فەرموودەعهقیده - بیروباوەڕی ڕاستڕوونکردنەوەی شەرعیبەهەشت و دۆزەخبیدعە و داهێنراوەکانبابەتی گشتی + وتهی زانایان و دانایان پەروەردە و خێزانبابەتی عەرەبیتاوان و حەرامکراوەکاننزا و پاڕانەوەژیاننامه و ڕووداو و بەسەرهاتەکانمانگی رهمهزانگۆشەی فهتوا
|
نوێژە بارانە وچۆنیهتی پاڕانهوه داوای بارهنهکردن و زیكری دوای بارینی باران نوێژە بارانە وچۆنیه تی پاڕانه وه داوای باره نه کردن و زیكری دوای بارینی باران نوێژە بارانە (صلاةُ الإستِسقاء) سوننەتە لەكاتی باران نەبارین دا بكرێت و ئەم نوێژە لە دەرەوەی شار ئەنجام دەدرێت و دووڕكاتەو لەدواییدا ئیمام ووتارێك دەخوێنێتەوە. كەتیایدا باسی یادی خواو هەڵنان دەكات بۆ گوێ رایەڵی كردنی خوای گەورەو سەرزەنشت كردنی یاخی بوون باس دەكات. وە ئیمام و ئەوانەی كە لە گەڵیدان زۆر داوای لـێ خۆشبوون لەخوای گەورە دەكەن و دەپاڕێنەوە بۆ لاچوونی ئەم نەبارینی بارانە، تێبینی: وە پێغەمبەر(صلی الله علیه وسلم) دوعای نوێژە بارانەی لەخوای گەورە كرد پشتی دەستەكانی بەرزكردووە بەرەو ئاسمان / رواه مسلم(896) عن أنس(ڕه زای خوای لێبێت). لە پاڕانەوەكانی داوای باران بارین كردن (الإسْتِسقاء) 1- (( اللهُمّ اسقِنا غَيثاً مُغِيثاً مَريئاً مَريعاً. نافِعاً غَيرَ ضارٍّ عاجِلاً غيرَ آجِلٍ )). (أبوداود 1/303 وصَحّحَهُ الألباني في صحيح أبوداود 1/216.) واتە: خوایە بارانمان بۆ ببارێنە بارانێكی بە لێزمەی ئاسانی سەوزكەری گژوگیاو بەسوودی بێ زیان. بەم زووانەو دوای مەخە بۆمان. 2- (( أللهُمّ اغِثْنا. أللهُمّ أغِثْنا. أللهُمّ أغِثْنا )). (البخاري 1/224 ومسلم 2/613.) واتە: خوایە بارانمان بۆ ببارێنە و فریامان بكەوە,...... 3- (( أللهُمّ اسقِ عِبادَكَ. وَبَهائِمَكَ. وَانشُرْ رَحمتَكَ. وَأحييِ بَلَدَكَ المَيّتَ )). (أبوداود 1/305 وحَسَّنَهُ الألباني في صحيح أبي داود 1/218.) واتە: خوایە بەندەكانت تێر ئاوبكە. هەروەها گیانلەبارانیش. وە بەزەیی خۆت بڵاوبكەرەوەو شارە مردووەكەت زیندوو بكەرەوە. لە كاتی باران باریندا (( اللهُمّ صَيّباً نافِعاً )). (البخاري مع الفتح 2/518. وة بة (اللهم صيبا هنيئا) هاتووة. أخرجه أبو داود زیكری دوای بارینی باران (( مُطِرْنا بِفَضلِ اللهِ وَرَحْمَتهِ )). ( البخاري 1/205 ومسلم 1/83.) واتە: بارانمان بۆ باری بە فەزڵا و سۆزو ڕەحمەتی خوای گەورەوە. |