فەرموودەعهقیده - بیروباوەڕی ڕاستڕوونکردنەوەی شەرعیبەهەشت و دۆزەخبیدعە و داهێنراوەکانبابەتی گشتی + وته‌ی زانایان و دانایان پەروەردە و خێزانبابەتی عەرەبیتاوان و حەرامکراوەکاننزا و پاڕانەوەژیاننامه و ڕووداو و بەسەرهاتەکانمانگی رهمهزانگۆشەی فه‌توا
|
چيرۆكێكى خۆش و به سوود چيرۆكێكى خۆش و به سوود{nl}له موعاويه‌ى كوڕى حه‌كه‌مى سه‌له‌مى خوا لێى ڕ‌ازى بێت ده‌فه‌رموێ : كهنيزهيهك ( جاريه ) م هه‌بوو شوانى مه‌ڕم بوو له لاى ( احد والجوانيه – شوێنێكه - ) ڕۆژێك چوم ده‌بينم گورگ مه‌ڕێكى بردوه له مه‌ڕه‌كانى وه منيش پياوێكم له نه‌وه‌ى ئاده‌م توڕه ده‌بم هه‌ر وه‌ك توڕه ده‌بن شه‌قێكم لێدا پاشان هاتمه لاى پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وعلى اله وسلم) ئه‌وه‌ى له‌سه‌ر گه‌وره كردم ، وتم ئه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله عليه وسلم) ئازادى نه‌كه‌م ؟ فه‌رموى (صلى الله عليه وعلى اله وسلم) بۆمى بهێنه پێى فه‌رموو : خوا له كوێيه ( اين الله ) ؟ ئه‌ويش ( جاريه ) له وه‌ڵام وتى له ئاسمانه ( فى السما‌ء ) جا پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله عليه وعلى اله وسلم) فه‌رموى من كێم ؟ ( جاريهكه ) وتى تۆ پێغه‌مبه‌رى خواى ، جا پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله عليه وعلى اله وسلم) فه‌رموى : ئازادى بكه ئه‌وه باوه‌ڕ داره – رواه مسلم وابو داود – ماناى له ئاسمانه ( فى السما‌ء ) : له سه‌ر ئاسمانه ( على السما‌ء ) .{nl}له سووده‌كانى ئه‌م چيڕۆكه {nl}1- هاوه‌ڵه‌كانى پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وعلى اله وسلم) له كاتى هه‌ر كێشهيهك ئه‌گه‌ر بچوكيش بوايه ده‌گه‌ڕانه‌وه لاى پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وعلى اله وسلم) بۆ ئه‌وه‌ى حوكمى خوا بزانن ده‌رباره‌ى كێشه‌كه .{nl}2- ده‌بێ حوكم بگه‌ڕێنينه‌وه بۆ لاى خواى گه‌وره و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ى (صلى الله عليه وعلى اله وسلم) ئه‌گه‌ر نا بڕواكهمان ته‌واو نابێ ، وه‌ك خواى به‌رز ئه‌فه‌رموێ : (فَلاَ وَرَبِّكَ لاَ يُؤْمِنُونَ حَتَّىَ يُحَكِّمُوكَ فِيمَا شَجَرَ بَيْنَهُمْ ثُمَّ لاَ يَجِدُواْ فِي أَنفُسِهِمْ حَرَجًا مِّمَّا قَضَيْتَ وَيُسَلِّمُواْ تَسْلِيمًا) - النساء /65- ئينكار كردنى پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وعلى اله وسلم) له لێدانى ئه‌م هاوه‌ڵه له كهنيزهكهى ( جاريه ) وه به گه‌وره زانينى ئه‌و كاره_ئه‌وه ره‌حمه‌تى ئيسلاممان بو ده‌رئه‌خات_ .{nl}3- كۆيله‌ى موسڵمان ئازاد ده‌كرێت نه‌ك كۆيله‌ى كافر ، چونكه پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وعلى اله وسلم) تاقى كرده‌وه كه به بڕواكهى زانى فه‌رمانى كرد به ئازاد كردنى .{nl}4- واجب بونى پرسيار كردن له يهكتاپهرستى وه بڕوا بوون به به‌رزى خوا له سه‌ر عه‌رش به‌شێكه له يه‌كتا په‌رستى و فێربونى و زانينى واجبه .{nl}5- دروسته پرسيار كردن به ( اين الله ) خوا له‌كێ يه وه سوننه‌تيشه چونكه پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وعلى اله وسلم) پرسيارى ئه‌وه‌ى لێ كرد .{nl}6- دروسته و به‌ڵكو واجبه وه‌ڵام بدهيهوه كه خوا له ئاسمانه ( يانى له سه‌ر ئاسمانه‌كانه ) له به‌ر بێ ده‌نگ بونى پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وعلى اله وسلم) له وه‌ڵامى كهنيزهكه ( جاريه ) وه ئه‌مه‌ى به نيشانه‌ى بڕواكهى زانى وه له به‌ر يه‌ك بونى وه‌ڵامه‌كه له گه‌ڵ قوڕئان (أَأَمِنتُم مَّن فِي السَّمَاء أَن يَخْسِفَ بِكُمُ الأَرْضَ فَإِذَا هِيَ تَمُورُ) (الملك/16) ابن عباس خوا لێ يان ڕ‌ازى بێت ده‌فه‌رموێ ئه‌وه ( الله ) يه ته‌ماشاى ته‌فسيرى ابن الجوزى بكه .{nl}7- باوه‌ڕ بوون به‌وه‌ى كه خوا له ئاسمانه به‌ڵگه‌يه له سه‌ر ڕاستى ئيمان ، وه ئه‌وه پێويسته له سه‌ر هه‌موو بڕوا دارێك .{nl}8- ڕاستى ئيمان به‌وه ده‌بێ شاهێدى بده‌ى بۆ محمد (صلى الله عليه وعلى اله وسلم) به‌وه‌ى كه پێغه‌مبه‌ر و نێردراوى خوايه .{nl}9- ڕه‌ت كردنه‌وه‌ى هه‌ڵه‌ى ئه‌و كه‌سانه‌ى ده‌ڵێن خوا له هه‌موو شوێنێكه به زاتى وه ڕه‌ت كردنه‌وه‌ى قسه‌ى جههمى و موعته‌زيله و ئهشعهريهكان كه ده‌ڵێن خوا له سه‌ر عه‌رش نيهو له ئاسمان نيه .{nl}10- داوا كردنى پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وعلى اله وسلم) بۆ هێنانى جاريهكه بۆ تاقى كردنه‌وه‌ى به‌ڵگه‌يه له سه‌ر ئه‌وه‌ى كه غه‌يب نازانێ ، ئه‌وه ڕه‌دده له سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ى ده‌ڵێن غه‌يب ده‌زانێ ، له به‌ر ئه‌وه‌شه خوا فه‌رمانى به پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وعلى اله وسلم) كردووه بڵێ : (قُل لاَّ أَمْلِكُ لِنَفْسِي نَفْعًا وَلاَ ضَرًّا إِلاَّ مَا شَاء اللّهُ وَلَوْ كُنتُ أَعْلَمُ الْغَيْبَ لاَسْتَكْثَرْتُ مِنَ الْخَيْرِ وَمَا مَسَّنِيَ السُّوءُ إِنْ أَنَاْ إِلاَّ نَذِيرٌ وَبَشِيرٌ لِّقَوْمٍ يُؤْمِنُونَ) (الأعراف – 188 ) واته : (ئه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا بڵێ من هيچم به‌ده‌ست نيه له سوود گه‌ياندن و زيان گه‌ياندن بۆ نه‌فسى خۆم ئيللا ئه‌وه‌ى خوا بيه‌وێ وه ئه‌گه‌ر غهيبم زانيبا ئه‌وه زۆرم خێر ئه‌كردو هيچ زه‌ره‌رو زيانم پێ نه‌ده‌گه‌يشت به‌ڵام من ته‌نها ترسێنه‌رم وه مژده ده‌رم بۆ گه‌ڵێك بڕوا بهێنن). |