فەرموودەعهقیده - بیروباوەڕی ڕاستڕوونکردنەوەی شەرعیبەهەشت و دۆزەخبیدعە و داهێنراوەکانبابەتی گشتی + وته‌ی زانایان و دانایان پەروەردە و خێزانبابەتی عەرەبیتاوان و حەرامکراوەکاننزا و پاڕانەوەژیاننامه و ڕووداو و بەسەرهاتەکانمانگی رهمهزانگۆشەی فه‌توا
|
به‌سه‌رهاتى بوحيراى ڕاهيب به‌سه‌رهاتى بوحيراى ڕاهيب{nl}ئيبن وئيسحاق ده‌فه‌رموێت: ( عبدالمطلب له‌سه‌ره مه‌رگ دا بوو كاتآ پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) ته‌مه‌نى (8) ساڵان بوو، سپاردى به ئه‌بو طاليب چونكه له هه‌موو كوڕانى گه‌وره‌تربوو ، وه هه‌روه‌ها ئه‌بو طالب و باوكى پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) هه‌ردووكيان له‌يه‌ك دايك وباوك بوون. عبدالمطلب ئهبوطاليبى بانگ كرد وه‌سێتى بۆ كرد تا ئاگاى له كوڕه‌كه‌ى بێت ، چونكه بێ دايك وباوكه تا زۆر چاك چاودێرى بكات و بيباته ماڵى خۆيان و ئاگالێ بێت ئه‌بو طالبيش ئه‌م ئه‌ركه‌ى به جوانى له ئه‌ستۆى خۆى گرت).{nl} ئيبن و ئيسحاق ده‌فه‌رموێت: ( ئه‌بو طاليب له يه‌كێك له چوونهكانيدا ويستى به‌ره و شام بڕوات ، كاتێ ويستى ده‌ربچێت و بڕوات ته‌ماشاى پێغه‌مبه‌رى كرد و زانى ئه‌م منداڵه بێ دايك و باوكه بێ تاقه‌ته و زۆر دڵى بۆ نه‌رم بووه وه به‌زه‌يى پێداهاته‌وه و ووتى: وه‌ڵڵاهى ده‌بێ به‌بێ ئه‌و نه‌چم بۆ هيچ شوێنێك وه ده‌بێ له گه‌ڵ خۆمدا بيبه‌م بۆ ئه‌م سه‌فه‌ره ، كاتآ گه‌يشتنه بوصرا نزيكى خاكى شام ڕاهيبێكى لێ بوو ناوى بوحهيرابوو له (صةومعة)يه‌كى خۆي‌دا بوو زۆر شاره‌زايى له هه‌موو نهصرانيهت هه‌بووه زۆر زانا بوو) (1).{nl} ئه‌بو موساى ئه‌شعه‌رى(ڕه‌زای خوای لێبێت)ده‌فه‌رموێت : ( ئه‌بو طاليب چوو بۆ شام و پێغه‌مبه‌رى (صلی الله علیه وسلم) برد له‌گه‌ڵ خۆى له‌گه‌ڵ هه‌ندێ له پياو ناوداران و ڕيش سپيانى قوڕه‌يش كه گه‌يشته جێگه‌ى ڕاهيبه‌كه و به‌ره‌ولاى ئه‌و ڕۆيشتن تا پشوبده‌ن ، ڕاهيبه‌كه كه زانى ئه‌وان لايان داوه هات بۆلايان و دانه به‌دانه گه‌ڕا بهناوياندا و سه‌يرى ڕوخسار و ده‌م و چاوى هه‌موويانى ده‌كرد ، هه‌تا گهيشت به پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) و ده‌ستى گرتوو ووتى : ( هذا سيد العالمين هذا رسول رب العالمين يبعثه الله رحمة للعالمين ) واته: ئه‌مه سه‌روه‌رى هه‌موو جيهانه ( واته: سه‌روه‌رى كوڕانى ئاده‌م له جيهاندا ) ئه‌مه پێغه‌مبه‌رى خواى هه‌موو جيهانه و خواى گه‌وره به ڕه‌حمه‌ت و به‌زه‌يى دهينێرێت بۆ هه‌موو جيهان ، هه‌ندآ له پياو ناوداران و ڕيش سپيانى قوڕه‌يش ووتيان: تۆ چۆن ده‌زانى ؟ ووتى: كاتێك ئێوه هاتن له‌و بهرزاييهوه بينيم دار و دره‌خته‌كان سوجده‌يان ده‌برد و سوجده‌ش نابه‌ن ته‌نها بۆ پێغه‌مبه‌رێك نه‌بێت ، وه من ده‌يناسمه‌وه به‌وه‌ى كه مۆرى پێغه‌مبه‌رايه‌تى له ڕێكى پهراسويدايه له پشتيه‌وه وه‌كو سێوێك وايه ، دواى ئه‌وه‌ى بوحهيرا گه‌ڕايه‌وه بۆ صهومهعهكهى ده‌عوه‌تى كردن و پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) نه‌هات وخزمانى به‌جێيان هێشت بۆ له وهڕاندنى ووشترهكان و ئاڵف پێدانيان ، دواى ئه‌وه داواى كرد كه ئه‌ويش بێت بۆ ده‌عوه‌ته‌كه، پاشان پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) هات و هه‌ورێكى به‌سه‌ره‌وه بوو سێبه‌رى بۆ ده‌كرد، كه كاتآ نزيك بووه له قه‌ومه‌كه‌ى ئه‌وان هه‌موويان له ژێر سێبه‌رى داره‌كه‌دا دانيشتبوون و ئه‌ويش له‌ولاوه دانيشت سێبه‌رى دره‌خته‌كه لاچوو له‌سه‌ر ئه‌وان و چووه سه‌ر پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله علیه وسلم) ، ڕاهيبه‌كه ووتى : جوان ته‌ماشا بكه‌ن ئه‌ها سێبه‌ره‌كه چۆن له ئێوه‌وه تێپه‌ڕى بۆ سه‌ر ئه‌و پاشان ئه‌وان به پێوه بوون ويستيان ئه‌و جێگه‌يه به‌جێ بهێڵن ، ڕاهيبه‌كه زۆر پاڕايه‌وه لێيان كه ئه‌و كوڕه له‌گه‌ڵ خۆيان نه‌به‌ن بۆ شام چونكه ڕۆمه‌كان ئه‌گه‌ر ئه‌و ببينن وهصفهكهى ده‌ناسنه‌وه و ده‌يكوژن.{nl} له‌م قسانه‌دا بوون بوحيرا ئاوڕى دايه‌وه و بينى وا چه‌كدارى ڕۆمه‌كان هاتنه ئه‌و شوێنه ، و ڕاهيبه‌كه ده‌ست به‌جێ به‌ره‌و ڕوويان ڕۆيشت و پرسيارى لێ كردن و ووتى: بۆچى هاتوون بۆ ئه‌م شوێنه؟ ئه‌وانيش ووتيان: هاتووين چونكه پێمان ڕاگهيهنراوه كه پێغه‌مبه‌رێك له‌م مانگه‌دا په‌يدا ده‌بێت و هيچ ڕێگه‌يه‌ك نه‌ماوه كه چه‌ندين چه‌كدارى بۆ ئاماده نه‌كرابێت ، و ئێمه‌ش هه‌واڵى خۆمان پآ گهيهنرا و ههندى له هه‌ره چه‌كداره به‌دين و چاكه‌كان بۆلاى تۆ نێرراون بۆ گرتن وده‌ست بهسهركردنى ئه‌و پێغه‌مبه‌ره، ووتى: هيچ كه‌سێكى سه‌رباز له ئێوه چاكتر هه‌يه ؟ ووتيان: نه‌خێر ئێمه له هه‌موويان چاكترو و بهدينترين كه نێرراوين بۆلاى تۆ ، ووتى: پێتان ده‌ڵێم ئه‌گه‌ر خوا ويستى له‌سه‌ر شتێك بێت هيچ كه‌سێك له خه‌ڵكان ده‌توانێت ويستهكهى بگێڕێته‌وه ؟ ووتيان : نه‌خێر، ووتى: بگه‌ڕێنه‌وه و په‌يمانى لێ وه‌رگرتن كه جارێكى تر نهيهنهوه به‌م ناوه‌دا و دواى ئه‌وه ڕووى كرده قوڕه‌يشى يه‌كان و ووتى: داواتان لێ ده‌كه‌م توو ئه‌و خوايه كامتان سه‌رپه‌رشتى ئه‌م منداڵه‌تان له ئه‌ستۆ گرتووه ؟ ووتيان: ئه‌بو طاليب ، پاشان بوحهيرا زۆر به گه‌رمى پاڕايه‌وه له ئه‌بو طاليب كه ئه‌م كوڕه نه‌بات بۆ شام و بيگێڕێته‌وه ، پاشان ئه‌بو طاليب گێڕايه‌وه له‌گه‌ڵا ( ئه‌بوبه‌كر و بيلال دا ) ڕاهيبه‌كه هه‌ندآ له ڕۆن و ديارى له‌گه‌ڵا دا ناردنه‌وه بۆ مه‌ككه )(2) .{nl}(1) أنظر : سيرة ابن هشام(1/226) ، و ذكره ابن كثير في (البداية)( 2/344).{nl}(2) (2) أخرجه : ابن أبي شيبة ( 11 /479) ، و الترمذي (3620) و قال حديث حسن غريب ، والحاكم ( 2/615) و صححه على شرطهما ، و البيهقي في (الدلائل) ( 2/24) ، و أبو نعيم في (الدلائل) ( 109)، و ابن عساكر( 1/187) ، و قال الحافظ :في (الإصابة) (795) رجاله ثقات و ليس فيه منكر إلا هذه اللفظة ( أى ذكر بلال و أبابكر) ، و صححه الشيخ الألباني في ( فقه السيرة)( ص:68) وفي ( صحيح الترمذي) ( 2862) وفي ( المشكاة) ( 5819) و قال: لكن ذكر أبابكر و بلال فخطأ و يحتمل انها مدرجة فيه منقطعة من حديث آخر ، و قال في ( دفاع عن السيرة ) (71): صحح حديث ( بحيرى ) كل من الترمذي و الحاكم و الجزري و ابن كثير و ابن حجر و العسقلاني و السيوطي، وصحح إسناده ايضا الأرناؤوط في تحقيقه لـ( زاد المعاد)( 1/67) .{nl}(3) {nl}ژيانى پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله علیه وسلم) له قورئان و فه‌رمووده‌كاندا{nl}نوسینی مامۆستا - ملافایق |