فەرموودەعهقیده - بیروباوەڕی ڕاستڕوونکردنەوەی شەرعیبەهەشت و دۆزەخبیدعە و داهێنراوەکانبابەتی گشتی + وته‌ی زانایان و دانایان پەروەردە و خێزانبابەتی عەرەبیتاوان و حەرامکراوەکاننزا و پاڕانەوەژیاننامه و ڕووداو و بەسەرهاتەکانمانگی رهمهزانگۆشەی فه‌توا
|
هه‌ندێك له‌و قه‌ده‌غه‌كراوانه‌ى كه زۆربه‌ى خه‌ڵكى تێ ى كه‌وتوون هه‌ندێك له‌و قه‌ده‌غه‌كراوانه‌ى كه زۆربه‌ى خه‌ڵكى تێ ى كه‌وتوون{nl}(بعض المحرمات التي وقع فيها كثير من الناس){nl}چاك بزانه ئه‌ى براى خۆشه‌ويستم ...وه‌ك چۆن خواى گه‌وره پێويستى كردوه له‌سه‌رمان فه‌رزه‌كان به جێ بێنين وه‌هاش قه‌ده‌غه كراوه‌كانى لێ قه‌ده‌غه كردوين ، وهههڕهشهى كردووه له‌و كه‌سه‌ى كهئهنجاميان ده‌دات به هه‌ڕه‌شه‌يه‌كى توند‌و سزايه‌كى سه‌خت ، به‌و پێ يه قه‌ده‌غه‌كراوه‌كان جارى واهه‌يه مرۆڤ له‌ئيسلام ده‌رده‌كه‌ن ئه‌گه‌ر ئه‌نجامى بدات، وه‌ك {nl}1-هاوه‌ڵ دانان بۆخوا((الشرك بالله )):-{nl}خواى گه‌وره هه‌واڵى پێداوين كه بۆ هه‌تا هه‌تايه هاوه‌ڵ دانه‌ر لێخۆشبونى نيه وه كرده‌وه چاكه‌كانى پوچه‌ڵ ده‌بنه‌وه ، خواى باڵاده‌ست ده‌فه‌رموێت((إن الله لا يغفر أن يشرك به))النساء(16) واته:-بێگومان (بهتهئكيد) خودا له‌و كه‌سانه خۆش نابێ كههاوهڵ و وێنه‌ى بۆ بڕيار ده‌ده‌ن)) ئه‌گه‌ر ته‌وبه نه‌كه‌ن .{nl}2-سه‌ربڕين بۆغهيرى خوا((الذبح لغير الله)):-{nl}ئه‌ميش هاوه‌ڵ دانانه بۆ خوا وه‌ك، حه‌يوان سه‌ربڕين بۆمردووى ناو گۆڕه‌كان يان په‌رى (الجن) وه چه‌نده‌ها شتى تريش ، خواى باڵاده‌ست ده‌فه‌رمووێت((قل إن صلاتي ونسكي ومحياي ومماتي لله رب العلمين (162)لاشريك له وبذلك أمرت وأنا أول المسلمين))(163)الأنعام.واته:-ئه‌ى محمد(صلی الله علیه وسلم) تۆ بڵێ ((بهوبێ باوه‌ڕو بت په‌رستانه ))نوێژ‌و سهربڕينم و((قوربانى)) و ژيان ومردنم ، هه‌ر بۆخواى په‌روه‌ردگارى جيهانيانه ، وه‌هيچ هاوبه‌شێكى نيه وه به‌وه فه‌رمانم پێ دراوه ، وه‌من يه‌كه‌مى هه‌موو فه‌رمان جێ به‌جێ كارانم( بۆخودا) ..وه‌هه‌روه‌ها ده‌فه‌رمووێت((فصل لربك وانحر))(2)الكوثر..واته:-پاشان خوداى گه‌وره به‌پێغه‌مبه‌ر (((صلی الله علیه وسلم) )) ده‌فه‌رمووێت : شوكرى نيعمه‌ته‌كانى خودا به‌چاكى به‌جێ بهێنه و، به‌هه‌موو دڵێكتهوه نوێژ بكه بۆ په‌روه‌ردگارت..وهههرلهپێناوى رهِزامهندى ئه‌ودا قوربانى سه‌رببڕه......واته سه‌ربڕين ته‌نها بۆخوابێت وبه‌س.{nl}3-سوێند خواردن به‌غه‌يرى خوا((الحلف بغير الله)):-{nl}كه ئه‌ميش هاوه‌ڵ دانانه بۆخواى پاك وباڵاده‌ست ، وه‌ك ئه‌وه‌ى يه‌كێك سوێند بخوات به ئابڕووى (بشرفه) يان به پێغه‌مبه‌رى خوا(صلی الله علیه وسلم) يان به‌ژيان((الحياة)يان بهكهعبه يان به سپارده((الامانه))كهبڕواى وابێت كه‌ئه‌م شتانه گه‌وره‌ترن له خوا، يان يه‌كسانن له‌گه‌ڵيدا ، پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله علیه وسلم) فه‌رموويه‌تى ((من حلف بغير الله فقد كفر ،أوأشرك))رواه احمد (5120)...واته :-هه‌ركه‌سێك سوێند بخوات به‌غه‌يرى خوا ، به‌ڕاستى ئه‌و كه‌سه كافر بووه به خوا يان شه‌ريكى بۆ بڕيار داوه .{nl}4-گاڵته كردن بهئايين يان به‌هه‌ندێك له ئايين يان به‌شوێن كه‌وتوانى:-{nl}((الاستهزاء بالدين أوبشيء منه أوبأهله)){nl}ئه‌مه‌ش بێ باوه ڕى يه خواى گه‌وره ده‌فه‌رمووێت((ولئن سألتهم ليقولن إنما كنا نخوض ونلعب قل أبالله وءاياته ورسوله كنتم تستهزءون)) التوبة((65))...واته :-سوێندبێت. ئه‌گه‌ر پرسياريان لێ بكه‌يت به‌ڕاستى ده‌ڵێن دڵنياين ئێمه هه‌ر ده‌مه‌ته‌قێ وگاڵته ده‌كه‌ين ، تۆش بڵێ.ئايا به‌خودا وبهڵگهكانى و پيپَغهمبهرهكهى ئێوه گاڵته‌و لاقرتێتان ده‌كرد))...{nl}5-حوكم كردن به غه‌يرى ئه‌وه‌ى خوا ناردوويهتيه خواره‌وه{nl}((الحكم بغير ما أنزل الله )):-{nl}خواى باڵاده‌ست ده‌فه‌رمووێت ((ومن لم يحكم بما أنزل الله فأؤلئك هم الكفرون ))المائدة (44){nl}واته:-هه‌ركه‌س حوكم نه‌كات به‌و بڕيارانه‌ى كه‌خودا ناردوێتىيه خواره‌وه ، ئا ئه‌وانه بێ باوه‌ڕن و مسوڵمان نين).{nl}6-خۆشه‌ويستى بۆ بێ باوه‌ڕان و به ڕاست دانانى دينه‌كه‌يان و خۆشوبهاندن پێيان.{nl}((تؤلي الكفار وتصحيح مذهبهم والتشبه به‌م)):-{nl}خواى باڵاده‌ست ده‌فه‌رمووێت((ومن يتولهم منكم فإنه منهم))المائدة (5)...واته:- ئه‌وه‌تان ئه‌وان بكات به پشتيوان ودۆست ، ئه‌وه به‌ڕاستى ئه‌و كه‌سه له‌وانه..وه‌پێغه‌مبه‌رى خوا(صلی الله علیه وسلم) فه‌رموويه‌تى((من تشبه بقوم فهو منهم))رواه أبو داود (4031) و أحمد (2\50\92) ...واته:- هه‌ركه‌سێك خۆى بچوێنێ (بشوبهێنێ) بهقهومێك ئه‌وه له‌وانه..{nl}7-به‌ڕاست زانينى جادووگه‌رو فاڵچيهكان وئهستێرهناسان به‌وه‌ى كه بانگه‌شه‌ى بۆده‌كه‌ن له‌زانستى ناديار (علم الغيب) كه‌خواى گه‌وره بهشاراوهيى هێشتويهتيهوه له‌لاى خۆى..{nl}((تصديق الكهنة والعرافين والمنجمين فيما يدعون من علم الغيب الذي استأثرألله به)){nl}خواى باڵاده‌ست ده‌فه‌رمووێت((قل لايعلم من في السماوات والارض الغيب إلا الله ))النمل(65)..واته:-بڵێ كه‌سانێك كهلهئاسمانهكان وزه‌وى دان غه‌يب نازانن بێجگه له خودا (ته‌نها ئه‌و دهيزانێ)..{nl}8-هه‌ڵواسينى نوشته‌و گولله به‌ند , يان جادوو له‌گه‌ڵ بڕوابوون به‌وه‌ى كه زيا ن وچاو پيسى وحهسوودى ده‌گێڕێته‌وه ..((تعليق التمائم والحروز مع الاعتقاد بأنها ترد الاذى أو تدفع العين والحسد))..{nl}ثێغهمبهرى خوا (صلی الله علیه وسلم) فه‌رموويه‌تى((من علق تميمة فقد أشرك))رواه أحمد(16781)..{nl}واته:-واته هه‌ركه‌سێك شتێك هه‌ڵبواسێت به‌وێنه‌ى (نوشته يان چاوه‌زار ) بۆ ئه‌وه‌ى كه‌سوودى پێ بگهيهنێ ياخود زه‌ره‌رى لێ دوورده‌خاته‌وه ئه‌وا به‌و كاره‌ى تووشى هاوه‌ڵ دانان بووه و پێ ى ده‌بێت به‌هاوه‌ڵ په‌يدا كه‌ر بۆخواى گه‌وره. {nl}9-پاڕانه‌وه لهغهيرى خوا وه‌ك پاڕانه‌وه له لهدۆستانى خوا و پياوچاكان وخاوه‌نى گۆڕه‌كان وه چهندههاى تر به نيازى ئه‌وه‌ى ناخۆشيهك لابه‌ن يان پێويستى يه‌ك دابين بكه‌ن ..{nl}((دعاء غير الله من الاولياء أو الصالحين أو اصحاب القبور أو غيرهم :بقصد تفريج الكربات أوقضاء الحاجات))..{nl}خواى باڵاده‌ست ده‌فه‌رمووێت:((ومن أضل م‌من يدعوا من دون الله من لايستجيب له إلى يوم القيامة وهم عن دعائهم غافلون))الاحقاف (5)...واته :-كێ گومڕاتره له‌وكه‌سه‌ى كه هاوار لهغهيرى خوا بكات .كه‌وه‌ڵامى ناداته‌وه تاڕۆژى دوايى وه ئه‌و((هاوارلێكراوانه))له‌هاوارى ئه‌وان بێ ئاگان.{nl}10-بهدرۆزانينى خوا يان بهدرۆزانينى پێغه‌مبه‌رى خوا(صلی الله علیه وسلم) {nl}((التكذيب بالله اوالتكذيب برسوله)):-{nl}يان به‌شێك له‌وانه‌ى هێناويه‌تى يان گاڵته پێكردنى يان يه‌كسان كردنى ڕێبازه‌كه‌ى بهڕێبازێكى تره‌وه، يان بهدرۆزانينى ئه‌و كتێبانه‌ى كه لاى خواوه دابه‌زيون يان به‌هه‌ندێكى يان بڕوا نه‌بوون به قه‌زاو قه‌ده‌ر يان ئه‌شكه‌نجه‌و ئازارى ناو گۆڕ وزيندوو بوونه‌وه‌و ته‌رازوو پردى (سيراط) وهه‌موو ئه‌وشتانه‌ى كه‌باس له‌ڕۆژى دوايى ده‌كات .{nl}11-قه‌ده‌غه‌كردنى چوونه ده‌ره‌وه‌ى ئافره‌ت بهڕازاوهيى وبۆن خۆشى بۆ مزگه‌وت وناو كۆڕ‌و كۆمه‌ڵ وه‌ك بازاڕه‌كان((تحريم خروج المرأة متز ينة أو متعطرة إلى مسجد أو مجامع الناس كالاسواق )){nl}پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله علیه وسلم) فه‌رموويه‌تى ((المرأة عورة ،فإذا خرجت استشرفها الشيطان ))رواه الترمذي (1093).....واته:- ئافره‌ت ههموولاشهى جيگاى سه‌رنج وتێڕوانينه ، وه‌كاتێك كه‌له‌ماڵ ده‌چێته ده‌ره‌وه ئهگهرخۆى باش دانه‌پۆشێ ئه‌وا شه‌يتان ده‌ى ڕاز ێنێتهوهو خه‌ڵكى به‌هۆيه‌وه تووشى فيتنه ده‌كات ..وه‌هه‌روه‌ها فه‌رموويه‌تى ((ايما امراة استعطرت ثم خرجت فيوجد ريحها فهي زانية ، وكل عين زانية))رواه ابوداود (3642) و الترمذي (2710) و النسائي (5036) و الدارمي (2532) و أحمد (18757) بألفاظ متقاربة.....واته:- ههرئافرهتێك خۆى بۆن خۆش بكات وپاشان بڕواته ده‌ر له‌ماڵ وه خه‌ڵكى بۆنى ئه‌و عه‌تره بكه‌ن كه له‌خۆى داوه ئه‌وا ئه‌و ئافره‌ته وه‌ك داوێن پيس وايه ، وه‌به‌هۆى ئه‌و بۆنه خۆشه‌وه سه‌رنجى خه‌ڵك بۆلاى خۆى ڕاده‌كێشێ وخه‌ڵكى تووشى زيناى چاو ده‌كات..وهفهرموويهتى((يا أيهاالناس انهوا نساءكم عن لبس الزينة،والتبختر في المسجد ، فإن بني اسرائيل لم يلعنوا حتى لبست نساؤهم الزينة ، وتبخترن في المساجد))رواه ابن ماجه (3991) .وه ئه‌م فه‌رمووده‌يه چه عيفه بڕوانه السلسلة الضعيفة (4821) و ضعيف الجامع (6385) .واته:-ئه‌ى خه‌ڵكينه مهيهێڵن ئافره‌ته‌كانتان جل وبه‌رگى ڕازاوه و سه‌رنج ڕاكێش له‌به‌ربكه‌ن و هه‌روه‌ها خۆيان بۆن خۆش بكه‌ن بۆ مزگه‌وت چونكه جوله‌كه خواى گه‌وره لهعنهتى لێ نه‌كردن و له ڕه‌حمه‌تى خۆى به دوورى نه‌گرتن هه‌تا ئه‌و كاته‌ى كه ئافره‌ته‌كانيان ده‌ستيان دايه له‌به‌ركردنى جلى ڕازاوه و خۆ بۆن خۆش كردن له مزگه‌وتدا .{nl}وهپێويسته لهماڵهكانياندا بمێننه‌وه ونهچنهدهرهوه بۆكارێكى پێويست نه‌بێت ،خواى باڵاده‌ست ده‌فه‌رمووێت((وقرن في بيوتكن ولاتبرجن تبرج الجاهلية الأولى))الاحزاب (33)..واته :- له ماڵه‌كانى خۆتاندا بمێننه‌وه ، وهزينهت وجوانى خۆتان ده‌رمه‌خه‌ن ((له‌ناو خه‌ڵكى نامه‌حره‌مدا)وه‌كو خۆده‌رخستنى ئافره‌تانى سه‌رده‌مى نه‌فامى يه‌كه‌م((پێش ئيسلام))..{nl}12-قه‌ده‌غه‌كردنى ته‌نيايى ژن وپياوێك كه‌كه‌سى يه‌كتر نه‌بن (محرم)نه‌بن ، كهحهڵا ڵى يه‌ك نه‌بن.{nl}((تحريم خلوة المراة بالرجل الذي ليس محرماََ لها)){nl}پێغه‌مبه‌رى خوا(صلی الله علیه وسلم) فه‌رموويه‌تى((لايخلو رجل بامرأة إلامعها ذومحرم ولا تسافر المرأة إلا مع ذي محرم))رواه البخاري (2784) و مسلم (2391) و أحمد (1833)..واته:- دروست نيه بۆهيچ پياوێك له‌گه‌ڵ ئافره‌تێكدا دابنيشێت به‌ته‌نيا مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ى كه ئه‌و ئافره‌ته كه‌سێكى نزيكى خۆى له‌گه‌ڵدا بێت واته مه‌حره‌مى هه‌روه‌ها دروست نيه بۆهيچ ئافره‌تێك كهسهفهربكات به‌بێ كه‌سێكى مه‌حره‌مى)..وه‌هه‌روه‌ها فه‌رموويه‌تى((والذي نفسي بيده ماخلا رجل بامرأة إلا دخل الشيطان بينهما))رواه الطبراني.{nl}واته:-سوێند به‌و خوايهى كهڕۆحى منى به‌ده‌سته ههرپياوێك له‌گه‌ڵ ههرئافرهتێكدا له‌شوێنێكدا پێكه‌وه‌بن به‌ته‌نها واته مه‌حره‌مى يه‌ك نه‌بن ئه‌وا شه‌يتان سێ يهم كهسيانهو ، ده‌كه‌وێته نێوانيانهوهو تووشى خراپه‌يان ده‌كات))..{nl}13-ئه‌وجل وبهرگانهى كهلاشهى ئافره‌ت ده‌رده‌خات سه‌رپێچى كردنى فه‌رمانى خوايه، وهخۆداپۆشين(الحجاب){nl}واجبه ((السفورمخالفة لامر الله والحجاب واجب)){nl}خواى باڵاده‌ست ده‌فه‌رمووێت((يا أيها النبي قل لازواجك وبناتك ونسا‌ء المؤمنين يدنين عليهن من جلاببهن ذلك ادنى أن يعرفن فلا يؤذين وكان الله غفوراََرحيماََ))الاحزاب (59) واته:- ئه‌ى موحه‌مه‌د(صلی الله علیه وسلم) ((بڵێ))به هاوسه‌رانت (خێزانه‌كانت)وه بهكچانت وبهئافرهتانى بڕواداران با عاباكانيان بده‌ن به‌سه‌رياندا (خۆيان وجوانيانى پێ داپۆشن)ئه‌وه نزيكتره بناسرێن (به‌داوێن پاك)تا به‌هۆيه‌وه ئازار نه‌درێن .وه‌خوا لێخۆش‌بوو وميهرهبانه)).وه‌پێغه‌مبه‌رى خوا(صلی الله علیه وسلم) فه‌رموويه‌تى((ما تركت بعدي فتنة هي اضر على الرجال من النساء)) رواه البخاري (4706) و مسلم (4923) و أحمد (20751). واته:-له‌دواى خۆم هيچ فيتنهيهك نى يه كهبمێنێتهوه وه كاريگه‌رى خراپ و زۆرى هه‌بێ لهسهرپياوان له ئافره‌ت زيا تر...وه‌ده‌م وچاو له گه‌وره‌ترين جوانيه‌كانى ئافره‌ته ، وهسهيركردن تيرێكه له تيره ژههراويهكانى ئيبليس، وه‌نابێت سه‌يرى ئافره‌ت بكرێت ته‌نها له‌چه‌ند بارودۆخێكدا نه‌بێت كه ڕێگه‌ى پێ دراوه ، وه‌ك سه‌يركردن به‌مه‌به‌ستى هاوسه‌رگيرى يان شايهتى دان يان چاره‌سه‌ركردن ، وه‌يه‌كێك له موعجيزهكانى پێغه‌مبه‌رى خوا(صلی الله علیه وسلم) ئه‌وه‌يه كه له‌م فه‌رمووده شكۆمهندهدا هه‌واڵى پێ داوين فه‌رموويه‌تى((صنفان من اهل النا ر لم ارهما قوم معهم سياط كأذناب البقر يضربون بها الناس ،ونسا‌ء كاسيات عاريات مائلات مملات ،رؤسهن كأسنمة البخت المائلة لايدخلن الجنة ولا يجدن ريحها وإن ريحها ليوجد من مسيرة كذا وكذا ))رواه مسلم (3971) و أحمد (8311)...واته:- دوو كۆمه‌ڵ له‌خه‌ڵكى هه‌ن كه دۆزهخين من نهم بينيون واته له‌دواى من دێن، كۆمه‌ڵێكيان ئه‌وانه‌ن كه قامچيان به‌ده‌سته‌وه‌يه لهسهرشێوهى كلكى مانگا وهلهخهڵكى پێ ده‌ده‌ن ، كۆمه‌ڵى دووه‌م ئه‌و ئافره‌تانه‌ن كهپۆشتهن وه‌له‌هه‌مان كاتدا ڕووتن (جلهكهيان ته‌نكه يان كورته يان ته‌سكه)وه كاتێ ده‌ڕۆن به‌ڕێگادا به‌له‌نجه‌و لاردهڕۆن ، وهقژى سه‌ريان تۆپه‌ڵ كردوه له‌دواوه هه‌روه‌ك ئه‌و بهرزاى يهى سه‌رپشتى ووشتر، ئه‌مانه ناچنه به‌هه‌شته‌وه‌و بۆنهكهشى ناكه‌ن له‌كاتێكدا كه بۆنى به‌هه‌شت له دوورى ئه‌وه‌نده‌و ئه‌وه‌نده ڕێوه ديت ..ئه‌م دوو پۆله پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم) نهى ديون له‌ژياندا ، له‌وانه ئافره‌تانێك پۆشته‌ن به‌و جل وبه‌رگه كورته‌ى كهلهبهرياندايه ، ڕووتن به‌وه‌ى لهشيان به‌ده‌رده‌كه‌وێت يان نيوه ڕووتن ، له‌وانه‌يه ڕووتى ئاشووبهكهى كه‌متربێت له‌و جلانه‌ى ئه‌وان له‌به‌رى ده‌كه‌ن ، شوێنه ناشيرينهكانيانى پێ داده‌پۆشن وشوێنه دڵڕفێنهكانيان ده‌رده‌خه‌ن، ئه‌مه‌ش جل وبه‌رگى ئافره‌ته بێ باوه‌ڕه‌كانى ڕۆژئاوايه وه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌و ئافره‌تانه‌ى كه موسوڵمان نين و خۆيان ده‌شوبهێنن به ئافره‌ته بێ باوه‌ڕه‌كان ئهوئافرهوتانه له‌سه‌ر ئيسلام ماڵن و وهلاسايى ئه‌و ئافره‌ته بێ باوه‌ڕانه ده‌كه‌نه‌وه له جل وبه‌رگدا ..{nl}14-واز هێنان له نوێژى به‌كۆمه‌ڵ له‌مزگه‌وتدا ((ترك صلاة مع الجماعة في المسجد)){nl}چاك بزانه براى مسوڵمانم نوێژكردن بۆپياوان به‌كۆمه‌ڵ پێويسته(واجبه)هيچ كه‌سێك عوزرى بۆنيه نه‌چێت بۆنوێژى به‌كۆمه‌ڵ مه‌گه‌ر ئه‌و كه‌سه نه‌خۆش بێت يان ترسى هه‌بێت لهگيانى خۆى يان ماڵ ومنداڵى يان پاره‌و پولى يان ئه‌وه‌ى چاودێرى شتێك ده‌كات ، يان له‌ده‌ست دانى هاودهمهكهى , خواى گه‌وره فه‌رمانى داوه به كردنى نوێژى به‌كۆمه‌ڵ له‌كاتى ترس وبهرهنگاربوونهوهى دوژمن ، ئه‌ى چۆن بۆ كاته‌كانى تر كهئاساى يه ، وه له كاتى باران وقوڕو چڵپاودا نوێژى عيشا پێش ده‌خرێت له كاتى خۆى له‌به‌ر ئه‌وه‌ى كهزهحمهته بۆيان بگه‌ڕێنه‌وه بۆمزگه‌وت به‌هۆى باران وقوڕهوه و بۆ ئه‌وه‌ى خێرى جهماعهتيان له كيس نه‌چێ ، وه‌خواى باڵاده‌ست ده‌فه‌رمووێت((فويل للمصلين (4)الذين هم عن صلاتهم ساهون)) (5)الماعون.....واته:-واى بۆ نوێژكه‌ران ئه‌وانه‌ى وا له نوێژهكانيان بێ ئاگان).وه‌يل شوێنێكه كهجهههنهم په‌نا ده‌گرێت لهگهرميهكهى، ئه‌و وهيله بۆ ئه‌وانه‌يه كهتهمبهڵى ده‌كه‌ن لهنوێژهكانيانداو دواى ده‌خه‌ن له‌كاتى خۆى نه‌ك ئه‌وانه‌ى كه نايكهن، پێغه‌مبه‌رى خوا(صلی الله علیه وسلم) فه‌رموويه‌تى((أثقل صلاة على المنافقين صلاة العشاء وصلاة الفجر ، ولو يعلمون ما فيهما لأتوهما ولو حبوا ، ولقد هممت أن اّمر بالصلا‌ة فتقام ،ثم اّمر رجلاََيصلي بالناس ، ثم انطلق معي رجال معهم حزم من حطب إلى قوم لايشهدون الصلاة فاحرق عليهم بيوتهم بالنار))رواه مسلم (1041) و أحمد (9123) .واته:- قورسترين نوێژ له‌سه‌ر دوو ڕووه‌كان بريتيه له‌نوێژى خه‌وتنان ونوێژى به‌يانى ، ئهگهربيان زانيايه ئاماده‌بوون له‌و دوو نوێژه‌دا چه‌نده پاداشته‌كه‌ى گه‌وره‌يه ، ئه‌وا ده‌هاتن بۆى ئه‌گه‌ر به‌سنگه خشكێش بوايه ، وهخهريكه فه‌رمان بكه‌م به‌وه‌ى كهقامهت بۆ نوێژ بكرێت وكه‌سێك ئيمامهتى بكات بۆ ئه‌وخه‌ڵكه و ، خۆشم ده‌رچم له‌گه‌ڵ چه‌ند پياوێكدا كهداريان پێ بێت به‌ره‌و ئه‌و ماڵانه‌ى كهپياوهكانيان نايه‌ن بۆجهماعهت هه‌تاوه‌كو ماڵه‌كانيان به‌سه‌ردا بسوتێنم .ئه‌گه‌ر نوێژ پێويست (واجب)نه‌بوايه له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵدا بكرێت ئه‌وا پێغه‌مبه‌رى خوا(صلی الله علیه وسلم) ئه‌وه‌نده به‌ته‌نگه‌وه نه‌ده‌هات تا ئه‌وكه‌سه‌ى لێى دواده‌كه‌وێت بى سوتێنێت ، له‌به‌رئه‌وه‌ى تۆڵه سه‌ندنه‌وه نابێت مه‌گه‌ر بۆئه‌وانه‌ى واز له واجبێك دێنن ...پێشه‌وا مسلم له صهحيحهكهيدا ده‌گێڕێته‌وه ده‌ڵێ: پياوێكى نابينا هات بۆلاى پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم) وتى :من كه‌سێكم نيه ده‌ستم بگرێت وبمهێنێت بۆمزگه‌وت پرسيارى كرد له پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله علیه وسلم) كهڕێگهى بدات و له‌ماڵه‌وه نوێژه‌كانى بكات .ئه‌ويش ڕێگه‌ى پێ دا كاتێك ويستى بڕوات ، بانگى كرد‌و فه‌رمووى ئايا گوێت له بانگ ده‌بێت ؟ووتى به‌ڵێ ،فه‌رمووى (فأجب)واته ده‌بێت بێيت بۆنوێژى به‌كۆمه‌ڵ((الجماعة)).رواه مسلم (1044)هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌رى خوا(صلی الله علیه وسلم) فه‌رموويه‌تى ((من سمع النداء فلم ياته فلاصلاة له إلا من عذر))رواه ابن الماجة (785).....واته:- هه‌ركه‌سێك گوێى له‌بانگ بێت ونهيهت بۆ جه‌ماعه‌ت ، ئه‌وا نوێژه‌كه‌ى ته‌واو نيه ئهگهربهتهنها ئه‌نجامى بدات ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌وكه‌سه عوزرێكى شه‌رعى هه‌بوو بۆ نههاتنهكهى ئه‌وا نوێژه‌كه‌ى دروسته((عوزريش ترس يان نه‌خۆشيه)...{nl}15-تاشينى ڕيش((حلق اللحية)){nl}له ههردووصهحيحهكاندا(واته صحيحى بوخارى ومسلم)دا هاتوه پێغه‌مبه‌رى خوا(صلی الله علیه وسلم) فه‌رموويه‌تى((حفوا الشوارب واعفوا اللحي)) جا‌ء في مسند إمام أحمد برقم (4889,6167) بتقديم اللفظ الثاني على الأول وجاء بألفاظ متقاربة في صحيح البخاري و مسلم و أبوداود و الترمذي و النسائي و أحمد و مالك...واته:- سمێڵتان كورت بكه‌نه‌وه‌و ڕيشتان به‌رده‌نه‌وه وده‌ستى لێ مه‌ده‌ن (وهلهڕيوايهتى ئيبن عومه‌ر ته‌نها به‌ئه‌ندازه‌ى يه‌ك مشت واته (قبضة)يه‌ك ڕيشى ده‌هێشته‌وه .وههاوهڵانى تريش ئهوكارهيان لێ بينراوه...(وه ئه‌وه له كاتى حه‌ج و عه‌مره‌دا . وه‌رگێڕ){nl}16-گۆرانى ومۆسيقا لێدان وگوێگرتن لێ يان((الغناء والعزف والاستماع الى ذلك)){nl}له‌كاتێكدا گۆرانى بێژه‌كه چ پياوبێت يان ئافره‌ت ...له‌به‌رئه‌وه‌ى گۆرانى وئامێرهكانى ڕابواردن وه‌ك عودو شمشاڵ وكهمانچهو ئه‌وانى تر هۆكارێكن بۆ ڕێگرى له‌يادى خواى گه‌وره و خۆشه‌ويستى دنيا له دڵدا جێ ده‌هێڵێت و يادكردنه‌وه‌ى خواى گه‌وره وشيرينى قوڕئان له دڵه‌كان دوورده‌خاته‌وه خواى باڵاده‌ست ده‌فه‌رمووێت((ومن الناس من يشتري له‌و الحديث ليضل عن سبيل الله بغير علم ويتخذها هزوا أولئك له‌م عذاب مهين)) القمان (8)..واته:- هه‌ندێك له‌خه‌ڵكى هه‌يه قسه‌و باسى بێ هوده ده‌كڕێ وه‌ك(ئه‌فسانه‌و گۆرانى ومۆسيقا)بۆ ئه‌وه‌ى بهنهزانى خه‌ڵك له ڕێگاى خوا گومڕا بكات ، وهڕوودهنێن به‌ره‌و ئه‌و قسه‌و گوفتارانهى كه له خودا دووريان ده‌خاته‌وه . بهكڕين ده‌يان كڕن وبڵاويان ده‌كه‌نه‌وه.تا خه‌ڵكى له ڕێگاى ڕاست پێ وێڵ بكه‌ن .له‌ڕۆژى دوايدا سزايه‌كى ڕيسواكهر بۆ ئه‌وجۆره كه‌سانه بڕياردراوه.(ئيبن وعهبباس وئيبن ومه‌سعود (له‌و الحديث) يان به‌گۆرانى ومۆسيقا لێك داوه‌ته‌وه ....{nl}17-له‌به‌ركردن و ڕاخستنى ئاوريشم وئاڵتوون بۆپياوان((لبس الذهب والحرير للرجال))...{nl}پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم) فه‌رموويه‌تى((يعمد احدكم إلى جمرة من نار فيجعلها في يده))...رواه مسلم (3897)واته:- كه‌سى وه‌هاتان تێدايه به‌ده‌ستى خۆى پشكۆيهك له ئاگر ده‌خاته ناو ده‌ستى...له‌كاتێكدا چاوى بهموستيلهيهكى ئاڵتوون كه‌وت له ده‌ستى پياوێكدا ، له‌ده‌ستى ده‌رهێناو فڕێى دا ...{nl}18-وێنه‌گرتن وهه‌ڵگرتنى وێنه((التصوير وإقتناء الصور)){nl}له‌فه‌رمووده ڕاستهكاندا((الاحاديث الصحيحة)هاتووه كه‌هه‌موو وێنه گرێك يان وێنه كێشێك له ئاگردايه ، وهلهڕۆژى قيامهتدا وێنه‌گره‌كان له‌هه‌مووكه‌س سزايان سه‌خت تره،پێغه‌مبه‌رى خوا(صلی الله علیه وسلم) فه‌رموويه‌تى((إن البيت الذي فيها الصور لا تدخله الملائكة)) رواه البخاري (5501) و مسلم (3931) و أبوداود (3624) و أحمد (15752) ...واته:- دڵنيابن ئه‌و ماڵه‌ى كهوێنهى تێدا بێت (واته وێنه‌ى ڕۆح له‌به‌ر) فريشته ڕووى تێناكات وناچێته ئهوماڵهوه...وه‌هه‌روه‌ها فه‌رموويه‌تى (صلی الله علیه وسلم) به عه‌لى كوڕى ئهبوتاليب، خواى لێ ڕ‌ازى بێت،((لاتدع تمثالاََ إلا طمسته ولاقبراََ مشرفاََ إلاسويته)) رواه مسلم (1609) و أبوداود (2801) و الترمذي (970) و أحمد (703)...واته:- هه‌ر پهيكهرێكت بينى بيشكێنهو له‌ناوى به‌ره ، وه ههرگۆڕێكت بينى زياد له پێويست به‌رز كرابويهوه ڕێكى بكه‌ره‌وه و با له‌گه‌ڵ زه‌ويدا بستێك زياترنهبێت...هه‌روه‌ها فرموويهتى(صلی الله علیه وسلم) ((أشد الناس عذاباََ يوم القيامة الذين يضاهؤن بخلق الله )) رواه البخاري (5498) و مسلم (3937) و النسائي (5261) و أحمد (22952) ...واته:- ناڕه‌حه‌ت ترين كه‌س له ناو خه‌ڵكى دا كهسزاى زۆر سه‌خته‌و قورسه كه‌سانێكن كه‌خۆيان ده‌شوبهێنن به‌خواى گه‌وره له‌وه‌ى كه وێنه‌ى دروستكراوه‌كانى خواى گه‌وره ده‌كێشن ...ئه‌وانيش وێنه‌كێشه‌كان و وێنه گره‌كان وئه‌وانه‌ى كهپهيكهر دروست ده‌كه‌ن بێجگه له‌وێنه‌ى ديمه‌نى سروشتى كهوێنهى مرۆڤ وئاژهڵى تێدا نه‌بێت ياخود وێنه‌ى پێناس (هويه)ياخود تێپه‌ڕنامه((جواز السفر))و وهههرشتێكى تركه پێويست بێت وه‌ك له‌كاروبارى پزيشكى ، دادگايي، پۆليس، هه‌روه‌ها يارى منداڵان كه‌له‌ناو ماڵدا دروست ده‌كرێت لهپهڕۆو پارچه قوماش وه لهسهرشێوهى منداڵ ياخود جۆره‌ها شێوه‌ى نابه‌رجه‌سته.نه‌ك بووكهشووشهى نايلۆن و.....هتد.{nl}جگه‌ره‌كێشان قه ده غه كراوه ((التدخين حرام)){nl}ئه‌ميش له‌چوار ڕووه‌وه...{nl}1-زيان به‌له‌ش ده‌گه‌يه‌نێت ، هۆيه‌كه بۆتووش بوون به‌شێرپه‌نجه‌ى سيه‌كان وبۆرى هه‌وا ، هه‌روه‌ها هۆيه‌كه بۆ تووشبوون به نه‌خۆشيه‌كانى دڵ و ده‌ماره‌كان وه هه‌ڵئاوسانى سييه‌كان وسووتانهوهى درێژخايه‌نى بۆريه‌كانى هه‌واو گه‌روو، وه به‌گرنگترين هۆدهژمێردرێت بۆتووشبوون به‌شێرپه‌نجه‌ى ميزه‌ڵدان ، وهبۆههموو ئه‌ندامه‌كانى له‌ش وه‌ك مێشك وههرس كردن وئه‌وانى تريش وههۆيهكه بۆ مردنى كوت‌وپڕ ...خواى باڵاده‌ست ده‌فه‌رمووێت((ولاتقتلوا أنفسكم )) النساء (29)...واته:-خۆتان مه‌كوژن يان خۆتان مه‌فه‌وتێنن...پێغه‌مبه‌رى خوا(صلی الله علیه وسلم) فه‌رموويه‌تى((من قتل نفسه بشيء عذب به يوم القيامة))رواه مسلم (158) و أحمد (7136) .واته:-هه‌ركه‌سێك به‌هه‌رشتێك خۆى بكوژێت ئه‌وا له‌ڕۆژى دوايدا هه‌ر به‌و شته سزاده‌درێت...{nl}2-جگه‌ره كێشان كوشنده‌و بێ هۆشكهره{nl}((التدخين مفترو مركن)){nl}بێهۆشكه‌ره‌كان و ئارامكهرهوهكان قه‌ده‌غه‌كراون ، خواى باڵاده‌ست ده‌فه‌رمووێت((وإثمهما أكبر من نفعهما))البقرة(129)...واته:-به‌ڵام گوناههكهيان گه‌وره‌تره ، لهقازانجهكهيان...{nl}3-جگه‌ره‌كێشان لهكردهوه چهپهڵهكانه {nl}((التدخين من الخبائث)){nl}چونكه بۆنێكى پيس وناخۆشى هه‌يه ، زيانى بۆله‌ش هه‌يه وه كه‌سى جگه‌ره‌كێش نزيك ده‌كاته‌وه له‌خراپه‌كاران يان هاوڕێى خراپ و دوورى ده‌خاته‌وه له پياوچاكان، خواى باڵاده‌ست ده‌فه‌رمووێت((ويحل له‌م الطيبات ويحرم عليهم الخبائث))الاعراف (157){nl}واته:- شته خاوێن وپاكهكانيان بۆحه‌ڵاڵ ده‌كات .وه‌شته پيسهكانيان لێ حه‌رام((قه‌ده‌غه))ده‌كات ...{nl}4-جگه‌ره كێشان به‌فيڕۆدانى پاره‌يه{nl} ((التدخين مبذر للمال )){nl}وه‌ده‌ست بڵاوييه (إسرافه) خواى باڵاده‌ست ده‌فه‌رمووێت((إن المبذرين كانوا إخوان الشياطين))الاسرا‌ء(27)واته:-به‌ڕاستى زياده ڕه‌وان دۆست وبراى شهيتانهكانن...كه‌واته پشت به‌خوا ببه‌سته ئه‌ى براى تووش بوو به‌جگه‌ره كێشان بۆ وا زهێنان له‌و نه‌خۆشييه ، هه‌ركه‌سێك شتێك له به‌رخوا واز لێ بهێنێت خواى گه‌وره يارمه‌تى ده‌دات و قه‌ره‌بووى بهباشترلهوه بۆده‌كاته‌وه ،زۆر بپاڕێره‌وه‌و بگه‌ڕێره‌وه بۆلاى خوا (وتب)چونكه ئه‌و يارمه‌تى دهرتهو ئه‌و سه‌رت ده‌خات...{nl}20- وهلهقهدهغهكراوهكان ((ومن المحرمات)){nl}كوشتنى گيان (قتل النفس) كه خواى گه‌وره قه‌ده‌غه‌ى كردووه ، مه‌گه‌ر ئه‌و كوشتنه ڕه‌وابێت، وه وازهێنان له نوێژ، وه بڕوابوون بهجادووگهرى ((السحر))، وهنهدانى زه‌كات، وهئازاردانى دايك وباوك ، وهخواردنى سو‌و(الربا) وه كارپێكردن ويارمهتى دان لهسهرخواردنى سو‌و، وهخواردنى ماڵى هه‌تيو به‌سته‌م((بالظلم))وهنهگرتنى ڕۆژووى ڕه‌مه‌زان به‌بێ پاساوێك ((بدون عذر))وه‌پشت هه‌ڵكردن له‌ڕۆژى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى بێ باوه‌ڕان . وه زيناكردن ، وهنێربازى (اللواط)، خواردنه‌وه‌ى سه‌رخۆش كه‌ره‌كان و شايهتى دانى به درۆ ، وهدرۆكردن وناپاكى((الخيانة))وهخۆبهزل زانى وئێرهيى((الحسد)) وهباسكردنى كه‌سێك به‌خراپ((الغيبة))وه قسه هێنان وبردن((النميمة))وه پچڕانى سيله‌ى ڕه‌حم ((قطع الرحم))وه گۆڕينى شوێنى نيشانه‌ى دوو زه‌وى، وهتۆمهت دانه پاڵ ژن وپياوى داوێن پاك ((قذف المحصنات))وه به‌شووم دانان و به‌چاك دانانى شت ((الطيرة)) وه قوماركردن و ((الاسبال)) پۆشاك درێژى بۆپياوان بۆ خوار قوله پێ، وهئازاردانى مسوڵمانان و جوێن پێ دانيان .{nl}{nl}نووسينى{nl}شيَخ محمد فيصل حافظ{nl}وەرگێڕانی عبدالحميد عومه‌ر كه‌ريم به‌رزنجى – عبدالوالى عبدالرحيم على قزڵجى{nl}www.fermude.com |