ئه‌وسونه‌تانه‌ی که‌له‌ڕۆژی جه‌ژن ئه‌نجام ده‌درێن

ئه وسونه تانه ی که له ڕۆژی جه ژن ئه نجام ده درێن


~~

خوشك و برای موسوڵمان سه لامتان لێده كه م به سه لامی ئیسلام

السلام علیكم ورحمە الله وبركاته : به بۆنه ی نزیك بونه وه ی جه ژنی قوربانی پیرۆز پیرۆز بایتان لێده كه م وه خودا تاعه تان لێ قه بول بكات . ئه و كارانه ی كه سونه ته له شەو و ڕۆژی جەژنی قوربان بكرێت وەلەو سی ڕۆژەی كەلەدوای جەژن دین (ايام التشريق) ئةمانن

*التكبير:وتنى الله اكبر

سونەته لەبەرەبەیانی ڕۆژی عەرەفه تاوەكو نویژی عەسری ئاخیر ڕۆژی جەژن, خودا دەفەرمووێت ((واذكروا الله في أيام معدودات))واته ذكرى خودا بكه ن له م ڕۆژانه واته ڕۆژانی جەژن وه جۆنیەتی وتنی ئەم زكره بەو شیوەیه (الله أكبر الله أكبر، لا إله إلا الله، والله أكبر الله أكبر ولله الحمد) وه پیاوان بۆیان سونەته بەدەنكی بەرز بیڵێن لە مزگەوتەكانیان وه لەبازاڕ وماڵەكانیان وە لەدوای نوێژەكانیان . ئەمەش ئاگاداریەكە بۆ بەبەرز ڕاگرتنی خودای پەروەردگار وە ڕونكردنەوەی تۆیه بۆ خودا كە تۆ خودا دەپەرستیت و شوكرو سوپاسی دەكەیت.

*ذبح الأضحية: كوشتنەوەی قوربانیەكەت

ئەمەیان لەدوای كردنی نوێژی جەژن لە بەر ئەوەی پێغەمبەر صلی الله علیه وسلم دەفەرمووێت:"من ذبح قبل أن يصلي فليعد مكانها أخرى، ومن لم يذبح فليذبح"رواه البخاري ومسلم واته هەركەسێك ئاژەڵ سەر ببڕێت پێش نوێژی جه ژن با ئاژەڵێكی تر سەر ببڕێت, وەهەركەس قوربانی نەكردوه با قوربانی بكات. وە بۆ سەر بڕینی ئاژەلەكەت بۆت جائیزه لە هەر ڕۆژێك بیت لەم چوار ڕۆژانه لەبەر ئەوەی هاتووه لەپێغەمبەر صلی الله علیه وسلم:"

كل أيام التشريق ذبح".

*الاغتسال والتطيب للرجال: خۆشوردن بۆ پیاوان وە بەكار هێنانی بۆن بۆ پیاوان
وە لەبەركردنی جوانترین جل و بەرگ بەبێ (اسراف) ,واته زیاده ڕۆیی وە بۆ ئافرەتانیش دروسته دەرچون بۆ نوێژی جەژن بەڵام بەبێ سفوری بەجل و بەرگی شەرعی وە نابێت خۆشیان بۆن خۆش بكەن لەبەر ئەوەی پێغەمبەر صلی الله علیه وسلم قەدەغەی كردوه كە ئافرەت خۆی بۆن خۆش بكات..

*الأكل من الأضحية: خواردنی گۆشت لە قوربانیەكەت

پێغەمبەری خوا صلی الله علیه وسلم خواردنی نەدەخوارد تاوەكو نوێژی جەژنی نەكردبا پاشان دەهات دەی خوارد لە قوربانیەكەی.*الذهاب إلى مصلى العيد ماشياً أن تيسر: چوون بۆ نوێژی جەژن به پیادەیی(بەپێیان) ئەگەر بكرێت وە سونەته نوێژ له (مصلى)بكرێت ئيلا ئەگەر عوزر هەبوو وەك باران بارین,وه نوێژكردن لەگەڵ موسڵمانان وه سونەتیشه گوێ گرتن له خوتبەی جەژن ,وه ئافرەتانیش بۆیان هەیه حازری نوێژی جەژن ببن هەتاكوئافرەت ئەگەر خوێنی حەیزیش ببینیت بۆی هەیه بێت بۆ مصلی بەڵام نابێت بێت بۆ شوێن نوێژكردنەكە بەس لەدوعاكردنەكە بەژدار دەبێت,
وە سونەتە كاتێك دێت بۆ نوێژی جەژن با گەڕانەوەت بۆ ماڵت بەڕێگایەكی تر بێت لەبەر ئەوەی پێغەمبەر صلی الله علیه وسلم
وای كردوه.

*التهنئة بالعيد:وه جەژنه پیرۆزانه

لەبەر ئەوەی هاتووه كه هاوەڵانی پێغەمبەر صلی الله علیه وسلم وایان كردوه

له كۆتاییدا..

لەبیرت نەچێت بەردەوام به لەسەر كاری چاك وەك بەجێ هێنانی سیلەی ڕەحم وه سەردانی خزم و كەس و كارت
وه واز هێنان لەتوڕە بون و
حەسادەت وشتی نابەجێ
وه هەوڵ بده سەردانی ئەوانەی كه هەژارن وه یەتیمن یارمەتیان بده هەوڵ بده دڵیان خۆش بكه یت .............
داواكارم له پەروەردگار یارمەتی دەرمان بێت بۆ ئەنجام دانی كاری چاك وه بمان گێڕیت لەوانەی كە كردەوەی چاك دەكەن لەو چەند ڕۆژانه بەتایبەت

وصلى الله على نبينا محمد وعلى آله وصحبه أجمعين.

ئاماده کردنی ناصح محمدامین


~~~~~~~~~~~~~~~