فەرموودەعهقیده - بیروباوەڕی ڕاستڕوونکردنەوەی شەرعیبەهەشت و دۆزەخبیدعە و داهێنراوەکانبابەتی گشتی + وتهی زانایان و دانایان پەروەردە و خێزانبابەتی عەرەبیتاوان و حەرامکراوەکاننزا و پاڕانەوەژیاننامه و ڕووداو و بەسەرهاتەکانمانگی رهمهزانگۆشەی فهتوا
|
چهندفهرموودهیه ك لهباسی مزگەوت چه ندفه رمووده یه ك له باسی مزگەوت 1- ((لا تَتَّخِذوا المساجد طرقاً, إلا لذكر أو صلاة ))رواه ابن أبي ثابت والطبراني وعنه ابن عساكر وإسناده حسن واتە:((مزگەوتەكان مەكەن بە ڕێگا هاتوو چۆی تیا بكەن مەگەر بۆ یادی خوا یان نوێژ كردن. 2- ((خَيْرُ مساجد النساءِ بُيُوتُهُنَّ)) رواه أحمد وعبدالرحمن بن نصر وابن خزيمة والحاكم والقضاعي.واتە:((چاكترین مزگەوتی ئافرەتان ماڵەكانی خۆیانە)). 3- ((مَنْ توضأ وَجاءَ إلى المسجد فهو زائر الله عز وجل , وحق على المزور أن يكرم الزائرُ))أخرجه أبو الحسن.واتە:((هەر كەسێك دەسەتنوێژ بگرێت و بێت بۆ مزگەوت ئەوا ئەو كەسە میوانی خوای گەورەیە, وە مافە لەسەر میواندار ڕێز لە میوانەكەی بگرێت)). 4- ((إذا خرَجَ المسلم الى المسجد كَتَبَ الله له بكل خطوة خطاها حسنة , ومحى عنه بها سيئة,حتى يأتي مقامه))أخرجه ابن نصر وسنده حسن.واتە:ئەگەر موسڵمان دەرچێت بۆ مزگەوت خوای گەورە بۆ هەموو هەنگاوێك كە دەینێت چاكەیەكی بۆ دەنوسێت,وە بۆ هەموو هەنگاوێك خراپەیەكی لێ دەسڕێتەوە, هەتاوەك و دەگاتە جێی خۆی –واتە تا دەگاتە مزگەوتەكە)). 5- ((إذا زوقتم مساجدكم, وحليتم مصاحفكم ,فالدمار عليكم))رواه ابن ابي شيبة وإسناده مرسل حسن.واتە:((ئەگەر مزگەوتەكانتان ڕازاندەوە ,وە قورئانەكانتان ڕازاندەوە , ئەوا روخان و لەناوچونتان بەسەردا دێت )) واتە:ئەگەر مزگەوتەكانتان ڕازاندەوەو عیبادەتی خواتان تیادا نەكرد, وە قورئانتان ڕازاندەوەو كارتان پێ نەكرد ئەوا خوای گەورە لەناوتان دەبات ,كە ئەمیش نیشانەیەكە لە نیشانەكانی قیامەت كە لە ناو موسڵماناندا باوە. واتە:((ئەگەر ئافرەت6- ((إذا خرجت المرأة إلى المسجد فَلْتَغتسل من الطيب كما تغتسل من الجنابة)) أخرجه النسائي وهو حديث صحيح . دەرچوو بۆ مزگەوت با خۆی بشوا لەو بۆنەی كە لە خۆی داوە لە ماڵەوە هەروەك و چۆن خۆی دەشوات لە جەنابەت)). 7- ((إذا تَوَضأ أحدكُمْ فأحْسَنَ الوضوء , ثم خرج الى المسجد , لا ينزعه إلا الصلاة ,لم تزل رجله اليسرى تمحو السيئة , وتكتب الأخرى حسنة , حتى يدخل المسجد)) أخرجه الطبراني والحاكم, وإسناده حسن.واتە:((ئەگەر یەكێك لە ئێوە دەست نوێژی گرت بە جوانترین دەسنوێژ,پاشان دەرچێت بۆ مزگەوت , وە هیچ شتێك دەری نەكات لە ماڵەوە تەنها نوێژ نەبێت,ئەوا بەردەوام پای چەپی تاوانی لێ دەسڕێتەوە , وە پایەكەی تری چاكەی بۆ دەنوسێت , هەتاوەكو دەچێتە ناو مزگەوتەكەوە)). (ئاماده کردنی مامۆستا یوسف) |