فەرموودەعهقیده - بیروباوەڕی ڕاستڕوونکردنەوەی شەرعیبەهەشت و دۆزەخبیدعە و داهێنراوەکانبابەتی گشتی + وته‌ی زانایان و دانایان پەروەردە و خێزانبابەتی عەرەبیتاوان و حەرامکراوەکاننزا و پاڕانەوەژیاننامه و ڕووداو و بەسەرهاتەکانمانگی رهمهزانگۆشەی فه‌توا
|
ئه‌و شتانه‌ى حه‌رامه نابێ خۆى پێ جوان بكرێ ئه‌و شتانه‌ى حه‌رامه نابێ خۆى پێ جوان بكرێ{nl}1- برۆو دهمو چاو هه‌ڵگرتن و قژى عه‌مه‌لى به‌كار هێنان و كوتينى له‌ش و ده‌م و چاو يان كه‌لێن كردن له بهينى ددانه‌كان له‌بۆ جوانى بۆ ئافره‌ت و پياو: {nl}پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وعلى اله وسلم ده‌فه‌رموێ : ( لعن الله الواشمات و المستوشمات و النامصات و المتنمصات و المتفلجات للحسن ، المغيرات خلق الله ) بوخاري و موسليم و ابو داود و غه‌يرى وانيش ڕيوايه‌تيان كردووه وه لاى ابو داود ئه‌و زيادهشى تێدا( و الواصلات ) سةيري سلسلة الاحاديث الصحيحة بكة ذمارة 2792 واته : ( خوا لهعنهتى كردووه له‌وانه‌ى ده‌م و چاوو له‌ش ئه‌كوتن =نيشانى ئه‌كه‌ن= وه ئه‌وانه‌ى داواى ده‌كه‌ن بۆيان بكرێ وه ئه‌وانه‌ى مووى برۆو ده‌م و چاو هه‌ڵده‌گرن و ئه‌وانه‌ى داوا ئه‌كه‌ن بۆيان ههڵبگيرێ وه ئه‌وانه‌ى بهينى ددانه‌كانيان ئهكۆڵن بۆ جوانى كه خه‌ڵقى خوا ئه‌گۆڕن = وه له ڕيوايه‌تى ابو داود ئه‌وه‌ش هاتووه خوا لهعنهتى كردووه له‌وانه‌ى قژى ده‌ست كرد به‌كار ئه‌هێنن=) .{nl}به‌داخه‌وه زۆر كه‌س كه‌وتونه‌ته ئه‌م تاوانانه كه ده‌بينين لهعنهتى لێكراوه يانى تاوانى گه‌وره‌ن نه‌ك بچووك!{nl}2- ڕيش تاشين و سمێڵ تاشينى پياوان كه به‌داخه‌وه خه‌ڵك وا ئه‌زانێ به‌مه جوان ئه‌بێ په‌نا به‌خوا! پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وعلى اله وسلم ئه‌فه‌رموێ : ( جزوا الشوارب و أرخوا اللحى خالفوا المجوس ) رواه مسلم واته : ( سمێڵهكانتان ببڕن و كورتى بكه‌نه‌وه وه ڕيشتان بهێڵنه‌وه موخاله‌فه‌ى =پێچه‌وانه‌ى= مه‌جوس =ئاگر په‌رسته‌كان= بكه‌ن ) . وه پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وعلى اله وسلم ئه‌فه‌رموێ : ( خالفوا المشركين أحفوا الشوارب وأوفوا اللحى ) متفق عليه واته : ( موخاله‌فه‌ى =پێچه‌وانه‌ى= موشريكهكان بكه‌ن سمێڵهكانتان كورت بكه‌نه‌وه وه ڕيشتان بهێڵنه‌وه ) .{nl}له سووده‌كانى ئه‌م دوو فه‌رمووده{nl}يه‌كه‌م : پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وعلى اله وسلم فه‌رمانى پێكردوين به‌وه‌ى سمێڵمان كورت بكه‌ينه‌وه.{nl}دووم : وه پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وعلى اله وسلم فه‌رمانى پێكردوين به‌وه‌ى كه ڕيشمان بهێڵينهوهو نهيتاشين.{nl}سێهه‌م : وه پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وعلى اله وسلم نه‌هى لێ كردوين خۆمان به موشريكهكان يان ئاگر په‌رستان بچوێنين له‌وه‌ى كه سمێڵمان درێژ بێ وه ڕيشمان تاشاو بێ .{nl}وه‌كو درهكهوت كه زۆر ڕوون و ئاشكارايه كه پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وعلى اله وسلم فه‌رمانى پێ كردوين به‌وه‌ى ڕيشمان بێڵينهوه، وه فهرمانيش ماناى ئه‌وه ئهگهيهنێ كه واجبه ئيللا له كاتێك نه‌بێ كه له فه‌رمووده‌يه‌كى تر هاتبێ ڕێگاى پێ دابێ ، به‌ڵام لێره هه‌م فه‌رمانمان پێ كراوه‌و هه‌م پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وعلى اله وسلم ڕيشى هێشتۆته‌وه‌و هاوهڵهكانيش ڕه‌زاى خوايان لێ بێ هه‌مووى ڕيشيان هێشتۆته‌وه قه‌ت ڕێگا نه‌دراوه‌و قهتيش ڕيشيان نهتاشيوه ، يانى هيچ به‌ڵگه‌يه‌ك نيه تا كه‌سێ بتوانێ بيكاته به‌ڵگه‌ى ئه‌وه‌ى كه ڕيش هێشتنه‌وه واجب نيه! به‌ڵام ئه‌گه‌ر واجبيش نه‌بوا خۆ هه‌ر وه‌ك سوننه‌تێك ئهمايهوه! موسڵمانيش لايهق نيه كه واز بێنێ له سوننه‌ت چ جاى كه واجبيش بێ! به تايبه‌تى كه‌سێك بانگه‌شه‌ى ئه‌وه بكا كه بانگه‌واز بۆ ئيسلام ئه‌كا چۆن شه‌رم ناكا ڕيشى نه‌بێ !؟.{nl}3- ڕه‌نگ كردنى قژ و ڕيش و سمێڵ به ڕه‌نگى ڕه‌ش ئه‌وه بۆ پياوان وه بۆ ئافره‌تان وه‌ك يه‌كه كه ئافره‌ت وه‌ك پياو ناتوانێ سه‌رى ڕه‌نگ بكات به ڕه‌نگى ڕه‌ش :{nl}( عن جابر قال : أتي بأبي قحافة يوم فتح مكة ورأسه ولحيته كالثغامة بياضا فقال النبي صلى الله عليه وسلم : " غيروا هذا بشيء واجتنبوا السواد " ) رواه مسلم واته : ( له لهجابر خوا لێى ڕ‌ازى بێ فه‌رمووى : ابو قحافه =باوكى ابو بكر الصديق خوا لێى ڕ‌ازى بێ= يان هێنا له ڕۆژى فه‌تحى مه‌ككه سه‌رو ڕيشى وه‌ك پغامه =گوڵێكى سپيه= سپى بوو جا پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وعلى اله وسلم فه‌رمووى : ئه‌مه =ئه‌م سپيه= بگۆڕن به شتێ =به ڕه‌نگێ= وه دوور كه‌ونه‌وه له ڕه‌ش =به‌كارى مه‌هێنن=) .{nl}له‌م فه‌رمووده بۆمان ده‌ركه‌وت يه‌كه‌م : ڕه‌نگى سپى فه‌رمانمان پێكراوه بيگۆڕين دووه‌م : نابێ ڕه‌نگى ڕه‌ش به‌كار بێنين .{nl}وه پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وعلى اله وسلم ئه‌فه‌رموێ : ( إن اليهود و النصارى لا يصبغون فخالفوهم ) متفق عليه واته ( جوله‌كه‌و ديانهكان ڕه‌نگ ناكه‌نه‌وه ئێوه پێچه‌وانه‌يان بكه‌ن ) .{nl}ئه‌مه‌ش زياتر هانمان ئه‌دات كه بزانين موخاله‌فه‌ى جوله‌كه‌و ديانهكان له سه‌رمانه ئه‌وانيش ڕه‌نگ ناكه‌ن ئێمه ده‌بێ ڕه‌نگ بكه‌ينه‌وه به‌ڵام نابێ ڕه‌ش به‌كار بێنين .{nl}پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وعلى اله وسلم ئه‌فه‌رموێ : (يكون في آخر الزمان قوم يخضبون بالسواد كحواصل الحمام لا يريحون رائحة الجنة .) صحيح الجامع 8153 واته : ( له ئاخير زه‌مه‌نا قه‌ومێك په‌يدا ئه‌بن ڕه‌نگ ئه‌كه‌نه‌وه =سه‌رو ڕيشيان= به ڕه‌نگى ڕه‌ش وه‌ك سينگ و هه‌ناوى كۆتر ئه‌وانه بۆنى به‌هه‌شت ناكه‌ن ) .{nl}ئه‌و فه‌رمووده‌ش بۆمان ده‌ر ئه‌خا كه به‌كار هێنانى ڕه‌نگى ڕه‌ش تاوانێكى گه‌وره‌يه چونكه هه‌ڕه‌شه‌ى لێكراوه به بۆن نه‌كردنى به‌هه‌شت! زۆر كه‌س هه‌ن ڕقيان ئه‌بێته‌وه له مووى سپى له جياتى ئه‌وه‌ى ئه‌و سوننه‌ته به‌كار بێنن ڕه‌نگى كه‌نه‌وه ده‌چن ده‌رى ده‌هێنن ئه‌مه‌ش كارێكى نه‌شياوه چونكه پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وعلى اله وسلم ئه‌فه‌رموێ : (لا تنتفوا الشيب ما من مسلم يشيب شيبة في الإسلام إلا كانت له نورا يوم القيامة .) صحيح الجامع 7463 واته : ( مووى سپى ههڵمهكێشن هيچ موسڵمانێك نيه كه مووێكى سپى ئه‌كات له ئيسلاما ئيللا بۆى ئه‌بێته نور =ڕوناكى= له ڕۆژى قيامه‌ت ) .{nl}وه پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وعلى اله وسلم ئه‌فه‌رموێ : ( الشيب نور المؤمن ، لا يشيب رجل شيبة في الإسلام إلا كانت له بكل شيبة حسنة و رفع بها درجة ) سلسلة الاحاديث الصحيحة 1243 واته : ( مووى سپى نورى =ڕوناكى= موسڵمانه ، پياوێك نيه مووێك سپى بكات له ئيسلام ئيللا به هه‌ر مووێك سپى كردووه له ئيسلام چاكه‌يه‌ك =حسنه= ى بۆ هه‌يه وه پلهيهك پێى به‌رز ئه‌بێته‌وه ) . {nl}وه پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وعلى اله وسلم ئه‌فه‌رموێ : ( الشيب نور في وجه المسلم ، فمن شا‌ء فلينتف نوره ) سلسلة الاحاديث الصحيجة 1244 واته : ( مووى سپى نور =ڕۆناكيه= له ڕووى موسڵمان ، جا كه‌سێك ئهيهوێ با نورهكهى هه‌ڵكێشێ ) .{nl}له‌م فه‌رموودانه‌ش بۆمان ده‌ركه‌وت كه موسڵمان به سپى كردنى مووى سه‌رو ڕيشى له ئيسلام به‌قه‌د ئه‌و مووانه چاكه‌ى بۆ ئه‌نوسرێ وه پله‌ى به‌رز ئه‌بێته‌وه لاى خواى به‌رز له به‌ر ئه‌وه نه‌كه‌ين مووى سپى قهڵسمان بكات به‌ڵكو با دڵ خۆشمان بكات و نه‌كه‌ين حه‌ز به نه‌بوونى نور بكه‌ين!{nl}شتێكى گرنگ{nl}له‌و باسه‌و هه‌ر باسێكى تر‌ى شه‌رعى فه‌رق نيه له بهينى ئافره‌ت و پياو وه‌ك پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وعلى اله وسلم ئه‌فه‌رموێ : (إنما النساء شقائق الرجال ) سلسلة الاحاديث الصحيحة 2863 واته : ( به ته‌ئكيد ئافره‌تان وه‌ك پياوانن ) . كه‌س ناتوانێ ئافره‌تان له حوكمێكى شه‌رعى جيا بكاته‌وه له پياوان مه‌گه‌ر به‌ڵگه هه‌بێ كه ئه‌م حوكمه تايبه‌ته بۆ پياو يان تايبه‌ته بۆ ئافره‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌وه تێبگه‌ين ئيتر ئه‌بێ بزانين ئافره‌تان وه‌ك پياوان بۆيان هه‌يه به‌ڵكو فه‌رمانيان پێ كراوه به گۆڕينى ڕه‌نگى سپى سه‌ريان به‌ڵام نابێت ڕه‌ش به‌كار بێنن نه‌هى و هه‌ڕه‌شه‌ى به‌كار هێنانى ڕه‌نگى ڕه‌ش ئافره‌تانيش ئه‌گرێته‌وه وه‌ك پياوان لێره‌دا پرسيارێك دێته پێشه‌وه ئايا ئافره‌تان ئه‌توانن ئه‌و ڕه‌نگانه‌ى ئێستا له ئارايشگاكان هه‌يه به‌كار بێنن؟ وه‌ڵامه‌كه‌ى به‌ڵێ ئه‌توانن به‌و مه‌رجه‌ى ڕه‌نگى ڕه‌ش به‌كار نه‌هێنن وه خۆيان نهچوێنن به جوله‌كه‌و ديانهكان چونكه پێشتر بينيمان پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وعلى اله وسلم فه‌رمانى پێ كردين به موخاله‌فه‌ى جوله‌كه‌و ديانهكان وه پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وعلى اله وسلم ئه‌فه‌رموێ : (من تشبه بقوم فهو منهم ) صحيح الجامع 6149 واته : ( ئه‌وه‌ى خۆى به قه‌ومێك بچوێنێ ئه‌وه له‌وانه ) . له‌به‌ر ئه‌وه با ئاگادار بين له‌وه‌ى خۆمان به كافرو فاسقان بچوێنين! به‌ڵام ئافره‌تان ده‌توانن قژيان ڕه‌نگ بكه‌ن بۆ پياوه‌كانيان ئه‌گه‌ر قژيان سپى بوو ئه‌وه فه‌رمانيان پێكراوه ڕه‌نگى بكه‌ن ئه‌گه‌ريش سپى نه‌بوو هه‌ر حه‌ڵاڵه به‌ڵام نه‌كه‌ن ڕه‌ش به‌كار بێنن والله اعلم .{nl}ئاماده‌کردنی (بـــاوکــی حـــارس) |