فەرموودەعهقیده - بیروباوەڕی ڕاستڕوونکردنەوەی شەرعیبەهەشت و دۆزەخبیدعە و داهێنراوەکانبابەتی گشتی + وته‌ی زانایان و دانایان پەروەردە و خێزانبابەتی عەرەبیتاوان و حەرامکراوەکاننزا و پاڕانەوەژیاننامه و ڕووداو و بەسەرهاتەکانمانگی رهمهزانگۆشەی فه‌توا
|
په‌يامێك بۆ مامۆستايان و بانگخوازان په‌يامێك بۆ مامۆستايان و بانگخوازان{nl}زانايانى ئيسلام هه‌ڵگرى په‌يامى ڕاسته‌قينه‌ى ئيسلامن بۆ رزگاركردنى خه‌ڵك لهگێژاوى شه‌يتان و هاوه‌ڵه‌كانى به‌ره‌و ڕه‌زامه‌ندى خوداوبهههشتى پڕخۆشى وكامهرانى ، ئه‌بێت كارێك له‌م كاره باشتر هه‌بێت ؟ وهكوخواى گهورهئهفهرموێت ( ومن أحسن قولاًممن دعاالى الله وعمل صالحا وقال أننى من المسلمين ) واته‌چ وته‌يه‌ك له‌م وتهيهجوانتره كه كه‌سێك بڵێت من بانگه‌واز بۆلاى خوا ئه‌كه‌م و به‌كرده‌وه‌ش بيسه‌لمێنێت و بڵێت من كه‌سێكم بۆ ئهمرو فه‌رمانه‌كانى خوا مل كه‌چ و گوێڕايهڵم) خۆشهويستانم زانايانى ئيسلام ومامۆستايانى خاوه‌ن زانست و بانگخوازانى ستهقينهى ئيسلام پزيشكى ده‌رونى مرۆڤه‌كانن ده‌بێت ساڕێژى برينهكانيان بكه‌ن به‌قورئان ڕه‌وشتى پيغهمبهرى خوا( صلى الله عليه وسلم ) به‌تايبه‌ت له‌م ڕۆژگاره‌ى ئيستاماندا له‌م سه‌رده‌مه‌ى جيهان گيريهدا توشبونبهخهراپه چهندهئاسانه لاى كه‌سانێك كه بيانه‌وێ توشى كارى خهراپهكارى ببن ياخود خه‌ڵكان توشى كارى خهراپهكارى بكه‌ن، بۆيهپێويسته له‌سه‌ر زانايانى ئيسلام وئێمهى مامۆستايانى ئاينى كه خۆمان بهميراتگرى پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) زۆر وريابين چونكه ئێمه‌له قيامه‌ت له‌باره‌ى ئه‌م خه‌لكه‌وه به‌رپرسيارين گه‌ر هاتوگهنجێك لاساريهكى كرد ياخود تووشى تاوانێك بوو ئێمه نابێت پشتى تێ بكه‌ين و به‌ته‌نيا به‌جێى بێ ڵين له‌ناو گێژاوى تاوان وخوانهناسى چونكه ئێمه ميراتگرى رهحمهتهن للعالمينين وهكوخواى گه‌وره ئه‌فه‌رموێت(وَماأرسلناكَ إلارَحمةَ لِلعالمين) واته ئه‌ى (محمد ئێمه تۆمان نه‌ناردووه مه‌گه‌ر به‌ڕه‌حمه‌ت بۆ ههمووگرۆى ئادهميزادنهبێت)ئێمه‌ش باببين بهخێروبهرهكهت بۆ ده‌ورووبه‌رمان ههروهكوپێغهمبهرى خوا( صلى الله عليه وسلم) گه‌ر كهسێكيش پابه‌ند نه‌بوو بهڕێنماكانى ئاين ئێمه به‌ڕه‌وشتى{nl}خۆمان ئاينى خوداى له‌لا شيرين بكه‌ين نه‌وه‌كو به‌خه‌ڵك بڵێين رووى خۆتانيان لێ وهرگيرن و هاموشۆيان مه‌كه‌ن و به‌كافرو زه‌نديق و بێ دين ناويان ببه‌ين بهڵكوخۆشمان روويان تێ بكه‌ين و هاموشۆيان بكه‌ين وزياتر گرنگيان پێ بده‌ين چونكه ئه مانه نه‌خۆشى ده‌روونيان ههيهو پێويسته ساڕێژى برينهكانيان بكه‌ين چونكه پيغهمبهرى خوا(صلى الله عليه وسلم)سارێژى برينى كۆمه‌ڵگاكه‌ى ئه‌كرد رۆژێكيان گه‌نجێك هاته‌لاى پێغه‌مبه‌رى خوا((صلى الله عليه وسلم))فه‌رمووى ئه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله عليه وسلم)رێگه‌م بده بازينابكهم ئه‌ويش زۆر به‌نه‌رم ونيانى به‌بێ هه‌ڵچون وتى كوڕم ئاياتۆرازى ئهبيت ز ينالهگهڵ دايك وخوشك پوورت دابكرێت فه‌رموى نهخێرئهى پێغه‌مبه‌رى خوا(صلى الله عليه وسلم)حه‌زناكه‌م ئه‌ويش وتى كوڕم خه‌ڵكيش حه‌زناكات زينا له‌گه‌ڵ دايك وخوشك وپووريدابكرێت دواى ده‌ستى موباره‌كى بهسهرسينگى گه‌نجه‌كه داهێناو فه‌رموى خودايهبهگهورهى خۆت زيناى لاناشيرن بكه‌يت هاوهڵهبهرێزهكان ئه‌لێن وه‌لله له‌هه‌رشوێنك باسى زينا بكرابوايهئهوگهنجهلهوشوێنهبايه ئه‌وشوێنه‌ى به‌جێده‌هێشت ودهرۆيى ئهوپێغهمبهرهچهندهپێشهوايهكى مه‌زنه(هه‌زاران دروودى خواىلهسهربێت)ئه‌ى خواى گه‌وره له‌قورئانى پيرۆزنافهروێت(لقدكان لكم في رسول الله أسوة حسنة لمن كان يرجوا الله واليوم الأخر)واتهئهى ئيماندارينه بۆئێوه ههيهپێشهوايهكى چاك كه‌پێغه‌مبه‌رى خوايه لهچاولێكردنى لهرهفتارولهگوفتارتان بۆئه‌وانه‌ى كهمهبهستيان ره‌زامه‌ندى خودا‌و ده‌سكه‌وتنى خۆشيه‌كانى به‌هه‌شته: ئه‌بێت كه‌سێك هه‌بێت ئه‌وه‌نده‌ى مامۆستايانى ئاينى وبانگهوازكاران ئارهزويان لهرهزامهندى خوداوخۆشيهكانى به‌هه‌شت بێت ،بۆيهپێويسته لهسهرئێمهى مامۆستايانى ئاينى گشت گوفتاروكردارێكمان هه‌روه‌كو پێغه‌مبه‌رى خوابێت(صلى الله عليه وسلم) ،گه‌رنا ئێمه له‌رۆژى دواى خۆمان لێ ى به‌رپرسيارين به‌تايبه‌ت له‌م رۆژگاره‌ى ئێستاماندا ئه‌م كۆمه‌ڵگايه زۆرپێويستيان بهئامۆژگاريهكانى ئێمه هه‌يه ئاراسته‌يان بكه‌ين به‌نه‌رم ونيانى ولهسهرخۆى ههروهكوپێغهمبهرى خوا (صلى الله عليه وسلم)له فه‌رموده‌يه‌ك ئه‌فه‌رموێت(كلكم راع وكلكم مسؤل عن رعييته) (واته هه‌مووتان چاودێرن و وهههمووتان به‌رپرسيارن له‌رۆژى دوايى له‌باره‌ى ئه‌وانه‌ى كهلهبهردهستاندان) جوانترين ڕه‌وشتى مامۆستايانى ئاينى به‌رامبه‌ر به‌كۆمه‌ڵگا ئه‌وه‌يه كه‌خۆيان به‌خاوه‌نى يهكهيهكهى كۆمه‌ڵگا بزانن چونكه ده‌ردێكى زۆر كوشنده‌ى ئێمه‌ى مامۆستايانى ئه‌مڕۆ ئه‌وه‌يه كه‌خۆمان به‌خاوه‌نى به‌شێكيان ئهزانين و ئه‌وانى ترمان فه‌رامۆش كردوه بۆيه مامۆستايان زۆرله‌وه گه‌وره‌ترن كه‌خۆيان تايبه‌ت بكه‌ن بهچينێك لهچينهكانى نێوكۆمهلگا، چونكه مامۆستايان موڵكى گشتين ئه‌بێت هه‌مووخه‌ڵك مامۆستاى ئاينى بهمۆستاى خۆى بزانێت پێويسته مامۆستاش له‌گه‌ڵ خه‌ڵكه‌كه به‌و شێوازه‌بێت . ڕه‌وشتێكى تر‌ى مامۆستايان يان بانگه‌وازكاران زۆر كاريگه‌ره لهسهركۆمهڵگا ئه‌ويش ڕووخۆشى به‌رامبه‌ر كۆمه‌ڵگا زۆرپێويسته به‌تايبه‌تى به‌رامبه‌ر به‌گه‌نجان چونكه گه‌نجان دايلهمۆى ههمووكۆمهڵگايهكن وهكهرستهيهكى خامن ئه‌بێت مامۆستايان زياتر كاتهكانيان پێبده‌ن و بهڕوێكى گه‌ش پێشوازيان لێ بكه‌ين باگشتمان گوێ بگرين له‌خوداى پهروهردگارچۆَن ئامۆژگارى پێغه‌مبه‌ره‌كه‌مان (صلى الله عليه وسلم)ئه‌كات ئه‌فه‌رمووێت (ولو كنت فضا غليظ القلب لنفض منحولك) واتهئهى(محمد) (صلى الله عليه وسلم)گه‌رتۆ ڕووگرژو گوفتار ناخۆش بايت ئه‌م هاوه‌ڵانه له ده‌ورت كۆ نهئهبونهوه)كهههمويان پێغه‌مبه‌رى خوايان (صلى الله عليه وسلم)له‌خۆيان خۆشترئهويست گه‌ر سه‌يرى هاوه‌ڵه بهڕيزهكانى پێغه‌مبه‌رى خوا بكه‌ين (صلى الله عليه وسلم)گشتيان گه‌نج بوون خۆى له ههمويان به‌ته‌مه‌نتربوو چى له باره‌ى گه‌نجان ئه‌فه‌رموێت (حالفني الشباب خالفني الشييوخ) واتةطةنجةكان رِويان تيَكردم و ثشتيان طرتم بةلاَم بةتةمةنةكان پشتيان تێ كردم وسهرپێجيان كردم) مه‌به‌ستى ئێمهئهوهنيه كه ئێمه به‌ته‌مه‌نه‌كان فه‌رامۆش بكه‌ين به‌ڵكو مه‌به‌ستى ئێمه ئه‌وه‌يه كهكاتهكانمان زياتر بۆگهنجهكان ته‌رخان بكه‌ين و زياتر هاموشۆيان بكه‌ين وچاودێريان بين چونكه رێگاكانى توشبون به خه‌راپه وه‌كو(زيناومهشروب خواردن و قوماركردن وهتد)خوابمان پارێزێت زۆرنزيكتره له‌گه‌نجه‌كان بۆيه زۆر جارئه‌م ڕه‌خنانه ئاراسته‌ى مامۆستايان ئه‌كرێت كهبهڕوێكى گرژ‌و ناخۆش ڕووبه‌ڕوى گه‌نجان بووينه‌ته‌وه به‌پێچه‌وانه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا(صلى الله عليه وسلم) ئايا ئهزانين به‌م جۆره ڕه‌فتارانه چه‌نده خه‌ڵك لهئاين دوور ئه‌كه‌وێته‌وه ،ئايا ئه‌زانن به‌م جۆره ڕه‌فتارانه ئێمه وێنه‌يه‌كى ناشيرن پيشانى كۆمه‌ڵگا ئهدهين و خه‌ڵكانێك هه‌ن لهسهرئيسلام حسابى ئه‌كه‌ن؟! به‌تايبه‌ت ئه‌و كه‌سانه‌ى كهدهروونيان نه‌خۆشه به‌رامبه‌ر بهئيسلام چۆن به‌خه‌ڵك ئه‌ڵێن ئا ئهمهپێشهوايانى مسولمانانن ئهمانهچۆن قابيليه‌تى پێشه‌وايه‌تى كۆمهڵگايان ههيهخۆشهويستانم زۆر جار ئێمه‌خۆمان به‌شێكين له‌هۆكارى دوركه‌وتنه‌وه‌ى خه ڵك لهئاين ئاياپێغهمبهرهكهمان (صلى الله عليه وسلم)له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگاكه‌ى ئاوا ڕه‌فتارى كردوه بابچينه خزمه‌ت ئه‌نه‌سى كوڕى ماليك ئه‌فه‌رموێت وه‌لله ده‌ساڵ خزمه‌تكارى پێغه‌مبه‌رى خوابووم (صلى الله عليه وسلم)هيچ كاتێك نه‌مبينى پێغه‌مبه‌رى خوا(صلى الله عليه وسلم) توڕه‌و گرژ بێت ئيللا زه‌رده‌خه‌نه‌ى لێ ئه‌بارى مه‌گه‌ر فه‌رمانێكى خوايان پێشێڵ بكردبا ئينجا توڕهئهبوو خوێنه‌رانى خۆشه‌ويست كۆمه‌ڵگه‌ى ئێمهچهنده پێويستى به‌م زهردهخهنهيه ههيهئايا ئهزانين گه‌ر كه‌سێك له‌سه‌رده‌ستى ئێمه ته‌وبه بكات و واز له تاوان بێنێت چ پاداشتێكمان پێ ئه‌برێت له‌ڕۆژى دوايدا هه‌روه‌كو پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله عليه وسلم) بهئيمامى عه‌لى ئه‌فه‌رموێت : ئه‌ى عه‌لى(فوالله لأن يهدي الله بك رجلا واحدا خير لك من أن يكون لك حمرنعم) واته ئه‌ى عه‌لى سوێند به‌خوا ئهگهربێتوومرۆڤێك له‌سه‌رده‌ستى تۆ بگه‌ڕێته‌وه بۆلاى خوا‌و ته‌وبه بكات زۆر باشتره بۆتۆ له‌ڕانه وشتێرێكى سوور.پاك و بێگه‌ردى بۆخودا چ پاداشتێكى گهورهيهخوێنهرانى خۆشه‌ويست باگشتمان هه‌وڵبده‌ين ببين به‌بانگخواز چونكهميراتى گشت پێغه‌مبه‌رانه(عليهم الصلاة والسلام) خوێنه‌رانى ئازيز كه‌ستان گومان وا نه‌بات كه‌من نه‌يارى مامۆستايانم نه‌خێر خۆم يه‌كێكم لهمامۆستايانى ئاينى،سوپاس بۆخودا ئێستا گهرسهيرى كوردستانى خۆمان بكه‌ين جێ ده‌ستى مامۆستايانى ئاينى زۆربهروونى ئه‌بينرێت له‌رووى چاكسازى كۆمه‌ڵگا وگهرانهوهى پۆل پۆلى گه‌نجه‌كان بهرهومزگهوت و خواناسى له‌پاش خوداى په‌روه‌ردگار هيمه‌تى مامۆستايانه خودابيانپارێزێت وتهنياندرێژبكات، به‌ڵام ئێمهگهر رهخنهئهگرين بۆئهوهيهزياتر وريايى ههڵسو كه‌وته‌كانمان بين چونكه كه‌سانێك هه‌ن مێشێكمان لێ ئه‌كه‌ن به گامێشێك يان وهكوپياوچاكێك ئه‌لێت (ذلة العالِم ذلةالعالَم)واته ههڵخليسكانى زانايه‌ك ههڵخليسكانى كۆمهڵكايهكه بۆيهكهمن باسى ئهوجۆرهرفتارانهم كردوهتهنهالهبهر خهمخۆريم بوه بۆپهيامى ئيسلام ومسولمانان گه‌رنا من خۆم خزمه‌تكارى گشت مامۆستايه‌ك وبانگخوازانێكم كهشهوو رۆژخهريكى چاك كردنى كۆمه‌ڵگان بهبى ماندوبون لێبران{nl}له‌كۆتايى وته‌كانم ئه‌مه‌وێت ئاماژه به وته‌يه‌كى (د.مصطفى محمود)بكه‌م كه پزيشكى پسپۆڕ بوو له‌نه‌شته‌رگه‌رى مێشك و ئهعصابدا جگه له‌مه‌ش ئهديبێكى شاره‌زاو ڕۆشنبير بوو،ده‌ڵيت :( گهرپرسيارم لێ بكه‌ن بڵێن ئايه تۆ پزيشكى ههڵئهبژێرى يان ڕۆشنبيرى پێيان ئه‌ڵێم : (بانگه‌وازى بۆ لاى خوا هه‌ڵ ئه بژێرم و تا ماوم خزمه‌تكارى لااله إلا ألله)بم. به هيواى دوعاى خيرتان خواى گهورهلهههمولايهكمان رازىبێت.{nl}وصلى الله على سيدنامحمد وعلى أله وصحبه أجمعين{nl} (ئاماده‌کردنی:مامۆستا-كارزان سيساوهیى){nl}ماڤی گشت موسڵمانێکه بۆ-سود وه‌رگرتن و بڵاوکردنه‌وه‌ی گشت بابه‌ته کانی ماڵپه‌ڕی فه‌رمووده |