چیرۆکی بێ قژ و كوێرێك ونابينایه‌ك

چیرۆکی بێ قژ و كوێرێك ونابينایه ك


~~~~~

عَنْ أَبِى هُرَيْرَةَ (ڕه زای خوای لێبێت) قَالَ: قَالَ: رَسُولَ اللَّهِ (صلی الله علیه وسلم) « إِنَّ ثَلاَثَةً فِى بَنِى إِسْرَائِيلَ أَبْرَصَ وَأَقْرَعَ وَأَعْمَى بَدَا لِلَّهِ أَنْ يَبْتَلِيَهُمْ، فَبَعَثَ إِلَيْهِمْ مَلَكًا، فَأَتَى الأَبْرَصَ، فَقَالَ أَىُّ شَىْءٍ أَحَبُّ إِلَيْكَ قَالَ لَوْنٌ حَسَنٌ وَجِلْدٌ حَسَنٌ، قَدْ قَذِرَنِى النَّاسُ، قَالَ فَمَسَحَهُ، فَذَهَبَ عَنْهُ، فَأُعْطِىَ لَوْنًا حَسَنًا وَجِلْدًا حَسَنًا، فَقَالَ أَىُّ الْمَالِ أَحَبُّ إِلَيْكَ قَالَ الإِبِلُ أَوْ قَالَ الْبَقَرُ هُوَ شَكَّ فِى ذَلِكَ، إِنَّ الأَبْرَصَ وَالأَقْرَعَ، قَالَ أَحَدُهُمَا الإِبِلُ، وَقَالَ الآخَرُ الْبَقَرُ فَأُعْطِىَ نَاقَةً عُشَرَاءَ، فَقَالَ يُبَارَكُ لَكَ فِيهَا، وَأَتَى الأَقْرَعَ فَقَالَ أَىُّ شَىْءٍ أَحَبُّ إِلَيْكَ قَالَ شَعْرٌ حَسَنٌ، وَيَذْهَبُ عَنِّى هَذَا، قَدْ قَذِرَنِى النَّاسُ، قَالَ فَمَسَحَهُ فَذَهَبَ، وَأُعْطِىَ شَعْرًا حَسَنًا، قَالَ فَأَىُّ الْمَالِ أَحَبُّ إِلَيْكَ قَالَ الْبَقَرُ، قَالَ فَأَعْطَاهُ بَقَرَةً حَامِلاً، وَقَالَ يُبَارَكُ لَكَ فِيهَا، وَأَتَى الأَعْمَى فَقَالَ أَىُّ شَىْءٍ أَحَبُّ إِلَيْكَ قَالَ يَرُدُّ اللَّهُ إِلَىَّ بَصَرِى، فَأُبْصِرُ بِهِ النَّاسَ، قَالَ فَمَسَحَهُ، فَرَدَّ اللَّهُ إِلَيْهِ بَصَرَهُ، قَالَ فَأَىُّ الْمَالِ أَحَبُّ إِلَيْكَ قَالَ الْغَنَمُ، فَأَعْطَاهُ شَاةً وَالِدًا، فَأُنْتِجَ هَذَانِ، وَوَلَّدَ هَذَا، فَكَانَ لِهَذَا وَادٍ مِنْ إِبِلٍ، وَلِهَذَا وَادٍ مِنْ بَقَرٍ، وَلِهَذَا وَادٍ مِنَ الْغَنَمِ، ثُمَّ إِنَّهُ أَتَى الأَبْرَصَ فِى صُورَتِهِ وَهَيْئَتِهِ فَقَالَ رَجُلٌ مِسْكِينٌ، تَقَطَّعَتْ بِىَ الْحِبَالُ فِى سَفَرِى، فَلاَ بَلاَغَ الْيَوْمَ إِلاَّ بِاللَّهِ ثُمَّ بِكَ، أَسْأَلُكَ بِالَّذِى أَعْطَاكَ اللَّوْنَ الْحَسَنَ وَالْجِلْدَ الْحَسَنَ وَالْمَالَ بَعِيرًا أَتَبَلَّغُ عَلَيْهِ فِى سَفَرِى، فَقَالَ لَهُ إِنَّ الْحُقُوقَ كَثِيرَةٌ، فَقَالَ لَهُ كَأَنِّى أَعْرِفُكَ، أَلَمْ تَكُنْ أَبْرَصَ يَقْذَرُكَ النَّاسُ فَقِيرًا فَأَعْطَاكَ اللَّهُ فَقَالَ لَقَدْ وَرِثْتُ لِكَابِرٍ عَنْ كَابِرٍ، فَقَالَ إِنْ كُنْتَ كَاذِبًا فَصَيَّرَكَ اللَّهُ إِلَى مَا كُنْتَ، وَأَتَى الأَقْرَعَ فِى صُورَتِهِ وَهَيْئَتِهِ، فَقَالَ لَهُ مِثْلَ مَا قَالَ لِهَذَا، فَرَدَّ عَلَيْهِ مِثْلَ مَا رَدَّ عَلَيْهِ هَذَا فَقَالَ إِنْ كُنْتَ كَاذِبًا فَصَيَّرَكَ اللَّهُ إِلَى مَا كُنْتَ، وَأَتَى الأَعْمَى فِى صُورَتِهِ فَقَالَ رَجُلٌ مِسْكِينٌ وَابْنُ سَبِيلٍ وَتَقَطَّعَتْ بِىَ الْحِبَالُ فِى سَفَرِى، فَلاَ بَلاَغَ الْيَوْمَ إِلاَّ بِاللَّهِ ثُمَّ بِكَ، أَسْأَلُكَ بِالَّذِى رَدَّ عَلَيْكَ بَصَرَكَ شَاةً أَتَبَلَّغُ بِهَا فِى سَفَرِى، فَقَالَ قَدْ كُنْتُ أَعْمَى فَرَدَّ اللَّهُ بَصَرِى، وَفَقِيرًا فَقَدْ أَغْنَانِى، فَخُذْ مَا شِئْتَ، فَوَاللَّهِ لاَ أَجْهَدُكَ الْيَوْمَ بِشَىْءٍ أَخَذْتَهُ لِلَّهِ، فَقَالَ أَمْسِكْ مَالَكَ، فَإِنَّمَا ابْتُلِيتُمْ، فَقَدْ رَضِىَ اللَّهُ عَنْكَ وَسَخِطَ عَلَى صَاحِبَيْكَ »( أَخْرَجَهُ الْبُخَارِيُّ (3464)، ومُسْلِمٌ (7357) .) .

هاوه ڵى خۆشه ويست (أَبِى هُرَيْرَةَ (ڕه زای خوای لێبێت)
ده فه رمووێت: پێغه مبه رى خوا (صلی الله علیه وسلم)
فه رموويه تى: سێ كه س هه بوون له ئوممه تانى پێش ئێوه (له به نى ئيسرائيل) ئه و سێ كه سه ش: گه ڕێك و كه چه ڵێك (بێ قژ) و كوێرێك (نابينا)، وه خواى گه وره ويستى وابوو كه تاقييان بكاته وه ، بۆيه مه لائيكه تێكى نارد بۆلايان، مه لائيكه ته كه هات بۆلاى پياوه گه ڕه كه و پێى ووت: چ شتێك له لاى تۆ زۆر باش و خۆشه ويسته (واته : حه زوو ئاره زوو له چ شتێك ده كه يت؟) پياوه گه ڕه كه ش ووتى: ڕه نگ و ڕوويه كى چاك و جوان و پێستێكى چاك، چونكه به ڕاستى خه ڵكى لێم بێزار بوونه ء حه زيان پێم نييه و حه زناكه ن بم بينن، مه لائيكه ته كه ش ده ستى به لاشه يدا هێناو گه ڕييه كه ى چاك بووه و ڕه نگى گۆڕا بۆ كه سێكى ڕه نگ جوان و پێست چاك و باش، پاشان مه لائيكه ته كه پێى ووت: چ سامان و ماڵێك له لاى تۆ له هه موويان خۆشه ويستتره ؟ ئه ويش ووتى: (وشتر يان مانگا)، مه لائيكه ته كه ش وشترێكى ئاوس (سك پڕى) پێداو ووتى: خواى په روه ردگار فه ڕدارى بكات (به ره كه تى تێبكات)، ئينجا مه لائيكه ته كه ڕۆيشت و چوو بۆلاى پياوه كه چه ڵه كه و پێى ووت: چ شتێك له لاى تۆ باش و خۆشه ويسته (واته : حه زوو ئاره زوو له چ شتێك ده كه يت؟) پياوه كه چه ڵه كه ش ووتى: قژێكى جوان و له م كه چه ڵييه ڕزگارم ببێت، چونكه به ڕاستى خه ڵكى لێم بێزار بوونه و حه زيان پێم نييه و حه زناكه ن بم بينن، مه لائيكه ته كه ش ده ستى به سه ريدا هێناو كه چه ڵييه كه ى چاك بووه وه و بوو به كه سێكى قژ جوان، پاشان مه لائيكه ته كه پێى ووت: چ سامان و ماڵێك له لاى تۆ له هه موويان خۆشه ويستتره ؟ ئه ويش ووتى: مانگا، مه لائيكه ته كه ش مانگايه كى ئاوس (سك پڕى) پێداو ووتى: خواى په روه ردگار فه ڕدارى بكات (به ره كه تى تێبكات)، ئينجا مه لائيكه ته كه ڕۆيشت و چوو بۆلاى پياوه كوێره كه و پێى ووت: چ شتێك له لاى تۆ باش و خۆشه ويسته (واته : حه زوو ئاره زوو له چ شتێك ده كه يت؟) پياوه كوێره كه ش ووتى: خواى په روه ردگار چاوه كانم بۆ بگێڕێته وه ، بۆ ئه وه ى خه ڵكى پێ ببينم، ئينجا مه لائيكه ته كه ش ده ستى هێنا به سه ر چاوه كانيدا، وه خواى گه وره هه ردوو چاوى بۆ گێڕايه وه ، پاشان مه لائيكه ته كه به پياوه كوێره كه ى ووت: چ ماڵ و سامانێك له لاى تۆ له هه موويان خۆشه ويستتره ؟ ئه ويش ووتى: مه ڕ، فريشته كه ش مه ڕێكى ئاوس (سك پڕى) پێدا، پاشان خاوه ن وشترو مانگاكه به رهه مێكى زۆرى لێكه وته وه به فه زڵى خواى گه وره ، وه خاوه ن مه ڕه كه ش به وێنه ى ئه وان، ئينجا پياوه گه ڕه كه بوو به خاوه ن دۆڵێك (شيوێك) وشتر، وه پياوه كه چه ڵكه ش بوو به خاوه نى دۆڵێك (شيوێك) مانگا، وه پياوه كوێره كه ش بوو به خاوه نى دۆڵێك (شيوێك) مه ڕ، پاش ماوه يه ك مه لائيكه ته كه هات بۆلاى پياوه گه ڕه كه له سه ر ئه و شێوه يه ى كه پێشتر هاتبوو بۆلاى (بۆئه وه ى حوجه ى نه مێنێت)، پێى ووت: پێاوێكى هه ژارو ڕێبوارم و هيچ شتێكم پێ نه ماوه بۆ په يداكردنى خۆراك وه بۆگه يشتنه وه م به شوێنى خۆم، جا هيچ كه سێك ناتوانێت من بگه ێنێته وه شوێنى خۆم جگه له خواى گه وره و پاشان تۆ، جا داوات لێده كه م تو ئه و خوايه ى كه ئه و ڕه نگ و ڕووه جوان و پێسته چاكه ى پێداوى وه ماڵ وسامانى پێ به خشيووى، وشترێكم پێبده بۆ ئه وه ى بگه مه وه شوێنى خۆم؟ پياوه گه ڕه كه ش له وه ڵامدا ووتى: به ڕاستى مافه كان زۆرن (ئه ركى زۆرم به سه ره وه يه وه ناتوانم وشترێكت پێبده م، يان مافه كان زۆرن تۆ وشترێكت به ر ناكه وێت)، وه پياوه گه ڕه كه مه به ستى ئه وه بوو كه به ڕێى بكات وهيچى نه داتێ، مه لائيكه ته كه ش پێى ووت: وه ك ئه وه وايه بت ناسم، ئايا تۆ پياوێكى گه ڕ نه بووى خه ڵكى حه زيان به بينينت نه بوو، وه لێت بێزار ببوون و بێزيان لێت ده كرده وه ؟ وه هه ژار بوويت خواى په روه ردگار ده وڵه مه ندى كردى بوويته به خاوه نى ئه م ماڵ و سامانه زۆره ، پياوه گه ڕه كه ش ووتى: ئه م ماڵ و سه روه ته م له باو باپيرانه وه بۆ ماوه ته وه (ده ست به ده ست گه يشتووه به من)، مه لائيكه ته كه ش ووتى: ئه گه ر درۆ ده كه يت خواى گه وره وه ك خۆت لێبكاته وه ، پاشان مه لائيكه ته كه هات بۆلاى كه چه ڵه كه له سه ر ئه و شێوه يه ى كه پێشتر هاتبوو بۆلاى، ئه وه ى كه به گه ڕه كه ى ووتبوو به كه چه ڵه كه شى ووت، كه چه ڵه كه ش به هه مان شێوه ى گه ڕه كه وه ڵامى دايه وه ، مه لائيكه ته كه ش ووتى: ئه گه ر درۆ ده كه ى خوا وه ك خۆت لێبكاته وه ، پاشان مه لائيكه ته كه هات بۆلاى پياوه كوێره كه له سه ر شێوه ى يه كه م جار كه هاتبوو بۆلاى وپێى ووت: پێاوێكى هه ژارو رێبوارم و هيچ شتێكم پێ نه ماوه بۆ په يداكردنى خۆراك وه بۆگه يشتنه وه م به شوێنى خۆم، جا هيچ كه سێك ناتوانێت من بگه ێنێته وه شوێنى خۆم جگه له خواى گه وره و پاشان تۆ، جا داوات لێده كه م تو ئه و خوايه ى كه چاوى بۆ گێڕايته وه مه ڕێكم پێبده بۆ ئه وه ى بگه مه وه شوێنى خۆم؟ پياوه كوێره كه ش له وه ڵامدا ووتى: من كوێرو نابينا بووم خواى په روه ردگار چاوى بۆ گێڕامه وه ، وه هه ژار بووم خواى په روه ردگار ده وڵه مه ندى كردم، چيت پێويسته بۆخۆت بيبه ، سوێند به خوا ده ست ناهێنمه ڕێت ئه مڕۆ به ئاره زووى خۆت چى ده به ى بيبه له ڕێى خوا، مه لائيكه ته كه ش پێى ووت: ماڵى خۆت بگره بۆخۆت، ئێوه تاقيكرانه وه ، به ڕاستى خواى گه وره له تۆ ڕازى بوو، وه خه شم وقينى گرت له دوو هاوه ڵه كه ت.

چه ند سوودو ئامۆژگارييه ك له م چيرۆكه دا.

(1) تاقيكردنه وه ى خواى گه وره بۆ به نده كانى، سوننه تى خوايه له سه ر زه وى، هه روه ك چۆن له قورئانى پيرۆزدا به يانكراوه ، جا ئه و تاقيكردنه وه يه به لاشه بێت يان به ماڵ وسامان بێت يان منداڵ يان به هه رشتێكى تر له ژيانى دونيادا.

(2) هه ندێك جار مه لائيكه ته كان له سه ر شێوه ى مرۆڤـ دێن بۆلاى به نده كان و قسه يان له گه ڵدا ده كه ن و شيفاى نه خۆش ده ده ن به فه رمانى خواى په روه ردگار.

(3) زاناى پايه به رز شێخ (ابن عُثيمين)( بڕوانه : القول المفيد شرح كتاب التوحيد.) ده فه رمووێت: مرۆڤه كان ڕازى نين به قه زاو قه ده رى په روه ردگار، ئه و سێ كه سه كه توشى به ڵاو نه خۆشى ببوون ده يان ووت: فڵانه ماڵ و سامان له لاى من له هه موويان خۆشه ويستتره ؟ ئه ميش پێچه وانه ى ڕازى بوونه به قه زاو قه ده ر، وه بێگومان مرۆڤه كان له كاتى به ڵاو موسيبه ت و ناڕه حه تى دا چوار جۆرن:

بێ ئارامه : كه ئه ميش حه رامه .

ئارامگره : كه ئه ميش واجبه .

ڕازييه : كه ئه ميش موسته حه به .

سوپاس گوزاره : كه ئه ميش چاك و باشه .

(4) هيچ شتێك نييه به لاى نه خۆشه وه خۆشتربێت له وه ى كه په روه ردگار شيفاى بدات.

(5) ته نها په روه ردگار ده به خشێت و ده گرێته وه ده وڵه مه ندى و هه ژاريش به ده ست ئه وه .

(6) له نيشانه و ئه ده بى خواپه رستى ئه وه يه كه شيفا بگێڕدرێته وه بۆلاى په روه ردگار، پياوه كويره كه ووتى: (من كوێرو نابينا بووم خواى په روه ردگار چاوى بۆ گێڕامه وه ).

(7) مرۆڤى نه زان به خيل ده بێت له كاتى ده وڵه مه نديدا، وه مرۆڤى ژير ئه وكه سه يه ده ستكراوه بێت له به خشين له ڕێگه ى خوادا.

(8) له ناو خه ڵكيدا كه سانێك هه ن بيريان چۆته وه كه پێشتر هه ژار بوونه ، وه پێشيان ناخۆشه ياديان بخرێته وه .

(9) هه ركه سێك سوپاسى خواى گه وره بكات له سه ر نيعمه ته كان، وه ببه خشێت له ڕێگه ى خوادا ئه وا په روه ردگار زياترى پێده به خشێت و فه ڕدارى ده كات، وه هه ركه سێك به خيلى بكات ئه وا ماڵه كه به هه ده رى ده داتء خواى گه وره ش لێى توڕه ده بێت.

(10) به خشين له ڕێگه ى خوادا ده بێته هۆى ڕازى بوونى خواى په روه ردگار، وه به خيلى و ده ستگرتنه وه ده بێته هۆى توڕه يى خواى گه روره .

(11) به ره كه تى خواى په روه ردگار بێ كۆتاييه ، بۆيه هه ريه كه يان بوون به خاوه ن دۆڵێك (شيوێك) ئاژه ڵ.

(12) ئايا پاڕانه وه ى مه لائيكه ت قه بووڵه يان ئه م به سه ر هاته ده ستنيشانكراوه ؟ ئه وه ى ئاشكرايه ئه م به سه رهاته ده ست نيشانكراوه ، وه به دڵنيايى پاڕانه وه ى مه لائيكه ت قه بووڵه ، چونكه پێغه مبه رى خوا (صلی الله علیه وسلم)
فه رموويه تى: « مَنْ دَعَا لأَخِيهِ بِظَهْرِ الْغَيْبِ قَالَ الْمَلَكُ الْمُوَكَّلُ بِهِ آمِينَ وَلَكَ بِمِثْلٍ » . واته : هه ركه سێك بۆ براى موسڵمانى بپاڕێته وه له په نهانى (له ڕوو نه بووندا)، ئه وا مه لائيكه تێك كه كارى ئه وه ى پێڕاسپێردراوه كه هه ر باوه ڕدارێك بۆ براى باوه ڕدارى بپاڕێته وه ئه وا ده فه رمووێت: ئامين بۆ تۆش وه ك ئه و. كه واته : قه بووڵه .

(13) سوپاسى نيعمه ته كان به گوێره ى خۆيانه : سوپاسى ماڵ و سامان ئه وه يه كه ببه خشيت له به ر خره زامه ندى په روه ردگار، وه سوپاسى زانست و زانيارى ئه وه يه كاتێك پرسيارت لێ ده كرێت ڕاستىء حه ق بڵێيت.

(14) ( الصَّاحب) هاوه ڵه كه ت ته نها به كار نايات بۆ كه سێكى نزيك، به ڵكو بۆ كه سێكيش به كاردێت كه له حاڵى ئه و بچێت، چونكه مه لائيكه ته كه به كوێره كه ى ووت: ئێوه تاقيكرانه وه ، به ڕاستى خواى گه وره له تۆ ڕازى بوو، وه خه شم و قينى گرت له وان.

(ئاماده کردنی مامۆستا ابوبکراحمد)

(مافی گشت موسڵمانێکه بۆ سودوه رگرتن و بڵاو کردنه وه ی گشت بابه ته کانی ماڵپه ڕی فه رمووده )


~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~