فەرموودەعهقیده - بیروباوەڕی ڕاستڕوونکردنەوەی شەرعیبەهەشت و دۆزەخبیدعە و داهێنراوەکانبابەتی گشتی + وته‌ی زانایان و دانایان پەروەردە و خێزانبابەتی عەرەبیتاوان و حەرامکراوەکاننزا و پاڕانەوەژیاننامه و ڕووداو و بەسەرهاتەکانمانگی رهمهزانگۆشەی فه‌توا
|
كه‌فاره‌تى سوێند كه‌فاره‌تى سوێند{nl}~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~{nl}له به‌ر ئه‌وه‌ى زۆر كه‌س له‌وه بێ ئاگايه كه كه‌فاره‌تى سوێند چيه يان به هه‌ڵه لێى تێگهيشتون بۆ سوود وه‌رگرتن ان شا‌ء الله باسى ئه‌كه‌ين كه كه‌فاره‌تى سوێند شكاندن چيه : خواى به‌رز ئه‌فه‌رموێ : ( لاَ يُؤَاخِذُكُمُ اللّهُ بِاللَّغْوِ فِي أَيْمَانِكُمْ وَلَـكِن يُؤَاخِذُكُم بِمَا عَقَّدتُّمُ الأَيْمَانَ فَكَفَّارَتُهُ إِطْعَامُ عَشَرَةِ مَسَاكِينَ مِنْ أَوْسَطِ مَا تُطْعِمُونَ أَهْلِيكُمْ أَوْ كِسْوَتُهُمْ أَوْ تَحْرِيرُ رَقَبَةٍ فَمَن لَّمْ يَجِدْ فَصِيَامُ ثَلاَثَةِ أَيَّامٍ ذَلِكَ كَفَّارَةُ أَيْمَانِكُمْ إِذَا حَلَفْتُمْ وَاحْفَظُواْ أَيْمَانَكُمْ كَذَلِكَ يُبَيِّنُ اللّهُ لَكُمْ آيَاتِهِ لَعَلَّكُمْ تَشْكُرُونَ ) المائدة 89 واته ( خوا ناتانگرێ به‌و سوێندانه‌ى به سه‌ر زارتان دا دێت و له دڵه‌وه نيهو مه‌به‌ستتان پێ سوێند نيه به‌ڵام به‌و سوێنده ئه‌تانگرێ كه به مه‌به‌سته‌و له دڵهوهيه تهئكيدن له سه‌رى جا ئه‌وه كه‌فاره‌ته‌كه‌ى تێر كردن و نان دانى ده هه‌ژاره له‌و خواردنه مام ناوهنديهى كه ئهيدهنه ماڵ و مناڵى خۆتان يان به‌رگ پۆشينى ده هه‌ژار يان ئازاد كردنى كۆيله‌يه‌ك ئه‌گه‌ر كه‌سێك يه‌ك له‌م سێ شته‌ى ده‌ست نه‌كه‌وت و نه‌يبوو ئه‌وه با سێ ڕۆژ به ڕۆژوو بێت ئه‌وه كه‌فاره‌تى سوێندهكانتانه =ئهگهربيشكێنن= وه سوێندى خۆتان بپارێزن ئاوا خوا ئايهتهكانى بۆتان ڕوون ئه‌كاته‌وه به‌ڵكو ئێوه سوپاس گوزارى و شوكرى ئه‌و بكه‌ن ) .{nl} له‌و ئايه‌ته خواى به‌رز بۆمانى ڕوون كردۆته‌وه كه كه‌فاره‌تى سوێند يه‌ك له‌م سێ شتانهيه كامهيان بكه‌يت ئهتوانى 1 نان دانى ده هه‌ژار 2 يان به‌رگ پۆشينى ده هه‌ژار 3 يان ئازاد كردنى كۆيله‌يه‌ك.{nl}به‌ڵام ئه‌گه‌ر كه‌سێك له‌م سيانه هيچى بۆ نه‌كراو نه‌يبوو ئه‌وه ئه‌و كاته ئه‌توانێ سێ ڕوژ به ڕۆژوو بێت ، زۆر كه‌س هه‌ن لێره هه‌ڵه تێگه‌يشتوون هه‌ر وا ئه‌زانن كه‌فاره‌ت بۆ سوێند ئه‌وه‌يه سێ ڕۆژ به ڕۆژوو بيت ! نه‌خێر ئه‌مه بۆ كه‌سێكه كه ئه‌م سێ شته‌ى نه‌بێ ئه‌و كات ئه‌گه‌ر نه‌يبوو ئه‌توانێ سێ ڕۆژ به‌ڕۆژوو بێت . {nl}وه له‌و ئايه‌ته بۆمان ده‌ر ئه‌كه‌وێ كه خواى به‌رز به ڕه‌حمى خۆى لێمان ئهبورێ له‌وه‌ى كه ئه‌و سوێندانه‌ى بێ مه‌به‌ستن له سه‌رمان نايژمێرێ و لێمان خۆش بووه ، ئه‌وه‌ش هاتووه له عائيشه‌ى دايكى بڕواداران خوا لێى ڕ‌ازى بێت ئه‌فه‌رموێ : ( انزلت هذه الاية : ( لاَ يُؤَاخِذُكُمُ اللّهُ بِاللَّغْوِ فِي أَيْمَانِكُمْ ) في قول الرجل : لا والله ، وبلى والله ) رواه البخاري واته : ( ئه‌م ئايه‌ته ( لاَ يُؤَاخِذُكُمُ اللّهُ بِاللَّغْوِ فِي أَيْمَانِكُمْ ) له‌سه‌ر قسه‌ى پياوێكه بڵێ نا والله ، وة با والله ) . سوپاس بۆ خواى گه‌وره كه له‌سه‌رى ئاسان كردوين يانى كه‌سێك كه به‌سه‌ر زارى دادێ ڕاهاتووه بڵێ به‌خوا ئه‌بێ يان به‌خوا نابێت ئه‌مه مادام مه‌به‌ستى سوێند نه‌بێ خوا لێمانى ناگرێ والله اعلم .{nl}(فه‌رمووده صه‌حیحه‌کانی پێغه‌مبه‌رصلی الله علیه وسلم) |