فەرموودەعهقیده - بیروباوەڕی ڕاستڕوونکردنەوەی شەرعیبەهەشت و دۆزەخبیدعە و داهێنراوەکانبابەتی گشتی + وته‌ی زانایان و دانایان پەروەردە و خێزانبابەتی عەرەبیتاوان و حەرامکراوەکاننزا و پاڕانەوەژیاننامه و ڕووداو و بەسەرهاتەکانمانگی رهمهزانگۆشەی فه‌توا
|
ئيشاره‌ت كردن به‌چه‌ك يان به‌رزكردنه‌وه‌ى به‌رامبه‌ر موسڵمان ئيشاره‌ت كردن به‌چه‌ك يان به‌رزكردنه‌وه‌ى به‌رامبه‌ر موسڵمان{nl}پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وعلى اله وسلم ئه‌فه‌رموێ : ( لايشير احدكم على اخيه بالسلاح فانه لا يدري لعل الشيطان ينزع في يده فيقع في حفرة من النار ) رواه البخاري واته : (كه‌سێكتان به چه‌ك ئيشاره‌ت نه‌كا بۆ براكه‌ى چونكه نايزانێ له‌وانه‌يه شه‌يتان بيخزێنێ له دهستياو بكه‌وێته ناو چاڵێكى ئاگر ) . وه له فه‌رمووده‌يه‌كى تر پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وعلى اله وسلم ئه‌فه‌رموێ :( من اشار الى اخيه بحديدة فان الملائكة تلعنه حتى يدعه وان كان اخاه لابيه وامه ) رواه مسلم واته : ( كه‌سێك ئيشاره‌ت بكا بۆ براكه‌ى به ئاسنێك ئه‌وه فريشته‌كان =ملائكه= نه‌فره‌تى لێ ئه‌كه‌ن تا واز ئه‌هێنێ له‌و كاره ئه‌گه‌ر براى بێ له دايك و باوكيشيهوه ) .{nl}وه پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وعلى اله وسلم ئه‌فه‌رموێ : ( من حمل علينا السلاح فليس منا ) رواه البخاري و مسلم واته : ( ئه‌وه‌ى چه‌ك هه‌ڵگرێ به‌رامبه‌رمان له ئێمه نيه ) .{nl}له سووده‌كانى ئه‌م سێ فه‌رمووده{nl}1- دروست نيه به هيچ شێوه‌يه‌ك ڕووى چه‌ك و چه‌قۆ و هه‌ر شتێكى بريندار كه‌ر به ئاسن و شتى تريش بكه‌يته به‌رامبه‌ر موسڵمان .{nl}2- نابێ به گاڵته‌و سوحبهتيش چه‌ك به‌رز بكه‌يته‌وه له موسڵمان و ڕووى چه‌كى تێ بكه‌ى چ جاى ئه‌وه‌ى به ڕاستى!.{nl}3- ئه‌وه‌ى ئه‌مه بكا ئه‌گه‌ر به گاڵته‌ش بێ فريشته‌كان لهعنهتى لێ ئه‌كه‌ن .{nl}4- له وانه‌يه تۆ به گاڵته‌و سوحبه‌ت ئه‌مه بكه‌ى به‌ڵام شه‌يتان له دهستتى بخزێنێ ئه‌و كاته ئهكهويه ناو ئه‌و تاوانه گه‌وره‌و ئهكهويته ناو چاڵێكى ئاگر .{nl}5- ئه‌وه‌ى چه‌ك به‌ره‌و ڕووى موسڵمان به‌رز كاته‌وه پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وعلى اله وسلم لێى بهريه!.{nl}الله اكبر ئه‌وه بۆ كه‌سێك ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستى كوشتن و بريندار كردنيش نه‌بێ به‌ر نه‌فره‌ت =لعنه= ئه‌كه‌وێ جا چى به‌و كه‌سانه ئه‌ڵێى به مه‌به‌ست موسڵمانان بترسێنێ و بيان كوژێ و بيان تۆقێنێ و تيرۆريان بكات و ڕووى چه‌كى بكاته موسڵمانان !!!. |