پەنجە جوڵاندن لەتەحیاتدا سوننەتێكی پیرۆزی پێغەمبەری خوایە(صلی الله‌ علیه‌وسلم)

پەنجە جوڵاندن لەتەحیاتدا سوننەتێكی پیرۆزی پێغەمبەری خوایە(صلی الله علیه وسلم)


~~~~~~~~~~~~~~~~~~~


هاوەڵە بەڕێزەكان و شوێن كەوتوانیان پەیڕەوی ئەم سوننەتەیان كردووەو بەردەوام بوونە لەسەری، لەسەرەتای خوێندنی تەحیاتدا پەنچەی شەهادە ڕوو دەكرێتە قیبلەو سەیری دەكرێت و دەجووڵێنرێت و دووعای پێدەكرد،(وائِل بن حُجر(ڕه زای خوای لێبێت) دەفەرمووێ : (رَأَيْتُ النَّبِىَّ(صلی الله علیه وسلم) ... وَرَفَعَ الَّتي تَلِيهِمَا يَدْعُو بِهَا فِى التَّشَهُّدِ)( صَحيح: أَخْرَجَهُ أَبُودَاوُد (716) وابن مَاجَة (912) وصَحَّحَهُ الشَّيْخ الأَلْبَاني فِي مِشْكَاة الْمَصَابِيح(911).) واتە: بینیم پێغەمبەر صلی الله علیه وسلم نوێژی دەكرد، لە تەحیاتدا پەنجەی شایەتومانی بەرزدەكردەوەو دەیجوڵاندو دوعای پێ دەكرد، وە(ابن عُمَرڕه( زای خوای لێبێت) دەفەرمووێ : پێغەمبەر(صلی الله علیه وسلم) فەرموویەتی: (لَهِىَ أَشَدّ عَلَى الشَّيْطَانِ مِنَ الْحَدِيدِ)( حَسَن: أَخْرَجَه أَحْمَد(6143) وَحَسَّنَهُ الشَّيْخ الأَلْبَاني فِي مِشْكَاة الْمَصَابِيح (917). واتە: پەنجە جوڵاندن لەتەحیاتدا قورسترە لەسەر شەیتان لەوەی كەبەئاسن لێی بدەیت.


~~~~~~~~~