لە پاش مردنت چی سوودت پێ ئەگەیەنێ

لە پاش مردنت چی سوودت پێ ئەگەیەنێ

~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~

پێغەمبەری خوا صلى الله عليه و اله وسلم ئەفەرموێ : (اذا مات الانسان انقطع عنه عمله الا من ثلاثة الا من صدقة جارية او علم ينتفع به او ولد صالح يدعو له) رواه مسلم واتە : ( ئەگەر مرۆڤ مرد كردەوەكانی لێ ئەپچڕێ ئیللا لە سێ شت نەبێ ئیللا لە سەدەقەیەكی بەردەوەام ڕۆیشتوو =لەپاش خۆی بمێنێ= یان زانستێكی =جێ هێشتبێ= سوودی لێ وەربگیرێ یان مناڵێكی چاكی
=جێ هێشتبێ= دوعای بۆ بكا ) . وە پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وعلى اله وسلم ئەفەرموێ: ( سبع يجري للعبد أجرهن و هو في قبره بعد موته : من علم علما أو أجرى نهرا أو حفر بئرا أو غرس نخلا أو بنى مسجدا أو ورث مصحفا أو ترك ولدا يستغفر له بعد موته ) صحيح الجامع 3602 واتە : ( حەوت شت پاداشتەكەی بەردەوام ئەبێ بۆ بەندەو ئەویش لە گۆڕەكەیەتی لە پاش مردنی : كەسێك زانستێكی
فێری =خەڵك= كردبێ یان ڕۆیشتنی ڕوبارێكی ئاسان كردبێ =بۆ خەڵك= یان بیرێكی هەڵكەندبێ
یان دار خورمایەكی ڕواندبێ یان مزگەوتێكی دروست كردبێ یان موسحەفێكی =كتابی قورئانی= لە پاش جێ مابێ یان مناڵێكی جێ هێشتبێ داوای لێخۆشبونی لەخوا بۆ بكا ) . ئەم دوو فەرموودە زۆر سوودی تیایەو هانمان ئەدات بۆ زۆر شت لەوانە : یەكەم : هانمان ئەدات بۆ جوان و ڕاست پەروەردە كردنی مناڵەكانمان لە سەر ئیسلام بۆ ئەوەی كە مردین دوعای خێرمان بۆ بكەن و سوودمان پێ بگەینن ، دیارە پەروەردە كردنی مناڵیش لە پێشا ئەبێ دایكێكی خاوەن دین و ڕەوشت بەرزی بۆ هەڵبژێری تا یارمەتیت بدا بۆ پەروەردەكردنی . دووەم : هانمان ئەدا بۆ فێر بوونی زانستی شەرعی وە زانستی بەسوود تا بتوانین ئێمەش فێری خەڵكی بكەین و لەپاش مردنمان پاداشتمان بەردەوام بێ . سێهەم : هانمان ئەدا بۆ خزمەت كردنی موسڵمانان و ئاسان كردنی بەرژەوەندیەكانیان لەوانە ئاسان كردنی گەیشتنی ئاو پێیان بۆ خۆیان و مەڕو ماڵات و كشتوكاڵیان پاداشتی ئەمەش بەردەوام ئەبێ لە پاش مردنیشمان . چوارەم : هاندانی موسڵمان بۆ ڕواندن و چاندنی داری بەسوود لە هەموو دارێكیش بە سوودتر داری خورمایەو تەمەن درێژە و سوود زۆر بە موسڵمانان ئەگەیەنێ لە پاش مردنیشت تا سوودی هەبێ پاداشتت مسۆگەرە . پێنجەم : هاندانی موسڵمان بۆ بڵاو كردنەوەی كتێب و لەدوای خۆی جێی بێڵێ لە هەموو كتێبێك بەسود تریش قورئانی پیرۆزە تا خەڵك سوودی لێ ببینێ تۆش پاداشتت ئەبێ . شەشەم : هاندان بۆ دروست كردنی مزگەوت و ئاسان كردنی پاداشتی تاپاداشتی بەردەوامت هەبێ لە ژیانت و لەدوای مردنت . ئەوەی بیر لەو فەرموودانە بكاتەوە سوودی زیاتر و فەزلی خوای زیاتر بۆ دەرئەكەوێ سبحانه وتعالی خوای گەورە رێگای خێر و پاداشتی بۆ ئاسان كردوین دەبا هەوڵ بدەین توێشوی قیامەتمان زیاد بكەین و كە مردین ناتوانین بێینەوە دونیا چاكە بكەین با ئەم شتانە لە دوای
خۆمان جێ بێڵین تا پاداشتەكەمان بۆ بەردەوام بێت وەكو ئەوەی خۆمان لە دونیا بین !.

كۆكردنەوەو نوسینی : باوكی حارث


~~~~~~~~~~~~~~~~~~~