شــیــرکــــووجـــۆره‌کـــانــــی به‌شی یه‌که‌م

شــیــرک وجـــۆره‌کـــانــــی به‌شی یه‌که‌م

له‌ (عبدالعزيز بن عبدالله بن باز)ه‌وه‌ بۆ براى به‌رێز (..............) خواى گه‌وره‌ سه‌ركه‌وتوت بكات بۆ هه‌موو چاكه‌يه‌ك ئامين.

السلام عليكم ورحمة الله و بركاته‌.

له‌پاشاندا:

نامه‌ به‌ِێزه‌كه‌تان به‌ده‌ستم گه‌يشت خواى گه‌وره‌ بتان گه‌يه‌نێت به‌ هيدايه‌تى خۆى، وه‌ ئه‌وه‌ى له‌ خۆ گرتبوو كه‌ له‌ ووڵاته‌كه‌تاندا خه‌ڵكانێك هه‌ن كه‌ په‌يوه‌ستن به‌چه‌ند ويرد و يادێكه‌وه‌ كه‌ خواى گه‌وره‌ هيچ به‌ڵگه‌ى له‌سه‌ر نه‌ناردۆته‌ خواره‌وه‌, وه‌ هه‌ندێكيان داهێنراون و هه‌ندێكى تريشيان هاوبه‌ش بڕياردانن, ئه‌م شتانه‌يش ده‌ده‌نه‌ پاڵ پێشه‌واى موسڵمانان (علي بن أبى طالب (ڕه‌زای خوای لێبێت)) و جگه‌ له‌و، وه‌ ئه‌و ويرد وزيكرانه‌ ده‌خوێنن له‌ دانيشتنى زيكردا، ياخود له‌ مزگه‌وتدا له‌پاش نوێژى ئێواران به‌قسه‌ى خۆيان نزيكيان ده‌كاته‌وه‌ له‌ خواى گه‌وره‌ كه‌ ده‌ڵێن: بۆ خاترى خوا پياوانى خوا يارمه‌تيمان بده‌ن به‌پشتيوانى خوا، وه‌ ببن به‌ پاڵ پشتمان, وه‌ ده‌ڵێن ئه‌ى قوتبه‌كان ئه‌ى دامه‌زراوان ئه‌ى گه‌وره‌كان وه‌ڵاممان بده‌نه‌وه‌ ئه‌ى خاوه‌ن يارمه‌تى يه‌كان له‌ ئێمه‌دا, وه‌ تكا بكه‌ن له‌به‌ر خوا ئه‌وه‌ به‌نده‌كه‌تانه‌ ڕاوه‌ستاوه‌ له‌به‌ر ده‌رگاكه‌تاندا ماوه‌ته‌وه‌, وه‌ له‌كه‌مته‌رخه‌مى يه‌كان ده‌ترسێت, فريامان كه‌وه‌ ئه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله‌علیه‌وسلم) جگه‌ له‌تۆ كه‌سى ترمان نى يه‌ بچين بۆ لاى, وه‌ له‌ ئێوه‌ داواكاريه‌كانمان ده‌ست ده‌كه‌وێت, وه‌ ئێوه‌ باشترين خه‌ڵكى خوان بۆ خاترى حه‌مزه‌ى ((ڕه‌زای خوای لێبێت)) گه‌وره‌ى شه‌هيده‌كان، وه‌ ئه‌وانه‌ى له‌ ئێوه‌ كه‌ بۆ ئێمه‌ يارمه‌تين فريامان كه‌وه‌ ئه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله‌علیه‌وسلم)، وه‌ كه‌ ده‌ڵێت: خوايه‌ سه‌ڵاوات بده‌ له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سه‌ى كه‌ كردوته‌ به‌هۆى له‌ت كردنى نهێنى يه‌ گه‌وره‌كانت و ده‌رچوونى ڕووناكى يه‌ سۆزاويه‌كانت كه‌ بووه‌ به‌ جێگير له‌ جياتى گه‌وره‌ى په‌روه‌ردگارێتى و جێنيشينى نهێنێ يه‌ خۆيى يه‌كانت. كه‌ ويستوتانه‌ له‌م قسانه‌ ئه‌وه‌ى داهێنراوه‌ وه‌ئه‌وه‌ى هاوبه‌ش بڕياردانه‌ بۆتانى لێك جيابكه‌مه‌وه‌ و ڕوونى بكه‌مه‌وه‌, وه‌ ئايا پێشه‌وايه‌ك بپاڕێته‌وه‌ به‌م پاڕانانه‌وه‌ دروسته‌ نوێژى له‌ دواوه‌ بكرێت يان نا؟ كه‌ هه‌موو ئه‌م شتانه‌ زانرا ئه‌مه‌ وه‌ڵامه‌كه‌يه‌تى:

الحمد لله وحده و الصلاة و السلام على من لا نبي بعده وعلى آله وصحبه ومن اهتدى بهداه الى يوم الدين, له‌پاشاندا:

بزانه‌ خواى گه‌وره‌ سه‌ركه‌وتووت بكات به‌ڕاستى خواى گه‌وره‌ دروست كراوه‌كانى دروست كردووه‌و پێغه‌مبه‌ره‌كانى ناردووه‌ (عليهم الصلاة والسلام) به‌ته‌نها بۆ ئه‌وه‌ى خواى گه‌وره‌ بپه‌رستن وه‌ هاوبه‌شى بۆ بڕيارنه‌ده‌ن، وه‌ جگه‌ له‌ خواى گه‌وره‌ كه‌سى تر نه‌په‌رستن هه‌روه‌كو خواى گه‌وره‌ ده‌فه‌رمێت:  (وَمَا خَلَقْتُ الْجِنَّ وَالْأِنْسَ إِلَّا لِيَعْبُدُونِ) [الذاريات: 56] . واته‌: من په‌رى و ئاده‌ميزادم دروست نه‌كردووه‌ ته‌نها بۆئه‌وه‌ نه‌بێت كه‌ به‌تاك و ته‌نها من بپه‌رستنء هاوبه‌شم بۆ بڕيارنه‌ده‌ن .په‌رستنيش بريتى يه‌ له‌ گوێڕايه‌ڵى كردنى خوا و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ى (صلی الله‌علیه‌وسلم) به‌ جێبه‌جێ كردنى ئه‌وه‌ى كه‌ خواو پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ى (صلی الله‌علیه‌وسلم) فه‌رمانيان پێ كردووه‌، وه‌ وازهێنان له‌وه‌ى كه‌ خواو پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ى (صلی الله‌علیه‌وسلم) قه‌ده‌غه‌يان كردووه‌ له‌گه‌ڵ باوه‌ڕهێنان به‌ خواو پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ى (صلی الله‌علیه‌وسلم) وه‌ نيه‌ت پاكى بۆ خواى گه‌وره‌ له‌ كرده‌وه‌كاندا له‌گه‌ڵ ئه‌وپه‌ڕى خۆشه‌ويستى بۆ خواى گه‌وره‌و ته‌واويتى مل كه‌چى به‌ته‌نها بۆ ئه‌و هه‌روه‌كو خواى گه‌وره‌ ده‌فه‌رمێت: وه‌ ده‌فه‌رمێت: (وَقَضَى رَبُّكَ أَلَّا تَعْبُدُوا إِلَّا إِيَّاهُ) [الإسراء: 23] . واته‌: په‌روه‌ردگارت بڕيارى داوه‌ كه‌ هيچ كه‌سێك نه‌په‌رستن ته‌نها ئه‌و نه‌بێت. هه‌ر وه‌كو خواى گه‌وره‌ ده‌فه‌رمێت: (الْحَمْدُ لِلَّهِ رَبِّ الْعَالَمِينَ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ مَالِكِ يَوْمِ الدِّينِ إِيَّاكَ نَعْبُدُ وَإِيَّاكَ نَسْتَعِينُ) [الفاتحة: 2-5]  واته‌: حه‌مد و سوپاس بۆ خواى په‌روه‌دگارى هه‌موو جيهان, كه‌ خوايه‌كى به‌سۆز و ڕه‌حم و به‌زه‌يى يه‌, خاوه‌نى ڕۆژى سزايه‌, به‌تاك و ته‌نها هه‌رتۆ ده‌په‌رستين وجگه‌ له‌تۆ كه‌سى تر ناپه‌رستين, وه‌ به‌تاك و ته‌نها پشت به‌ تۆ ده‌به‌ستين و پشت به‌جگه‌ له‌ تۆ نابه‌ستين. له‌م ئايه‌تانه‌دا خواى گه‌وره‌ ڕوونى كرده‌وه‌ كه‌ هه‌ر خۆى به‌ته‌نها شايه‌نى ئه‌وه‌يه‌ كه‌ بپه‌رسترێت و پشتى پێ ببه‌سترێت, هه‌روه‌كو ده‌فه‌رمێت:  (فَاعْبُدِ اللَّهَ مُخْلِصاً لَهُ الدِّينَ أَلا لِلَّهِ الدِّينُ الْخَالِص) [الزمر: 2-3] . واته‌: به‌ دڵسۆزى ونيه‌ت پاكى يه‌وه‌ له‌ دين دا خواى گه‌وره‌ بپه‌رستن به‌ته‌نها, ئايا دينى پاك و يه‌كخواپه‌رستى دوور له‌هاوبه‌ش بڕياردان بۆ خواى گه‌وره‌ نى يه‌؟  وه‌ ده‌فه‌رمێت: (فَاعْبُدِ اللَّهَ مُخْلِصاً لَهُ الدِّينَ وَلَو كَرهَ الكافرون) [غافر: 14] . واته‌: ئه‌ى موسڵمانان ئێوه‌ خوا بپه‌رستن و بپاڕێنه‌وه‌ له‌ خوا به‌دڵسۆزى يه‌وه‌ له‌ په‌رستندا باكافرانيش پێيان ناخۆش بێت. وه‌ ده‌فه‌رمێت: (وَأَنَّ الْمَسَاجِدَ لِلَّهِ فَلا تَدْعُو مَعَ اللَّهِ أَحَداً) [الـجن: 18] . واته‌: مزگه‌وت و شوێنى كڕنوش بردن موڵكى خوايه‌, بۆيه‌ له‌گه‌ڵ خواى گه‌وره‌دا هيچ كه‌سێكى تر مه‌په‌رستن. وه‌ ئايه‌تى تر له‌م مانايانه‌ زۆرن وه‌ هه‌موويان به‌ڵگه‌ن له‌سه‌ر پێويستێتى به‌تاك زانينى خواى گه‌وره‌ له‌په‌رستندا, وه‌ زانراويشه‌ كه‌ پاڕانه‌وه‌ به‌هه‌موو جۆره‌كانى يه‌وه‌ په‌رستنه‌, بۆيه‌ دروست نى يه‌ بۆ هيچ كه‌سێك له‌خه‌ڵكى بپاڕێنه‌وه‌ ته‌نها له‌ خواى گه‌وره‌ نه‌بێت, وه‌ پشت نه‌به‌ستن و داواى فرياكه‌وتن نه‌كه‌ن ته‌نها له‌ خواى گه‌وره‌ نه‌بێت، وه‌كو ئيش كردنێك به‌م ئايه‌ته‌ پيرۆزانه‌ و ئه‌وه‌ى له‌ماناكانياندا هاتووه‌ ئه‌مه‌ جگه‌ له‌شته‌ ئاسايى و هۆكاره‌ هه‌ست پێ كراوه‌كان كه‌ مرۆڤێكى زيندوى ئاماده‌ تواناى به‌سه‌ريدا هه‌بێت, ئه‌مه‌ په‌رستن نى يه‌ به‌ڵكو دروسته‌ به‌ده‌قى ئايه‌ت و فه‌رموده‌و يه‌كده‌نگى زانايان كه‌ مرۆڤـ پشت ببه‌ستێت به‌ مرۆڤێكى زيندوى به‌ ده‌سه‌ڵات له‌ ئيش و كاره‌ ساده‌و ئاسايى يه‌كاندا كه‌وا تواناى به‌سه‌ريدا هه‌بێت, وه‌كو ئه‌وه‌ى كه‌ پشتى پێ ببه‌ستێت ياخود داواى فرياكه‌وتنى لێ بكات, له‌لادانى خراپه‌ى منداڵه‌كه‌ى ياخود خزمه‌ت كاره‌كه‌ى ياخود سه‌گه‌كه‌ى و هاوشێوه‌ى ئه‌مانه‌, وه‌ وه‌كو ئه‌وه‌ى كه‌ مرۆڤــــ پشت ببه‌ستێت به‌ مرۆڤێكى زيندوى ئاماده‌ى به‌ ده‌سه‌ڵات, ياخود نائاماده‌ به‌هۆى هۆكاره‌ هه‌ستى يه‌كان وه‌كو نامه‌ نوسين و ڕێكه‌وتن و هاوشێوه‌ى ئه‌مانه‌ له‌ دروست كردنى خانوه‌كه‌ى ياخود چاك كردنى ئۆتۆمبێله‌كه‌ى و هاوشێوه‌ى ئه‌مانه‌, وه‌ له‌م باره‌يه‌وه‌ خواى گه‌وره‌ له‌ چيرۆكى موسى  ده‌فه‌رمێت:  (فَاسْتَغَاثَهُ الَّذِي مِنْ شِيعَتِهِ عَلَى الَّذِي مِنْ عَدُوِّه) [القصص: 15]. واته‌: ئه‌وه‌ى له‌ كۆمه‌ڵ و عه‌شيره‌ته‌كه‌ى موسى (صلی الله‌علیه‌وسلم) بوو داواى فرياكه‌وتنى لێ كرد به‌سه‌ر دوژمنه‌كه‌يدا .

هه‌روه‌ها له‌ هاوشێوه‌ى ئه‌مه‌ داواى فرياكه‌وتنى مرۆڤــ له‌ هاوه‌ڵه‌كانى بۆ جيهاد كردن و جه‌نگ و هاوشێوه‌ى ئه‌مانه‌, به‌ڵام داواى فرياكه‌وتن له‌ مردوه‌كان و په‌رى و فريشته‌ و دارو به‌رد ئه‌مانه‌ هاوبه‌ش بڕياردانى گه‌وره‌يه‌ و هاوشێوه‌ى كرده‌وه‌ى هاوبه‌ش بڕيارده‌ره‌ سه‌ره‌تاكانه‌ له‌گه‌ڵ خوايه‌كانيان وه‌كو(العزي واللات) وجگه‌ له‌مانه‌, هه‌روه‌ها داواى فرياكه‌وتن و داواى يارمه‌تى كردن له‌و كه‌سانه‌ى كه‌وا ده‌زانرێت كه‌ وه‌لى و پياو باشن له‌ناو زيندوه‌كاندا به‌ڵام له‌ شتێكدا كه‌ جگه‌ له‌خواى گه‌وره‌ كه‌سى تر تواناو ده‌سه‌ڵاتى تێيدا نى يه‌ وه‌ك چاككردنه‌وه‌ى نه‌خۆش و هيدايه‌ت دانى دڵ و چونه‌ به‌هه‌شت و رزگاربوون له‌ دۆزه‌خ وهاوشێوه‌ى ئه‌مانه‌, وه‌ ئايه‌ته‌كانى پێشتر و ئه‌وه‌ى له‌ماناياندا بێت له‌ ئايه‌ت و فه‌رموده‌كانى تر هه‌موو به‌ڵگه‌ن له‌سه‌ر پێويستێتى ئاراسته‌ كردنى دڵه‌كان بۆ لاى خواى گه‌وره‌ له‌ هه‌موو ئيش و كارێكدا و خواى گه‌وره‌ به‌ تاك و ته‌نها ودڵسۆزى يه‌وه‌ بپه‌رسترێت, چونكه‌ به‌نده‌كان بۆ ئه‌م شته‌ دروست كراون وبه‌مه‌يش فه‌رمانيان پێ كراوه‌ هه‌روه‌كو چۆن له‌ ئايه‌ته‌كانى پێشودا باس كرا, هه‌روه‌ها له‌م ئايه‌ته‌دا كه‌ خواى گه‌وره‌ ده‌فه‌رمێت: (وَاعْبُدُوا اللَّهَ وَلا تُشْرِكُوا بِهِ شَيْئاً) [النساء: 36] . واته‌: به‌تاك و ته‌نها خواى گه‌وره‌ بپه‌رستن و هيچ هاوبه‌شى بۆ بڕيارمه‌ده‌ن. وه‌ ده‌فه‌رمێت:  (وَمَا أُمِرُوا إِلَّا لِيَعْبُدُوا اللَّهَ مُخْلِصِينَ لَهُ الدِّينَ) [البينة: 5] . واته‌: فه‌رمانيان پێ نه‌كرابوو ته‌نها به‌وه‌ نه‌بێت كه‌ به‌تاك وته‌نها خواى گه‌وره‌ بپه‌رستن به‌نيه‌ت پاكى و دڵسۆزى وه‌هاوبه‌شى بۆ بڕيار نه‌ده‌ن . وه‌ فه‌رمووده‌ى پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌علیه‌وسلم) له‌ معاذه‌وه‌((ڕه‌زای خوای لێبێت)) كه‌ ده‌فه‌رمێت: ((حَقُ اللهِ على العبادِ أنْ يَعْبُدُوهُ وَلا يُشْرِكُوا بِهِ شَيئاً))( صحيح البخاري رقم : (2856) وصحيح مسلم رقم : (30) .).  واته‌: مافى خواى گه‌وره‌ به‌سه‌ر به‌نده‌كانى يه‌وه‌ ئه‌وه‌يه‌ كه‌ به‌تاك و ته‌نها بيپه‌رستن و هاوبه‌شى بۆ بڕيار نه‌ده‌ن . وه‌ له‌ فه‌رمووده‌ى (ابن مسعود)دا ((ڕه‌زای خوای لێبێت)) پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌علیه‌وسلم) فه‌رمويه‌تى: ((مَنْ مَاتَ وَهُوَ يَدْعُو لله نِداً دَخَلَ النَّارَ))( صحيح البخاري رقم : (4497) .). واته‌: هه‌ركه‌سێَك بمرێت و له‌ ژيانيدا هاوشێوه‌و هاوبه‌شى بۆ خواى گه‌وره‌ دانابێت و له‌گه‌ڵ خواى گه‌وره‌دا لێ ى پاڕابێته‌وه‌ ئه‌وا ده‌چێته‌ ناو ئاگرى دۆزه‌خه‌وه‌ .  وه‌ له‌ فه‌رمووده‌ى (ابن عباس) (خوايان لێ رازى بێت ) له‌ (هه‌ردوو صه‌حيحى بوخارى و موسلم)دا كاتێك پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌علیه‌وسلم) معاذ ((ڕه‌زای خوای لێبێت)) ده‌نێرێت بۆ يه‌مه‌ن پێ ى ده‌فه‌رمێت : ((إنَّكَ تَأَتِي قَوماً مِنْ أَهْلِ كِتابٍ فَلْيَكُنْ أَوَلَ ماتَدْعُوهُمْ إليهِ شَهَادَةُ أنْ لا إلهَ إلا الله))( صحيح البخاري رقم : (1496) وصحيح مسلم رقم : (19) .). وفي لفظ: ((فَادْعُهُمْ إلى أنْ يَشْهَدُوا أنْ لا إله إلاَّ الله وأنـي رسولُ الله)). وفي رواية للبخاري: ((فَادْعُهُمْ إلى أنْ يَوَحِّدُوا اللهَ))( صحيح البخاري رقم : (7372) .). واته‌: ئه‌ى (مُعاذ) تۆده‌چێته‌ ناوگه‌لێك كه‌ خاوه‌نى په‌رتوكى ئاسمانين (گاورن) با يه‌كه‌م شت كه‌ تۆبانگه‌وازيان ده‌كه‌يت بۆ لاى شايه‌تى دانى (لا إله إلاَّ الله) بێت. له‌ وته‌يه‌كى تردا: بانگه‌وازيان بكه‌ تا شايه‌تى ده‌ده‌ن به‌ (لا إله إلاَّ الله ، محمد رسول الله) . وه‌ له‌ڕيوايه‌تى بوخاريدا: بانگه‌وازيان بكه‌ تابه‌تاك و ته‌نها يه‌كخوا په‌رستى ده‌كه‌ن . وفي صحيح مسلم عن طارق بن أشيم الأشجعي ((ڕه‌زای خوای لێبێت)) أنَّ النبي (صلی الله‌علیه‌وسلم) قال: ((مَنْ وَحَّدَ اللهَ وَكَفَرَ بما يُعْبَدُ منْ دُونِ اللهِ حُرِمَ مَالُهُ وَدَمُهُ وَحِسابُهُ على اللهِ عَزَّوَجَلَّ))( صحيح مسلم رقم : (23) .). واته‌: هه‌ركه‌سێك به‌تاك و ته‌نها خواى گه‌وره‌ بپه‌رستێت و كوفر بكات به‌و په‌رستراوانه‌ى كه‌ جگه‌ له‌ خواى گه‌وره‌ ده‌په‌رسترێن ئه‌وا ماڵ و خوێنى پارێزراو ده‌بێت وحسابى له‌ لاى خواى گه‌وره‌يه‌.

وه‌ فه‌رموده‌ى ترى له‌م بابه‌ته‌ زۆره‌. وه‌ ئه‌م يه‌كخواپه‌رستى يه‌ بنچينه‌ى ئايينى ئيسلامه‌، وه‌ بناغه‌ى نه‌ته‌وه‌ى ئيسلام ئه‌م يه‌كخواپه‌رستى يه‌ بووه‌، وه‌ سه‌رى ئايينى ئيسلامه‌، وه‌گرنگترين فه‌رزه‌كانه‌, وه‌حيكمه‌ت بووه‌ له‌ دروست كردنى په‌رى و مرۆڤــ, وه‌ حيكمت بووه‌ له‌ناردنى پێغه‌مبه‌ران به‌ تێكرا(عليهم الصلاة والسلام) هه‌روه‌كو چۆن له‌ پێشتردا ئه‌و ئايه‌تانه‌ى كه‌ به‌ڵگه‌بوون له‌سه‌ر ئه‌م شته‌ باسكران, وه‌ له‌وانه‌ خواى گه‌وره‌ ده‌فه‌رمێت: (ومَا خَلَقْتُ الجنَ والإنْسَ إلا ليَعْبُدون) [الذاريات: 56].  واته‌: من په‌رى ومرۆڤم دروست نه‌كردووه‌ ته‌نها بۆ ئه‌وه‌ نه‌بێت كه‌ به‌تاك و ته‌نها من بپه‌رستن وهاوبه‌شم بۆ بڕيار نه‌ده‌ن. هه‌روه‌ها به‌ڵگه‌ى تر له‌ سه‌ر ئه‌م شته‌ خواى گه‌وره‌ ده‌فه‌رمێت: (وَلَقَدْ بَعَثْنَا فِي كُلِّ أُمَّةٍ رَسُولاً أَنِ اعْبُدُوا اللَّهَ وَاجْتَنِبُوا الطَّاغُوتَ) [النحل: 36] . واته‌: به‌ ته‌كيدى ئێمه‌ بۆ هه‌ر كۆمه‌ڵێك له‌خه‌ڵكى پێغه‌مبه‌رێكمان ناردووه‌ تا به‌خه‌ڵكى بڵێن به‌ تاك و ته‌نها خواى گه‌وره‌ بپه‌رستن و خۆتان دوربخه‌نه‌وه‌ له‌ تاغوت. هه‌روه‌ها ده‌فه‌رمێت: (ومَا أرْسَلْنَا منْ قَبْلكَ منْ رَسُول إلا نُوحي إليه أنهُ لا إله إلا أنا فاعبدون) [الأنبياء: 25] . واته‌: له‌پێش تۆدا ئه‌ى محمد (صلی الله‌علیه‌وسلم) هيچ پێغه‌مبه‌رێكمان نه‌ناردووه‌ الا سروشمان بۆ ناردووه‌ كه‌ هيچ په‌رستراوێكى ترى حه‌ق نى يه‌ كه‌ شايانى په‌رستن بێت ته‌نها من نه‌بێت ده‌ى كه‌واته‌ ئێوه‌ ته‌نها من بپه‌رستن. وه‌ خواى گه‌وره‌ ده‌رباره‌ى (نوح و هود و صالح و شعيب) (عليهم الصلاة والسلام) ده‌فه‌رمێت: كه‌ ئه‌وان به‌ نه‌ته‌وه‌كانى خۆيان فه‌رمووه‌:  (إعْبُدُوا اللهَ مالَكُمْ منْ إله غَيرُهُ) [الأعراف: 59] . واته‌: ئه‌ى خه‌ڵكى ئێوه‌ به‌ تاك و ته‌نها خواى گه‌وره‌ بپه‌رستن چونكه‌ جگه‌ له‌و هيچ په‌رستراوێكى ترى حه‌قتان نى يه‌ كه‌ شايانى په‌رستن بێت. ئه‌مه‌ بانگه‌وازى پێغه‌مبه‌ره‌كان بووه‌ به‌گشتى (عليهم الصلاه‌ والسلام) هه‌روه‌ك چۆن ئه‌و دوو ئايه‌ته‌ى پێشووتر به‌ڵگه‌ بوون له‌سه‌رى, وه‌ دوژمنانى پێغه‌مبه‌ران (عليهم الصلاة والسلام) دانيان به‌وه‌دا ناوه‌ كه‌ پێغه‌مبه‌ران (عليهم الصلاة و السلام ) فه‌رمانيان پێيان كردووه‌ به‌ به‌تاك زانينى خواى گه‌وره‌ له‌ په‌رستندا و كردنه‌وه‌و فڕێ دانى هه‌موو خوايه‌ په‌رستراوه‌كانى ترى جگه‌ له‌ خواى گه‌وره‌، هه‌روه‌كو خواى گه‌وره‌ له‌ چيرۆكى (عاد) دا ده‌فه‌رمێت: كه‌ ئه‌وان به‌ (هود) يان ووتوه‌ (صلی الله‌علیه‌وسلم): (أَجِئْتَنَا لِنَعْبُدَ اللَّهَ وَحْدَهُ وَنَذَرَ مَا كَانَ يَعْبُدُ آبَاؤُنَا) [الأعراف: 70] . واته‌: ئه‌ى هود (صلی الله‌علیه‌وسلم) تۆ بۆ ئه‌وه‌ هاتوويت بۆ لاى ئێمه‌ تا به‌تاك و ته‌نها خواى گه‌وره‌ بپه‌رستين و واز بێنين له‌و خوايانه‌ى كه‌ باوك و باپيرانمان ده‌يانيان په‌رست. وه‌ خواى گه‌وره‌ ده‌رباره‌ى قوره‌يش ده‌فه‌رمێت: كاتێك كه‌ پێغه‌مبه‌رمان محمد (صلی الله‌علیه‌وسلم) بانگيانى كرد بۆ به‌تاك ڕاگرتنى خواى گه‌وره‌ له‌په‌رستندا و واز هێنان له‌وپه‌رستراوانه‌ى تر كه‌ ده‌يان په‌رستن له‌ جگه‌ له‌ خواى گه‌وره‌ له‌ فريشته‌كان و پياوچاكان و بته‌كان و دارو به‌رده‌كان و جگه‌ له‌مانه‌ ئه‌وان ووتيان: (أَجَعَلَ الْآلِهَةَ إِلَهاً وَاحِداً إِنَّ هَذَا لَشَيْءٌ عُجَابٌ) [ص: 5].  واته‌: ئايا محمد (صلی الله‌علیه‌وسلم) ئه‌و هه‌موو خوايانه‌ى كردووه‌ به‌يه‌ك خواو داواى په‌رستنى ته‌نها خوايه‌ك له‌ ئێمه‌ ده‌كات به‌ڕاستى ئه‌مه‌ شتێكى زۆر سه‌يرو سه‌رسوڕهێنه‌ره‌. وه‌ خواى گه‌وره‌ له‌ سوره‌تى (الصافات) دا ده‌رباره‌يان ده‌فه‌رمێت: (إِنَّهُمْ كَانُوا إِذَا قِيلَ لَهُمْ لا إِلَهَ إِلَّا اللَّهُ يَسْتَكْبِرُونَ وَيَقُولُونَ أَإِنَّا لَتَارِكُو آلِهَتِنَا لِشَاعِرٍ مَجْنُونٍ) [الصافات: 35-36]. واته‌: بێ باوه‌ڕان كاتێك پێيان بوترايه‌ بڵێن (لا إله إلا الله )ئه‌وان خۆيان به‌گه‌وره‌ ده‌زانى له‌ووتنى ئه‌م ووشه‌يه‌دا و نه‌يان ده‌ووت, وه‌ ده‌يان ووت ئايا ئێمه‌ واز له‌ خوايه‌كانمان بهێنين له‌به‌ر قسه‌ى هۆنه‌رێكى شێت. وه‌ ئايه‌تى تر له‌م مانايه‌ زۆره‌, وه‌ ئه‌وه‌ى كه‌باسمان كرد له‌ ئايه‌ت و فه‌رمووده‌ بۆت ڕوون بوه‌وه‌ ـ خواى گه‌وره‌ يارمه‌تى من و تۆيش بدات بۆتێگه‌يشتن له‌ دينه‌كه‌ى و زانيارى له‌ مافى په‌روه‌دگارى هه‌موو جيهاندا ـ كه‌ ئه‌م پاڕانانه‌وه‌ و جۆره‌كانى داواى فرياكه‌وتن كه‌ له‌ پرسياره‌كه‌تدا ڕوونت كردبۆوه‌ هه‌موويان له‌ جۆره‌كانى هاوبه‌ش بڕياردانى گه‌وره‌ن، چونكه‌ په‌رستنه‌ بۆ جگه‌ له‌ خواى گه‌وره‌ وه‌ داواكردنه‌ بۆ ئيشانێك كه‌ جگه‌ له‌ خواى گه‌وره‌ كه‌سى تر تواناو ده‌سه‌ڵاتى به‌سه‌ردا نى يه‌ له‌ مردووان و ئاماده‌نه‌بووان كه‌ ئه‌ميش له‌ هاوه‌به‌ش بڕياردانه‌كانى سه‌ره‌تاكان ناشيرينتره‌، چونكه‌ هاوبه‌ش بڕيارده‌رانى سه‌ره‌تا ته‌نها له‌ كاتى خۆشيدا هاوبه‌شيان بۆ خواى گه‌وره‌ داده‌نا به‌ڵام له‌ كاتى ته‌نگانه‌و سه‌ختى دا ئه‌وا به‌ دڵسۆزى يه‌وه‌ په‌رستنى خواى گه‌وره‌يان ده‌كرد، چونكه‌ ده‌يانزانى كه‌ خواى گه‌وره‌ هه‌رئه‌وه‌ ده‌سه‌ڵات و تواناى هه‌يه‌ به‌سه‌ر رزگاركردنيان له‌سه‌ختى و ناخۆشى و جگه‌ له‌و كه‌سى تر توانا و ده‌سه‌ڵاتى نى يه‌، هه‌روه‌كو چۆن خواى گه‌وره‌ له‌ قورئاندا ده‌رباره‌ى ئه‌و هاوبه‌ش بڕيارده‌رانه‌ ده‌فه‌رمێت:  (فَإِذَا رَكِبُوا فِي الْفُلْكِ دَعَوُا اللَّهَ مُخْلِصِينَ لَهُ الدِّينَ فَلَمَّا نَجَّاهُمْ إِلَى الْبَرِّ إِذَا هُمْ يُشْرِكُونَ) [العنكبوت: 65] . واته‌: هاوبه‌ش بڕيارده‌ران كاتێك سوارى كه‌شتى يه‌كانيان ده‌بوون له‌ناو ده‌ريادا و شه‌پۆلى ئاوه‌كه‌ نزيك بوو بيانخنكێنێت ئه‌و كاته‌ به‌و په‌ڕى دڵسۆزى يه‌وه‌ ته‌نها له‌ خوا ده‌پاڕانه‌وه‌ كه‌ رزگاريان بكات و پشتيان ده‌كرد له‌ خواكانى خۆيان, به‌ڵام كاتێك كه‌ خواى گه‌وره‌ رزگاريان ده‌كات و ده‌يان گه‌يه‌نێت به‌ ووشكانى ئه‌وا ده‌ست ده‌كه‌نه‌وه‌ به‌ هاوبه‌ش بڕياردان بۆ خواى گه‌وره‌.

وه‌ له‌ ئايه‌تێكى تردا خواى گه‌وره‌ گفتوگۆيان له‌گه‌ڵدا ده‌كات و ده‌فه‌رمێت: (وَإِذَا مَسَّكُمُ الضُّرُّ فِي الْبَحْرِ ضَلَّ مَنْ تَدْعُونَ إِلَّا إِيَّاهُ فَلَمَّا نَجَّاكُمْ إِلَى الْبَرِّ أَعْرَضْتُمْ وَكَانَ الْأِنْسَانُ كَفُوراً) [الإسراء: 67] . واته‌: كاتێك كه‌تووشى سه‌ختى و ته‌نگانه‌ بوون له‌ ناو ده‌ريادا ئه‌و خوايانه‌ى كه‌ پێشتر ده‌تانپه‌رستن هه‌موويان وون بوون و كه‌سيان فرياتان نه‌كه‌وتن ته‌نها خواى گه‌وره‌ نه‌بێت، بۆيه‌ داواتان له‌ خواى گه‌وره‌ كرد كه‌ ڕزگارتان بكات به‌ڵام كاتێك ڕزگارى كردن و گه‌يانتانى به‌ ووشكانى ئێوه‌ پشتتان كرد له‌ خواى گه‌وره‌و رووتان كرده‌وه‌ خوايه‌كانى خۆتان, وه‌مرۆڤــ زۆر كافرو به‌رهه‌ڵستى كه‌رى به‌خششه‌كانى خواى گه‌وره‌يه‌.  وه‌ ئه‌گه‌ر يه‌كێك له‌و هاوبه‌ش بڕيارده‌ره‌ دوايينانه‌ بڵێت: ئێمه‌ مه‌به‌ستمان ئه‌وه‌ نى يه‌ كه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ خۆيان سودمان پێ ده‌گه‌يه‌نن و چاره‌سه‌رى نه‌خۆشه‌كانمان ده‌كه‌ن, ياخود خۆيان سودمان پێ ده‌گه‌يه‌نن, به‌ڵكو ته‌نها مه‌به‌ستمان ئه‌وه‌يه‌ كه‌ له‌لاى خواى گه‌وره‌ تكامان بۆ بكه‌ن؟

وه‌ڵام ئه‌وه‌يه‌ كه‌ پێ ى بووترێت: ئه‌مه‌ مه‌به‌ست و ويستى كافره‌كانى سه‌ره‌تا بووه‌, وه‌مه‌به‌ستيان ئه‌وه‌ نه‌بووه‌ كه‌ خوايه‌كانيان خودى خۆيان دروست كه‌رو رۆزى ده‌رو سودبه‌خش و زيانبه‌خشن، خواى گه‌وره‌ ئه‌م قسه‌يه‌ به‌تاڵ ده‌كاته‌وه‌ به‌و ئايه‌تانه‌ى كه‌له‌ قورئاندا باسى كردووه‌ ده‌رباره‌يان, وه‌ ئه‌وانيش مه‌به‌ستيان تكاكردنيان و خاتريان و نزيك كردنه‌وه‌يان بووه‌ له‌ خواى گه‌وره‌ هه‌روه‌كو چۆن خواى گه‌وره‌ له‌ سوره‌تى (يونس) ده‌فه‌رمێت: (وَيَعْبُدُونَ مِنْ دُونِ اللَّهِ مَا لا يَضُرُّهُمْ وَلا يَنْفَعُهُمْ وَيَقُولُونَ هَؤُلاءِ شُفَعَاؤُنَا عِنْدَ اللَّهِ) [يونس: 18] . واته‌: هاوبه‌ش بڕيارده‌ران كه‌سانێك ده‌په‌رستن له‌ جگه‌ له‌ خواى گه‌وره‌ كه‌ نه‌زيانيان پى ده‌گه‌يه‌نن نه‌سوود، وه‌ده‌ڵێن: ئه‌مانه‌ له‌لاى خواى گه‌وره‌ تكامان بۆده‌كه‌ن، خواى گه‌وره‌يش وه‌ڵامى ئه‌م قسه‌يه‌يان ده‌داته‌وه‌ كه‌ ده‌فه‌رمێت: (قُلْ أَتُنَبِّئُونَ اللَّهَ بِمَا لا يَعْلَمُ فِي السَّمَاوَاتِ وَلا فِي الْأَرْضِ سُبْحَانَهُ وَتَعَالَى عَمَّا يُشْرِكُونَ) [يونس: 18] .واته‌: ئه‌ى محمد (صلی الله‌علیه‌وسلم) پێيان بڵێ ئايا ئێوه‌ هه‌واڵ به‌ خواى گه‌وره‌ ده‌ده‌ن به‌ شتێك كه‌ نهێنى يه‌ له‌ ئاسمانه‌كان و زه‌ويدا كه‌ خواى گه‌وره‌ نايزانێت و ئێوه‌ ده‌يزانن؟! پاك و بێ گه‌ردى بۆ خواى گه‌وره‌ له‌و هاوبه‌ش بڕياردانه‌ى كه‌ بۆى بڕيارده‌ده‌ن. خواى گه‌وره‌ ڕوونى كرده‌وه‌ كه‌نازانێت نه‌ له‌ئاسمانه‌كان و نه‌له‌ زه‌وى تكاكه‌رێك هه‌بێت و له‌لاى تكابكات به‌و شێوه‌يه‌ى كه‌ هاوبه‌ش بڕيارده‌ران مه‌به‌ستيانه‌, وه‌ هه‌ر شتێكيش كه‌ خواى گه‌وره‌ بوونى نه‌زانێت ئه‌وا هيچ بونێكى نى يه‌، چونكه‌ خواى گه‌وره‌ هيچ شتێكى لێ ناشاردرێته‌وه‌. خواى گه‌وره‌ له‌ سوره‌تى (الزمر)دا ده‌فه‌رمێت: (تَنْزِيلُ الْكِتَابِ مِنَ اللَّهِ الْعَزِيزِ الْحَكِيمِ إِنَّا أَنْزَلْنَا إِلَيْكَ الْكِتَابَ بِالْحَقِّ فَاعْبُدِ اللَّهَ مُخْلِصاً لَهُ الدِّينَ أَلا لِلَّهِ الدِّينُ الْخَالِصُ) [الزمر: 1-3] . واته‌: قورئان ئه‌و په‌رتوكه‌يه‌ كه‌ دابه‌زێنراوه‌ له‌لايه‌ن خوايه‌كى باڵاده‌ستى كاربه‌جێ ئێمه‌ ئه‌و قورئانه‌مان بۆ تۆ دابه‌زاندووه‌, به‌حه‌ق ئه‌ى محمد (صلی الله‌علیه‌وسلم) ده‌ى كه‌واته‌ تۆيش خواى گه‌وره‌ بپه‌رسته‌ به‌وپه‌ڕى دڵسۆزى و نيه‌ت پاكى يه‌وه‌، ئايا ئايينى دڵسۆزى و نيه‌ت پاكى بۆ خواى گه‌وره‌ نى يه‌ به‌تاك و ته‌نها. خواى گه‌وره‌ ڕوونى كرده‌وه‌ كه‌ په‌رستن به‌تاك و ته‌نها بۆ ئه‌وه‌, وه‌ پێويسته‌ له‌سه‌ر به‌نده‌كانى به‌دڵسۆزى يه‌وه‌ بۆ ئه‌وى جێبه‌جێ بكه‌ن, چونكه‌ فه‌رمان كردنى خواى گه‌وره‌ به‌ پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌علیه‌وسلم) كه‌ به‌دڵسۆزى په‌رستنى خواى گه‌وره‌ بكات فه‌رمان كردنه‌ به‌ هه‌موو خه‌ڵكى. وه‌ ماناى دين له‌م ئايه‌ته‌دا په‌رستنه‌, وه‌ په‌رستنيش بريتى يه‌ له‌ گوێڕايه‌ڵى كردنى خواى گه‌وره‌و گوێڕايه‌ڵى كردنى پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ى (صلی الله‌علیه‌وسلم) وه‌كو پێشتر باسكرا كه‌ پاڕانه‌وه‌و داواى فرياكه‌وتن و ترسان و به‌هيوا بوون و سه‌ربڕين و په‌يمان به‌ستن ده‌گرێته‌وه‌، هه‌روه‌كو چۆن نوێژ و ڕۆژوو جگه‌ له‌مانه‌ ده‌گرێته‌وه‌ له‌و شتانه‌ى كه‌ خواى گه‌وره‌ و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ى (صلی الله‌علیه‌وسلم) فه‌رمانيان پێى كردووه‌.

له‌ پاش ئه‌مه‌ خواى گه‌وره‌ ده‌فه‌رمێت:  (والذينَ اتخَذُوا منْ دُونه أوْلياءَ مَانَعْبُـدُهُمْ إلا ليُقَربُونَا إلى الله زُلْفَى)  [الـزمـر : 3] . واته‌: ئه‌وانه‌ى كه‌ جگه‌ له‌ خواى گه‌وره‌ پشتيوان و يارمه‌تى ده‌ريان بۆ خۆيان بڕيار داوه‌ ئه‌گه‌ر لێيان بپرسيت بۆچى ئه‌وانه‌ ده‌په‌رستن؟ ئه‌وان له‌ وه‌ڵام دا ده‌ڵێن: نايان په‌رستين ته‌نها بۆ ئه‌وه‌ نه‌بێت له‌ خواى گه‌وره‌مان نزيك بكه‌نه‌وه‌. خواى گه‌وره‌يش به‌م ووته‌يه‌ى وه‌ڵاميان ده‌داته‌وه‌ كه‌ ده‌فه‌رمێت: (إنَّ اللهَ يَحْكُمُ بَيْنَهُمْ فيمَا هُمْ فيه يَخْتَلِفُونَ إنَّ اللهَ لا يَهْدِي مَنْ هُوَ كَاذِبٌ كَفَّار) [الـزمر: 3]. واته‌: به‌ڕاستى خواى گه‌وره‌ خۆى بڕيار ده‌دات له‌نێوانياندا (يه‌كخواپه‌رستان و هاوبه‌ش بڕيارده‌ران) له‌وشتانه‌ى كه‌ جياوازن له‌سه‌رى له‌په‌رستنى خواى گه‌وره‌دا, به‌ڕاستى خواى گه‌وره‌ ڕێنماى كه‌سانێك ناكات كه‌ درۆزن و زۆر كافرن. خواى گه‌وره‌ له‌م ئايه‌ته‌ پيرۆزه‌دا ڕوونى كرده‌وه‌ كه‌ كافران خوايه‌كانيان نه‌ ده‌په‌رست له‌ جگه‌ له‌ خواى گه‌وره‌ ته‌نها بۆ ئه‌وه‌ نه‌بێت كه‌ له‌ خواى گه‌وره‌يان نزيك بكه‌نه‌وه‌, كه‌ ئه‌ميش مه‌به‌ستى كافره‌كان بووه‌ له‌ كۆن و تازه‌دا، وه‌ خواى گه‌وره‌ ئه‌م شته‌ى به‌تاڵ كرده‌وه‌ كه‌ ده‌فه‌رمێت: (إنَ اللهَ يَحْكُمُ بَيْنَهُمْ فيمَا هُمْ فيه يَخْتَلفُونَ إن اللهَ لا يَهْدي مَنْ هُوَ كَاذبٌ كَفار) [الزمر: 3]. خواى گه‌وره‌ درۆكه‌يانى ئاشكرا كرد كه‌ به‌قسه‌ى خۆيان ده‌يان ووت خوايه‌كانيان له‌ خواى گه‌وره‌يان نزيك ده‌كاته‌وه‌، وه‌ به‌كافريانى دانا به‌وه‌ى كه‌ په‌رستنيان بۆيان جێبه‌جێ كردبوو، به‌م شته‌ ئه‌وه‌ى كه‌مترين جياكردنه‌وه‌ى هه‌بێت ده‌زانێت كه‌ كافره‌كانى سه‌ره‌تا كوفره‌كه‌يان به‌هۆى ئه‌وه‌وه‌ بووه‌ كه‌ پێغه‌مبه‌ران و پياوچاكان و دارو به‌رد و جگه‌ له‌مانه‌يان له‌ دروست كراوه‌كان كردبوو به‌تكاكار له‌ نێوان خۆيان و خواى گه‌وره‌دا، وه‌ باوه‌ڕيان وابوو كه‌ ئه‌مانه‌ پێويستى يه‌كانيان بۆ جێبه‌جێ ده‌كه‌ن به‌بێ ڕێگا پێدان و ڕه‌زامه‌ندى خواى گه‌وره‌، هه‌روه‌كو چۆن وه‌زيره‌كان تكا ده‌كه‌ن له‌لاى پاشاكان وه‌ خواى گه‌وره‌يان پێواوه‌ به‌ پاشاو سه‌ركرده‌كان, وه‌ ووتيان چۆن كه‌سێك پێويستى يه‌كى هه‌بێت له‌لاى پاشاو سه‌ركرده‌كان ئه‌وا تكا ده‌كات له‌لايان به‌كه‌سانى تايبه‌ت و وه‌زيره‌كانى، وه‌ ئێمه‌يش به‌م شێوه‌يه‌ خۆمان نزيك ده‌كه‌ينه‌وه‌ له‌ خواى گه‌وره‌ به‌په‌رستنى پێغه‌مبه‌ره‌كانى و خۆشه‌ويسته‌كانى كه‌ ئه‌مه‌يش له‌ پوچه‌ڵ ترين پوچه‌ڵه‌كانه‌، چونكه‌ خواى گه‌وره‌ هاوشێوه‌ى نى يه‌ و ناپێورێت به‌دروست كراوه‌كانى و هيچ كه‌سێك ناتوانێت تكا بكات لاى ته‌نها به‌ڕێگا پێدانى خۆى نه‌بێت, وه‌ ڕێگا نادات به‌ تكاكردن ته‌نها به‌يه‌كخواپه‌رستان نه‌بێت, وه‌ خواى گه‌وره‌ توانا و ده‌سه‌ڵاتى به‌سه‌ر هه‌موو شتێكدا هه‌يه‌و زانايه‌ به‌هه‌موو شتێك، وه‌ له‌هه‌موو كه‌سێك به‌به‌زه‌يى تره‌و له‌ هيچ كه‌سێك ناترسێت، چونكه‌ خواى گه‌وره‌ باڵاده‌سته‌ به‌سه‌ر به‌نده‌كانيدا و هه‌ڵس و كه‌وت ده‌كات تێياندا چۆنى ويست لێ بێت، به‌ پێچه‌وانه‌ى پاشاو سه‌ركرده‌كانه‌وه‌ كه‌ ئه‌وان تواناى هيچ شتێكيان نى يه‌ و هه‌موو شتێك نازانن بۆيه‌ پيويستيان به‌كه‌سانێك هه‌يه‌ كه‌ يارمه‌تيان بده‌ن له‌سه‌ر ئه‌و شتانه‌ى كه‌ ده‌سته‌وه‌ستانن تێيدا له‌ وه‌زيره‌كان و پياوه‌ تايبه‌ته‌كان و سه‌ربازه‌كانيان, هه‌روه‌كو چۆن پێويستيان به‌ڕاگه‌ياندنى پێويستى يه‌كانى ئه‌و كه‌سانه‌ هه‌يه‌ كه‌ ئه‌مان نايزانن وه‌ پێويستيان به‌كه‌سانێك هه‌يه‌ كه‌ داواى به‌زه‌يى و ڕه‌زامه‌نديان بكه‌ن له‌ وه‌زيرو پياوه‌ تايبه‌ته‌كانيان، به‌ڵام خواى په‌روه‌ردگار ده‌وڵه‌مه‌نده‌و پێويستى به‌ هيچ له‌ دروست كراوه‌كانى نى يه‌, وه‌ به‌به‌زه‌يى تره‌ پێيان له‌ دايكى خۆيان, هه‌ر ئه‌و دادوه‌رى دادپه‌روه‌ره‌، شته‌كان له‌ شوێنى خۆيان داده‌نێت به‌ گوێره‌ى دانايى و زانست و تواناى خۆى, بۆيه‌ دروست نى يه‌ به‌ هيچ ڕوويه‌ك له‌ ڕووه‌كان بپێورێت به‌ دروست كراوه‌كانى, بۆيه‌ خواى گه‌وره‌ له‌ قورئانه‌كه‌يدا ڕوونى كردۆته‌وه‌ كه‌ هاوبه‌ش بڕيارده‌ران دانيان به‌وه‌دا ناوه‌ كه‌ خواى گه‌وره‌ دروست كه‌ره‌و ڕۆزى ده‌ره‌و هه‌ڵسوڕێنه‌ره‌، وئه‌و وه‌ڵامى لێقه‌وماوان و بێ چاره‌كان ده‌داته‌وه‌، وخراپه‌ وته‌نگ وچه‌ڵه‌مه‌و ناخۆشيان له‌سه‌ر هه‌ڵده‌گرێت، و ده‌يان ژێنێت و ده‌يان مرێنێت و جگه‌ له‌م كرده‌وانه‌ له‌ كرده‌وه‌كانى خواى گه‌وره‌, به‌ڵكو ته‌نها كێشه‌و ناكۆكى له‌ نێوان هاوبه‌ش بڕيارده‌ران و پێغه‌مبه‌ران (عليهم الصلاة‌ والسلام) له‌سه‌ر به‌ دڵسۆزى په‌رستنى خواى گه‌وره‌ بووه‌ به‌تاك و ته‌نها هه‌روه‌كو خواى گه‌وره‌ ده‌فه‌رمێت:  (وَلَئنْ سَأَلْتَهُمْ مَنْ خَلَقَهُمْ لَيَقُولُنَ اللهَ) [الزخرف: 87] . واته‌: ئه‌گه‌ر پرسيار له‌ هاوبه‌ش بڕيارده‌ران بكه‌يت كه‌ كێ ئێوه‌ى دروست كردووه‌؟ ئه‌وا له‌ وه‌ڵامدا به‌جه‌خت له‌سه‌ر كراوى ده‌ڵێن: (الله). وه‌ ده‌فه‌رمێت: (قُلْ مَنْ يَرْزُقُكُمْ منَ السَماء وَالأرض أمَنْ يَمْلكُ السَمْعَ وَالأبْصَارَ وَمَنْ يَخْرُجُ الحَي منَ المَيت وَيَخْرُجُ المَيتَ منَ الحَي وَمَنْ يُدَبرُ الأمْرَ فَسَيَقُولُونَ اللهَ فَقُلْ أفَلا تَتَقُون) [يونس: 31] . واته‌: ئه‌ى محمد (صلی الله‌علیه‌وسلم) به‌هاوبه‌ش بڕيارده‌ران بڵێ: كێ ڕۆزيتان ده‌دات له‌ ئاسمان و له‌ زه‌وى؟, وه‌كێ موڵكى بيستن و بينينى ئێوه‌ى به‌ده‌سته‌؟, وه‌ كێ له‌شتى مردوو زيندوو ده‌رده‌كات (له‌ هێلكه‌ باڵنده‌ ده‌رده‌كات و له‌ مه‌نى مرۆڤـــ دروست ده‌كات و له‌كافر موسڵمان دروست ده‌كات)؟ وه‌كێ له‌ شتى زيندوو مردوو ده‌رده‌كات(له‌ باڵنده‌ هێلكه‌ ده‌رده‌كات و له‌ مرۆڤــ مه‌نى ده‌رده‌كات و له‌ موسڵمان كافر دروست ده‌كات)؟, وه‌ پێمان بڵێ كێ هه‌ڵسوڕينه‌رى ئه‌م بوونه‌وه‌ره‌يه‌؟ ئه‌وا له‌ وه‌ڵامدا ده‌ڵين: (الله)يه‌, تۆيش پێيان بڵێ: كه‌ هه‌موو ئه‌م شتانه‌ ده‌زانن ئه‌ى ئيتر بۆ خواى گه‌وره‌ ناپه‌رستن و خۆتان ناپارێزن له‌ ئاگرى دۆزه‌خ؟. وه‌ ئايه‌تى تر له‌م باره‌يه‌وه‌ زۆره‌، وه‌ پێشتريش باسى ئه‌و ئايه‌تانه‌ كرا كه‌ به‌ڵگه‌بوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه‌ كێشه‌و ناكۆكى له‌ نێوان پێغه‌مبه‌ران و نه‌ته‌وه‌كان ته‌نها بريتى بووه‌ له‌: دڵسۆزى ونيه‌ت پاكى له‌ په‌رستنى خواى گه‌وره‌ به‌تاك و ته‌نها، هه‌روه‌كو ده‌فه‌رمێت: (وَلَقَدْ بَعَثْنَا فِي كُلِّ أُمَّةٍ رَسُولاً أَنِ اعْبُدُوا اللَّهَ وَاجْتَنِبُوا الطَّاغُوتَ) [النمل: 36] . واته‌: به‌جه‌خت له‌سه‌ركراوى بۆ هه‌موو كۆمه‌ڵه‌ خه‌ڵكێك پێغه‌مبه‌رێكمان ناردووه‌ تا بانگه‌وازى خه‌ڵكى بكات كه‌  خواى گه‌وره‌ بپه‌رستن به‌تاك و ته‌نها، وه‌هيچ هاوبه‌شى بۆ بڕيار نه‌ده‌ن وه‌ خۆيان دوور بخه‌نه‌وه‌ له‌ تاغوته‌كان. وه‌ ئه‌و ئايه‌تانه‌ى تر كه‌ ماناى ئه‌م ئايه‌ته‌يان تێدايه‌ زۆرن خواى گه‌وره‌ له‌ زۆر شوێن له‌ قورئانى پيرۆزدا باسى تكاكردنى كردووه‌, له‌ سوره‌تى (البقره‌) ده‌فه‌رمێت:  (مَنْ ذَا الَّذِي يَشْفَعُ عِنْدَهُ إِلَّا بِإِذْنِهِ) [البقرة: 255] . واته‌: كێ هه‌يه‌ كه‌ بتوانێت له‌ لاى خواى گه‌وره‌ تكا بكات ته‌نها به‌ڕێگا پێَدانى خواى گه‌وره‌ نه‌بێت. وه‌ له‌سوره‌تى (النجم) دا ده‌فه‌رمێت:  (وَكَمْ مِنْ مَلَكٍ فِي السَّمَاوَاتِ لا تُغْنِي شَفَاعَتُهُمْ شَيْئاً إِلَّا مِنْ بَعْدِ أَنْ يَأْذَنَ اللَّهُ لِمَنْ يَشَاءُ وَيَرْضَى) [النجم: 26] . واته‌: چه‌نده‌ها فريشته‌ هه‌ن له‌ئاسمانه‌كان كه‌ تكاكانيان هيچ سوودى نى يه‌ ته‌نها له‌پاش ڕێگا پێدانى خواى گه‌وره‌ نه‌بێت بۆ كه‌سآ كه‌ ويستى لێ بێت و لێ ى ڕازى بێت. وه‌ له‌سوره‌تى (الأنبياء)دا له‌ وه‌سفى فريشته‌كاندا ده‌فه‌رمێت: (وَلا يَشْفَعُونَ إِلَّا لِمَنِ ارْتَضَى وَهُمْ مِنْ خَشْيَتِهِ مُشْفِقُونَ)  [الأنبياء: 28]  واته‌: فريشته‌كان ناتوانن تكا بكه‌ن بۆ هيچ كه‌سێك ته‌نها بۆ كه‌سێك نه‌بێت كه‌ خواى گه‌وره‌ لێ ى ڕازى بێت, وه‌ ئه‌وان له‌ خواى گه‌وره‌ ده‌ترسێن. وه‌ خواى گه‌وره‌ پێى ڕاگه‌ياندووين كه‌ ڕازى نى يه‌ به‌ كوفر له‌ به‌نده‌كانى به‌ڵكو ڕازى يه‌ لێيان به‌سوپاس گوزارى, كه‌ سوپاس گوزراى خواى گه‌وره‌يش بريتى يه‌ له‌ يه‌كخواپه‌ستى خواى گه‌وره‌ و ئيش كردن به‌ گوێڕايه‌ڵى كردنى, خواى گه‌وره‌ له‌ سوره‌تى (الزمر) دا ده‌فه‌رمێت:  (إِنْ تَكْفُرُوا فَإِنَّ اللَّهَ غَنِيٌّ عَنْكُمْ وَلا يَرْضَى لِعِبَادِهِ الْكُفْرَ وَإِنْ تَشْكُرُوا يَرْضَهُ لَكُمْ) [الزمر: 7] . واته‌: ئه‌گه‌ر ئێوه‌ كوفر بكه‌ن به‌ خواى گه‌وره‌ ئه‌وا به‌ڕاستى خواى گه‌وره‌ ده‌وڵه‌مه‌نده‌و پێويستى به‌ ئێوه‌ نى يه‌ وخۆى سوپاس كراوه‌ به‌ڵام ڕازى نى يه‌ به‌ كوفر بۆ به‌نده‌كانى, به‌ڵام ئه‌گه‌ر سوپاس گوزارى خواى گه‌وره‌ بكه‌ن ئه‌وا لێتان ڕازى ده‌بێت.

وه‌ ئيمامى بوخارى له‌ صحيحه‌كه‌يدا له‌ (أبي هريرة)وه‌((ڕه‌زای خوای لێبێت)) گێڕاوێتىيه‌وه‌ كه‌ به‌ پێغه‌مبه‌رى (صلی الله‌علیه‌وسلم) فه‌رمووه‌: كآ به‌خته‌وه‌رترين كه‌سه‌ به‌تكاكردنى تۆ له‌ ڕۆژى دوايى دا ئه‌ويش له‌ وه‌ڵامدا فه‌رموى:  ((مَنْ قَالَ لا إله إلا الله خَالصاً مِنْ قَلْبِهِ)) أوْ قَالَ: ((مِنْ نَفْسِهِ))( صحيح البخاري رقم : (99) . ). واته‌: هه‌ركه‌سێك بڵێت (لاإله إلا الله ) به‌دڵسۆزى يه‌وه‌ له‌ دڵى يه‌وه‌ ياخود فه‌رمووى له‌ نه‌فسى يه‌وه‌. وفى الصحيح عن أنس ((ڕه‌زای خوای لێبێت)) عن النبي (صلی الله‌علیه‌وسلم) أنه قال: ((لِكُلِ نَبِيٍّ دَعْوَةٌ مُسْتَجَابَةٌ، فَتَعَجَّلَ كُلُّ نَبِيٍّ دَعْوَتَهُ، وإنِّي اخْتَبَأتُ دَعْوَتِي شَفَاعَةً لِأُمَّتِي يَوْمَ القِيامَةِ فَهِيَ نَائِلَةٌ إنْ شَاءَ اللهُ مَنْ مَاتَ مِنْ أُمَّتِي لا يُشْرِكُ باللهِ شَيئاً))( صحيح البخاري رقم : (6304) .). واته‌: هه‌موو پێغه‌مبه‌رێك پاڕانه‌وه‌يه‌كى وه‌رگيراوى هه‌بوه‌ له‌لاى خواى گه‌وره‌, وه‌ هه‌موو پێغه‌مبه‌ران (عليهم الصلاة والسلام) په‌له‌يان كرد له‌ پاڕانه‌وه‌كه‌يان و له‌ دونيادا له‌ خواپاڕانه‌وه‌و بۆى جێ به‌جێ كردن و وه‌ڵامى دانه‌وه‌, به‌ڵام من پاڕانه‌وه‌ى خۆم دواخست و هێشتمه‌وه‌ بۆ تكاكردن بۆ ئوممه‌ته‌كه‌م له‌ ڕۆژى دوايى دا, كه‌ إن شاء الله ده‌ستى هه‌موو كه‌سێك ده‌كه‌وێت كه‌ بمرێت له‌ئوممه‌تى من و هيچ هاوبه‌شێكى بۆ خواى گه‌وره‌ بڕيار نه‌دابێت.

وه‌ فه‌رموده‌ى تر له‌م بواره‌دا زۆره‌. وه‌ هه‌موو ئه‌و ئايه‌ت و فه‌رموودانه‌ى كه‌ باسمان كرد به‌ڵگه‌ن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه‌ په‌رستن به‌ ته‌نها مافى خواى گه‌وره‌يه‌ و دروست نى يه‌ شتێكى بۆ جگه‌ له‌ خواى گه‌وره‌ جێ به‌جێ بكرێت نه‌بۆ پێغه‌مبه‌ران (عليهم الصلاة والسلام) وه‌ نه‌ بۆ جگه‌ له‌وان, وه‌تكا كردنيش موڵكى خواى گه‌وره‌يه‌ هه‌روه‌كو ده‌فه‌رمێت: (قُلْ لله الشفاعَةُ جَمِيعاً) [الزمر: 44] . واته‌: ئه‌ى محمد (صلی الله‌علیه‌وسلم) پێيان بڵێ: كه‌ تكاكردن هه‌مووى موڵكى خوايه‌و كه‌س تواناى هه‌ڵس و كه‌وت كردنى تێيدا  نى يه‌ ته‌نها خواى گه‌وره‌ نه‌بێت. وه‌هيچ كه‌سێك شايانى تكاكردنى نى يه‌ ته‌نها له‌ پاش رێگا پێ دانى خواى گه‌وره‌ به‌ تكاكار وڕه‌زامه‌ندى له‌ تكابۆكراو نه‌بێت, كه‌ خواى گه‌وره‌يش به‌جگه‌ له‌ يه‌كخواپه‌رستى به‌ هيچ شتى تر رازى نى يه‌ هه‌روه‌كو چۆن پێشتر باس كرا. به‌ڵام هاوبه‌ش بڕيار ده‌ران هيچ به‌شێكيان نى يه‌ له‌ تكاكردندا, هه‌روه‌كو خواى گه‌وره‌ ده‌فه‌رمێت: (فَمَا تَنْفَعُهُمْ شَفَاعَةُ الشافعين) [الـمدثر: 48] . واته‌: هيچ تكاى تكاكاران سوديان پێ ناگه‌يه‌نێت (واته‌ به‌هاوبه‌ش بڕيارده‌ران)، وه‌ ده‌فه‌رمێت:  (ما لِلظَّالِمِينَ مِنْ حَمِيمٍ ولا شَفِيع يُطاع) [غافر: 18] . واته‌: له‌ ڕۆژى قيامه‌تدا سته‌مكاران (هاوبه‌ش بڕيارده‌ران)هيچ خۆشه‌ويست و خزم و دۆستێكيان نى يه‌ كه‌ ڕزگاريان بكات، وه‌ هيچ تكاكارێكيان نى يه‌ كه‌ گوێڕايه‌ڵى بكرێت، چونكه‌ خواى گه‌وره‌ رازى نابێت كه‌س تكا بۆ هاوبه‌ش بڕيارده‌ران بكات. وه‌سته‌م ئه‌گه‌ر به‌ ڕه‌هايى و به‌ربڵاوى هات ئه‌وا مه‌به‌ست پێ ى هاوبه‌ش بڕياردانه‌, هه‌روه‌كو خواى گه‌وره‌ ده‌فه‌رمێت:  (والكافرُونَ هُمُ الظالمون) [البقرة: 254] . واته‌: كافران ئه‌وان سته‌مكارن . وه‌ ده‌فه‌رمێت: (إنَّ الشِّرْكَ لَظُلْمٌ عَظِيم) [لقمان: 13] . واته‌: به‌ڕاستى هاوبه‌ش بڕياردان به‌جه‌خت له‌سه‌ركراوىيه‌وه‌ سته‌مێكى گه‌وره‌يه‌. وه‌ ئه‌وه‌ى كه‌ له‌ پرسياره‌كه‌تدا باست كردبوو له‌وه‌ى كه‌ هه‌ندێك له‌ صۆفى يه‌كان له‌ مزگه‌وت و جگه‌ له‌ مزگه‌وت ده‌ڵێن: خوايه‌ سه‌ڵاوات بده‌ له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سه‌ى كه‌ كردووته‌ به‌هۆى له‌ت كردنى نهێنى يه‌ ده‌سه‌ڵاتداره‌كانت و ده‌ركه‌وتنى روناكى يه‌ سۆزاوى يه‌كانت كه‌ بووه‌ به‌ جێگرى ئاماده‌بووى خواويستى و جێنيشينى نهێنى يه‌ خۆيىيه‌كانت.....هتد

وه‌ڵام ئه‌وه‌يه‌ كه‌ بوترێت :

ئه‌م قسه‌يه‌ و هاوشێوه‌ى له‌ كۆى ئه‌و زياده‌ڕه‌وى و رۆچونه‌يه‌ كه‌ پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌علیه‌وسلم) ئاگادارى كردوينه‌ته‌وه‌ لێ ى كه‌ له‌ صحيحى مسلم دا له‌ عبدالله ى كوڕى مسعود((ڕه‌زای خوای لێبێت)) ده‌يگێڕێته‌وه‌ كه‌ پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌علیه‌وسلم) فه‌رمويه‌تى: ((هَلَكَ الـمُتَنَطِّعُونَ)) قالها ثلاثاً. واته‌: رۆچوان و زيادڕه‌وان به‌ هيلاك و له‌ناوچون سێ جار ئه‌مه‌ى فه‌رموو, ئيمامى الخطابـي (ره‌حمه‌تى خواى لێ بێت) ده‌فه‌رمێت:  (الـمتنطع: ئه‌و كه‌سه‌يه‌ كه‌ ڕۆده‌چێت له‌ شتداو زيادڕه‌وى ده‌كات، كه‌ گه‌ڕان به‌ دوايدا له‌سه‌ر مه‌زهه‌به‌كانى ئه‌هلى كه‌لامه‌ (أهل الكلام) كه‌ ئه‌مان ده‌چنه‌ هه‌موو شتێكه‌وه‌ كه‌ په‌يوه‌ندى پێيانه‌وه‌ نه‌بێت وقسه‌ده‌كه‌ن له‌ شتى وادا كه‌ عه‌قڵيان نايگاتێ). أبو السعادات إبن الأثير: ده‌فه‌رمێت: (الـمتنطعون: ئه‌وانه‌ن كه‌ ڕۆده‌چن و زيادڕه‌وى ده‌كه‌ن له‌ قسه‌كردندا وقسه‌ ده‌كه‌ن به‌وپه‌ڕى گه‌رويان، له‌(نطع) وه‌رگيراوه‌ كه‌ بۆشايى سه‌ره‌وه‌ى ده‌مه‌ پاشان به‌كارهات بۆ هه‌موو كه‌سێك كه‌ ڕۆبچێت له‌ ووته‌و كرده‌وه‌دا). وه‌ به‌وه‌ى كه‌ ئه‌م دوو پێشه‌وايه‌ باسيان كرد كه‌ هه‌ردووكيان پێشه‌وان له‌ زماندا, بۆ تۆو هه‌موو كه‌سێك كه‌ كه‌مترين زانيارى هه‌بێت ده‌ركه‌وت كه‌ ئه‌م چونێتى يه‌ له‌ سه‌ڵاوات و سه‌لام كردن له‌سه‌ر پێغه‌مبه‌رمان و گه‌وره‌مان پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله‌علیه‌وسلم) له‌ كۆى ئه‌و ڕۆچون و زيادڕه‌وى يه‌يه‌ كه‌ قه‌ده‌غه‌ كراوه‌، وه‌ ئه‌وه‌ى كه‌ شه‌رعى بێت بۆ موسڵمان له‌م بواره‌دا ئه‌وه‌يه‌ كه‌ بگه‌ڕێت به‌ دواى چونێتى جێگير له‌ پێغه‌مبه‌رى خواوه‌ (صلی الله‌علیه‌وسلم) له‌ چونێتى سه‌ڵاوات و سه‌لام كردن له‌سه‌ر پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌علیه‌وسلم) كه‌ ئه‌مه‌ به‌سه‌و موسڵمان پێويستى به‌جگه‌ له‌مانه‌ نابێت. وه‌ له‌و چۆنێتىيانه‌ى كه‌ جێگير بوونه‌ له‌ پێغه‌مبه‌ره‌وه‌ (صلی الله‌علیه‌وسلم) له‌ (كعب بن عجرة)وه‌ ((ڕه‌زای خوای لێبێت)) كه‌ هاوه‌لڵان ((ڕه‌زای خوای لێبێت)) ووتيان: ئه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله‌علیه‌وسلم) فه‌رمانمان پێ كراوه‌ كه‌ سه‌ڵاوات له‌سه‌ر تۆ بده‌ين چۆن سه‌ڵاواتت له‌سه‌ربده‌ين؟ ئه‌ويش فه‌رمووى بڵێن:  ((اللَّهُمَّ صَلِّ على محمد وعلى آلِ محمد كما صَلَّيتَ على إبراهيمَ وعلى آل إبراهيمَ إنَّكَ حَميدٌ مَجيد، وَبارِكْ على محمد وعلى آل محمد كما بارَكْتَ على إبراهيمَ وعلى آلِ إبراهيمَ إنَّك حميدٌ مجيدٌ))( صحيح البخاري رقم : (6357) وصحيح مسلم رقم : (406) .). وفي الصحيحين عن أبي حميد الساعدي ((ڕه‌زای خوای لێبێت)) كه‌ ووتويانه‌ ئه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله‌علیه‌وسلم) چۆن سه‌ڵاواتت له‌سه‌ر بده‌ين, ئه‌ويش فه‌رمووى بڵێن: ((اللَّهُمَّ صّلِّ على محمد وعلى أزواجِهِ وذُرِّيَتِهِ كَمَا صَلَّيْتَ على آلِ إبراهيمَ، وَبارِكْ على محمد وأزواجِهِ وذُرِّيَتِهِ كَمَا بارَكْتَ على آلِ إبراهيمَ إنَّكَ حميدٌ مجيدٌ))( صحيح البخاري رقم : (6360) وصحيح مسلم رقم : (615) .). وفي صحيح مسلم عن أبي مسعود الأنصاري ((ڕه‌زای خوای لێبێت)) قال: قال بشير بن سعود: ئه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله‌علیه‌وسلم) خواى گه‌وره‌ فه‌رمانى پێ كردوين كه‌ سه‌ڵاواتت له‌سه‌ر بده‌ين؟ ئه‌ويش بێ ده‌نگ بوو پاشان فه‌رمووى بڵێن : ((اللَّهُمَّ صَلِّ على محمد وعلى آلِ محمد كَمَا صَلَّيْتَ على إبراهيمَ وبارِكْ على محمد وعلى آلِ محمد كَمَا بارَكْتَ على إبراهيمَ في العالَمِينَ إنَّكَ حميدٌ مجيدٌ، والسَّلامُ عَلِمْتُمْ))( صحيح مسلم رقم : (613) .). ئه‌م ووتانه‌ و هاوشێوه‌يان و جگه‌ له‌مانه‌يش كه‌ جێگير بووه‌ له‌ پێغه‌مبه‌ره‌وه‌ (صلی الله‌علیه‌وسلم) پێويسته‌ له‌سه‌ر موسڵمان ئه‌مانه‌ به‌كاربهێنێت له‌ سه‌ڵاوات دانى له‌سه‌ر پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌علیه‌وسلم) و سه‌لام كردنى لێ ى, چونكه‌ پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌علیه‌وسلم) زاناترين كه‌سه‌ به‌وه‌ى كه‌ شايانى به‌كارهێنانه‌ له‌حه‌قى خۆيدا, هه‌روه‌كو چۆن زاناترين كه‌سيشه‌ به‌وه‌ى كه‌ پێويسته‌ به‌كاربهێنرێت له‌ حه‌قى په‌روه‌ردگاريدا له‌ ووته‌, به‌ڵام ئه‌و ووته‌ زيادڕه‌وى  و داهێنراوانه‌ وئه‌و ووتانه‌ى كه‌ ئه‌گه‌رى ماناى نادروستيان لێ ده‌كرێت, وه‌كو ئه‌و ووتانه‌ى كه‌له‌ پرسياره‌كه‌تدا باست كردبوو, ئه‌وا پێويسته‌ به‌كارنه‌هێنرێن چونكه‌ زيادڕه‌ويان تێدايه‌, وه‌ له‌به‌رئه‌وه‌ى كه‌ ڕاڤه‌ ده‌كرێن به‌چه‌ند مانايه‌كى پوچه‌ڵ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى جياوازو پێچه‌وانه‌ى ئه‌و ووتانه‌يه‌ كه‌ پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله‌علیه‌وسلم) به‌كارى هێناوه‌ و هه‌ڵى بژاردووه‌و رێنمايى ئوممه‌ته‌كه‌ى كردووه‌ بۆى كه‌ ئه‌و زاناترين كه‌سه‌و ئامۆژگاركه‌رترين و دورترين كه‌سه‌ له‌ ڕۆچوون و زيادڕه‌وى كردن (عليه من ربه أفضل الصلاة والسلام) . وه‌ به‌و هيوايه‌م ئه‌و به‌ڵگانه‌ى كه‌ باسمان كرد له‌ روون كردنه‌وه‌ى راستێتى يه‌كخواپه‌رستى و حه‌قيقه‌تى هاوبه‌ش بڕياردان و جياوازى نێوان ئه‌وه‌ى كه‌ هاوبه‌ش بڕيارده‌رانى دوايينى له‌سه‌ربووه‌ له‌م بواره‌دا، وه‌ له‌ڕوون كردنه‌وه‌ى چۆنێتى سه‌ڵاوات دانى شه‌رعى له‌سه‌ر پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله‌علیه‌وسلم) به‌س بێت و باوه‌ڕ پێ كه‌ر بێت بۆ حه‌ق ويست، به‌ڵام ئه‌وه‌ى نه‌يه‌وێت حه‌ق بناسێت ئه‌وا شوێنى ئاره‌زوه‌كانى كه‌وتووه‌ و خواى گه‌وره‌يش فه‌رموويه‌تى:  (فَإِنْ لَمْ يَسْتَجِيبُوا لَكَ فَاعْلَمْ أَنَّمَا يَتَّبِعُونَ أَهْوَاءَهُمْ وَمَنْ أَضَلُّ مِمَّنِ اتَّبَعَ هَوَاهُ بِغَيْرِ هُدىً مِنَ اللَّهِ إِنَّ اللَّهَ لا يَهْدِي الْقَوْمَ الظَّالِمِينَ) [القصص: 50] . واته‌: ئه‌گه‌ر بێ باوه‌ڕان وه‌ڵامى تۆيان نه‌دايه‌وه‌ ئه‌ى محمد (صلی الله‌علیه‌وسلم) ئه‌وا بزانه‌ ته‌نها شوێنى ئاره‌زوه‌كانيان كه‌وتون, وه‌كێ له‌و كه‌سه‌ گومڕاتره‌ كه‌ شوێنى ئاره‌زوه‌كانى بكه‌وێت به‌بێ رێنمايى له‌ خواى گه‌وره‌وه‌, به‌ ڕاستى خواى گه‌وره‌ ڕێنمايى خه‌ڵكى سته‌مكار ناكات. خواى گه‌وره‌ له‌م ئايه‌ته‌ پيرۆزه‌دا روونى كرده‌وه‌ كه‌ خه‌ڵكى به‌ گوێره‌ى ئه‌و شته‌ى كه‌ خواى گه‌وره‌ پێغه‌مبه‌رى (صلی الله‌علیه‌وسلم) بۆ ناردووه‌ له‌ هيدايه‌ت و دينى راست دوو به‌شن: به‌شێكيان وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ن بۆ خواو پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ى (صلی الله‌علیه‌وسلم) وه‌ به‌شى دووه‌ميان شوێن كه‌وتوى ئاره‌زوه‌كانێتى, وه‌ خواى گه‌وره‌ پێمانى راگه‌ياند كه‌ هيچ كه‌س له‌و كه‌سه‌ گومڕاتر نى يه‌ كه‌ شوێنى ئاره‌زوه‌كانى ده‌كه‌وێت به‌بێ ڕێنمايى له‌ خواى گه‌وره‌وه‌, بۆيه‌ داواكارين له‌ خواى گه‌وره‌ پارێزراومان بكات له‌ شوێن كه‌وتنى ئاره‌زوو هه‌روه‌كو چۆن داواى لێ ده‌كه‌ين كه‌ ئێمه‌و ئێوه‌ وهه‌موو برايانمان بگێڕێت له‌و كه‌سانه‌ى كه‌ وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ن بۆ خوا و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ى (صلی الله‌علیه‌وسلم)، وه‌ به‌ گه‌وره‌ دانه‌رى شه‌ريعه‌ته‌كه‌ين، وه‌ ئاگاداركه‌ره‌وه‌ن له‌ هه‌موو ئه‌و شتانه‌ى كه‌ پێچه‌وانه‌ى شه‌ريعه‌ته‌كه‌يه‌تى له‌ داهێنراوو ئاره‌زووه‌كان.

إنه جواد كريم وصلى الله وسلم على عبده ورسوله نبينا محمد وآله وأصحابه وأتباعه بإحسان الى يوم الدين.

والحمد لله الذى بنعمته تتم الصالحات...

(وه‌رگێڕ صلاح الدين عبد الكريم)

(مافی گشت موسڵمانێکه‌ بۆ سود وه‌رگرتن و بڵاوکردنه‌وه‌ی گشت بابه‌ته‌ کانی ماڵپه‌ڕی فه‌رمووده‌ )