موژدەیەك بۆ ئەوانەی بەردەوامن لە سەر ڕێگای ڕاست

موژدەیەك بۆ ئەوانەی بەردەوامن لە سەر ڕێگای ڕاست


~~~~~~~~~~~

عن جَابِرَ بْنَ عَبْدِ اللَّهِ الْأَنْصَارِيَّ قَالَ: [خَرَجَ عَلَيْنَا رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ يَوْمًا فَقَالَ إِنِّي رَأَيْتُ فِي الْمَنَامِ كَأَنَّ جِبْرِيلَ عِنْدَ رَأْسِي وَمِيكَائِيلَ عِنْدَ رِجْلَيَّ يَقُولُ أَحَدُهُمَا لِصَاحِبِهِ اضْرِبْ لَهُ مَثَلًا فَقَالَ اسْمَعْ سَمِعَتْ أُذُنُكَ وَاعْقِلْ عَقَلَ قَلْبُكَ إِنَّمَا مَثَلُكَ وَمَثَلُ أُمَّتِكَ كَمَثَلِ مَلِكٍ اتَّخَذَ دَارًا ثُمَّ بَنَى فِيهَا بَيْتًا ثُمَّ جَعَلَ فِيهَا مَائِدَةً ثُمَّ بَعَثَ رَسُولًا يَدْعُو النَّاسَ إِلَى طَعَامِهِ فَمِنْهُمْ مَنْ أَجَابَ الرَّسُولَ وَمِنْهُمْ مَنْ تَرَكَهُ فَاللَّهُ هُوَ الْمَلِكُ وَالدَّارُ الْإِسْلَامُ وَالْبَيْتُ الْجَنَّةُ وَأَنْتَ يَا مُحَمَّدُ رَسُولٌ فَمَنْ أَجَابَكَ دَخَلَ الْإِسْلَامَ وَمَنْ دَخَلَ الْإِسْلَامَ دَخَلَ الْجَنَّةَ وَمَنْ دَخَلَ الْجَنَّةَ أَكَلَ مَا فِيهَا وَمَن لَم يَجبه عاقِبَه أَو قال:عَذَبَه عَذابا شَدِدا]. أخرجه الترمذي(288) قال الحافظ ابن رجب في الفتح 15/183

جابری كوڕی عەبدوڵا (ڕەزای خوای گەورەی لێبێت )دەفەرموێت : ڕۆژێكیان پێغەمبەری خوا(صلی الله علیه وسلم) لێمانەوە دەركەوت و هات بۆلامان فەرمووی:من لە خەومدا بینیم جبریل(سەلامی خوای لەسەربێت)هاتە لای سەرمەوەو وەستا، پاشان میكائیل(سەلامی خوا لەسەر بێت)هاتە لای قاچمەوەو وەستا ،یە كێكیان بەوی تریانی ووت : ئادەی نمونەیەكی بۆ بهێنەرەوە ،بۆ ئەوەی بەم نمونەیە حاڵی خۆی بۆ ڕوون بكەینەوە ،ئەوی تریش فەرمووی:دەی ببیستە ئەی پێغەمبەری خوا(صلی الله علیه وسلم)خوای گەورە گوێ بیستت بكات،وە جوان تێبگە لەو نمونەیەی كە بۆت دەهێنینەوە ،خوا تێت بگەیەنێت،
وەدڵ هوشیارت بكات،باش بزانە ئەی مُحَمَّد(صلی الله علیه وسلم)وێنەو نمونەی تۆ بۆ ئوممەتەكەت وەكو وێنەی ئەوە وایەكە ،پاشایەك خانوویەكی دیاری كردووە ،وە ناو خانووەكەش تاكە ماڵێكی تێدایە،لەناو ماڵەكەشدا سفرەیەك ڕاخراوە خواردنی جۆراو جۆری لە سەر ئامادەكراوە ، ئینجا پاشاكە نێردراوێكی خۆی ناردووە بە دوای خەڵكانا بانگیان بكات بۆ ئەو دەعوەتە ،جا هەركەسێك وەڵامی نێردراوەكەی دایەوەو هات بەدەم دەعوەتەكەوە ،ئەوە دەچێتە ناو خانووەكەوە پاشان دەچێتە ناو ماڵەكەشەوە پاشان لە خواردنەكەش دەخوات،ئینجا هەندێك لە مەلائیكەكانی ترلەگەڵ میكائیل و جبرائیل دابوون( سەلامی خوایان لەسەر بێت) وتیان: بۆ زیاتر ڕوون بوونەوە ئەم نمونەیەیەی بۆ لێك بدەنەوە با باشتر لێی تێ بگات ،ئەوانیش فەرموویان :

پادشاكە:(الله )یە. كە دیاری كەری خانووەكەو ماڵەكەیە .

خانووەكە: ئیسلامە. كە خەڵكی بۆ بانگ دەكرێت .

ماڵەكە : بەهەشتە. كە داواكاری زۆرە .




نێردراوەكە : تۆی ئەی
مُحَمَّد(صلی الله علیه وسلم) كە دەعوەتی خەڵك دەكەیت .

جا هەركەسێك وەڵامی ئەو بانگەوازەی تۆ بداتەوە و شوێن ڕێگاو سوننەتی تۆ بكەوێت ئەوە كەسەكە هاتۆتە ناو دینی ئیسلامەوە،هەركەسیش هاتە ناو ئیسلامەوە دەچێتە بە هەشتەوەو ، هەركەسیش چووە ناو بە هەشتەوە ئەوە لە جۆرەها خواردنی ئامادەكراو دەخوات ، هەركەسیش لە خواردنەكەی خوارد مانای وایە بەردەوامەو بۆ هەتا هەتایی تیایدا دەمێنێتەوە ، بەڵام هەركەسێك پێچەوانەی ئەمە بكات ئەوە مافی خوای گەورەیە كە سزای بدات بە سزایەكی توند كە ئەویش دۆزەخە((خوای گەورە پەنامان بدات )).

ئەی موسوڵمانی بەڕێز :

بزانەخوای گەورە بەزەیی بە حاڵماندا بێتەوەو بەردەوامیمان پێ ببەخشێت ،چونكە تاكە ڕێگا بۆ ڕزگاربوون لە سزای ئازاری ناوگۆڕ بریتیە لە دامەزراوی لە سەر دینی خوا،هەروەك خۆشحاڵی وبە ختەوەریە بۆ ژیانی دونیاو سەرفرازی و بردنەوەیە بۆ ڕۆژی دوایی، لەوانەیە ئەو ڕێگایەی كە تۆ گرتووتەتەبەر لێرەوە بەدڕك وداڵی سەرە رێ دەست پێ بكات و ئازار بە قاچەكانت بگەیەنێ،بەڵام بشزانەكۆتایی ڕێگاكە بەویستی خوا گوڵ وگوڵزارەو.هەر بەردەوامیشە بەندەكانی خوای گەورە ڕاپێچی شوێنی بەرز و خۆش دەكات.

(سه رچاوه فه رمووده صه حیحه کانی پێغه مبه ری خوا (صلی الله علیه وسلم)


~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~