براده‌رايه‌تى كێ ده‌كه‌يت ؟! له‌قوتابخانه‌كه‌ت... وه‌يان له‌دانيشت گايه‌كه‌ت.

براده رايه تى كێ ده كه يت ؟!
له قوتابخانه كه ت... وه يان له دانيشت گايه كه ت....


~~~~~~~~~~~~~~~~~

بسم الله والصلاة والسلام على رسول الله وعلى اله وصحبه ومن والاه وبعد:

موسوڵمانى خۆشه ويستم دياره براده رايه تى كردنى خه لكى زۆر كاريگه رى هه يه له سه ر مرۆف,له به ر ئه مه خواى گه وره وه هه روه ها پێغه مبه رى خوا محمد صلى الله عليه وسلم زۆر كرينگيان داوه به براده ر, خواى گه وره ئه فه رموێت)الأَخِلاَّءُ يَوْمَئِذٍ بَعْضُهُمْ لِبَعْضٍ عَدُوٌّ إِلاَّ الْمُتَّقِينَ) [الزخرف:67
واته له ڕۆژى دواييدا دۆسته كان ده بن به دوژمنى يه كترى,جگه له و دۆستانه كه له سه ر بنه ماى له خواترسيه وه بون به دۆستى يه كترى.. وه پێغه مبه رى خوا صلى الله عليه وسلم ده فه رمويت(المرء على دين خليله فلينظر أحدكم من يخالل )أخرجه أحمد وأبو داود وحسنه الألباني. واته مرۆف له سه ر رێبازى براده ره كه يه تى,جابزانه تۆ براده رايه تى كئ ده كه يت.. جاكه واته ئه ى براى به ريزم ئه ى خوشكى موسولمان ده بێت زۆر زۆر ئاگادارى خۆت بيت ,بزانه كئ ده بێت به براده رت و وه براده رايه تى كئ ده كه يت.

براده رايه تى زۆر كاريگرى ده بێت . له سه ر ئايينت.. له سه ر خوڕه وشتت.. له سه ر خوێندنت..وهتد.

جا بۆ ئه وه ى شەيتان نه توانێت فريويت بدات به هۆى جنودى خۆى(كه بريتيته له براده رى خه راپ)هه وڵ بده زوو براده رى چاك بۆ خۆت بدۆزه وه,تۆ ناتوانيت به بێ براده ر بژيت !!! نەڵێیت من براده رايه تى هيچ كه س ناكه م!!له به ر ئه وه ى له تواناى هيچ كه سيك دانيه!! له به ر ئه وه دە ڵێم براده ريكى چاك بۆ خۆت بدۆزه وه پێش ئه وه ى براده رى خه راپ توشت ببيت.

براده رى خه راپ زۆر كاريگه رى ده بێت له سه ر ئايينت!! چۆن؟؟

بەڵێ كاريگه رى هه بوه له سه ر كه سانێك تاوايان لئ هاتوه وازيان هێناوه له نوێژ و ڕۆژى و يادى خوا بەڵكو هى وا هه بوه به هۆى براده رى خه راپ وازى هيناوه له ئايين په نا بەخوا..

براده رى خه راب كاريگه رى ده بێت له سه ر خوێندنت!!
چۆن؟؟

بەڵێ كه سى وا هه بوە زۆر زۆر زيره ك بوه هه موو ساڵێك نمرى باشى هيناوه له وانه كانى !! بەڵام كاتێك توشى براده رى خه راب بوه يه ك سه ر شكه ستى هێناوه و نمره كانى به ره و كه مى چونه!! له به ر ئه وه ى عاده تن كه سى خه راب زۆر گرينگى نادات به خوێندن جا نايه وێت براده ره كه شى گرينكى بدات به خوێندن..

براده رى خه راب وات لێده كات توشى تاوان ببيت و وه واز بهێنيت له په رستنى خواى گه وره ...

چۆن؟؟

بەڵێ هه وڵ ده دات توشى كارى خه رابت بكات,وه ك چون بۆ شوێنى خه راب و وه خواردنه وه ى شتى ناشه رعى,بەڵام له وانه يه يه ك سه ر پێت نه ڵێت بيكه يان بيخۆ,دەڵێت ده ى له گەڵمان وه ره بەڵام تۆ وامه كه.. بەڵام كاتێك ده چيت له گەڵيان له ناكاو ئاگادارى خۆت نيت ده بينيت خۆت توشى ئه م گوناهه بويت.. گه نجى واهه بوو پێنج فه رزه هاتوو چۆى مزگه وتى كردوه بەڵام به هۆى براده رى خه راب توشى نه كردنى نوێژ بوه به كۆمەڵ وه پاشان وازى هيناوه له نوێژ وه پاشان توشى مشروبات ى حه رام بوه تاواى لێهاتوه له كۆتايى به سه رخۆشيه وه ده ست درێژى كردۆته سه ر دايكى بۆ زيناكرد !!!!!!! په نابەخوا,

جا ئه ى موسڵمانى ژيرو عاقل تۆزێك له گه ڵ خۆت بوه سته..... بزانه پێت خۆشه ئه م كاره نا په سندانه له تۆ بێنه جێ ....؟؟؟

وەڵام نه خێر!!

جاكه واته هه وڵى ته واوت بكه گه ر بۆ ئه وه ى توشى براده رى خه راب نه بيت. بەڵام تۆ پرسيارم لى ده كه يت دەڵێیت ئه ى برا ئه گه ر من توشى براده رى خه راب بوبم چۆن ده توانم رزگارم بيت لێيان!!!!

منيش پێت دەڵێم ئازيزه كه م ئاسانه ان شاءالله...

يه كه ميان -
زۆر دوعا بكه له خوا
كه رزگارت بكات و بتپارێزێت له براده رى خه راب خواى گه وره ئه فه رمووێت( وَقَالَ رَبُّكُمُ ادْعُونِي أَسْتَجِبْ لَكُمْ )) غافر: 60
واته خوا پێت ده فه رموێت لێم بپاڕێوه و دوعام لێ بكه دوعاييه كه ت قه بول ده كه م.. جا چ له مه خۆشتره خوا به ڵێنت پێ بدات كه دوعات قه بول ده كات..ده ى تۆش بپاڕييه وه له خواى گه وره به به رده وامى بڵێ ئه ى خوايه بم پارێزه له براده رى خه راب..ئه ى خوايه رزگارم بكه له براده رى خه راب .. ئابه م شێوه يه به ويستى خوا رزگارت ده بێت له براده رى خه راب.

دووهه ميان-
هه وڵ دان تۆ وا بير نه كه يته وه واز هێنان له براده رى خه راب زۆر ئاسان بێت به شه وێك بەڕۆژێك رزگارت ببيت به لكو ده بيت هه وڵى زۆر بده يت و به رده وام بيت له سه ر واز هێنانيان, بەڵام بزانه كاتێك تۆ هه وڵ ده ده يت بۆ واز هێنانيان ئه مه بەڵگه يه له سه ر ئه وه ى تۆ پێت ناخۆشه دۆستايه تى كه سى خه راب بکەیت ,خوا ی پەروەردگار ئه فه رموێت (وَالَّذِينَ جَاهَدُوا فِينَا لَنَهْدِيَنَّهُمْ سُبُلَنَا وَإِنَّ اللَّهَ لَمَعَ الْمُحْسِنِينَ )) العنكبوت:69
واته ئه وه ى هه وڵ ده دات بۆ دووركه وتنه وه له شتى خه راب وه تێده كۆشێت لەپێناو رازى بونى خوا ئه وه خوا يارمه تى ده دات خوا له گه ڵ كه سى چاكه كاره و يارمه تى ده ريانه.

سێيه م - بير كردنه وه له کردەوە خه راپه كانى براده رى خه راب كه به هۆى ئه وه وه توشى خه م و خه فه ت ودڵ ته نك و ناره حه تى دوركه وتنه وه له خوای گه وره بويت.. جا به رده وام به له سه ر ئه م هۆكارانه به ڵکو رزگارت بيت له براده رى خه راب. ئه ى موسڵمانى به ڕێز و ئازيز براده رى چاك كه سێکه كاتێك له لاى ئه ويت ئامۆژگارى چاكت ئه كات كاتێك كارى چاك ئه كه يت يارمه تیت ئه دات بۆئەوەی زیاتر چاکە بکەیت .وە كاتێك هەڵه يه ك ئه كه يت يان تاوانێك ئه نجام ئه ده يت ئامۆژگاريت ئه كات بۆ راستكردنه وه ى هەڵه كه ت وه نه كردنى تاوانه كه ت .
وە كاتێك لاى ئه و نيت به چاكه له لاى خەڵك باست ئه كات .
وه كاتێك وه فات ئه كه يت له دونيا خواحافيزى ئه كه يت دوعات بۆ ده كات .

بەڵام براده رى خه راب

كاتيك لاى ئه وه يت قسه ى خه راب و ناشه رعيت له گەڵ ئه كات وه كاتێك كارى چاك ئه كه يت سه رزنشتت ئه كات وه كاتێك كارى خه راب ئه نجام ئه ديت يارمه تيت ئه دات و ده ست خۆشيت لئ ده كات وه كاتێك لاى ئه و نيت به خه راپه له لاى خەڵك باست ئه كات و غه يبه تت ئه كات و دەڵێت من ئه و كه سه ئه ناسم و ده زانم باييه ى چه نده وه كاتێك ده مريت و وه فات ئه كەيت دەڵێت ده ى بخۆ .. ئابه م شێوه ده توانيت دۆستى چاك و خه راب لێك جيا بكه يته وه..!!!
وە نابێت خۆمان هەڵخەلەتێنین بڵیین ئێمە برادەرەیەتی کەسانی خراپ دەکەین و کاریگەر دەبین لەسەریان ....ئەگەر زانیت بۆ ماوەیەک کاریگەریت نەبوو لەسەری بێگومان ئەو دەتوانێ کاریگەری لەسەرت دروست بکات

هاورێی خراپ دەتوانێ دەست درێژی بکاتە سەر ناموست . چۆن

زۆر کەس هەن برادەری خراپیان هەیە و شەوانە دەیانهێنێتە ماڵەوە رەنگە ئەو برادەرە خراپانە بتوانن خوشکی ئەم گەنجە هەلخەلەتێن و بەم جۆرە برادەرەکەی ناموسی لەکەدار دەبێت .

دۆستايه تى كه سى باش زۆر خۆشه و تام و چێژێکی تايبه تى هه يه .

تۆ نازانيت چه ند خۆشه تاكو نه چيته ناو واقعى خوشه ويستى لەپێناو خوا دۆستاييه تى و براده رايه تى كردنى كه سى چاك خۆشيه كانى به س ئه وه نيه تۆ له دونيا پێى شاد ده بيت !!! به ڵكو خۆشيه كانى زياتر بۆ رۆژى دوايى و به هه شته كه ى خواى رب العالمين ه . بزانه خوای پەروەردگار ئه فه رموێت (الاخلاء يومئذبعضهم لبعض عدو الاالمتقين)هه موو دۆسته كان ده بن به دوژمن ,,بەڵام دۆستانێك براده رانێك نابن به دوژمن كه له پێناو خوا بوبن به براده ر..

• خواى گه وره له رۆژى دواييدا له سه ر هه موو خه لك بانك ئه كات و ئه فه رموێت..هه روه ك ابوهريره رازى بوونى خواى له سه ر بيت ده فه رموێت پێغه مبه رى خوا صلى الله عليه وسلم فه رموى(إن الله يقول يوم القيامة : أين المتحابون بجلالي ؟ اليوم أظلهم في ظلي يوم لا ظل إلا ظلي) خواى گه وره ده فه رموێت له رۆژى دواييدا كوان ئه وانه ى يه كتريان خۆش ويستوه لەپێناو من؟؟ ئه مرۆ ده يان خه مه ژێر سێبه رى خۆم كه جگه له سێبه رى من هيچ سێبه رێك نيه.

• جاكه واته هه وڵ بده بۆ براده رى چاك...

• بەڵام ئه وه بزانين كاتێك ئێمه براده رايه تى يه كترى ئه كين لەپێناو خوا ده بێت ره چاوى چه ند خاڵێك بكه ين بۆ ئه وه ى براده رايه تيمان نه پچرێت و به رده وام بێت
زۆر كه سمان ديت زۆر براده ر بون و لەپێناو خواش براده ر بون بەڵام پچراو نه ما به ڵكو توڕه یى له بەينيانه دروست بوو
جاكه واته به هه وڵ بده ين بزانين براده رايه تى چه ند بنمايه كى هه يه بۆ سه ركه وتنت له م براده رايه تيه .

یەکەم - ده بێت عه يبى دابپۆشيت و نابێت بڵاوى بكه يته وه.

دووه ميان- كاتێك ئامۆژكارى ئه كه يت ده بێت به نه رمى بێت و وه به خۆشه ويستى بێت وه نابێت به توره يى ئامۆژگارى بكه يت .

سێهه م
-
ده بێت كاتێك ئامۆژگارى ئه كه يت ئارام بيت له سه رى نابيت بئ ئوميد بيت له چاك بونى.

جواره م
-
ده بێت به وه فا بيت به رامبه رى هه رچه ند زروفيشت خه راب بيت .

پێنجه م
-
ده بێت سه ردانى بكه يت له پێناو خوا نه ك له پێناو دونيا.

شه شه م - ئه گه رچه ند رۆژێك لات ديار نه بوو پرسيارى حالى بكه يت ئه گه رهه ر چ
نه بيت ته له فۆنێكى بۆ بكه يت و له حالى بپرسيت.

حه وته م
-
كاتێك نه خۆش كه وت سه ردانى بكه,كاتێك گه يشتيت به براده ره كه ت سلاوى لئ بكه بڵێ
السلام عليكم ورحمة الله, وه كاتێك ده عوه تى كرديت بۆ نان خواردن بڕۆلاى, كاتێك داواى ئامۆژگارى لێ كرديت ئامۆژگارى بكه, كاتێك پيركژى و وتى الحمدلله
تۆش بڵێ يرحمك الله, كاتێك وه فاتى كرد به دواى جه نازى دا برۆ.

هه شته م
-
له ناو خەڵك به چاكه باسى بكه و چاكه كانى بۆ خه ڵك باس بكه.

نۆيه م
-
چۆن بۆخۆت چاكه ده وێت و ده تەوێت خۆشى بۆت بێت ئه وهاش بۆ براده ره كه ت بوێت.

ده يه م
-
كاتێك شتى نه ده زانى ده رباره ى ئايينى ئه وه فێرى بكه ڕێنمايى بكه بۆ وه ده ست هێنانى خۆشيه كانى دونياو دواڕۆژى.

يازده هه م
-
كاتێك له شوێنێك غه يبه تى كرا ئه وه ديفاعى لئ بكه وەڵاميان بده وه.

دوازده هه م
-
براده ره كه ت سه ربيخه كاتێك سته م كاره يان سته مى لئ ده كرێت,چۆن كاتێك سته مكاره سه رى بيخيت واته ده ستى بگره مه هێڵه سته م بكات.


سێزده هه م
-
ره زيل نه بيت له به خشين به رامبه رى به تايبه ت له كاتى ته نگانه,دۆست و براده ر له و كاته دياره كه ناخۆشيت به سه ر دێت.

چوارده هه م
-
كار ئاسانى بۆ بكه,وه هه وڵ بده پێويستيه كانى بۆ جێ به جێ بكه وه به رامبه ر به چاكه كانى رازى ببه ئه گه ر كه ميش بن .

پازدەهەم
-
له خۆشيه كان له گه لى به وه له كاتى ناخۆشى و دڵ ته نگى دڵى ئارام بكه وه.

شازدەهەم
-
زۆر دوعاى خێرى بۆ بكه به تايبه ت له كاتێك كه له لات نيیه و لێت بزره.

حەفدەهەم
-
كاتێك دڵت لێى ده شكێت و خه راپەيەكت به رامبه ر ده كات لێى ببوره وعوزرى بۆ بهينه وه.

هەژدەهەم
-
وه كاتێك دڵت لێى عاجز بوو وه دوای وتى من مه به ستم ئه وه نه بوو واته عوزرى بۆ خۆى هێناوه لێى ببوره و عوزره كه ى قه بول بكه.

نۆزدەهەم
-
وەپێى بڵێ من تۆم خۆش ده وێت له پێناو خوا پێغه مبه ری خوا صلى الله عليه وسلم
ده فه رموێت : { إذا أحب أحدكم أخاه فليُعلمه أنه يحبه } [أخرجه أحمد وأبو داود وصححه الألباني]. واته كاتێك يه كێك له ئێوه براى موسڵمانى خۆى خۆش ويست پێى بڵێ كه تۆ ئه وت خۆش ده وێت لەپێناو خوا.

بیستەم
-
هه وڵ بده خۆى بۆ بشكينه و ته كبور و خۆ به زل زانينى به سه ردا مه ده خواى گه وره ئه فه رموێت ( وَاخْفِضْ جَنَاحَكَ لِمَنِ اتَّبَعَكَ مِنَ الْمُؤْمِنِينَ )الشعراء:215]. خۆت ملكه چى ئه و كه سانه بكه به باوەڕدارن.

بیست و یەكەم
-
زۆر موناقه شه مه كه ن با نه بێت به ده رگايه ك بۆ دوركه وتنه وه تان له يه كترى.

بیست و دووەم

-
زه نى خه راپى پێ نه به يت ,پێغه مبه رى خوا صلى لله عليه وسلم ده فه رموێت: { إياكم والظن، فإن الظن أكذب الحديث } [رواه مسلم .

بیست و سێیەم
-
نه هێنيه كانى ئاشكرا مه كه,وه كاتێكيش بەڵێن و وه عدت پێی دا مه يشكينه بەڵێن و وه عده كه ت.

بیست و چوارەم
-

به رده وام هه وڵى ئه وه بده كه مزگينى پێى بده يت و پيرۆز بايى لێى بكه يت.

بیست و پێنجەم
-
هيچ چاكه يكى ئه وت لا كه م نه بێت ئه گه ر چاكه كه شى كه م بێت.

بیست و شەشەم
-
به رده وام هانى بده بۆ پێشكه وتن و سه ركه وتن.

وە لە کۆتایدا داوا كارم له خواى په روه ردگار هيدايه تمان بدات بۆ رێگا ڕا سته كه ى خۆى ,ڕێگاى ئه وانه ى خوا نیعمه تى لەگەڵ كردون لەپێغه مبه ران (عليهم السلام )و ڕاست گۆيان پياو چاكان و شه هيدان.. وە داواكارم له خواى په روه ردگار زانست و زانيارى چاك و كرده وه ى چاكمان پێببه خشێت..

سبحان ربك رب العزة عما يصيفون وسلام على المرسلين والحمدلله رب العالمين

وصلى الله وسلم وبارك على عبدك ورسولك محمد وعلى اله وصحبه اجمعين.


(ئامادەکردنی مامۆستا ناصح محمدامین )



~~~~~~~~~~~