هه‌رچه‌ند گوناح بکه‌ی خوای گه‌وره‌ لێت خۆش ده‌بێت ئه‌وکه‌سه‌ی نۆوه‌توونۆنه‌فری کوشبوو

هه رچه ند گوناح بکه ی خوای گه وره لێت خۆش ده بێت ئه وکه سه ی نۆوه توونۆنه فری کوشبوو


~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~

عَنْ أَبِى سَعِيدٍ الْخُدْرِىِّ (ڕه زای خوای لێبێت) أَنَّ نَبِىَّ اللَّهِ (صلی الله علیه وسلم) قَالَ: « كَانَ فِيمَنْ كَانَ قَبْلَكُمْ رَجُلٌ قَتَلَ تِسْعَةً وَتِسْعِينَ نَفْسًا، فَسَأَلَ عَنْ أَعْلَمِ أَهْلِ الأَرْضِ، فَدُلَّ عَلَى رَاهِبٍ فَأَتَاهُ فَقَالَ إِنَّهُ قَتَلَ تِسْعَةً وَتِسْعِينَ نَفْسًا فَهَلْ لَهُ مِنَ تَوْبَةٍ فَقَالَ: لاَ. فَقَتَلَهُ فَكَمَّلَ بِهِ مِائَةً، ثُمَّ سَأَلَ عَنْ أَعْلَمِ أَهْلِ الأَرْضِ، فَدُلَّ عَلَى رَجُلٍ عَالِمٍ فَقَالَ: إِنَّهُ قَتَلَ مِائَةَ نَفْسٍ فَهَلْ لَهُ مِنْ تَوْبَةٍ فَقَالَ: نَعَمْ وَمَنْ يَحُولُ بَيْنَهُ وَبَيْنَ التَّوْبَةِ انْطَلِقْ إِلَى أَرْضِ كَذَا وَكَذَا فَإِنَّ بِهَا أُنَاسًا يَعْبُدُونَ اللَّهَ فَاعْبُدِ اللَّهَ مَعَهُمْ وَلاَ تَرْجِعْ إِلَى أَرْضِكَ فَإِنَّهَا أَرْضُ سَوْءٍ فَانْطَلَقَ حَتَّى إِذَا نَصَفَ الطَّرِيقَ أَتَاهُ الْمَوْتُ فَاخْتَصَمَتْ فِيهِ مَلاَئِكَةُ الرَّحْمَةِ وَمَلاَئِكَةُ الْعَذَابِ فَقَالَتْ مَلاَئِكَةُ الرَّحْمَةِ: جَاءَ تَائِبًا مُقْبِلاً بِقَلْبِهِ إِلَى اللَّهِ، وَقَالَتْ مَلاَئِكَةُ الْعَذَابِ: إِنَّهُ لَمْ يَعْمَلْ خَيْرًا قَطُّ، فَأَتَاهُمْ مَلَكٌ فِى صُورَةِ آدَمِىٍّ فَجَعَلُوهُ بَيْنَهُمْ فَقَالَ: قِيسُوا مَا بَيْنَ الأَرْضَيْنِ فَإِلَى أَيَّتِهِمَا كَانَ أَدْنَى فَهُوَ لَهُ، فَقَاسُوهُ فَوَجَدُوهُ أَدْنَى إِلَى الأَرْضِ الَّتِى أَرَادَ فَقَبَضَتْهُ مَلاَئِكَةُ الرَّحْمَةِ »( أَخْرَجَهُ مُسْلِمٌ (7184) .) .

هاوه ڵى خۆشه ويست (أَبِى سَعِيدٍ الْخُدْرِىِّ(ڕه زای خوای لێبێت)
ده فه رمووێت: پێغه مبه رى خوا(صلی الله علیه وسلم)
فه رموويه تى: له پێش ئێوه دا له (به نى ئيسرائيل) پياوێك نه وه دو نۆ كه سى كوشتبوو، وه پرسيارى كرد سه باره ت به زاناترين كه سى سه رزه وى، ده ستنيشانى پياوێكى خواپه رستى بۆكرا، ئه ويش ڕۆيشته لاى و پێى ووت: من نه وه دو نۆ كه سم كوشتووه ئايا بۆم هه يه ته وبه بكه م؟ خوا په رسته كه ش ووتى: نه خێر، پياوه كه ش خواپه رسته كه ى كوشت و بوو به سه د كه س، پاشان پرسيارى كرد سه باره ت به زاناترين كه سى سه ر زه وى، ده ستنيشانى پياوێكى زاناى بۆ كرا، پياوه كه ش چووه لاى و پێى ووت: من سه د كه سم كوشتووه ، ئايا بۆم هه يه ته وبه بكه م؟ زاناكه ووتى: به ڵێ، وه كێ ڕێگه له ته وبه ى تۆ ده گرێت، بڕۆ بۆ ئه و زه وييه ده ستنيشانى دێيه كى بۆكرد، چونكه ئه و دێيه خه ڵكانێكى تێدايه خواى په روه ردگار ده په رستن، تۆش له وێ خوا بپه رسته ، وه نه گه ڕێيته وه بۆ خاكه كه ى خۆت، چونكه شوێنێكى خراپه ، پياوه كه ڕۆيشت تاكو گه يشته نيوه ى ڕێگه كه مردن ڕێگه ى پێگرت، له و جێگه يه دا مه لائيكه ى ڕه حمه ت و مه لائيكه ى سزا هه ريه كه يان ده يويست ڕوحى بكێشێت و ڕوحه كه ى ده ربهێنێت، مه لائيكه ى ڕه حمه ت ووتى: ئه م پياوه له شوێنى خۆى ده رچووه و ته وبه كاره و به دڵى ڕووى كردۆته خواى په روه ردگار، وه مه لائيكه ى سزا ووتى: له ژيانيدا هيچ خێرو چاكه يه كى نه كردووه ، خواى په روه ردگار مه لائيكه يه كى له سه ر شێوه ى مرۆڤـ بۆ ڕه وانه كردن، ئه وانيش كرديان به دادوه ر له نێوان خۆياندا، مه لائيكه ته كه ش كه له سه ر شێوه ى مرۆڤدا بوو ووتى: هه ر دوو زه ويه كه بپێون له هه ر لايه كيانه وه نزيك بوو، ئه وا بۆ ئه وه تانه ، دوو مه لائيكه ته كه ش زه ويه كانيان پێوا بينييان كه له و دێيه وه نزيكه كه ويستى بۆى بڕوات به بستێك، بۆيه مه لائيكه ى ڕه حمه ت برديان.

چه ند سوودو ئامۆژگارييه ك له م چيرۆكه دا.

(1) دروست نييه بۆ هيچ كه سێك فه توا بدات بۆ خه ڵكى ئه گه ر حوكمى ئه و شته نه زانێت، ئه گه ر چى خوا ناسيش بێت و شاره زايشى هه بێت له هه ندێك بوارى ئايينيدا، چونكه ئه گه ر ئه و خواناسه شاره زا بوايه به شه رعى خوا ئه وا ده رگاى ته وبه ى دانه ده خست، وه نه فسى خۆشى له ده ست نه ئه دا.

(2) ده بێت نه زان پرسيار له كه سێك بكات كه زانابێت به (شه رعى خوا) تاكو كێشه كه ى بۆ چاره سه ر بكات.

(3) خواى په روه ردگار زۆر به ڕه حم وبه سۆزو لێبورده يه به رامبه ر به به نده كانى، ئه گه ر چى به نده كان گوناهـ
و تاوانه كانيان به ئه ندازه ى كه فى سه ر ده ريا بێت، به مه رجێك ته وبه بكه ن و بگه ڕێنه وه بۆلاى، وه خواى په روه ردگار ده فه رمووێت: (قُلْ يَا عِبَادِيَ الَّذِينَ أَسْرَفُوا عَلَى أَنْفُسِهِمْ لَا تَقْنَطُوا مِنْ رَحْمَةِ اللَّهِ إِنَّ اللَّهَ يَغْفِرُ الذُّنُوبَ جَمِيعًا إِنَّهُ هُوَ الْغَفُورُ الرَّحِيمُ ) الزمر53) واته : ئه ى محمد(صلی الله علیه وسلم)
پێيان بڵێ: خواى په روه ردگار ده فه رمووێت: ئه ى ئه وانه ى گوناه و تاوانتان زۆره ، بێ ئومێد مه بن له ڕه حمه تى خواى په روه ردگار، به ڕاستى په روه ردگار له هه موو تاوانه كانتان خۆش ده بێت (ئه گه ر ته وبه ى ڕاسته قينه بكه ن) به ڕاستى خواى په روه ردگار زۆر لێخۆشبوو لێبوورده يه .

(4) زانا به شه رعى خوا ئه و كه سه يه كه ده رگاى ته وبه ده كاته وه بۆ خه ڵكى، وه ده رگاى شه ڕو خراپه كارى و بێ ئومێد بوون له ڕه حمه تى خوا داده خات.

(5) پێويسته له سه ر ئه و كه سه ى كه ته وبه ده كات و ده گه ڕێته وه بۆ لاى خواى گه وره ، له براده رو هاوڕێى خراپ دوور بكه وێته وه .

(6) پێويسته له سه ر ئه و كه سه ى كه ته وبه ده كات نزيك بكه وێته وه له و كه سانه ى كه كارى باش و خێر ئه نجام ده ده ن، چونكه مرۆڤ له سه ر ئايينى براده رو خۆشه ويسته كه يه تى.

(7) پێويستى گه ڕانه وه بۆلاى زانايان له كاتى كێشه و دووبه ره كيدا.

(8) نابێت له كه سى گوناهبارو تاوانكار بێ ئومێد بين، چونكه نازانين به چى كۆتايى به ژيانى دێت.

(9) فه زڵ و گه وره يى مرۆڤى خواپه رست و زانا به سه ر مرۆڤێك كه ته نها خوا په رسته ، چ جاى به سه ر خه ڵكى ئاساييدا.

(ئاماده کردنی مامۆستا ابوبکر احمد)

(مافی گشت موسڵمانێکه بۆ سودوه رگرتن و بڵاو کردنه وه ی گشت بابه ته کانی ماڵپه ڕی فه رمووده )


~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~