فەرموودەعهقیده - بیروباوەڕی ڕاستڕوونکردنەوەی شەرعیبەهەشت و دۆزەخبیدعە و داهێنراوەکانبابەتی گشتی + وته‌ی زانایان و دانایان پەروەردە و خێزانبابەتی عەرەبیتاوان و حەرامکراوەکاننزا و پاڕانەوەژیاننامه و ڕووداو و بەسەرهاتەکانمانگی رهمهزانگۆشەی فه‌توا
|
چه‌ند پهندوئامۆژگارييهك وه‌ربگره؛؛؛ چه‌ند پهندوئامۆژگارييهك وه‌ربگره؛؛؛{nl}~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~{nl}رۆژێكيان پياو باشێك بانگى كوره‌كه‌ى ده‌كات ده‌فه‌رمێ كورم وهسێتێكت بۆده‌كه‌م تاماوى وه‌كو ئهلقهيهك بيكهره گوێت و فه‌رامۆشى مه‌كه ئه‌گه‌ر ره‌فتارى پێ بكه‌يت وهلێى لانهدهى له دونيادا خۆش به‌خت ئه‌ژيت و كهمرديشى خه‌ڵك چاكه‌ت ئه‌ڵێ ئاخر خێر ده‌بيت و قيامه‌ت باش دهبى ,فه‌رمووى:ئه‌ى كورى خۆم هه‌ركه‌سێك به‌به‌شه رزقى خۆى رازى بێت خوا ده‌وڵه مه‌ندى ده‌كات به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ى چاولهدهستى خه‌ڵكى بێٍ هه‌ر بهفهقيرى ده‌مرێ و قه‌ت تێر نابێ باماڵى دونياشى زۆر بێ,فه‌رمووى:ئه‌ى كوررم قه‌ت عه‌يب و عارى خه‌لكى به‌يان مه‌كه چونكه هه‌ركه‌سێك عهيبى خه‌ڵكى ئاشكرا بكا ئه‌وا خواى گه وره عهيبى ماڵ و عائيلهى ئاشكرا ده‌كا ،فه‌رمووى:خوا ده‌زانى َههركهسيك چاڵيك يان داويك بۆكهسيك بنێتهوهخۆى به‌و داوه‌وه ئه‌بێ وقهت رزگارى نابێ،فه‌رمووى:ئه‌ى كورى خۆم له‌گه‌ل َئينسانى دوور له دين تێكه‌ڵ مه‌به چونكه هاورێ ى بێ دين پياو بێ قيمهت ده‌كا به‌لام ره‌فاقه‌تى ئينسانى داناوزاناو به‌دين سودى زۆره فێرى ئه‌ده‌ب وحورمه‌ت وچاكهكاريت ده‌كات ،ده‌فه‌رمێ:ئه‌ى كورى خۆم حه‌ق بڵێ بازهرهرى خۆشتى تێدابێت،فه‌رمووى:قه‌ت خۆت به‌شتێكه‌وه خه‌ريك مه‌كه كه په‌يوه‌ندى به‌تۆوه نيه وبێ كه‌ڵكه ،فه‌رمووى:تابۆت ده‌كرێت قورئان بخوێنه وسهلام له خه‌لكى بكه‌و ئهمربهچاكهونههى بهخراپهبكه،فه‌رمووى :دهخيله تادره‌نگ نه‌بووه توبه بكه چونكه خواى گه‌وره له سوره‌ى تحريم دا ،فه‌رموويه‌تى (التائبون العابدون )لهوكهسانهخۆشدهبم و له‌وكه‌سانه رازيم كهتوبه ئه‌كه‌ن،ئينجا عيبادهت ئه‌كه‌ن ،خواى {nl} گه‌وره توبهى پێش عيبادهت خستووه. {nl}جارێكيان هه‌واڵ ده‌ده‌ن به‌شێخ حه‌سه‌نى بهسرى كهفڵانه كه‌س غه‌يبه‌تى كردووه ،شێخ هه‌ستا زهرفێكى خورماى باشى بۆكابرا بردووچووبۆلاى ،فه‌رمووى: ئه‌ى فلان كه‌س هه‌والم زانى كه‌تۆ سهوابى كرده‌وه چاكه‌كانت بۆمن ناردووه, منيش ويستم پاداشتت بده‌مه‌وه ،به‌لام ببوره نه‌متوانى به‌ته‌واوى پاداشتت بده‌مه‌وه , كابرا زۆر خه‌جاله‌ت بو له‌سه‌ر ده‌ستى تۆبه‌ى كرد كه‌جارێكى تر غه‌يبه‌تى كه‌س نه‌كات.{nl}حه‌سه‌نى بهسرى,فه‌رمووى: قسه‌ى ئه‌م كه‌سانه زۆر كارى تێ‌كردم تامردن لهيادم ناچێت ,فه‌رمووى:رۆژێك پياوێكى بێناموسم گرت و بهتورهييهوه گوتم به‌سه تاكه‌ى ؟ له‌وه‌لامدا گووتى: ياشێخ كتێب بۆ ئاخرى دهگێريتهوه خواده‌زانێ ئاخرى من و تۆ چۆن ده‌بێ,فه‌رمووى:پياوێى سه‌رخۆشم دى له‌ناو قوردا هه‌ر ده‌كه‌وت و ههلدهستايهوه ,وتم :قاچت توند بگره بانهكهوى ,ووتى سه‌يرێكى كردم ووتى تۆ ئاگات له خۆت بێ نه‌كه‌وى,من بكه‌وم قوراوى ده‌بم و خۆم ده‌شۆمه‌وه , به‌لام كه‌وتنى تۆ زهره به‌زۆر كه‌س ده‌گه‌يه‌نێ ,فه‌رمووى: توشى مندالێك بووم چرايهكى به‌ده‌سته‌وه بوو وتم ئه‌و روناكيهت له‌كوێوه هێناوه؟ من لهقسهكهم نه‌بوومه‌وه,بايهك هات چراكه‌ى كوژانه‌وه ,منداله‌كه وتى ياشێخ تۆ پێم بلێ رووناكيه‌كه بۆكوێ چوو ؟ حه‌سه‌نى بهسرى ده‌فه‌رمێ:ئه‌و ولامانه زۆر پر مانان وه‌زۆر كاريان تێ‌كردم.{nl} * * *{nl}سالێكيان (ماليكى كورى د ينار )خانوويه‌ك به‌كرێ ده‌گرێت خانوه‌كه ده‌كه‌وێته پێش ماڵه جولهكهيهك،ئاوى ئاوده‌ستى ماله جووله‌كه‌كه به‌پێش ده‌رگاى ماڵىٍ(ماليكى كورى دينار)دادهروا،(ماليك )هه‌موو رۆژێك به‌ده‌ستى خۆى جۆگه ئاوهپيسهكهى پاك ده‌كاته‌وه،رۆژێك جوله‌كه‌كه له‌بازار دێته‌وه سهيردهكات ئه‌وه(ماليكى كورى دينار)ه،چاكى لێ كردووه به‌لاداو جۆگه‌ى ئاوه پيسه كه‌ى ئه‌وان پاك ده‌كاته‌وه ،زۆرى لاسهيردهبێ رووده‌كاته(ماليك)ده‌لێ ئه‌ى (ماليك)ئه‌وه چۆن تائێستا توڕه نهبويته و سه‌برت گرتوه (ماليك)زۆربههێواشى و لهسهرخۆسهربهرزدهكاتهوه و ده‌فه‌رمێ:ئاخرخواى گه‌وره له‌قورئانى پيرۆزدا فه‌رموويه‌تى[والكاضمين الغيث]خوا له‌و عه‌بدانه خۆش ده‌وێ كه رقى خۆيان ده‌خۆنه‌وه ئه‌گه‌ر جيران و دراوسێش ئهزيهتيان پێ بگهيهنَێت خويان راده‌گرن ،فه‌رمووى:جامنيش له‌به‌ر ئه‌وه ئهوئهزيهتهم قبوڵكردووه جارێكيان ئافره‌تێك به (ماليكى كوڕى دينار)ده‌ڵێ: ئه‌ى ڕيابازئهويش زۆرى پێ خۆش ده‌بێ به‌روو خۆشيه‌وه ده‌ڵێ ئه‌وه بيست ساڵه ده‌مه‌وێ يه‌كێك به‌ناوى خۆمه‌وه با‌نگم بكا ،به‌ڵام تا ئێستا تۆنه‌بێ كه‌س نهى ناسيوم ،بۆيه پياو چاكان به‌رامبه‌ر به‌خه‌ڵكى به‌و شێوه‌يه بونه ههركهسيك ئهزيهتيانى بدايه ئه‌وان چاكهيان له‌گه‌ڵ ده‌كردن {nl}ده‌لێن (ئيمامى شافعى )واپيرنهبوو كهپێويستى بهگوچان وعهسا بێت به‌لام زۆرجارعهساى به‌ده‌سته‌وه ده‌گرت لێيان پرسى قوربان خۆله سايهيى خواوه جه‌نابت پيرو بێ تاقه‌ت نيت ئه‌ى بۆچى به‌زۆرى عهساو گۆچان به‌ده‌سته‌وه ده‌گريت ؟ فه‌رمووى بۆئه‌وه‌ى هه‌ميشه وابزانم كه‌له دنيادا سهفهريم{nl}ده‌فه‌رمێ: هه‌وڵ بده‌ن له‌پێش ئه‌وه دا ببنه كاربه‌ده‌ست كه شه‌رع فێربن {nl}ده‌فه‌رمێ: علم ئه‌وه نيه له‌به‌رى كه‌يت وبيزانى ،علم ئه‌وه‌يه سودى{nl} هه‌بێ و عه‌مه‌لى پێ بكه يت {nl}دهفهرمى: كه‌سێك به‌هۆى تهقواوتاعهت و چاكه‌و پياوه‌تى يهوه ،گه‌وره نه‌بێت ،قه‌ت گه‌وره نابێت {nl}ده‌فه‌رمێ، نيشانه‌ى رهفيق و هاورێى راست ئه‌وه يه عوزرت لێ قه‌بوڵ بكا‌و ئيشێكت بوو به‌دڵ بۆت جێبهجێبكاوههڵهيهكت كرد ،لێت خۆش ببێت {nl}ده‌فه‌رمێ، ئه‌وه‌ى چاكه‌ت له‌گه‌ڵده‌كات ده‌تبه‌ستێته‌وه ،ئه‌وه‌ى خراپه‌ت له‌گه‌ڵ ده‌كات بهرهلات ئه‌كا {nl}ده‌فه‌رمێ: به‌رزترين كه‌س ئهوكهسهيه كه‌خۆى به‌به‌رز نه‌زانێ{nl}رۆژێك (عبدواللهى كورى مباره‌ك)ئامۆژگارى خهڵَكى دهكاو ده‌فه‌رمێ: لهبهينى چوارههزارقسهدا چوارقسهتان بۆهه‌ڵده بژێرم (يه‌كه‌م: زۆرباوهربهئافرهت مه‌كه‌ن ، دووه‌م: به‌ماڵ وسامانى دونيا مهغروورمهبن ،سێيه‌م: له‌قه‌ده‌ر تواناى مهعيدهتان بخۆن ، چواره‌م: ئه‌وه‌نده عيلم فێربن كه ئيسفادهى لێ بكه‌ن ) {nl}رۆژێك عه‌رزى پياوبا شێك ده‌كه‌ن كه‌شه و رۆژلهبهر خوا ده پارێنهوه كه چى دوعامان گيرانابێت، هۆى چى يه؟! فه‌رمووى: هۆى ئه‌وه‌يه، ده‌زانن خوا هه‌يه : به‌ڵام به‌راستى نايپهرستن ! ده‌زانن پێغه‌مبه‌ر بووه ، كه‌چى پهيرهوى ناكه‌ن قورئان ده‌خوێنن به‌ڵام عه‌مه‌لى پێ ناكه‌ن ! نازونيعمهتى خوادهخۆن به‌ڵام شوكرانه‌ى ناكه‌ن ، ده‌زانن به‌هه‌شت بۆپياوچاكانه كه‌چى خۆى بۆئامادهناكهن ، ئه‌زانن دۆزه‌خ بۆپياوخراپانه به‌ڵام خۆتان له خراپه ناپارێزن ! ده‌زانن شه‌يتان دوژمنتانه به‌ڵام دوژمنايهتى ناكه‌ن ، ده‌زانن كهههمووتان ده‌مرن به‌ڵام خۆتانى بۆئامادهناكهن ، به‌ده‌ستى خۆتان دۆست و دوژمن دفن ده‌كه‌ن كه‌چى په‌ندى لێ وه‌رناگرن ،عه‌يب و عارى خه‌ڵكى به‌يان ده‌كه‌ن به‌ڵام پێ له عهيبى خۆتان نانێن ،فه‌رمووى :جاقهومێك ئاوابن چۆن دوعا يان گيرا ده‌بێ {nl}جارێك پياوباشێك ده‌فه‌رمێ :ماڵى دونيا هه‌مووى له زياد يه پێنج شتى نه‌بێ، يه‌كه‌م: پارهونانێك برسێتى لابه‌رێ ، دووه‌م: ئاوێك توينێتى نه هێڵێ، سێه‌م: ليباسێك سترى عه‌وره‌تى پێ بكه‌يت ، چواره‌م : خانوويه‌ك تێدابژيت ، پێنجه‌م: علم و زانياريه‌ك عه‌مه‌لى پێبكه‌يت.{nl}جارێكيان (رابيعه‌ى عه‌ده‌وى)به‌لاى كابرايهك ده‌روا,سه‌ير ده‌كا ئه‌وا خه‌ريكى گۆشت برژاندنه ,به‌رخێكى سه‌ر بريوهو ده‌ى برژێنێ (رابيعه)هات بهدياريهوه راوه‌ستاو ده‌ستى كرد به گريان كابرا واى زانى ئاره زووى لهگۆشته بۆيه ده‌گرێ , چووه لاى سه‌لامى لێكرد‌و گوتى: گۆشتى برژاوه فه‌رموو ئه‌گه‌ر ئاره‌زووت له‌گۆشت خواردنه , (رابيعه)به‌گريانه‌وه گوتى:براكه‌م ئاره‌زووم له‌گۆشت نييه,له‌به‌ر ئه‌وه ناگريم ,بۆ ئه‌وه ده‌گريم, ده‌بينم حهيوانات به‌سه‌ر براوى ومردوى ده‌چنه ناو ئاگره‌وه, به‌لام رۆژێك ده‌بێ ئادهميزاد بهزيندوويى ده‌خه‌نه ئاگره‌وه, بۆ ئه‌وه ده‌گريم!{nl}جارێكيان (حه‌سه‌نى بهسرى )ده‌نێرێته لاى (رابيعه‌ى عه‌ده‌وى)ده‌لێ ئامۆژگاريهكم بكه(رابيعه)ده‌لێ ها ئه‌و مۆم وسوژن ومووهى بۆ به‌رن باپه‌ندى لێوه‌ربگرێ وه ببێته ئامۆژگارى له ژيانيدا كهبۆيان هێنا(حه‌سه‌نى بهسرى)فه‌رمووى,به‌راستى ئامۆژگاريهكى چاك و جوانه مه‌عناى وايه ده‌لێ: ئه‌ى حه‌سه‌نى بهسرى پياوى خوا ده‌بێ وه‌ك ئه‌و مۆ مه خۆى بسوتێنێ و رووناكى بۆ خه‌ڵك بكا, ده‌بێ وه‌ك ئه‌و سوژنه رووت بێ و هه‌ميشه له‌كاردابێت بۆ كارى خه‌ڵكى , ده‌بێ وه‌ك ئه‌و مووه نه‌رم ونيان و خۆ راگر بێ{nl}جارێكيان (رابيعه‌ى عه‌ده‌وى)توشى پياوێك ده‌بێت سهيردهكا كابرا ناوچاوانى خۆى به‌ستوه (رابيعه)ده‌لێ ئهوپهرۆيه چيه بهناوچاوانى خۆته‌وه به‌ستوه ،كابرادهلێ لهبهرژانه سه‌ر بهستوهمه ،(رابيعه)ووتى ،ته‌مه‌نت چه‌ند ساڵه كابرادهڵێ په‌نجا ساڵ (رابيعه )ده‌ڵێ له‌و په‌نجا ساڵه‌ى زۆرى ساغ بوى ، يان نه‌خۆش بوى ؟ كابرا وتى به‌زۆرى ساغ بوم ، رابيعه ووتى باشه له‌ماوه‌ى ئهوپهنجا ساڵه ساغيهت ، جارێك پهرۆيهكى شوكرانهت به ستوه به‌سه‌رته‌وه ؟ بێگوان نه‌خێر ،به‌ڵام بۆژانه سه‌رێك گورج ناره‌زايى خۆت دهردهبرى به‌نده‌ى خوا ئاواده‌بێ ! ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌يه‌نێ كه‌نابێت ته‌نها له‌كاتى ته‌نگانه‌و ناخۆشيدا په‌نا بۆخودا ببه‌ين ،به‌ڵكو ده‌بێت له‌كاتى خۆشيشدا سوپاسى خوا بكه‌ين بۆئه‌و ناخۆشيانهى كه لهسهرمانى لابردووه {nl}دهيگێرنهوه (عه‌بدوالله‌ى كورى عهبدالعزيز)ئه‌وه‌نده ئاگادارى دڵى خه‌ڵى بووه‌و بهتهنگيانهوه بووه ،ره‌زاى خه‌ڵكى پێش خۆى خستووه ،ساڵێك باران نه‌بارى ووشكه ساڵى روويدا خه‌ڵكى ره‌نگ زه‌ردو هه‌ڵگه‌راو باريك بوون له‌برسان ،كاتێ ئاوا چاوى به‌خه‌ڵك كه‌وت ،ووتى چۆن ده‌بێ خه‌ڵك ئاوا ناره‌حه‌ت بێت و منيش ئاسوده‌بم ! نهقيمێكى له ئهنگوليستهكهدا بوو، هيچ گهوههرفرۆشێك تائه‌و كاته گه‌وهه‌رى واى نهد يبوو ئه‌مرى كرد ئهنگوليستهكهيان فرۆشت و پاره‌كه‌ى به‌سه‌ر غه‌ريب و هه‌تيوان و هه‌ژاراندا ،دابه‌ش كرد، موسلمانى راسته قينه وه‌ك (عومه‌رى كورى عهبدالعزيز) ده‌بێ،چۆن چاوى لێبێ خه‌ڵك ئاوى تاڵ و ژه هر بخواته‌وه، ئه‌و ئاوى شرين بخواته‌وه ،بۆيه ده‌ڵێن هه‌ندێك له خزم و وه‌زيرانى لۆمهيان ده‌كرد وگوتيان : بۆچيت فرۆشت ؟ تازه شتى وات ده‌ست ناكه‌وێته‌وه ! ده‌فه‌رمێ: كاتێك بارانى فرمێسك به سه‌ر رومهتيدا ده‌هاته خواره‌وه دهيفهرموو: كورينه زۆر ناشرينه ئهميرو گه‌وره‌ى وه‌خت به‌رگ و ليباسى جوان له‌به‌ربكات و خه‌ڵكى وڵاتيش ، زگى له‌برسان قۆرهى بێ، ده‌ى فه‌رموو: هيچ عه‌يب نيه كه‌من بىَ ئهنگوليستهبم ،به‌ڵام نابێ خه‌ڵك دڵى ناره‌حه‌ت بێ ،بۆيه خۆش به‌خت بۆژيان وئاسايشى خه‌ڵك ئه‌و ئهميرو گه‌وره‌يه يه هه‌وڵبدات ژيانى به‌خته‌وه‌رى خه‌ڵكى خۆش بكات و ده‌ربه‌ست به‌ژيانى خۆى نه‌بێ{nl}هه‌ر له‌باسى (عومه‌رى كورى عهبدالعهزيز)دا ده‌مانه‌وێ خۆبه‌كه‌م زانين و تهوازوعى عومه‌رى كورى عهبدالعهزيزتان بۆدهربخهم جارێكيان (عومه‌رى كورى عهبدالعهزيز)ميوانى دێت شه‌وێك له‌دواى نوێژى خه‌وتنان خه‌ريكى نووسين بوو ميوانهكهشى دانيشتبوو، چراكه هاته كوژان ، ميوانه‌كه گوتى قوربان هه‌ستم چراكه چاك بكه‌م ، له‌وه‌ڵامدا وتى ئه‌وه پياوه‌تى نيه كهئيش بهميوان بكه‌ين كابراى ميوان وتى ئه‌ى قوربان پياوهكهت هه‌ستێنم ،فه‌رمووى نه‌خێر تازه خه‌وى لێ كه‌وتووه خۆى هه‌ستاو نه‌وتى هێناو چراكه‌ى پركرده‌وه ودايگيرساندهوه ، ميوانه‌كه زۆرى لاعهجايب بوو , كهخهليفهى ئيسلام ئاوا خۆبه كه‌م گرو مته‌وازع بێ وتى قوربان چۆن وا ده‌بێ ئێمه دانيشين و خۆت هه‌ستى ، له وه‌ڵامدا فه‌رمووى , بۆنابێ؟ كاتێ هه‌ستام هه‌ر (عومه‌ر )بووم وه ئێستاش هه‌ر (عومه‌ر)م هيچ بچووك نه‌بوومه‌وه . {nl}پياو باشێك ئامۆژگارى خه‌ڵكى ده‌كات و ده‌فه‌رمێ:ئه‌گه‌ر ده‌تانه‌وێ گه‌وره‌ببن خۆتان به‌گه‌وره مه‌زانن چونكه زۆر له گه‌وره‌ى گه‌رام ، سه‌يرم كرد گه‌وره‌ى لهخۆبهكهم گرتن دايه ، ئه‌گه‌ر دهتانهۆێ ببنه ره‌ئيس و پياوهتيتان ده‌ست بكه‌وێت ئه‌وه ئامۆژگارى خه‌ڵك بكه‌ن و رێگاى راستيان نيشان بده‌ن ، ئه‌گه‌ر ده‌تانه‌وێ خه‌ڵك بهپياوتان بزانێ ئه‌وه راستگۆبن چونكه پياوه‌تى له راستگۆيدايه ، ئه‌گه‌ر ده‌تانه‌وێ شانازى به‌سه‌ر خه‌ڵكه‌وه بكه‌ن بهفهقيرى رازى بن ، چونكه من لهفهخرو شانازى گه‌رام سه‌يرم كرد فه خر له فه قيريدايه ، به‌ڵام به‌شه‌رتێ ناشكور نه‌بى ،ئه‌گه‌ر شه‌ره‌فتان ده‌وێ قه‌ناعه‌ت بكه‌ن چونكه شه‌رافه‌ت له قه‌ناعه تدايه .{nl}ده‌ڵێن كابرايه‌كى ده‌وڵمه‌ند زۆر ئيمامى عوسمانى ناخۆش ويستووه جنێوى پێداوه و بهجولهكهى ناوبردووه (ئيمامى حهنهفهى )خه‌به‌ر ده‌زانێ و ده‌نێرێ به دواى دا كابرا دێته خزمه‌تى و دواى به‌خێر هاتنى ،ده‌فه‌رمێ: ده‌زانى بۆچيم به دوادا ناردوى ؟ كابرا ده‌ڵێ، نه‌خێر نازانم قوربان ئه‌ويش ده‌فه‌رمێ{nl}خه‌به‌رم زانيوه كچێكى باشت هه‌يه داوات لێ ده‌كه‌م بيدهى به فڵان جوله‌كه ، كابرا زۆرى لا سه‌ير بوو، ده‌ڵێ جاقوربان جه‌نابت ئێستا ئيمامى موسلمَانانى فتوا ده‌ده‌ى كچى موسلمانێك بدرێت به پياوێكى جووله‌كه ! گووتى قوربان ئه‌گه‌ر جه‌نابيشت فتوا بده‌ى من هه‌ر نايدهمێ (ئيمامى حه‌نه‌فى) فه‌رمووى: ئه‌ى باشه ، تۆكهبهناو يه‌كێكى له ئومه‌تى پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌علیه‌وسلم)، رازى نابى كچى خۆت بده‌ى به‌جووله‌كه ،{nl}كه‌واته چۆن بهرهواى ده‌زانى كه پێغه‌مبه‌ر دوو كچى خۆى بدا، به‌جووله‌كه كابرا كه ئه‌وه‌ى له (ئيمامى حه‌نه‌فى)بيست زانى مه‌به‌ستى چيه ، هه‌ستا ده‌ستى ماچ كرد و له هه‌ڵه‌كه‌ى خۆى په‌شيمان بووه‌وه تۆبه‌ى كرد بريارى دا جارێكى ترناوى ئيمامى عوسمان نه‌هێنێ، بۆيه پياو باشان به‌جۆرێك ئامۆژگارى خه‌ڵكيان كردووه جوانترين و رازاوهترين وشه‌يان به‌كار هێناوه بۆمامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ل خه‌ڵكى {nl}ئاماده‌كردنى:عه‌دنان جلال{nl}سایتی فه‌رمووده{nl}هه‌میشه ڕاسگۆیی کردارمانه |