چه‌ند فه‌رمووده‌یه‌ك له‌باسی باوەڕو یەكتاپەرستی

چه ند فه رمووده یه ك له باسی باوەڕو یەكتاپەرستی


~~~~~~~~

1- ((إن الإيمان لَيخلَقُ في جوف أحدكم كما يخلق الثوب , فاسألوا الله أن يجدد الإيمان في قلوبكم)) أخرجه الحاكم وإسناده حسن.واتە:(( بەڕاستی باوەڕ كۆن دەبێت لە ناو سكی هەر یەكێك لە ئێوە –واتە لە ناو دڵتان –هەروەك و چۆن پۆشاك كۆن دەبێت , وە ئێوەش بپاڕێنەوە لە خوای گەورە باوەڕتان تازە بكاتەوە لە ناو دڵەكانتاندا))

2- ((الحَياءُ من الإيمان , وأحيى أمتى عثمان)) رواه ابن عساكر وإسناده صحيح .واتە:((شەرم كردن بەشێكە لە باوەڕ, وە بەشەرم ترین كەس لە ئومەتی مندا عوسمانە (ڕەزای خوای لێ بێت)).ئەم فەرموودەیە بەرپەرچ دانەوەیە بۆ ئەو كەسانەی تانەو تەشەر لە ئیمامی عوسمان دەدەن وەكو ( سەید قوتب ) و هاو وێنەی ئەو


3- ((أفلح من هدى إلى الإسلام , وكان عيشه كفافا, وقنع به)) أخرجه الحاكم وإسناده صحيح .واتە:(( سەرفراز بووە كەسێك كە ڕێنمایی كرا بێت بۆئیسلام , وە ژیانیشی ئەوەندە بووبێت كەبەشی كردبێت وە قەناعەتی پێ كردبێت))

4 - ((إن قلوب بني آدَمَ كلَّها بين اصبعين من أصابع الرحمن كقلب واحد يصرفه كيف يشاء.ثم يقول رسول الله
((اللهم مصرف القلوب صرف قلوبنا الى طاعتك)) . رواه مسلم واحمد والطبراني .
واتە:(( بەڕاستی دڵەكانی بەنی ئادەم هەر هەمووی لە نێوان دوو پەنجەدایە لە پەنجەكانی خوای گەورە و میهرەبان وەكو یەك دڵا دەیگۆڕێت چۆنی بوێت .پاشان پێغەمبەر(صلی الله علیه وسلم) دەیفەرموو:((ئەی خودای هەڵسوڕێنەری دڵەكان دڵەكانمان هەڵسوڕێنە بۆ گوێ ڕایەڵی كردنی خۆت))

تێبینی:

((الأصبع: پەنجە, سیفەتێكە لە سیفەتەكانی خوای گەورە :واجبە لە سەرمان كە دانی پێدا بێنین هەر وەك چۆن پێغەمبەری خوا (صلی الله علیه وسلم) دانی پێدا ناوە بەبی ئەوەی بیشوبهێنین بە پەنجەی دروست كراوەكانی چونكە پەنجەی پەروەردگار لە پەنجەی هیچ كەس ناچێت وە دروستیش نییە تەئویلی بكەین واتە بە مانایەكی تر لێكی بدەینەوە)).

5- ((تفكروا في آلاء الله, ولا تفكروا في الله عزوجل)) رواه الطبراني واللالكائي والبيهقي وإسناده حسن.واتە:(( بیر بكەنەوە لە نیعمەتەكانی خوا , وە بیر مەكەنەوە لە زاتی خوا)).

(ئاماده کردنی مامۆستا یوسف)


~~~~~~~~~~~~~~~~~~~