فەرموودەعهقیده - بیروباوەڕی ڕاستڕوونکردنەوەی شەرعیبەهەشت و دۆزەخبیدعە و داهێنراوەکانبابەتی گشتی + وته‌ی زانایان و دانایان پەروەردە و خێزانبابەتی عەرەبیتاوان و حەرامکراوەکاننزا و پاڕانەوەژیاننامه و ڕووداو و بەسەرهاتەکانمانگی رهمهزانگۆشەی فه‌توا
|
ئه‌وکابرایه‌ی به هۆی ئاودان بهسهگێک خوای گه‌وره لێی خۆش بوو ئه‌وکابرایه‌ی به هۆی ئاودان بهسهگێک خوای گه‌وره لێی خۆش بوو{nl}{nl}عَنْ أَبِى هُرَيْرَةَ (ڕه‌زای خوای لێبێت) أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ (صلی الله علیه وسلم) قَالَ: « بَيْنَمَا رَجُلٌ يَمْشِى بِطَرِيقٍ اشْتَدَّ عَلَيْهِ الْعَطَشُ فَوَجَدَ بِئْرًا فَنَزَلَ فِيهَا فَشَرِبَ ثُمَّ خَرَجَ فَإِذَا كَلْبٌ يَلْهَثُ يَأْكُلُ الثَّرَى مِنَ الْعَطَشِ فَقَالَ الرَّجُلُ: لَقَدْ بَلَغَ هَذَا الْكَلْبَ مِنَ الْعَطَشِ مِثْلُ الَّذِى كَانَ بَلَغَ مِنِّى، فَنَزَلَ الْبِئْرَ فَمَلأَ خُفَّهُ مَاءً ثُمَّ أَمْسَكَهُ بِفِيهِ حَتَّى رَقِىَ فَسَقَى الْكَلْبَ فَشَكَرَ اللَّهُ لَهُ فَغَفَرَ لَهُ» قَالُوا يَا رَسُولَ اللَّهِ وَإِنَّ لَنَا فِى هَذِهِ الْبَهَائِمِ لأَجْرًا فَقَالَ «فِى كُلِّ كَبِدٍ رَطْبَةٍ أَجْرٌ»( أَخْرَجَهُ الْبُخَارِيُّ (6009)، ومُسْلِمٌ (5820) .).{nl}هاوه‌ڵى خۆشه‌ويست (أَبِى هُرَيْرَةَ (ڕه‌زای خوای لێبێت) ده‌فه‌رمووێت: پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله علیه وسلم) فه‌رموويه‌تى: پياوێك به ڕێگايه‌كدا ده‌ڕۆيشت زۆرى تينو بوو، وه بيرێكى دۆزييه‌وه ئاوى تێدابوو، دابه‌زييه ناو بيرهكهوه ئاوى خوارد‌و پاشان هاته ده‌ره‌وه، سه‌گێكى بينى هه‌ناسه بڕكێيهتى له تينودا خۆڵى ده‌خوارد، پياوهكهش ووتى: به‌ڕاستى ئه‌م سه‌گه تينووێتێكهى گه‌يشتۆته ئه‌و ڕاده‌يه‌ى كه‌من به‌سه‌رمدا هاتبوو، ئينجا پياوه‌كه دووباره چووه ناوبيرهكهوهو پێڵاوه‌كه‌ى پڕكرد له‌ئاو، پاشان به‌ده‌مى گرتى تاكو هاته ده‌ره‌وه‌ى بيره‌كه، ئينجا ئاوه‌كه‌ى دا به سهگهكهو تێر ئاوى كرد، خواى گه‌وره ئه‌و كاره‌ى لێوه‌رگرت و سوپاسى ئه‌و پياوه‌ى كرد‌و لێى خۆش‌بوو، ووترا: ئه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله علیه وسلم) چاكه كردن له‌گه‌ڵ ئاژه‌ڵ وئاودانى پاداشتى هه‌يه؟ پێغه‌مبه‌رى خوا(صلی الله علیه وسلم) فه‌رمووى: بۆ هه‌موو ئاژه‌ڵێكى زيندوو پاداشتء ئه‌جر هه‌يه.{nl}چه‌ند سوودو ئامۆژگارييه‌ك له‌م چيرۆكه‌دا.{nl}(1) ئاو نيعمهتێكه له نيعمه‌ته‌كانى خواى په‌روه‌ردگار.{nl}(2) ئاو باش‌ترين خيرو صهدهقهيه، هاوه‌ڵى خۆشه‌ويست (سَعْدِ بْنِ عُبَادَةَ(ڕه‌زای خوای لێبێت) ده‌فه‌رمووێت: ووتم: ئه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا(صلی الله علیه وسلم) دايكم مرد، ئايا خێرى بۆ بكه‌م؟ ئه‌ويش فه‌رمووى: به‌ڵێ، منيش ووتم: چى خێرێ چاكه بۆى بكه‌م؟ ئه‌ويش فه‌رمووى: {nl}« سَقْىُ الْمَاءِ »( حَسَن: أَخْرَجَهُ َابن مَاجَة وَالْنَسائِي، وَحَسَّنَهُ الشَّيْخ الأَلْبَاني فِي صَحِيح الْجَامِع (1113) .) .{nl}ئاوى بۆ بكه به‌خێر، ئه‌ويش ده‌فه‌رمووێت: چووم بيرێكم لێداو ووتم: ئه‌مه بۆدايكم. {nl}(3) به‌نده‌يه‌ك به‌هۆى تێركردنى سه‌گێكه‌وه چووه‌ته به‌هه‌شته‌وه، ئه‌ى ئه‌بێت تێركردنء ئاوبهخشين به مرۆڤه‌كان خێر‌و پاداشتى چى بێت؟!{nl}(4) ئاو به‌خشين له‌به‌ر ره‌زامه‌ندى خواى گه‌وره يه‌كێكه له كرده‌وه چاكه‌كان، وه هه‌ندێك له پێشينه‌كان (سلف) فه‌رموويانه:(مَنْ كَثرت ذنوبه فَعَليه بِسقى الما‌ء) (عمدة القاري شَرح صَحِيح الْبُخَارِيُّ (19/52)، شَرح الْبُخَارِيُّ لابن بطال (12/20) .{nl}). {nl}واته: هه‌ر كه‌سێك تاوانء گوناهى زۆره با ئاو بكات به‌خێرو بيبهخشێت (بير ليَدانء هتد.. ).{nl}(5) ئاودانء تێركردنى ئاژهڵء پاراستنى له‌سه‌رماو گه‌رما خێره‌و پاداشتى له‌سه‌ره، (هه‌ندێك له‌زانايان ده‌فه‌رموون: به‌مه‌رجێك ئه‌و ئاژه‌ڵه له‌وانه نه‌بێت كه زيانيان ههيهو مانه‌وه‌يان زيانه)، ئينجا ئه‌و ئاژه‌ڵه هى خۆت بێت يان هى خه‌ڵك بێت.{nl}(6) هه‌ندێك له‌زانايان ده‌فه‌رموون ئه‌م فه‌رمووده‌يه به‌ڵگه‌يه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه دروسته سه‌فه‌ركردن به‌ته‌نها، ئه‌گه‌ر زانى توشى ناڕهحهتىء هيلاكهت نابێت.{nl}ماڵپه‌ڕی فه‌رمووده{nl}www. fermude.com |