فەرموودەعهقیده - بیروباوەڕی ڕاستڕوونکردنەوەی شەرعیبەهەشت و دۆزەخبیدعە و داهێنراوەکانبابەتی گشتی + وتهی زانایان و دانایان پەروەردە و خێزانبابەتی عەرەبیتاوان و حەرامکراوەکاننزا و پاڕانەوەژیاننامه و ڕووداو و بەسەرهاتەکانمانگی رهمهزانگۆشەی فهتوا
|
خێر بهردهوامهو ههردهمێنێت خێر به رده وامه و هه رده مێنێت ~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~ عن مُعاوِيةَ رَضِيَ اللهُ عنه قال: قال رسولُ الله ِ(صلی الله علیه وسلم): ((لاَ تزَالُ طَائِفَةٌ مِن أُمَّتي قَائمَةٌ بِأَمْرِ اللهِ، لايضرُّهُم مَنْ خَذَلَهُمْ، ولا مَن خَالَفَهُم، حَتَّى يَأْتِيَ أَمْرُ اللهِ، وَهُمْ ظَاهِرُونَ على النَّاسِ.)) (ئیمامی بوخاری بەژمارە 13/250 وە ئیمامی موسلیم بەژمارە 1037 ڕیوایەتیان كردووە لە موعاویەوە). واتە: لە موعاویەوە (ڕەزای خوای لێبێت) فەرمووی: پێغەمبەری خوا ِ(صلی الله علیه وسلم) فەرمووی: بەردەوام كۆمەڵێك لەئوممەتم دەستیان گرتووە بەشەرعی خواوە، زیانیان پێ ناگەیەنێت، ئەوانەی دەیانەوێت بیانشكێنن، وە ئەوانەی سەرپێچیان دەكەن، هەتا ڕۆژی قیامەت دێت، ئەوان دیارن بەسەر خەڵكەوە بەهۆی بوونی بەڵگە بە دەستیانەوە. * مەبەست لەو كۆمەڵە ئەوانەن كە لەناو خەڵكدا دیارن بە دوو سیفەت زانست و كردار كە هەردوكیان تەواوكەری یەكترن. ئەم فەرموودەیە موژدەیەكی گەورە دەداتە ئەو موسڵمانانەی كە پابەندن بە پەیڕەوكردنی دینی خوا وەكو پێشینە چاكەكان لە بیروباوەڕ و فیقهو خوڕەوشت و هەڵسوكەوتدا كە دڵتان لە خۆتان دانەمێنێ ئەو خێرە پاكە هەر ماوە و دەمێنێ با كەمیش بێت گرنگ لەسەر حەق بوونە، واتە ڕاستە لەناو خەڵكدا نامۆن چونكە ئەو خەڵكە سەریان لێ شێواوە و ڕێگە ڕاستەكەیان لێ گۆڕاوە بەڵام ئەم كۆمەڵە كەمە خۆشبەختی نەبڕاوەیان بۆ هەیە ان شاءالله بە پەیوەست بونیان بەو ڕێگا ڕاستەوە، بەڵام ئەی كۆمەڵی پاكی كەم ئەوەی لەسەر شانتە بۆ ئەنجامدانی كارێكی قورس و گرانە ئەویش بانگردنی خەڵكە بۆ لای ئەو ڕێگا ڕاستە تا ئەوانیش سەرفرازبن وەكو خۆت ان شا ءالله . (سه رچاوه فه رمووده کانی پێغه مبه رصلی الله علیه وسلم له باره ی بانگ خوازانه وه ) |