چه‌ند ئامۆژگارییه‌ك له‌باره‌ی چاكەكاری
چه‌ند ئامۆژگارییه‌ك له‌باره‌ی چاكەكاری{nl}~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~{nl}رەوشتێكی غەریبە لەزەوی ئیسلامدا زۆربەداخەوە واهەست دەكەین ئەم رەوشتە زۆر بەكزی لەناو موسوڵماناندابه‌دیارده‌که‌وێت ، زۆر بەكەمی موسوڵمانێك دەبینی پابەند بێت بەم رەوشتەوە ئەوانەی كەدەبینی پابەندی ئەم رەوشتەن هەڵگری ئەم دینە ن و سودیان لێوەرگرتووەو سەركەوتوبوون تێدا{nl}واتای چاكەكاری چی یە؟ {nl}واتە كارامەی لەكاردا ،كارامەی لەمامەڵەدا ،كارامەی لەگفتوگۆدا ،واتە ئەگەر هەر كارێك كەوتە ئەستۆت بەجوانی و بە باشی ئەنجامی بدەیت پێغەمبەری خوا( صلی اللە علیە وسلم) دەفەرموێ‌ (ان الله يحب اذاعمل احدكم عملا ان يتقن)ته برانى ريوايه تى كردووه . واتە(خوایی گەورە ئەوەی پێخۆشە گەر یەكێك لەئێوە كارێكی ئەنجام دا با بەجوانی و تەواوەتی ئەنجامی بدات) بۆیە ناتەوێ‌ خواخۆشتی بوێ‌ ؟ بێگومان ئێمه‌ش ده‌ڵێین ده‌مانه‌وی خوا لێمان ڕازی بێت ده‌که‌واته‌ لەكارەكانتدا چاكەكاربە كارەكانت بەجوانی ئەنجام بدە خوا خۆشتی دەوێ‌.. بۆیه‌ خوای گەورە دەفەرموێ‌: (وَاٌلكَاظِمِينَ اٌلغَيظَ وَالعَافِينَ عَنِ الّنََّاسِ وَاللهُ يُحِبُّ المُحسِنِينَ)ال عمران:134 واتە :ئەوانەی رق و قینەی خۆیان دەخۆنەوە و خۆگرن، لەخەڵكی خۆش دەبن و لێبوردەن ، خوای گەورەش چاكەكارو چاكەكارانی خۆش دەوێت. بۆیە كاتێك كە كەسێك خۆشتی ناوێت تۆچاكەكاربە لەگەڵی ،كەسێك ئازارت ئەدات تۆ رق و قینەی خۆت بخۆرەوە كەسێك خراپەت لەگەڵدا دەكات تۆباشبە لەگەڵی .. هەروەها خوای گەورە لەئایەتێكی تردا دەفەرموێ‌: (إنَّ رَحمَتَ اللَّهِِ قَرِيبُ مِنَ اٌلمُحِسِنينَ)الاعراف:56 واتە بەراستی رەحمەتی خوا نزیكە لەچاكەكاران و چاكەخوازانەوە . بۆیە ئەگەر دەتەوێ‌ خوا خۆشتی بوێت و بەر رەحمەتی خودا بكەویت ئەوە چاكەكاربە {nl}وێنەكانی چاكەكاری {nl}چاكەكاری لەبەندایەتیدا{nl}چاكەكاری پەیوەندیەكی بەهێزی بە بەندایەتی یەوە هەیە ؟{nl}بۆنموونە نوێژ بەندایەتی یە،هەروەها ڕەوشتیش پەیوەندیەكی پتەوی بەبەندایەتی یەوە هەیە،چونكە ئەنجام دانی نوێژ بەچاكی ،ئەمە رەوشتە ،بەڵام بەچاكترین شێوە ئەمە چاكەكاری یە.{nl}لەفەرموودەیەكی بەناوبانگدا ،كاتیك جبریل (سەلامی خوای لێ بێت)دێتە لای پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم)پرسیاری لێ دەكات تا دینەكەمان فێر بكات . كاتێك پرسیاری چاكەكاری كرد لەپێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) فەرمووی: (أن تعبد اللَّة كأنك تراة،فأن لم تكن تراة فأنة يراك)بوخارى ريوايه تى كردووه . واتە:خوای گەورە بپەرستە وەكو ئەوەی دەیبینی ،خۆئەگەر تۆئەو نەبینی ئەوا خوای گەورە تۆدەبینێ‌. ئایە دەتوانی لەكاتی نوێژدا وابیت ؟هەست بكەیت كەخوا دەتبینێ‌.دڵنیام دەتوانی وابیت {nl}بیرۆكەیەكی زۆر جوانە: {nl}بابۆماوەی چەند رۆژیك بەو شێوە یە خواپەرستی بكەین وه‌ خوا بپەرستین وەكو ئەوەی كە دەیبینین ئەگەر ئێمە نەیبینین ئەوا ئەو الله‌ ئێمە دەبینێت ،هەست بەچاو دێریەكی گەورەی خوا بكەیت لەسەرت لەهەموو هەنگاو ێكدا بەسەر بردنی رۆژێكی بەندایەتی وچاكەكاری دەتكاتە مرۆڤێكی تر ..زۆر رۆژی تەمەنمان بەهەدەرداوە وەرن بارۆژێكی ژیانمان بەشێوەیەك بەسەر بەرین كە خوا لێی رازیەو خێری قیامەتیشی تێدابێت. {nl}چاكەكاری لەگەڵ دایك و باوكدا ... {nl}خوای گەورە دەفەرموێت ‌: (وَبِالوالِدَينِ إِحساَناً)الاسراء:23 واتە:چاكەكاربن لەگەڵ دایك و باوكتاندا پیاوێك هاتە خزمەتی پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) ووتی :ئەی پێغەمبەری خوا(صلی اللە علیە وسلم)بەیعەتت پێ‌ دەدەم بە كۆچكردن و جیهاد و تێكوشان... پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) فەرمووی :ئایە هیچ كام لەدایك و باوكت لەژیان ماون ؟ پیاوەكە ووتی :بەڵێ‌ هەردووكیان ماون ،پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم)فەرمووی (دەتەوێ‌ چاكەت دەست كەوێ‌)ووتی بەڵێ‌ ئەی پێغەمبەری خوا ،پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم)فەرمووی : (بگەڕێوە بۆلای دایك و باوكت و چاك بە لەگەڵیاندا) موسليم ريوايه تى كردووه سەیری ئەم پلە گەورەیە كە كەدەتوانی بەدەستی بهێنی تەنها بەچاكەكاری لەگەڵ دایك و باوكدا چ پاداشتێك ؟پاداشتی كۆچ و جیهاد بۆ خۆت مسۆگەر دەكەیت كە لووتكەی هەرە بەرزی ئیسلامە ئادەی هەر لەئێستاوە دەست پێ‌ بكە زیرەكی خۆت دەر بخە چاكەكاری لەگەڵ دایك و باوكت نیشان بدە {nl}هونەر بەكاربهێنە لەچاكەكاری دا ..داهێنان بكە ..هەوڵ بدە ..{nl}لەسەیر كردنی چاوەكانت (نەكەی بەچاوێكی تیژەوە سەیریان بكەی) لەكاتی قسەكردندا(نەكەی دەنگت بەرزبكەیتەوەو گاڵتەیان پێ‌ بكەیت) لەكاتی كاركردندا (نەكەی بڵێت من خۆم كارم هەیە ناتوانم یارمەتیت بدەم) بۆیە هەموو كاتێ‌ لەگەڵیاندا دەم بە پێكەنین ببە به‌ دڵ خۆش كەری ئەوان وه‌ خۆشەویستی خۆتیان بۆدەربخە زیاتر لێیان نزیك بەرەوە چونكە هەتاكو ئەم رەوشتە زیاد بكات نزیكتر دەبیتەوە لەخواوە ...{nl}به‌وهیوایه‌م ببێت به‌سود بۆئێوه‌ی خۆشه‌ویست وه‌داوای لێبردن ده‌که‌م گه‌ر هه‌رهه‌ڵه‌وکه‌م و کوڕیه‌کی تیابێت .{nl}ئامادەكردنی:رەوەند كفری{nl}سایتی فه‌رمووده‌{nl}هه‌میشه‌ ڕاسگۆیی کردارمانه‌