فەرموودەعهقیده - بیروباوەڕی ڕاستڕوونکردنەوەی شەرعیبەهەشت و دۆزەخبیدعە و داهێنراوەکانبابەتی گشتی + وته‌ی زانایان و دانایان پەروەردە و خێزانبابەتی عەرەبیتاوان و حەرامکراوەکاننزا و پاڕانەوەژیاننامه و ڕووداو و بەسەرهاتەکانمانگی رهمهزانگۆشەی فه‌توا
|
چیرۆکی سه‌رڕاستی لهقهرزدانهوه چیرۆکی سه‌رڕاستی لهقهرزدانهوه{nl}عَنْ أَبِى هُرَيْرَةَ (ڕه‌زای خوای لێبێت) عَنْ رَسُولِ اللَّهِ (صلی الله علیه وسلم) « أَنَّهُ ذَكَرَ رَجُلاً مِنْ بَنِى إِسْرَائِيلَ سَأَلَ بَعْضَ بَنِى إِسْرَائِيلَ أَنْ يُسْلِفَهُ أَلْفَ دِينَارٍ، فَقَالَ ائْتِنِى بِالشُّهَدَاءِ أُشْهِدُهُمْ، فَقَالَ كَفَى بِاللَّهِ شَهِيدًا، قَالَ فَأْتِنِى بِالْكَفِيلِ، قَالَ كَفَى بِاللَّهِ كَفِيلاً، قَالَ صَدَقْتَ، فَدَفَعَهَا إِلَيْهِ إِلَى أَجَلٍ مُسَمًّى، فَخَرَجَ فِى الْبَحْرِ، فَقَضَى حَاجَتَهُ، ثُمَّ الْتَمَسَ مَرْكَبًا يَرْكَبُهَا، يَقْدَمُ عَلَيْهِ لِلأَجَلِ الَّذِى أَجَّلَهُ، فَلَمْ يَجِدْ مَرْكَبًا، فَأَخَذَ خَشَبَةً، فَنَقَرَهَا فَأَدْخَلَ فِيهَا أَلْفَ دِينَارٍ، وَصَحِيفَةً مِنْهُ إِلَى صَاحِبِهِ، ثُمَّ زَجَّجَ مَوْضِعَهَا، ثُمَّ أَتَى بِهَا إِلَى الْبَحْرِ، فَقَالَ اللَّهُمَّ إِنَّكَ تَعْلَمُ أَنِّى كُنْتُ تَسَلَّفْتُ فُلاَنًا أَلْفَ دِينَارٍ، فَسَأَلَنِى كَفِيلاً، فَقُلْتُ كَفَى بِاللَّهِ كَفِيلاً، فَرَضِىَ بِكَ، وَسَأَلَنِى شَهِيدًا، فَقُلْتُ كَفَى بِاللَّهِ شَهِيدًا، فَرَضِىَ بِكَ، وَأَنِّى جَهَدْتُ أَنْ أَجِدَ مَرْكَبًا، أَبْعَثُ إِلَيْهِ الَّذِى لَهُ فَلَمْ أَقْدِرْ، وَإِنِّى أَسْتَوْدِعُكَهَا، فَرَمَى بِهَا فِى الْبَحْرِ حَتَّى وَلَجَتْ فِيهِ، ثُمَّ انْصَرَفَ، وَهْوَ فِى ذَلِكَ يَلْتَمِسُ مَرْكَبًا، يَخْرُجُ إِلَى بَلَدِهِ، فَخَرَجَ الرَّجُلُ الَّذِى كَانَ أَسْلَفَهُ، يَنْظُرُ لَعَلَّ مَرْكَبًا قَدْ جَاءَ بِمَالِهِ، فَإِذَا بِالْخَشَبَةِ الَّتِى فِيهَا الْمَالُ، فَأَخَذَهَا لأَهْلِهِ حَطَبًا، فَلَمَّا نَشَرَهَا وَجَدَ الْمَالَ وَالصَّحِيفَةَ، ثُمَّ قَدِمَ الَّذِى كَانَ أَسْلَفَهُ، فَأَتَى بِالأَلْفِ دِينَارٍ، فَقَالَ وَاللَّهِ مَا زِلْتُ جَاهِدًا فِى طَلَبِ مَرْكَبٍ لآتِيَكَ بِمَالِكَ، فَمَا وَجَدْتُ مَرْكَبًا قَبْلَ الَّذِى أَتَيْتُ فِيهِ، قَالَ هَلْ كُنْتَ بَعَثْتَ إِلَىَّ بِشَىْءٍ قَالَ أُخْبِرُكَ أَنِّى لَمْ أَجِدْ مَرْكَبًا قَبْلَ الَّذِى جِئْتُ فِيهِ، قَالَ فَإِنَّ اللَّهَ قَدْ أَدَّى عَنْكَ الَّذِى بَعَثْتَ فِى الْخَشَبَةِ فَانْصَرِفْ بِالأَلْفِ الدِّينَارِ رَاشِدًا »( أَخْرَجَهُ الْبُخَارِيُّ (2291) .).{nl}هاوه‌ڵى خۆشه‌ويست (أَبِى هُرَيْرَةَ (ڕه‌زای خوای لێبێت) ده‌فه‌رمووێت: پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله علیه وسلم) فه‌رموويه‌تى: پياوێك هه‌بوو له ئوممه‌تانى پێش ئێوه(به‌نى ئيسرائيل) پرسيارى ده‌كرد بۆ ئه‌وه‌ى كه يه‌كێك هه‌زار دينارى بداتێ به‌قه‌رز، پياوێكى دۆزييه‌وه، پياوه‌كه پێى ووت: چه‌ند شايهتێكم بۆبێنه شايهتيت بۆ بده‌ن، ئه‌ويش ووتى: خواى گه‌وره به‌سه كه شايه‌ت بێت له نێوان منء تۆدا، پياوه‌كه ووتى: كهفيلم بۆ بێنه (كه‌سێك تۆ له ئه‌ستۆ بگرێتء زامنت بكات)، ئه‌ويش ووتى: خواى گه‌وره به‌سه بۆ كهفيل وزامنى من، پياوهكهش ووتى: ڕاست ده‌كه‌يت، ئينجا پياوه‌كه هه‌زار دينارى داپێى به‌قه‌رز تاكو ماوه‌يه‌كى دياريكراو، پاشان پياوه‌كه ڕۆيشتء ئيشء كارى خۆى پێ جێبه‌جێ كرد، پاشان كه ماوه دياريكراوهكه ته‌واو بوو، پياوه قهرزارهكه ده‌يويست سوارييهكى(به‌له‌م، كه‌شتى....) ده‌ست بكهوێتء پاره قه‌رزه‌كه بێنێته‌وه بۆ خاوه‌نه‌كه‌ى، به‌ڵام هيچى ده‌ست نه‌كه‌وت كه بچێته‌وه بۆلاى خاوه‌ن قه‌رزه‌كه، بۆيه دارێكى هێناو داره‌كه‌ى كون كرد ئينجا هه‌زار دينارهكهى كرده ناو كونى دارهكهوهو نوسراوێكيشى له‌گه‌ڵدا نارد بۆخاوه‌ن قه‌رزه‌كه‌و پاشان داره‌كه‌ى جوان پێچايهوهو كرديه ناو ئاوه‌كه‌وه، ئينجا هات بۆلاى دهرياكهو ووتى: خوايه تۆ بۆخۆت ده‌زانيت كه من هه‌زار دينارم له فڵانه‌كه‌س وه‌رگرت به قه‌رز، داواى كهفيلء زامنى لێكردم منيش ووتم: خواى گه‌وره به‌سه بۆ كهفيلء زامنى من، وه ڕ‌ازى بوو به‌وه‌ى كه‌تۆ كهفيل وزامنى من بكه‌يت، وه داواى شايهتى لێكردم منيش ووتم: خواى گه‌وره به‌سه كه شايهتى من بێت، وه ڕ‌ازى بوو به‌وه‌ى كه تۆ شايهتم بيت، وه من ههوڵء كۆششم دا بۆئه‌وه‌ى كه سوارييهكم(به‌له‌م، كه‌شتى....) ده‌ست بكهوێتء پاره‌كه‌ى بۆ ببه‌مه‌وه، به‌ڵام ده‌ستم نه‌كه‌وت، ئه‌وا منيش به‌تۆى ده‌سپێرم، ئينجا پياوه‌كه داره‌كه‌ى كرده ناو دهرياكهوه، پاشان پياوه‌كه ڕۆيشت، ئه‌و پياوه‌ى كه هه‌زار دينارهكهى دابوو به‌قه‌رز سه‌ير سوارييهكانى(به‌له‌م، كه‌شتى....) ده‌كرد به‌ڵكو پياوه قهرزارهكه ببينێتء قه‌رزه‌كه‌ى بۆ بێنێته‌وه، كاتێك سه‌يرى ئاوه‌كه‌ى ده‌كرد بينى كه دارێك له‌سه‌ر ئاوهكهيه، ئينجا پياوه‌كه داره‌كه‌ى برده‌وه بۆماڵه‌وه‌و مشارێكى برد‌و داره‌كه‌ى بڕييهوهو كاتێك سه‌يرى كرد قه‌رزه‌كه‌و نوسراوێكى تێدايه، پاشان پياوه قهرزارهكه هات بۆ لاى خاوه‌ن قه‌رزه‌كه‌و پێى ووت: سوێند به‌خوا سواريم (به‌له‌م، كه‌شتى....) ده‌ست نه‌كه‌وت تاكو قهرزهكهت بۆ بێنمه‌وه، وه ههوڵء كۆششم زۆردا، وه به‌رده‌وام هه‌وڵم ده‌دا بۆ ئه‌وه‌ى كه سوارييهكم (به‌له‌م، كه‌شتى....) ده‌ست بكهوێتء قهرزهكهت بۆ بێنمه‌وه، به‌ڵام پێش ئێستا هيچم ده‌ست نه‌كه‌وت، خاوه‌ن قه‌رزه‌كه‌ش ووتى: ئايا تۆ هيچ شتێكت بۆمن ناردووه؟ ئه‌ويش ووتى: پێتم ووت كه هيچ سوارييهكم (به‌له‌م، كه‌شتى....) ده‌ست نه‌كه‌وت كه قهرزهكهت بۆ بێنمه‌وه، خاوه‌ن قه‌رزه‌كه‌ش ووتى: به‌ڕاستى خواى گه‌وره ئه‌مانه‌ته‌كه‌ى پێگهياندمهوه، به‌وه‌ى كه قهرزهكهت كردبووه ناو دارێكه‌وه.{nl}چه‌ند سوودو ئامۆژگارييه‌ك له‌م چيرۆكه‌دا.{nl}(1) قه‌رزدان به‌خه‌ڵكى له‌شه‌رعدا ڕێگه پێدراوه‌و پاداشتى زۆر گه‌وره‌ى له‌سه‌ره، پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله علیه وسلم) فه‌رموويه‌تى: {nl}« مَا مِنْ مُسْلِمٍ يُقْرِضُ مُسْلِمًا قَرْضًا مَرَّتَيْنِ إِلاَّ كَانَ كَصَدَقَتِهَا مَرَّةً »( صَحِيح: أَخْرَجَهُ ابن مَاجَه فِي الْسنَن (2430)، وَصَحَّحَهُ الشَّيْخ الأَلْبَاني فِي صَحِيح الْجَامِع (5769) .) .{nl}واته: هه‌ر موسڵمانێك دوو جار قه‌رز بدات به موسڵمانێك، ئه‌وا وه‌ك ئه‌وه وايه كه يه‌ك جار كردبێتى به خێر‌و صه‌ده‌قه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى قه‌رزدان به موسڵمان وه‌ك نيوه‌ى خێر‌و صهدهقهيه. {nl}(2) پێويسته له‌كاتى قه‌رزداندا نوسراو هه‌بێت، وه كاتى دانه‌وه‌ى دياريكراو بێت، وه شايهتيش هه‌بێت.{nl}(3) پێويسته له‌سه‌ر موسڵمان هۆكار بگرێته به‌ر پاشان پشت به‌خوا ببه‌ستێت.{nl}(4) هه‌ر شتێك به خواى گه‌وره بسپێردرێت، ئه‌وا په‌روه‌ردگار ده‌ى پارێزێت، پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله علیه وسلم) فه‌رموويه‌تى: {nl}« إِذَا اسْتُودِعَ اللَّهُ شَيْئًا حِفِظَهُ »( صَحيِح: صَحَّحَهُ الشَّيْخ الأَلْبَاني فِي صَحِيح الْجَامِع (1708)، وَفِي السِلسِلة الصَحِيحَة (2547) .{nl}) .{nl}واته: ئه‌گه‌ر شتێك به خواى په‌روه‌ردگار بسپێردرێت ئه‌وا ده‌ى پارێزێت.{nl}(5) ئه‌گه‌ر موسڵمان نيه‌تى پاك بێتء نيه‌تى دانه‌وه‌ى قه‌رزى هه‌بێت ئه‌وا خواى گه‌وره كار ئاسانى بۆ ده‌كات تاكو ئه‌و كه‌سه قه‌رزه‌كه‌ى بداته‌وه.{nl}(6) دانه‌وه‌ى ئهمانهتء وه‌فا به‌رامبه‌ر به خاوه‌ن ئه‌مانه‌ت واجبه، وه دروست نييه قه‌رز له‌كاتى دياريكراودا دوابخرێت، چونكه هه‌ركه‌سێك له دونيادا قه‌رزه‌كه‌ى نه‌داته‌وه ئه‌وا له ڕۆژى دواييدا لهچاكهكانى قه‌رزى پێده‌درێته‌وه.{nl}ماڵپه‌ڕی فه‌رمووده{nl}www. fermude.com |