ئاگاداركردنه‌وه‌ى ئه‌وانه‌ى لاى كه‌سى بيدعه‌چى ده‌خوێنن ((فه‌قێ يان هه‌ركه‌سێ )) يان له‌وتاره‌كانياندا داده‌نيشن و گوێيان لێ ده‌گرن .

ئاگاداركردنه وه ى ئه وانه ى لاى كه سى بيدعه چى ده خوێنن ((فه قێ يان هه ركه سێ )) يان له وتاره كانياندا داده نيشن و گوێيان لێ ده گرن .


~~~~~~~~~~~~~~~~~~

برايانى به ڕێزم ، گه نجه خوێن گه رمه كان ، پيره دڵپاكه خواويسته چاكه كاره كان ، ئه ى ئه و كه سانه ى كه هه ميشه ده گه ڕێن به شوێن هه قداو تامه زرۆين:

السلام عليكم ورحمه الله وبركاته:

لاى به ڕێزتان ئاشكرايه كه يه كێك له گه وره ترين پايه كان له ئيسلامدا پايه ى بانگه وازكردنه بۆلاى خواى گه وره ، به ڵكو خواى گه وره فه رمانى پێده كات هه روه كو ده فه رموێت ( ادْعُ إِلَى سَبِيلِ رَبِّكَ بِالْحِكْمَةِ وَالْمَوْعِظَةِ الْحَسَنَةِ وَجَادِلْهُمْ بِالَّتِي هِيَ أَحْسَنُ إِنَّ رَبَّكَ هُوَ أَعْلَمُ بِمَنْ ضَلَّ عَنْ سَبِيلِهِ وَهُوَ أَعْلَمُ بِالْمُهْتَدِينَ ) النحل: ١٢٥( واته بانگه وازبكه بۆلاى ئاينى خواى په روه دگار به لێزانى و دانايى.......) ، وه هه روه ها پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم) ده فه رموێت ( بَلِّغُوا عَنِّي وَلَوْ آيَة ) واته ( له منه وه بيگه يه نن با ئايه تێكيش بێت ) ، وه هه روه ها ده رباره ى گه وره يى زانست و هه ڵگرنى خواى گه وره ده فه رموێت( يَرْفَعِ اللَّهُ الَّذِينَ آَمَنُوا مِنْكُمْ وَالَّذِينَ أُوتُوا الْعِلْمَ دَرَجَاتٍ وَاللَّهُ بِمَا تَعْمَلُونَ خَبِيرٌ ) المجادلة: ١١(واته خواى په روه ردگار پله ى ئه وانه تان كه باوه ڕى هێناوه به رزده كاته وه وه ئه وانه تان زانستيان پێدراوه چه ندين پله به سه ر باوه ڕداراندا به رزده كاته وه ........ ) ، وه هه روه ها پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم)
ده فه رموێت (فَضْلُ الْعَالِمِ عَلَى الْعَابِدِ كَفَضْلِي عَلَى أَدْنَاكُم ) وة (مَنْ سَلَكَ طَرِيقًا يَطْلُبُ فِيهِ عِلْمًا سَلَكَ اللَّهُ بِهِ طَرِيقًا مِنْ طُرُقِ الْجَنَّةِ وَإِنَّ الْمَلاَئِكَةَ لَتَضَعُ أَجْنِحَتَهَا رِضًا لِطَالِبِ الْعِلْمِ وَإِنَّ الْعَالِمَ لَيَسْتَغْفِرُ لَهُ مَنْ فِى السَّمَوَاتِ وَمَنْ فِى الأَرْضِ وَالْحِيتَانُ فِى جَوْفِ الْمَاءِ وَإِنَّ فَضْلَ الْعَالِمِ عَلَى الْعَابِدِ كَفَضْلِ الْقَمَرِ لَيْلَةَ الْبَدْرِ عَلَى سَائِرِ الْكَوَاكِبِ وَإِنَّ الْعُلَمَاءَ وَرَثَةُ الأَنْبِيَاءِ وَإِنَّ الأَنْبِيَاءَ لَمْ يُوَرِّثُوا دِينَارًا وَلاَ دِرْهَمًا وَرَّثُوا الْعِلْمَ فَمَنْ أَخَذَهُ أَخَذَ بِحَظٍّ وَافِر ) ئاوا باسى گه وره ى زانست و هه ڵگرانى ده كات به جۆرێ ته نانه ت فريشته كان و ماسى و حوته كانيش داواى لێخۆش بوونى بۆده كه ن ، وه ئه وه ش بزانه ئه ى هه ڵگرى زانستى شه رعى تۆ ميراتگرى پێغه مبه رانى سه لامى خوايان لێ بێت ده بێت بزانى پله و پايه ت چه نده به رزه لاى خواى گه وره ، به ڵام وه كو ئاشكرايه موسڵمانانى خۆشه ويست پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم)
ئاگادارى كردوينه ته وه كه ئوممه ته كه ى دابه ش ده بێت به حه فتاوسێ پارچه وه وه كو ده فه رموێت( تَفْتَرِقُ هذه الأُمَّةُ على ثلاثٍ وسبعينَ فِرقةً، كلُّهم في النَّار إلاَّواحِدَةً)) قالوا: وما هي تِلْكَ الفِرْقَةُ؟ قالَ:((ما أَنا عَلَيْهِ اليَوْمَ وَأَصْحَابِي)). (ئيمامى (طبراني) له موعجه مى بچووكدا به ژماره / 742 ڕيوايه تى كردووه )
واته : پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم)
فه رمووى: ئه م ئوممه ته دابه ش ده بێت به سه ر حه فتا وسێ به شدا، هه موويان له ئاگردان بێجگه له به شێكيان نه بێت. ووتيان: ئايه ئه و به شه كامه يه ؟ فه رمووى: ئه وه يه كه ئه مڕۆ من وهاوه ڵه كانم له سه رين. (( ئايه ئه وان ئه و هه موو بيدعه و خورافه ته ى بيدعه چيان له م ڕۆژگاره دا ده يكه ن ده يانكرد؟! سوێند به خوا زۆر دوور بوون لێى ، ده ى تۆش دووربه لێيان ))كه واته ده بێت ئاگاداربين ئێمه ى موسڵمان له كێوه ئاين وه رده گرين ، ده بێت شوێن ڕێگه ڕاسته كه ى خواى په روه ردگار بكه وين نه ك شوێن رێچكه بچوك و لارو خواره كان هه روه كو خواى گه وره ده فه رموێت ( قُلْ هَذِهِ سَبِيلِي أَدْعُو إِلَى اللَّهِ عَلَى بَصِيرَةٍ أَنَا وَمَنِ اتَّبَعَنِي وَسُبْحَانَ اللَّهِ وَمَا أَنَا مِنَ الْمُشْرِكِينَ )
يوسف: ١٠٨
( وَأَنَّ هَذَا صِرَاطِي مُسْتَقِيمًا فَاتَّبِعُوهُ وَلَا تَتَّبِعُوا السُّبُلَ فَتَفَرَّقَ بِكُمْ عَنْ سَبِيلِهِ ذَلِكُمْ وَصَّاكُمْ بِهِ لَعَلَّكُمْ تَتَّقُونَ ) الأنعام: ١٥٣ ته ماشابكه ئه ى فێرخوازى زانستى شه رعى خواى په روه ردگار له هه ردوو ئايه ته كه دا به تاك باسى ڕێگه ى ڕلستى كردووه به ڵام به كۆ باسى ڕێچكه خوارو لاره كانى كردووه كه واته ڕێگه ى ڕاست يه كه به ڵام لارو خواره كه زۆره بۆيه شوێن يه كه كه بكه وه ، كه واته پێويسته له سه رت هه وڵ و كۆشش بده يت تاڕێگه ڕاسته كه ده دۆزيته وه كه ئه ويش ڕێگه پان و به رينه كه ى پێشينه چاكه كانه ڕه زاوڕه حمه تى خوايان لێ بێت كه له وانه يه له وپێناوه دا ناڕه حه تيش بچێژيت به ڵام ده بێت ئارام بگريت له سه رى چونكه دوايه كه ى باشه كه به هه شتى خواى په روه ردگاره ، وه به ده ستهێنانى پله ى ميراتگرى ڕاسته قينه يه ..

موسڵمانانى ئازيز هه رله كۆنه وه زانايانى پێشين موسڵمانانيان دابه شكردووه به دوو كۆمه ڵه وه به شێوه يه كى گشتى كه ئه وانيش كۆمه ڵى ئه هلى سوننه ت و جه ماعه ت له گه ڵ كۆمه ڵى ئه هلى بيدعه ت و خوڕافه ت و ئاره زوو په رست و لاڕێكانن ، ئه وه ش بزانه كه ئه هلى سوننه تاڕۆژى قيامه ت يه ك ده سته و كۆمه ڵنن و دابه ش نابن به سه ر چه ند گروپ و كۆمه ڵێكدا كه ئه مه ش ڕێگه ئاسانيه بۆدۆزينه وه يان له هه رشوێن و كاتێكدا بوونيان هه بێت ، به ڵام كۆمه ڵه كه ى تر له وكاته ى دروست بوون به به رده وامى له دابه شبوون و كه رتبووندان كه ئه وه ش به ڵگه يه له سه ر ناڕاستى و دووريان له ڕێگه و ڕێبازى پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم)
، بۆيه وه كو برايه كى دڵسۆزتان زۆر له مێژه هه ستم به مه ترسى ئه و كۆمه ڵ و گروپه لاده رانه كردووه و دووره په رێزم لێيان كه ئه وه ش فه زلى خوايه پاشان ئه و مامۆستايانه ى كه به ڕاستى شوێن پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم)
و هاوه ڵه به ڕێزه كانى ڕه زاى خوايان لێ بێت و ئه وانه شى شوێن ئه وان كه وتوون تاڕۆژى دوايى به سه رمه وه هه ڵده ستم به ئامۆژگاريتان له به رخواو داواى هيج پاداشتێكتان لێ ناكه م به ڵكو داواى پاداشت له خواى گه وره ده كه م چونكه به س ئه و ده توانێت داواكه م جێ به جێ بكات ، ئامۆژگاريه كه م خۆى له مانه دا ده بينێته وه :

1-
داوا له هه موو ئه و كه سانه ده كه م كه به شێوه يه كى به رده وام لاى كه سانێك ده خوێنن كه ئه و كه سانه شوێنكه وته ى ڕاسته قينه ى پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم)
و هاوه ڵه به ڕێزه كانى ڕه زاى خوايان لێ بێت نين دووره په رێز بن لێيان و ئه وانه هه ڵگرى زانست نين چونكه ئه گه ر هه ڵگرى زانست بوونايه ئه وا ڕازى ده بوون به وه ى پێشينان پێى ڕازى بوون ، وه ده ست درێژيان نه ده كرده سه ر ئه و ئاينه ى خواى گه وره بۆى ته واو كردووين وه كو خۆى ده فه رموێت (الْيَوْمَ أَكْمَلْتُ لَكُمْ دِينَكُمْ وَأَتْمَمْتُ عَلَيْكُمْ نِعْمَتِي وَرَضِيتُ لَكُمُ الْإِسْلَامَ دِينًا )المائدة: ٣ ، ئه گه ر ده لێى ئه ى فێرخوازى زانست باشه من چۆن بزانم ئه و كه سه ده ست درێژى كردۆته سه ر ئاينه كه ى خوا ؟ ئه وا له وه ڵامدا پێت ده ڵێم ده بێت ژير بيت و باش هه ڵى سه نگێنى به ڵام من به هه ر حاڵ پێتى ده ناسێنم : بزانه بيدعه ده كات واته هيچ شتێكى زيادكردووه له ئاين ؟ بزانه به شدارى له ئاهه نگ و بۆنه درۆو هه ڵبه ستراوه كاندا ده كات؟ بزانه ئايه هاوه رده كاته غه يرى خواى گه وره ؟ وه خه ڵكيش هانده دات بۆ بۆپه رستنى جگه له خواى گه وره ؟ بزانه كوێرانه شوێن مه زهه بێكى دياركراو كه وتووه ؟ بزانه بێ ئه ده به به رامبه ر زانايانێ كه فه رمووه ناس و بڵاوكه ره وه ى بيروباوه ڕى پاكن وه كو هه ريه كه له پێشه وايان ( ئه بو حه نيفه و ماليك و شافيعى و ئه حمه د و كۆكه ره وه ى زانستى ئه م چوار پێشه وايه ئيبن و ته يمييه وه ميراتگرى ئه مانه هه مووى موحه مه دى كوڕى عبدالوهَّاب وه زانايانى گه وره ئيبن بازو و ئيبن عوسه يمين و ئه لبانى ) ڕه حمه تى خوايان لێ بێت؟ بزانه ئه ى براى به ڕێز ئايه هه موو ئيشى بووه ته ته فره قه نانه وه له ناوموسڵمانانداو پشتگيرى كه سانێك ده كات كه فيتنه و بێ ئه ده بن ؟ به به رده وامى له عنه ت له زانايان ده كه ن وه كو به ئاشكرا له عنه ت له پێشه واى زانايان ئه لبانى ده كه ن، ئه گه ر ئه مانه ى تيادا بوو ئه وا بزانه ئه م كه سه نه ك هه ربۆئه وه نابێت بكرێته مامۆستا به ڵكو ده بێت مرۆڤ دووره په رێز بێت لێى و پێگه ى ڕێزيان بۆدانه نريت چونكه ئه گه ر خاوه نى ڕێز بوونايه ئه وا ڕێزيان له بۆچوونى پێشينان ده گرت ، بۆيه دووباره ى ده كه مه و ده ڵێم نابێت به هيچ جۆرى ڕازى بيت به وه ى لاى بخوێنى و ببيت به فه قێ لاى
چونكه نه زان ده بيت و ته مه نت به فيڕۆ ده ڕوات.

2- وه داوا له و كه سانه ش ده كه م ده چن له ووتارى ئه و جۆره كه سانه دا داده نيشن و گوێيان بۆده گرن و ده بنه بڵاوكه ره وه ى ئه و گومڕايه تيانه ى ده يڵێن، ده ست هه ڵگرن تاخواى گه وره نه تانخاته ڕيزى ئه وكه سانه ى له سه ر زه ويدا خراپه بڵاوده كه نه وه سزاى توندتان بدات له دونياو دوا ڕۆژدا ، وه هه روه ها ئه وكه سانه ش ئامۆژگارى ده كه م به ده ست و ماڵيان ده بنه بڵاوكه ره وه ى گومڕايه تى گومڕايان ده ست هه ڵگرن تابه ر ئه م فه رمايشته ى پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم)
نه كه ون (مَنْ سَنَّ فِى الإِسْلاَمِ سُنَّةً سَيِّئَةً كَانَ عَلَيْهِ وِزْرُهَا وَوِزْرُ مَنْ عَمِلَ بِهَا مِنْ بَعْدِهِ مِنْ غَيْرِ أَنْ يَنْقُصَ مِنْ أَوْزَارِهِمْ شَىْءٌ) ئه گه ر ده ته وێ گوناهى ئه و كه سانه ت له سه رشان بێت كه به هۆى تۆوه گومڕا ده بن ئه وا باده ست هه بێت له بڵاوكردنه وه ى گومڕايه تيان به مۆبايله كه ت يان به ته سجيله كه ت يان به كامێرا ڤيديۆيه كه ت يان به كۆمپيوته ره كه ت يان به پێنووسه كه ت ، وه ئاگاداريشت ده كه مه وه كه دواى مردنيشت ئه و تاوانانه ت هه ربۆده نووسرێت بۆيه چيتر ده ست هه ڵگره و ته وبه بكه و به ڕائه تى خۆتى لێبكه ، مه به به مقاش تابه تۆ هه ركه سێكى بوێ گومڕاى بكات و چاوى پڕ له خۆڵ كردبێتى پێت وابێت له ناوبردنى دينه كه ى پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم)
شتێكى باشه ! ، ئه و (صلی الله علیه وسلم)
بانگه وازى بۆ يه كخواناسى ده كرد كه چى به كارهێنه ره كه ت بانگه واز بۆگۆڕ په رستى ده كات ، ئه و (صلی الله علیه وسلم)
ده يفه رموو هه كه سێ هاواربكاته جگه له خوا كافره به ڵام مامۆستاكه ى تۆ ده ڵێت هه ركه سێ هاوارنه كاته جگه له خوا كافره ، ئه و (صلی الله علیه وسلم)

ده يفه رموهه ركه سێ نوشته به خۆياهه ڵباسێ موشريكه به ڵام هه ڵخه ڵه تێنه رى تۆ ده لێ هه ركه سێ به خۆيدا هه ڵينه واسێ موشريكه ، كاتى ئه وه نه هاتووه دووربى لێى وته وبه بكه ى؟

[ووته ى پێشينه چاكه كان سه باره ت به و كه سه ى لاى بيدعه چى ده خوێنێ يان له ووتارياندا داده نيشێت]

1- پێشه وا عه لى ڕه زاى خواى لێ بێت ده فه رموێت (انْظُروا عمنْ تأخُذونَ هذا العلم ؛ فإنما هو الدين ) رواه الخطيب ، في : « الكفاية في علم الرواية » ص : 196 واته ( ته ماشاكه ن له كێ وه ئه و زانسته وه رده گرن ، چونكه ئه وه دينه ) براى من چۆن ڕازى ده بيت زانست لاى كه سێ بخوێنى دوژمنى سوننه تى پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم)
بێت و ڕقى له كه سێكيش بێت سوننه تى پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم)
جێ به جێ بكات و ناتۆره ى شوێن بخات پێى بڵێ ئه مانه وه هابين يان ئه مانه به كرێ گيراون!؟ ، وه ڵاهى ئه وكه سه نه زانه بازرگانێكه لێزانه به ناوى دينه وه ماڵ و موڵكى خه ڵك به كارده هێنێت بۆ ژيانى خۆى ، بچۆ لاى ئه هلى سوونه بخوێنه .


2- پێشه وا ئيبن و عومه ر ڕه زاى خوايان لێ بێت ده فه رموێت (دينك دينك إنما هو لحمُكَ ودَمُكَ ،فانظر عمّن تأخذ ؛ خذ عن الذين استقاموا ،ولا تأخذ عن الذين مالوا) أخرجه الخطيب في "الكفاية"(ص121) واته ( دينه كه ت دينه كه ت بريتيه له گۆشت و خوێنت ، سه يركه له كێ وه ريده گريت ، له كه سانێكه وه وه ريگره كه ڕاوه ستاوو جێگيرن له سه ر ڕێڕه وى پێشين ، وله كه سانێك وه ريمه گره لايان داوه ) براى موسڵمان كوا پێشينان ( صه ڵاواتى دواى بانگيان به ده نگى به رز له سه ربڵندگۆوه ووتوه ، كوا فاتيحه ى دواى بانگيان ووتوه ، كوا ته ڵقينيان له سه رگۆرستان داداوه ، كواچوون له گۆڕ پاڕاونه ته وه و له لايدا داوايان له خوا كردووه له به ر گه وره ى مردووه كه ، ئابه مانه دا بزانه كه سێ ئه نجامى ده دات ئه هلى سوننه نيه و گومڕايه خوابمانپارێزێت و هيدايه تى تۆش بدات بۆسوننه ت.

3- پێشه وا ئيبن و مه سعود ڕه زاى خواى لێ بێت ده فه رموێت (لا يزال الناس بخير ما أخذوا العلم عن أكابرِهم ،فإذا أخذوه من أصاغرهم و شرارهم هلكوا) أخرجه ابن المبارك في "الزهد" (815)،وابن عبدالبر في"جامع بيان العلم"(1057) واته ( به رده وام خه ڵكى له خێردان تا زانست له گه وره كانيانه وه وه رگرن ، جائه گه ر له بچوكوكانيان وخراپه كانيانه وه وه ريانگرت تياچوون) جائايه كێ له وكه سه خراپتره كارى بريته له گه ڕان به شوێن بيدعه داو ده يهێنێ به سه ر موسڵمانانى هه ژاردا جێ به جێى ده كات و به نه زان و نه فاميان ده زانێت گاڵته به عه قڵيان ده كات به ڵام به داخه وه موسڵمان خه وتووه دۆست و دوژمنى خۆى ناناسێ ، ده رباره ى ووشه ى (أصاغرهم) مه به ست لێى بيدعه چيه باته مه نى سه د ساڵ بێت مادام بيدعه ده كات ئه وه بچوكه ئه مه ش بۆچونى پێشينه چاكه كانه عه بدووڵاى كوڕى موباره ك ده فه رموێت ((الأصاغر من أهل البدع)) شرح أصول اعتقاد أهل السنة" للالكائي(102) واته ( بچووكه كان له ئه هلى بيدعه ن ) ، وه (والأصاغر هنا هم أهل البدع ،فقد سئل عبد الله بن المبارك ـ رحمه الله ـ:من الأصاغر ؟ قال : الذين يقولون برأيهم) الزهد"لابن المبارك(ص21،281)،و"جامع بيان العلم"(1/612،617) واته ( مه به ست له بچووكه كان لێره دا ئه وانه ن كه بيدعه چين ، به دڵنياييه وه پرسياركراوه له عه بدووڵاى كوڕى موباره ك ڕه حمه تى خواى لێ بێت ( بچووكه كان كێن؟) فه رمووى : ئه وانه ن به بۆچونى خۆيان قسه ده كه ن) لێت ده پرسم ئه گه ر به يه كێ له و انه بڵێى بۆ ئاهه نگى له دايكبوونى پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم)
ده گێڕى ده لێت شتێكى باش ده كه ين كه واته پێشينان درۆيان نه كردووه ، ده ى ئايه وه هابيه كان شوێن پێشين ده كه ن و دينه كۆنه كه يان پاراستووه يان تۆ كه بانگه شه ى بريقه دارده كه يت و ده لێى ئه مانه دينى تازه يان داهێناوه ، له چه ندشتێكى ئاواوه بۆم ده رده كه وێت به ڕاستى ئه وه ى تۆناتۆره ى وه هابيت لێناون له سه ر هه قن بۆيه مرۆڤى ژير يه كسه ر به گوێيان ده كات ، ئه وه شى دژايه تيان ده كات له به رسكو گيرفانيه تى نه ك ئه وان خراپبن.

4- هه ردوو پێشه وا حه سه نى به صرى و موحه مه دى كوڕى سيرين ڕه حمه تى خوايان لێ بێ ده يانفه رموو (لا تجالسوا أصحاب الأهواء ولا تجادلوهم ولا تسمعوا منهم) طبقات ابن سعد (7/172)، وسنن الدارمي (1/121)،وشرح السنة للالكائي (1/133)، والإبانة لابن بطة (2/444) واته ( له گه ڵ ئه و كه سانه دا دانه نيشن كه خاوه ن ئاره زوون وه ده مه ده مێ و موناقه شه يان له گه ڵ مه كه ن وه گوێشيان لێ مه گرن ) .(( ئه وانه ئامانجيان له كه داركردنى موسڵمانه بۆيه لايان دامه نيشه ))

ئه مانه ى له سه ره وه بينيت و خوێندته وه تنۆكێكه له ده رياى دژايه تى پێشينه چاكه كان بۆ ئه وكه سانه ى كه له دينه كه ى خواى په روه ردگار زياد ده كه ن و به ئاره زووى خۆيان گۆڕانكارى تيادا ده كه ن بۆنمونه له جياتى ئه وه ى له كاتى تێپه ڕين به لاى گۆڕستاندا بڵێن (السَّلاَمُ عَلَيْكُمْ يَا أَهْلَ الدِّيَارِ مِنَ الْمُؤْمِنِينَ وَالْمُسْلِمِين........) ئه وان ده ڵێن (الفاتيحة) بيركه ره وه ئه مانه چۆن ئاينه كه ى خواو پێغه مبه ريان (صلی الله علیه وسلم)
گۆريوه و ڕازى نابن به وه ى بۆيان هاتووه ، وه سه يرى نوێژى ته راويحيان بكه له ڕه مه زاندا بزانه ئايه ئه وه نوێژه ئه وان ده يكه ن جگه له وه ش ئه و هه موو قسه و كرداره سه يرو سه مه رانه ى له نێوان نوێژه كاندا ئه نجامى ده ده ن خێرا ئه و په رستشه جوانه هه ڵده كروزێنن به ڵام دواى ئه وه ى نوێژه كه يان ته واوكرد بوونى ئه و خه ڵكه زۆره به هه ل ده زانن ژه هرو گومڕايه تى كه له ناخياندا شاردويانه ته وه هه ڵيده ڕێژن به سه ر ئه و موسڵمانه هه ژارانه ى كه هاتوون ده روونيان پاك بكه نه وه فێرى ئه وه يان ده كه ن كه چۆن گۆڕى پياوچاكان و به ناو پياوچاكان بپه رستن ، فێرى بيدعه و خورافه تيان ده كه ن ، فێرى قين و ڕق و دووبه ره كايه تيان ده كه ن ، فێرى دژايه تى كردنى شوێنكه وتووانى ڕاسته قينه ى پێغه مبه رى خوايان (صلی الله علیه وسلم)
ده كه ن وهه وڵى ئاژاوه نانه وه ده نێن له ناومزگه وته كاندا ، فێرى ئه وه يان ده كه ن كه چۆن سوكايه تى به پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم)
بكه ن به جۆرێ پێيان ده ڵێن له قسه ى پێشه واكانتان لانه ده ن با پێغه مبه ريش (صلی الله علیه وسلم)
بڵێت قسه ى پێشه واكانيان له قسه ى خواو پێغه مبه ريان
(صلی الله علیه وسلم)
به لاوه گرنگتره ئه گه ر ده ڵێى وانيه ئه وا پێيان بڵێ ئايه پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم)
له سه رچه ند مه تر گڵه وه ته ڵقينى مردووى كردووه و فێرى ديندارى كردووه ؟، وه ئايه پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم)
له سه رگۆرستان قورئانى خوێندووه و فرۆشتوويه تى؟ ، ئايه پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم)
ماره به جاشى كردووه ؟ ، ئايه پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم)
ماڵى خه ڵكى بردووه بۆخۆى به ناوى ئيسقاته وه ؟ ، ئايه پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم)
ته عزيه ى داناوه و قورئانى تيادا خوێندووه و خێزانه كانيشى شين و واوه يلايان له كۆڕى ژناندا كردووه ؟، ئايه پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم)
پێى ووتن ناووناتۆره له براى خۆتان بنێنن و لاى خه ڵى بيانشكێنن؟ ئه مانه و سه دان و هه زاران پرسيارى تر كه ناتوانن وه ڵامى بده نه وه ، به وه چاوى خه ڵكيان پڕ له خۆڵ كردووه كه ده ڵێن ئێمه پێغه مبه رمان (صلی الله علیه وسلم)
خۆش ده وێت ئه وه تا ئه يپه رستين و هاوارى لێ ده كه ين و داواى يارمه تى لێ ده كه ين و ئاهه نگى له دايك بوونى بۆ ده گێڕين و ماڵى بۆسه رف ده كه ين ، ئه گه ر ئه وه به ڵگه بێت له سه ر شتێ به ڵگه يه له سه ر ئه وه ى كه زۆر ڕقيان له پێغه مبه ره (صلی الله علیه وسلم)
چونكه هيچ كام له و كارانه نه بۆخۆى ئه نجامى داوه نه هاوه ڵانيش په رستوويانه و ئاهه نگيان بۆگێڕاوه ، نازانم باوه ڕ به وان بكه م سه رو ماڵيان له پێناو دينه كه يدا دانا يان باوه ڕ به تۆ بكه م كه ته نها مه به ستت به كارهێنانى خه ڵكه بۆمه به سته شاراوه كانت ، به دڵنياييه وه باوه ڕ به هاوه ڵان و شوێنكه وتووانيان ده كه م بانگه شه بريقه داره كانى تۆ وه لا ده نێنم و به و شێوه يه ديندارى ده كه م كه ئه وان كردوويانه و له سه ر ڕێبازى ئه وان ده ڕۆم و به گوێيان ده كه م هه ڵده ستم به ڕوونكردنه وه ى ئاينه كه ى خواو پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم)به تێگه يشتنى پێشينه چاكه كان و واز له شوێنكه وتنى ئاره زووه كانى خۆم ده هێنم ، دين به كارناهێنم بۆ به رژه وه ندى تاكه كه سى ، ئه وه ى كه نووسراوه و خوێندته وه ئامۆژگاريه له برايه كى دڵسۆزتان بۆ موسڵمانانى به ڕێز داواكارم كه منداڵى ڕێك و پێكى خۆتان نه خه نه به رده ستى ئه وكه سانه ى به كاريان ده هێنن بۆ دژايه تى كردنى ئيسلام تاله منداڵيه وه ئه وه ى ده يانه وى نه يخه نه مێشكيانه وه چونكه ته مه نى منداڵى ته مه نێكى هه ستياره و كه فوكوڵيان هه يه هه رچيه كيان لێ داوا بكه ن ئه نجامى ده ده ن ، ئێوه ى باوك و برا به رپرسيارن به را مبه ر جگه رگۆشه كانتان خۆ ئه گه ر ئه وان هه ست ناكه ن و خه ڵه تاون ئه وا ئێوه هه ست ده كه ن به ده ستى خۆتان منداڵه كانتان به ره و گومڕيى مه به ن ، وه داوا له گه وره كانيش ده كه م كۆڕو دانيشتنى ئه وانه ى بيدعه ده ڕازێننه وه خۆش مه كه و گوێيان لێ مه گرن بازياتر سورنه بن له سه ر ئه نجامدانى تاوانى له وه زياتر ده رهه ق به ميلله ته كه ت ، كۆمه ڵگه ى كورده وارى سه دان ساڵه له سه ر بيروباوه ڕى ئه مانه زيناى له گه ڵ ده كرێت به ناوى ئيسلامه وه ناويان ناوه ماره به جاش ، بۆ به ده ستى خۆت هه وڵى زيندوكردنه وه يان ئه ده يت ، بۆ له جياتى هانابردن بۆ خوا دارو به ردو په ڕۆو نووشته وناڵى كه ر ده په رستى ، كاتى ئه وه يه بگه ڕێته وه بۆلاى خواى گه وره ، دواكارم له خواى گه وره موسڵمانان بێداربكاته وه له و خه وه ى به پيلان خه وێنراون . ئامين

اللهُمَّ هَلْ بَلغْت اللهُمَّ هَلْ بَلغْت اللهُمَّ هَلْ بَلغْت اللهُمَّ اشْهَدْ سُبْحَانَكَ اللَّهُمَّ وَبِحَمْدِكَ أَشْهَدُ أَنْ لاَ إِلَهَ إِلاَّ أَنْتَ أَسْتَغْفِرُكَ وَأَتُوبُ إِلَيْكَ

(ئاماده کردنی باوکی نما)

(بائێمه هه میشه باڕێگامان ڕێگای خوابێت باهه میشه به رنامه و ژیانمان له سه رئه داکردنی قورئان و سونه ت بێت نه ك شتێکی زیاده و دروست کراو که به رنامه ی خوانه بێت)

(مافی گشت موسڵمانێکه بۆ سود وه رگرتن و بڵاو کردنه وه ی گشت بابه ته کانی ماڵپه ڕی فه رمووده )


~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~