه ر ده وترا ئه م ناوه كوردى نىيه !!! به ڵام ڕه حمه ت له پێشينان كه ووتويانه : (به شير ده مى سوتاوه فو له دۆ ده كات). 4-نه زانى وبێ ئاگايى ئه وجۆره كه سانه ى كه ئه م ڕه خنانه ده گرن له وه دا ده رده كه وێت كه ئه گه ر كه سێك ناوى منداڵه كه ى بنێت به ناوى يه كێك له پێغه مبه رانه وه ئه وا ديسانه وه پێى ده وترێت ئه م ناوه عه ره بى يه !!! له گه ڵ ئه وه ى كه ناوى زۆربه ى هه ره زۆرى پێغه مبه ران(عليهم الصلاة والسلام)عه ره بى نى يه و(اعجمى يه )وه كو (نوح، ابراهيم، اسماعيل، اسحاق، يعقوب،يوسف، هارون، موسى، عيسى........) فان كنتَ تدري فتلكَ مُصيبــــــــةٌ 5-زۆربه ى هه ره زۆرى سه ركردايه تى كوردى له كۆن وتازه دا ناوه كانيان كوردى نىيه وئاينىيه ، ئايائه مه بۆته ڕێگرو به ربه ست له به رده مياندا تا نه توانن خزمه ت به گه ل ونيشتيمانه كه يان بكه ن، وه به ڵگه يه له سه ر ئه وه ى كه خزمه تى گه ل ونيشتيمانيان نه كردووه وناپاكيان كردووه ؟ ئه گه ر بڵێن به ڵێ ئه وا ڕه خنه و توانجتان له هه موو مێژووى كوردو سه ركرده كانيشى گرتووه !!!وه ئه گه ر بڵێن نه خێر كه واته چ تاوان وخراپىيه كى تێدايه ئه گه ر مرۆڤ دڵسۆزوخزمه ت كارى گه له كه ى بێت وته نهاناوه كه ى 6-ئه گه ر ئه و كه سانه ى كه ئه م جۆره ڕه خنانه ده گرن له خه مخۆرى كورديانه وئه وه نده دڵسۆزى كوردن بۆچى داكۆكى ناكه ن له سه ر داب ونه ريتى كوردى وڕوخساروسيماى كوردى وخوڕه وشتى كوردى وجل وبه رگى كوردىو.... له گه ڵ ئه وه ى كه خه ڵكانێكى يه كجار زۆر هه ن كه له داب ونه ريتى كوردى وڕوخسار وسيماى كوردى وخوڕه وشتى كوردى وجل وبه رگى كوردى لايان داوه وله ده ستيان داوه ، به ڵكو ئه گه ر كه سانێك په يوه ست بن به داب ونه ريتى كوردى وخوڕه وشتىكوردى ئه وا به دواكه وتوو ده ژمێردرێن، وه واى لێ هاتووه له به ركردنى پۆشاكى كوردى بۆته نيشانه ى نه خوێنده وارى، به شێوه يه ك كه به رزترين پله ى خوێنده واريت هه بێت به ڵام پۆشاكى كورديت له به ردابێت ئه واكه س پێت نازانێت، به ڵام نه خوێنه واربيت وچاكه ت وپانتۆڵ و(رباط)ت له به ردابێت ئه وا له لاى خه ڵكێكى زۆر خاوه ن بڕوانامه ى به رزيت(2)!!! 7-به بۆچونى من به شێك له و كه سانه ى كه ڕه خنه ده گرن له ناوى ئايينى له كاردانه وه ى ڕژێمى گۆڕبه گۆڕدايه ، چونكه سه رده مێك بوو كه ڕژێم ناونانى كوردى قه ده غه كردبوو، وه ڕه خنه وتوانجى له وكه سانه ده گرت كه ناويان كوردى بوو،ته نانه ت خه ڵكى له سه ربه ستى ناونانىمنداڵه كانيشيان بێ به ش كردبوو، له لايه كى تريشه وه بۆ ناشيرين كردن وله به رچاوخستنى ئيسلام له لاى خه ڵكى هه موودام وده زگاداپڵۆسێنه ر وسه ركوت كه ره كانى وشوێنه سه ربازى وفڕۆكه وموشه ك وجه نگه كانى ناوده نا به ناوى ئايينىيه وه ، وه له ڕاستيدا له م سياسه ته يدا توانى سه ركه وتن به ده ست بهێنێت له لاى هه ندێك له خه ڵكى بێ ئاگا، وه كاريگه رى هه بووله سه ريان، وه توانى وايان لێ بكات كه ڕقيان له هه موو ناوێكى ئايينى ببێت، چونكه به م ناوانه وه كورد سته مى لێ كراوه و چه وسێنراوه ته وه ومافه كانى پێشێل كراوه ، به ڵام مرۆڤى كورد ده بێت زۆر له وه هۆشمه ند تر بێت كه ئيشه كانى له كاردانه وه يا بێت وڕژێمێكى فاشى بتوانێت كارى گه رى هه بێت به سه رىيه وه ، وسياسه ت ومه به ست ومه رامه گڵاوه كانى بۆ بچێته سه ر. 8-له كۆتايى دا ده مه وێت جه خت بكه مه وه له سه ر ئه وه ى كه ده بێت مرۆڤ گرنگى به ناوه ڕۆك بدات نه ك ناو، من چى بكه م له كه سێك كه ناوه كه ى كوردى بێت وده ستى هه بووبێت له مل شكاندن وكوشتن وچه وساندنه وه وده ربه ده ركردن وئاواره كردنى سه ده ها كوردا، له ڕووخاندنى سه ده ها ئاوايى كوردا، له بێ سه روشوێن كردنى سه ده ها كوردا؟؟؟!!!. به ڵام كه سێك كه له خۆشه ويستى خواى گه وره دا ناوى منداڵه كه ى ناوه به ناوى ئايينى هه ر له ترسى ئه و خوايه ڕۆژێك له ڕۆژان ناتوانێت ناپاكى بكات له گه ل ونيشتيمانه كه ى، وه ئه رك وفه رمانه كانى سه رشانى به جوانترين شێوه جێ به جێ ده كات به بێ كه مته رخه مى، ئيتر ئايا زيان به كێ ده گه يه نێت ئه گه ر ناوه كه ى ئايينى بێت؟. (فَاعْتَبِرُوا يَا أُولِي الْأَبْصَارِ). (الحشر/2). وصلى الله وسلم وبارك على نبينا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. (ئاماده کردنی مامۆستا. صلاح الدين عبد الكريم) |