تاوانی خووگرتن بەدرۆكردنەوە

تاوانی خووگرتن بەدرۆكردنەوە

~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~

مرۆڤ پێك هاتووە لە كۆمە ڵێك رە فتاروو گووفتارهەندێك لەم ڕە فتاروو گووفتارانە جوانن بۆیە مرۆڤی ژیر ئە بێت خۆی لە سەرئەم رە فتارە جوانانە ڕابێنێت بەڵام هەندێك كە س خوویان بە خووە قێزەونەكانەوەگرتوەبەتایبەتی گوفتاری درۆكردن یان جوانتر بلێین وەك كوردگوتەنی تا درۆهەبیت راستی نادركێنێت ئینجادرۆش جۆری هەیە وەك درۆكردن لە گە ڵ خۆت وە درۆكردن لە گەل خوا دا وە درۆكردن لە گەل كومەڵگادا وتەی ئێمە تایبەتی تره لە سەردرۆكردن لەگەڵ كۆمەڵگا یادرۆكردن لە هەموكەسێك ناشرینە بەڵام بەتایبە تی ترلە كەسێكی بروادارو نوێژخوێن و ڕۆژوگر ناشرین ترەبۆچی چونكە ئەمان بە كردوەكانیان وا لە خەلك دەگەینن كەئەوان پیاوانێكن حساب بوخوائەكن چاوەروانی ڕحمەت وبەرەكەتی خودائەكەن بەڵام مخابن بەگوفتارەكانیان پێچەوانەی كردارەكانیان ئەكەن : وەكوخوای گەورە لەقورئانی پیرۆزدا ئەفەرموێت ،لعنە الله علی الكازبین واتە(دووربن لە رە حمە تی خوا ئەوكەسانە پیشەیان درۆكردنە) ئێمە گەرسەیری دەوروبەرمان بكەین دەبینین كەئەوانەی كاری كرین وفرۆشتنی سەیارەو كاڵادەكەن زۆربەی وتەكانیان سوێندخواردنە بەدرۆ بۆئەوەی زیاتر سەرنجی كریارەكانیان بۆلای خۆیان رابكێشن بەڵام پێغەمبەرمان (صلی الله علیه وسلم) دەفەرموێت (سوێندخواردن بۆئه وه یی که مێك پاره و پول وه ده ست بێنن به درۆ به ڵام به درۆکردن به ره که تی تیا نامێنێت) ئەگەرسەیری ئەم كرین وفرۆشتنەبكەین بەگشتی دەبینین لە ماوەیەكی زۆركورتدا هەرە س دە هێنێت بابزانین پێغەمبەر(صلی الله علیه وسلم) چۆن یاوەرە خۆشەویستەكانی لەدرۆكردن پاراستوە رۆژێكیان چووبۆماڵێك
لەهاوەلەكانی كەبینی خێزانەكەی بانگی كورە شیرینەكەی دەكات پێی دەڵێت كورم وەرە شتێكت پێبدەم پێغەمبەری خودا (صلی الله علیه وسلم) پێی فەرمووگەرمندالەكەت هات ئایە هیچی پێدەدەیت فەرمووی بەێێ ئەی پێغەمبەری خودا (صلی الله علیه وسلم) ئەم دەنكە خورمایەی پێدەدەم پێغەمبەر(صلی الله علیه وسلم) فەرمووی گەرهیچ شتێكت پێنەدابا تۆلەلای خودا بەدرۆزن لەقەلەم دەدرایت چونكە تۆمنداڵەكەت فێری درۆدەكرد بائێمە پرسیار لەخۆمان بكەین ڕۆژانە چەندین درۆلەگەل مناڵەكانمان وكۆمەلگاكەمان دادەكەین درۆكردن چەندهاكێشەی ناوەتەوە وەك كوشتنی بەناهەق یان بردنی ماڵی خەلك بەتاڵان بردنی سەروەت وسامانی گشتی ئەگەرئێمە وازلەم خوە قێزەونە نە هێنین دواجار هەرهەمومان توشی گرفتی كۆمەڵایەتی نەمانی متمانە لەناو گۆمەلگادا بەشێوەیەكی گشتی دروست دەبێت شیرازی خێزانەكان دەپچرێت لەرۆژی دوایدا خوای گەورە توشی سزای دۆزخمان دەكات خوا هەموولایەكمان بپارێزێت.


ئاماده کردنی مامۆستا كارزان سیساوەیی


~~~~~~~~~~~~~~~