کاتی چونە سەر ئاو ئه‌م دوعاییه‌ بخوێنه‌

چونە سەر ئاو ئه م دوعاییه بخوێنه


~~~~~~

كاتێك دەچیت بۆ سەر ئاو دەبێت قاچی چەپت پێشبخەیت و بڵێیت: (اللَّهُمَّ إِنِّى أَعُوذُ بِكَ مِنَ الْخُبُثِ وَالْخَبَائِثِ) أَخْرَجَهُ الْبُخَارِيُّ (142) ومُسْلِمٌ (375). واتە: خوایە من پەنات پێ دەگرم لە جنۆكەی نێرو مێ، هاوەڵی خۆشەویست (أَنَسِ بن مَالِك (ڕه زای خوای لێبێت) دەفەرمووێت: هەركات پێغەمبەری خوا(صلی الله علیه وسلم) بچوایە بۆسەر ئاو ئەمەی دەفەرموو.

وە پێغەمبەری خوا(صلی الله علیه وسلم) لە فەرموودەیەكی تردا فەرموویەتی: ( سِتْرُ مَا بَيْنَ الْجِنِّ وَعَوْرَاتِ بَنِى آدَمَ إِذَا دَخَلَ الْكَنِيفَ أَنْ يَقُولَ ﴿ بِسْمِ اللَّهِ ﴾ صَحِيح: أَخْرَجَهُ ابن مَاجَة فِي السُّنَن (279) وَصَحَّحَهُ الشَّيْخ الأَلْبَاني فِي إِرْوَاءِ الغَلِيْل(50). واتە: پەردەی نێوان جنۆكەو عەورەتی ئادەمیزاد ئەوەیە كاتێك چوو بۆ
سەرئاو بڵێت: ﴿ بِسْمِ اللَّهِ ﴾.


~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~