گەشتی میلێك ڕێ بە هەنگاوێك دەست پێ دەكات.

گەشتی میلێك ڕێ بە هەنگاوێك دەست پێ دەكات.


~~~~

ئافرەتێك بەسەرهاتی خۆی دەگێڕێتەوەو دەڵێت: من كچێكم تەمەنم 29ساڵە و لەیەكێك لە زانكۆكان دەخوێنم، بۆیە هەر لەوێ كوڕێكم بینی و زۆر سەرنجی ڕاكێشام
چەند جارێك لەیەكترمان ڕوانی و پاشان یەكترمان ناسی وبارو دۆخەكەش زۆر لەبار بوو ،بۆئەوەی پێكەوەبین، سەرەڕای ئەوەی كە لە وڵاتی خۆشمان نەبووین ، ئیتر ئەوەبوو لە چاوپێكەوتنی یەكەمدا ڕێك كەوتین، هەروەها بەتێپەڕبوونی ڕۆژگار پەیوەندی نێوانمان پتەو تربوو، بەو جۆرەی كە بۆتەنها ساتێكیش لەیەك جیانەبینەوە، بەم شێوەیە یەكتربینین و ئاڵ و گۆڕی نامە بەردەوام بوو تاماوەیەك ... بەڵام پاش
تەواو بوونی خوێندن ئیتر بڕیارماندا هەریەكەمان بگەڕێینەوە وڵاتی خۆمان بەڵام پەیوەندیەكانمان هەربەردەوام بێت، بۆیە پاش چەند ڕۆژێك بە تەلەفۆن پەیوەندیمان بەردەوام بوو، هەر بۆیە كوڕە بەڵێنی ئەوەی پێدام كە بێتە داوام و بەڵكو بمگوازێتەوە بەمەرجێك ئەگەر كارێك بدۆزێتەوە لە ناو وڵاتەكەی مندا، ئەوەبوو پاش ماوەیەك كاری دۆزیەوەو چووە سەركار، بۆیە منیش وەك هەر جارێك لەجارەكانی تر بە ووتە باق وبریقەكانی تێكەوتم و
هەڵخەڵاتام وچاوەڕوانیم دەكرد، سەرەڕای دەست كەوتنی هەلی زێڕینی زۆر بۆ درووست كردنی ژیانی هاوسەری نوێم، چەندین كەس هاتە داوام تا شووبكەم، بەڵام من هەر بەخەیاڵی ئەو بووم، جا ئەوەبوو ڕۆژێكیان بە تەلە فۆن پەیوەندی پێوە كردم ... منیش بەڕاستی لەو كاتەدا زۆر خۆشحاڵ بووم، هەرچەند نهێنی زۆری ژیانی من لەبەر دەستیدا بوو بۆیە لەپەیوەندیەكەیدا ئەوەی ووت: كەدێمە داوات، منیش هەڵەیەكی ترم ئەوەبوو كە ئەم نهێنیەشم لای دایك وباوكم باس نەكردبوو، وەزۆریش دەترسام بەڵام تازە دەبوو هەر باسی بكەم و ئەوەبوو نهێنیەكەم دركاند و ووتم كە فڵانە كوڕ دێتە داوام، جا لێرەدا باوكیشم پرسیاری ئەوەی لێ كردم كە ئەو كوڕە كێ یەو چۆن ناسیوتە؟ یان ئەی لەگەڵ كێدا دێتە ماڵمان و خوازبێنیت دەكات، بۆیە منیش لەوێدا بێ دەنگ بووم ... پاش ئەم گفتوگۆیە یەكسەر چووم پەیوەندیم كرد بە كوڕەوەو ئەو هەواڵەم پێدا كەچۆن لەگەڵ كێدا دێتە خووازبێنی؟ بەڵام ئەو لە پڕ دەنگی گۆڕاو یەكسەر هەستم بەشتێك كرد، ئەویش وەڵامی دامەوەو ووتی: من تەنها خۆم دیم، نەك بۆخوازبێنی نا بەڵكو وەك جارەكانی تر بۆ كارە نهێنیەكان و گفتوگۆكانمان، ئیتر تەلەفۆنەكەی داخست و پاش چەند كاتژمێرێك گەیشتەلام و ئەوەبوو وەك هەموو جارەكانی تر ئارەزووە سەرشێتانەكەی بەمن دامركاندەوەو پاشان گەڕایەوە شوێنی خۆی، بەڵام بۆكوێ نەك بۆسەر كارەكەی نا بەڵكو بۆ وڵاتەكەی خۆی بەوەی كە هەموو گیانی درۆ بوو منیش درۆم كرد تەنانەت لەگەڵ خودی خۆشم لەگەڵ دایكم باوكم ... لەبەر ئەوە پاش ماوەیەك بەردەوام پەیوەندی پێوەكردم تەنها لەبەر ئابڕووم، بەڵام بێ سوود بوو، چونكە ئەو هەمیشە خۆی دەدزیەوە ... تاكو ئەوەبوو جارێكیان پەیوەندیم پێوەكردوو زۆری لێ پاڕامەوە و داوای ڕوون كردنەوەم لێكرد، ئەویش لەوەڵامدا ووتی: من ئێستا تۆم خۆش ناوێت، بۆیە دەمەوێ هەر لە ئێستاوە پەیوەندیەكەمان كۆتایی پێ بێت!! جا كچەی داماوو هەڵخەڵەتاو دەڵێت: ڕاستیەكەی هەموو یەكتر بینین و ژووان و نامەوگفتوگۆكانی نێوانمان بەبەلاش، وە ئێستا من زانیم كەئێمەی كچانی هاوشێوەی خۆم چەندێك ساویلكەو بێ ئاگاین، بۆیە بە ئەندێشەو خەیاڵی خۆمەوە پەیوەست بووم بۆماوەی شەش ساڵ، ئیستاش چی وەڵامی دایك و باوكم بدەمەوە وە ئارەزووی هیچ كرێكم لە ژیاندا نەماوە(برِوانة:
( خةيالَي خوَشةويستي ل12- 13 ).).

(مافی گشت موسڵمانێکه بۆسود وه رگرتن و بڵاوکردنه وه ی گشت بابه ته کانی ماڵپه ڕی فه رمووده )

~~~~~~~~~~~~~~~~~~~